خوێندراوەتەوە:
(1.1K)
حکوومەتی ئێران هەناردەکردنی هەموو جۆرە بەرهەمێکی خۆراکی و کشتوکاڵی بۆ دەرەوەی وڵاتهكهی قەدەغە کرد.
بەپێی بڕیارێکی نوێی حکوومەتی ئێران: “ئەمڕۆ سێشەممە 2026\3\3، هەناردەکردنی سەرجەم بەرهەمە خۆراکی و کشتوکاڵییەکانی تا کاتێکی نادیار راگرت، ئامانج لەم بڕیارە دابینکردنی پێداویستییە سەرەتایی و سەرەکییەکانی هاووڵاتییانە لە بازاڕەکانی ناوخۆی ئێران دا.”
ئەو هەنگاوە لە کاتێکدایە، لە رۆژی شەممەوە 2026\2\28، جەنگی ئەمهریکا و ئیسرائیل و بۆ سهر ئێران دەستی پێکردووە و بەردەوامە، ئێران رووبەڕووی قەیرانێکی قووڵی ئابووری و رێژەی بەرزی هەڵاوسان و دابەزینی بەهای دراوەکەی بووەتەوە.
