خوێندراوەتەوە: (1.0K)

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی گەورەشارەوانیی دیاربەکر بۆ ڕۆژی ٢١ی شوبات (ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک)، لە بازاڕی شارەکەدا دەست بە دابەشکردنی تابلۆی نرخی شتومەکەکان بە زمانی کوردی بەسەر دووکاندار و فرۆشیاراندا کرا. بەرپرسانی گەورەشارەوانیی دیاربەکر لە ڕێگەی سەردانکردنی بازاڕی شارەکەوە، سەردانی دووکاندار و فرۆشیارانیان کرد و هانیان دان بە زمانی کوردی مامەڵە لەگەڵ هاووڵاتییاندا بکەن. هەروەها تابلۆی نرخیان بەسەر سەوزە و میوەفرۆشەکاندا دابەش کرد، کە بە هەردوو شێوەزاری کرمانجی و زازاکی نرخ و جۆری کاڵاکانیان لەسەر نووسراوە. هاوکات تابلۆی سەر دەرگایان بەسەر دووکانداراندا دابەش کرد کە بە زمانی کوردی لەسەری نووسراوە “کراوەتەوە / داخراوە” و “بەخێر بێن”. ئاماژە بەوەش کراوە کە چالاکییەکانیان بۆ برەودان بە زمانی کوردی و بەکارهێنانی لە ژیانی ڕۆژانەدا بەردەوام دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 9 Today: 666 📊 Click Here