خوێندراوەتەوە: (150)

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە هەولێر تەنیا لە چەند کاتژمێرێکی دیاریکراودا کارا دەبێت، ڕایدەگەێنێت، سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوە و هاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە، سیستەمی دژە موشەک و دژە درۆن لە ئاسمانی هەولێر، بە شێوەی 24 کاتژمێری و لە بەرزترین ئاستی تەکنەلۆژیای جیهانیدا لە ئامادەباشی تەواودایە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر مەترسییەک.

هەروەها پاراستنی ئاسمانی پایتەخت پرۆسەیەکی بەردەوامە و هیچ کاتێک رانەگیراوە؛ گەلێک جاریش فڕۆکە جەنگییەکان بەشداری کاران لە پاراستنی ئاسمانی شارەکە و تێکشکاندنی ئەو درۆن و موشەکانەی دەبنە هەڕەشە بۆ سەر گیانی هاووڵاتییان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 46 Today: 433 📊 Click Here