دهۆک 2 هەزار پارچە زەوی دابەش دەکرێت

دەست بە قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی 2 هەزار پارچە زەوی لە دهۆک کرا. بە ئامادەبوونی پارێزگاری دهۆک، پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران دەستیپێکرد و بەمەش کۆی گشتی ئەو زەویانەی لە پارێزگای دهۆک دابەشکراون، گەیشتە 8 هەزار پارچە زەوی.

هەولێر دەبێتە خاوەنی گەورەترین نەخۆشخانەی شێرپەنجە لە عێراق

لە ھەولێر، دەربارەی دەست بە دروستکردنی گەورەترین نەخۆشخانەی شێرپەنجە لەسەر ئاستی ھەرێم و عێراق بەستانداردی جیھانی کراوە، باڵەخانەکەی لە قۆناغی تەواوبوون دایە، سەرۆکی حکوومەت بەخۆی چاودێری دەکات و بڕیارە پێش وادەی خۆی تەواو بێت.

کارەبا و ئاو و تەواوکارییەکانی دی تەواو بووە و، دواتریش دەست بە دابینکردنی پێداویستی و ئامێرەکان دەکرێت، بڕیاربوو بە سێ ساڵ تەواو بکرێت، بەڵام کارەکان پێش وادەی خۆی بەڕێوەدەچن، ساڵێک و شەش مانگە کاری تێدا دەکرێت، بەقەد ساڵێک و ١٠ مانگ کاری تێدا کراوە.

ئەو نەخۆشخانەیە کە گەورەترین نەخۆشخانەیە لە ھەرێم و عێراق، ٢٠٠ تەختییە و ھەموو بەشەکانی چارەسەری شێرپەنجە و دەستنیشانکردنی لە سەرەتای نەخۆشیەکە تاوەکو چارەسەری تێدایە، ھەرچەندە ئێستاش ھەموو بەشەکان ھەنە بەڵام بەتەواوبوونی ئەو نەخۆشخانەیە کە بەستانداردی جیھانی دروست کراوە دەچینە قۆناغێکی زۆر پێشکەوتوو.

دکتۆرە چیمەن بابەکر:بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەم کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان

دکتۆرە چیمەن بابەکر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێونەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتئ دیموکراتی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆری کۆمەلایەتی فیس بوو نووسیەتی: وەکۆئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە توندی سەرکۆنەی هێرشە درۆنییە بەردەوامەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکەم، کە لەلایەن گروپ و میلیشیا و تاقمە چەکدارەکانی دەرەوەی یاسا دژ بە ماڵ و حاڵی هاوڵاتیانی سیڤیل و کۆمپانیای مەدەنی و ژێرخان و بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێن.

هەر لە نووسینەکەیدا ئەمەشی خستووتە روو: جێگەی نیگەرانییە، کە بەمەبەستی دروستکردنی ناسەقامگیری و پشێوی تاوەکوو ئێستا زیاتر لە ٦٠٠ جار هێرش کراوەتە سەر خاکی هەرێمی کوردستان، ئەم گروپ و تاقمە چەکدارانەی، کە لەدەرەوەی یاسان هەڕەشەی ڕاستەقینەن بۆ سەر هەرێمی کوردستان و عێراق، ناکرێت حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ خۆی لە بەرپرسیارێتی بدزێت، پێویستە لەسەری کاری جددی بکات بۆ کۆنترۆڵکردنیان. پێویستە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ڕاشەکاوانە ئەم هێرشانە ئیدانە بکات و هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بەم کردارە نایاسایی و نامرۆڤانە ڕابگەیەنێت. دکتۆر چیمەن بابەکر بارزانی

تەرمێک لە زێی گەورە دۆزرایەوە

وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایەگەیاند، کە تەرمیێک لەنێو ئاوی زێی گەورە لە سنوری قەزای خەبات دۆزرایەوە.

موقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر۱۲:۲٠ خولەک تیمی ژێرئاو کەوتنی قەزای خەباتی سەر بە بەڕێوبەرایەتیمان ئاگادار کرانەوە لە بونی تەرمی ئافرەتێک لەنێو ئاوی زێی گەورە لە سنوری قەزای خەبات.

هەروەها موقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوو توانرا تەرمەکە دەربهێنرێتەوە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی کراوە.

رێباز یونس

لە هەریر .. بە ئامادەبوونی وەزیری کار و پارێزگاری هەولێر، سەنتەرێکی چارەسەری ئۆتیزم لە قەزاكە کرایەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە2026.4.2، لە چوارچێوەی گرنگیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کەرتی کۆمەڵایەتی و بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئۆتیزم، بە ئامادەبوونی کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و شێخ حەسەن عەلائەدین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای ڕوانگە، سەنتەری ئۆتیزمی ڕوانگە لە قەزای هەریر کرایەوە.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، کە زەکیە محمەد ساڵح، بریکاری وەزارەتی کار و یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر و شێروان جەلال، قائیمقامی قەزای هەریر و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی حزبی و حکومی ناوچەکە ئامادەی بوون، دوای کردنەوەی سەنتەرەکە و بەسەرکردنەوەی بەشە جیاوازەکانی، پارێزگاری هەولێر لە وتەیەکدا وێڕای دەستخۆشی لە دەزگای ڕوانگە بۆ دروستکردنی سەنتەرەکە، پیرۆزبایی لە دانیشتووانی ناوچەکە کرد.

هەروەها جەختی لە گرنگیی ئەم جۆرە پڕۆژانە کردەوە و ڕایگەیاند: “کردنەوەی ئەم سەنتەرە هەنگاوێکی گرنگە بۆ خزمەتکردنی ئەو منداڵانەی پێویستیان بە چاودێریی تایبەت هەیە، تاوەکو لە ناوچەکەی خۆیاندا و بەبێ ماندووبوون خزمەتگوزارییە پەروەردەیی و تەندروستییەکانیان پێ بگات.”

ئەم سەنتەرە نوێیە بەپێی ستانداردە سەردەمییەکان لەلایەن دەزگای ڕوانگە بە ئامانجی ژینگەیەکی لەبار بۆ گەشەپێدانی تواناکانی تووشبووانی ئۆتیزم دروستکراوە و هاوکارێکی سەرەکی دەبێت بۆ سوککردنی ئەرکی خێزانەکانیان لە دەڤەرەکەدا.

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە حکومەتی هەرێم کار دەکات بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییە تایبەتەکان تەنها لە سەنتەری شارە گەورەکاندا کورت نەبنەوە و بگەنە قەزا و ناحیەکان، بە مەبەستی دابینکردنی یەکسانی لە دەستڕاگەیشتن بە مافە سەرەتاییەکانی ئەو چینە ئازیزەی کۆمەڵگە.

هۆکاری پچڕانی کارەبا لە بەشێکی گەڕەک و دەوروبەری هەولێر ئاشکرا بوو

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی کارەبا بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس راگەیاند: پچڕانی کارەبا لە بەشێکی گەڕەکەکانی هەولێر و دەوروبەری، بەهۆی هەبوونی کێشەی تەکنیکییە لە فیدەر و بگۆڕەکان، لە ماوەیەکی کەمدا کارەبا دەگەڕێتەوە دوخی ئاسایی خۆی.

👤
Live: 19 Today: 61 📊 Click Here