خوێندراوەتەوە: (654)

فلیک راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە پێش رووبەڕووبوونەوەی نیوکاسڵ یونایتد لە چامپیۆنز لیگ، جەختی لەسەر پێویستی پێشکەشکردنی یارییەکی نموونەیی کردەوە.

فلیک ئاماژەی بەوە کرد کە رکابەرەکەیان لە ڕووی جەستەییەوە زۆر بەهێزن و لە هێرشی هەڵگەڕاوەدا خێران، بۆیە پێویستە یاریزانەکانی بە متمانەیەکی زۆرەوە یاری بکەن و سوود لەو بۆشاییانە وەربگرن کە دروست دەبن.

سەبارەت بە داهاتووی خۆی و نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، فلیک رایگەیاند کە ئێستا کاتی قسەکردن نییە لەو بارەیەوە و هەموو تەرکیزی لەسەر یارییەکەیە، بەڵام وتی: من لێرە زۆر دڵخۆشم ڕەنگە بەرشەلۆنە دوا یانە و دوا کار بێت لە ژیانی وەرزشی مندا.

هەروەها باسی لە سەردانەکەی خوان لاپۆرتا کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە پەیامی سەرۆک هەمیشە جەختکردنەوەیە لەسەر فەلسەفەی یانەکە و رێبازی کرۆیڤ، کە تەنها بردنەوە گرنگ نییە، بەڵکو شێوازی بردنەوەکە و رۆحیەتی تیمەکە لە هەموو شتێک گرنگترە.

راهێنەرەکە باسی لەوە کرد کە لامین یامال یاریزانێکە دەتوانێت جیاوازی دروست بکات و بۆ یارییەکە ئامادەیە و بەشداردەبێت بەرامبەر نیوکاسڵ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 4 Today: 691 📊 Click Here