خوێندراوەتەوە:
(77)
نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا بازدانێکی گەورەی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئاماژەی بە توندکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران کرد و هیچ کاتێکی بۆ کۆتاییهاتنی گرژییەکان دەستنیشان نەکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە بڕی 6.87 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 108.5 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک. هاوکات نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکیش بە بڕی 5.97 دۆلار بەرزبووەوە و بە 106.9 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
هۆکاری وەرچەرخانی ئاراستەی نرخەکان پێش گوتارەکەی ترەمپ، نرخەکان بەرەو دابەزین دەچوون، چونکە چاوەڕوانییەکان وابوون کە بەهۆی گوشارە ناوخۆییەکانەوە کاتی کۆتاییهاتنی جەنگ رابگەیەنرێت. بەڵام جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامی و توندکردنەوەی هێرشەکان، هاوکێشەکەی بە تەواوی گۆڕی.
