سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی ویداد ئەرسەلان دەکات
خوێندراوەتەوە: (920)

بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو ویداد ئەرسەلان، وەزیری پێشووترى حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکارە بەڕێزەکەیان دەکەین و هاوبەشی خەمیانین.

لە خوای مەزن داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و سەبووری و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان 2026/2/23