ئەمڕۆ چوارشەممە، هاوشان لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەهای کانزاکانی دیکە، نرخی زیو گۆڕانکارییەکی خێرای بەخۆیەوە بینی و نرخی یەک ئۆنسەی گەیشتە 73 دۆلار. بەپێی ئەو داتایانە، کانزای سپی لە ماوەی تەنها سێ رۆژی رابردوودا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکردووە و لە 63 دۆلارەوە بۆ 73 دۆلار بەرزبووەتەوە، تەنها لە مامەڵەکانی ئەمڕۆشدا نرخەکەی 3 دۆلار زیادیکردووە.
هۆکاری ئەم بەرزبوونەوە خێرایە کە رێژەی 4%ی تێپەڕاندووە، بۆ گەشبینییەکان لەسەر دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەگەڕێتەوە. بەتایبەت دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد “ئێران لە دانوستاندنەکاندا جیددییە”، ئەوەش هیواکانی بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک و کۆتاییهێنان بە جەنگ بەرزکردووەتەوە.
چاودێران پێیانوایە، هەر ڕێککەوتنێکی ئەگەری و کۆتاییهاتنی گرژییەکان، فشارەکانی هەڵاوسان کەمدەکاتەوە؛ ئەوەش ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ بانکی ناوەندیی ئەمریکا تاوەکو بە چاوێکی نوێدا بە سیاسەتی نەختینەیی و سوودی بانکیدا بچێتەوە، کە ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر ئاڕاستەی بازاڕە جیهانییەکان دەبێت.
