ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید لە پێکان گەڕایەوە

لەنوێترین هەواڵی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەمڕۆ لە ڕاهێنانەکانی یانەکە ڕۆدریگۆ گۆیسی ئەستێرەی لاوی بەڕازیلی بینراوە،کە ماوەی 17 ڕۆژە بەهۆی پێکانەوە لە یاریگاکان دابڕاوە.

بەپێی زانیاریەکان بێت ڕۆدریگۆ بەتەواوی لە پێکانەکەی چاک بۆتەوە و بۆ شەوی چوارشەممە بەرامبەر یانەی بێنفیکای پورتوگالی دەتوانێت یاری بکات.

ڕۆدریگۆ ئەم وەرزە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بەهۆی هەبوونی چابی ئەڵۆنسۆوە کەم دەرکەوت و هەلی زۆری وەرنەگرت،بەڵام لەگەڵ هاتنی ئاربێلوا یاریزانەکە دەرفەتی زیاتری پێدراوە و ڕەنگە بۆ چوارشەممەش سەرەکی بێت.

“سەرکار ڕێبوار”

چەند زانیاریەک دەربارەی دێربی باکووری لەندەن

ئەمشەو لەگەڕی 27ی پرێمەلیگ یانەی ئارسێناڵ دەبێتە میوانی یانەی تۆتنهام،کە ئەم یاریە بەهێزترین یاری ئەم گەڕەی خولەکەیە و بەردەوامیدەری ڕکابەریەکی مێژوویی نێوان ئەو دوو یانەیەیە،کە لەسەر داگیرکاری باکووری شاری لەندەنە.

سەرەتای ئەم ڕکابەریە لەنێوان تۆتنهام و ئارسێناڵ دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ساتەی ئارسێناڵ یاریگای گواستەوە بۆ هایبری،کە تەنها حەوت کیلۆمەتر لە یاریگای وایت هارتلی تۆتنهامەوە دوور بوو دوای کۆمەڵێک ڕکابەری و ململانێ ئاشتەوایی نەکەوتۆتە نێوان ئەو دوو یانەیە بردنی جۆرج گراهام و سۆڵ کامبڵ و بێنتڵی و چەندانی دیکە لەیەکتری ئەم کێشە و مشومڕانەی گەورەتر کردوە.

هاندەرانی ئارسێناڵ لەهەندێ کاتدا گوتاری سەیر سەیر بەسەر هاندەرانی تۆتنهام دەڵێن،جاروا هەیە بە زمانی ئەڵمانی قسەی ئەو سەرۆکەی ئەڵمانیا دەڵێنەوە،کە جەنگی دووەمی جیهانی هەڵگیرساند ئەمەش لەبەر ئەوەی دامەزرێنەرانی یانەی تۆتنهام جولەکە بوونە.

“سەرکار ڕێبوار”

فەرمی یاریزانێکی ریال مەدرید توشی پێکان بووە

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بە فەرمی لە پێگەی خۆیان بڵاویانکردەوە کە دانی سیبایۆسی ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەکەیان تووشی پێکانبووە لە یارییەکەیان بەرامبەر ئۆساسۆنا.

یانەی شاهانە ئاشکرایکردووە کە پێکانەکەی سیبایۆس لە ماسولکەکانی قاچی راستیدایە، ئەوەش دوای پشکنینەکان ئاشکرا بووە و بەردەوامیش چاودێری چاکبونەوەی دەکرێت.

هەرچەندە یانە ئیسپانیەکە باسی لە کاتی دوورکەوتنەوەی یاریزانەکەی نەکردووە بەڵام رۆژنامەی مارکا ئاشكرایکرد کە سیبایۆس نزیکەی حەوت هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەو یاریزانە بەشداری لە نۆ یاریی ریاڵ مەدرید ناکات لەم وەرزەدا و بە ئەگەری زۆریشەوە لە ناوەڕاستی مانگی چواری داهاتوو لەو پێکانە چاکدەبێتەوە.

بارسێلۆنا توانی سەرکەوێت بەسەر یانەی لیڤانتی

لە یارییەکانی هەفتەی 25ی خولی ئیسپانیا بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤانتی کرد و لە تایمی یەکەم، کوڕانی خاوەن یاریگا بە تەواوی دەستیان بەسەر یارییەکەدا گرت و توانیشان دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 4 و 32 لەڕێگای بێرناڵ و دی یۆنگەوە تۆماربکەن.

لە تایمی دووەم، دووبارە بارسێلۆنا باشتر بینرا، پاش چەندین هێرشی یەک لەدوای یەک توانیان لە خولەکی 81ی لە رێگای فێرمین لۆپێزەوە گۆڵی سێیەم بە شێوازێکی نایاب تۆماربکەن، سەرنجامیش یارییەکە بە سێ گۆڵی بێوەڵام بەبردنەوە بارسێلۆنا کۆتایی پێهات.

بەم ئەنجامەش تیپەکەی فلیک خاڵەکانیان بەرزکردەوە بۆ 61 خاڵ و بەجیاوازی خاڵێک لەپێش ریاڵ مەدرید دووەم دەبیندرێن.

ئارسێناڵ دێربی باکووری لەندەنی بردەوە

گەڕی 27ی پرێمەلیگ بووە ناونیشانی یەکێک لە گرنگترین ڕووداوەکانی ساڵ و دێربی باکووری لەندەنی تێدا بەڕێوەچوو،کە ئارسێناڵ و تۆتنهام وەک دوو ڕکابەری هەمیشەیی ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەگێمی یەکەمدا ئارسێناڵی میوان شەرمی شکا و لەڕێگای(ئێبێرێچی ئێزی)ەوە توانی گۆڵی یەکەم تۆمار بکات لە خولەکی 32ی یاریەکە.

زۆری پێنەچوو دوای گۆڵەکە لەخولەکی 34 کۆلۆموانی گۆڵی بەرامبەر بۆ تۆتنهام تۆمار بکات و گێمی یەکەمی یاریەکە بە تاکە گۆڵێک بۆ هەردوو تیپ کۆتایی هات هەر لەگەڵ دەستپێکی گێمی دووەمدا لەخولەکی 47 (ڤیکتۆر گیۆکێرێش) گۆڵی دووەمی ئارسێناڵی تۆمار کرد دوتر و جارێکی دیکە ئێزی خۆی گەیاندەوە گۆڵی تۆتنهام وسێیەم گۆڵی گەنەرزی تۆمار کرد.

پێش کۆتایی هاتنی یاریەکەش لەخولەکی 94 گیۆکێریش چوارەم بزماری لە تابووتی تۆتنهامدا و یاریەکەش بە 4 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لەبەرژەوەندی ئارسێناڵ کۆتایی هات بەو ئەنجامەش ئارسێناڵ خاڵەکانی گەیاندە 61 خاڵ و لەیەکەمی ڕیزبەندی جێگیرە،تۆتنهامیش خراپترین وەرزی خۆی دەگوزەرێنێ و 29 خاڵی هەیە و شانزەیەمی ڕیزبەندیە.

“سەرکار ڕێبوار”

نرخی ئۆنسەیەک زیو ئاستی 87 دۆلاری تێپەراند

ئەمڕۆ 23-2- 2026 روژی دووشەممە نرخی یەک ئۆنسە زیو لە بازاڕەکاندا بۆ زیاتر لە 3 دۆلار بەرزبووەوە و ئاستی 87 دۆلاری تێپەڕاند.

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زیو بۆ زیادبوونی خواست لەسەر ئەو کانزا گرانبەهایە دەگەڕێتەوە دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا ، بڕیاریدا پێناسی گومرکی لەسەر وڵاتانی جیهان بەڕێژەی 15٪ بەرزبکاتەوە.

دادگەی باڵای ئەمریکا پێناسە گومرکییەکانی دۆناڵد ترەمپی هەڵوەشاندووەتەوە، بەڵام ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری نوێی دەکرد و کۆڵ نادات لە دانانی بەربەست لەبەردەم هاوردەکردنی کاڵا و شتومەک بۆ نێوخۆی ئەو وڵاتە.

لەدوای بڕیاری دادگەی باڵا، بەرپرسی کاروباری بازرگانیی یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند، بە دوای ئەوەیە کە پەسندکردنی کۆتایی رێککەوتنی بازرگانیی نێوان یەکێتییەکە و ئەمریکا هەڵپەسێرێت. هەروەها هیندستان رێککەوتنە بازرگانییەکەی لەگەڵ ئەمریکا دواخستووە.

کۆی ئەو ناڕوونییانەی کە سەبارەت بە کاروباری بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا دروستبووە، زیانی لە نرخی دۆلار داوە و خواستی بۆ کانزاکان لە نێویاندا زیو وەک پەناگەیەکی ئارام بەرزکردووەتەوە.

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند ، لیستی مووچەی مانگی شوبات و ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچوونەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت .

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ( ٢٣ ی شوباتی ٢٠٢٦) لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی کانوونی دووەم لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت و سبەی سێ شەممە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.

تێبینی؛ هەندێک زانیاری و هەواڵی نادروست لە سەر لیستی مووچەو ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە بڵاوکراوەتەوە هیچ بنەمایەکیان نییەو تێکڕایان ناڕاستن.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری. ٢٣ ی شوباتی ٢٠٢٦

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 22-2-2026

کەش / ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت , لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکور و باکوری ڕۆژ هەڵات هەندێ کات هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک نمە باران .

خێراى با / لەسەرخۆ-مامناوەند ( 10– 20) کم/ک.

ئاراستەی با / باشوورى ڕۆژهەڵات

مەوداى بینین / (9 – 10)کم دەبێت

پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە دوێنێ

هەولێر : 24پلەی سیلیزی

پیرمام : 20 پلەی سیلیزی

سۆران : 20 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 15 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 23 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 24 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 22پلەی سیلیزی

دهۆک : 24 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 25 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 23پلەی سیلیزی.

سبەى دووشەممە 22-2-2026

کەش/ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور ونیمچە هەور دەبێت ، لە ناوچە شاخاوییەکان و شاخاوییە سنورییەکانی باکوری ڕۆژهەڵات هەندێ کات هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران.

خێراى با / لەسەرخۆ-مامناوەند ( 20 –10 ) کم/ک .

ئاراستەی با / باشوورى ڕۆژهەڵات

پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (1-2 ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ

مەوداى بینین / 8– 9 کم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 22پلەی سیلیزی

پیرمام : 18 پلەی سیلیزی

سۆران : 18 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 13پلەی سیلیزی

سلێمانی : 21 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 22 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 20پلەی سیلیزی

دهۆک : 22 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 23 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 21 پلەی سیلیزی.

22 -2 – 2026

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە

ئەمڕۆ چەند لایەنێک، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە کە تێیدا هەڕەشەیان لە وڵاتێکی دراوسێ کردووە ، لەم ڕووەوە ، بە پێویستی دەزانین دووپاتی بکەینەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەری سەقامگیریی و ئارامی بووە لە ناوچەکەدا و هیچ کاتێک سەرچاوەی هەڕەشە و مەترسیی نەبووە بۆ ئاسایشی هیچ وڵاتێکی دراوسێ و ڕێگەش نادات، هیچ لایەنێک، هەرێمی کوردستان لە دژی هیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکار بهێنێت .

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2026/2/22

کەشناسی : لەهەندێ ناوچە تاوە باران و بروسکە دەبێت

ئەمڕۆ دووشەممە 23-2- 2026

کەش /ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم( پارێزگای سلێمانی ) هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمە باران لەهەندێک ناوچەکانی سنووری رۆژهەڵات.

خێراى با / لەسەرخۆ ( 5 – 15) دەبێت.

ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا .

مەوداى بینین / لە نێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت.

پلەکانی گەرما / بەرزترین پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە ( 2- 4 ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:

هەولێر 20 پلەی سیلیزی

پیرمام 17 پلەی سیلیزی

سۆران 16 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران 12 پلەی سیلیزی

سلێمانی 19 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ 20 پلەی سیلیزی

دهۆک 17 پلەی سیلیزی

زاخۆ 18 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 22 پلەی سیلیزی

سبەى سێشەممە 24-2- 2026

کەش/ لەئەنجامی کاریگەریەکانی نزمە پەستانی نیمچە دوورگەری عەرەبی وە هەروەها بارستەهەوای ساردی باکوور, ئاسمان هەرێم بەگشتی ناسەقامگیر دەبێت وە هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانی جیاجیا وە کەمێک بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکووری رۆژهەلات, بۆ کاتەکانی دوایی نیوەرۆ تاکوو ئێوارە کاریگەری ناسەقامگیری کەش چالاک تر دەبێت رێژەی دابارین کەمێک زیاتر دەبێت کەهەندی کات بە بەشێوەی تاوە باران و بروسکە دەبێت بەتایبەتی سنووری ناوچەکانی ( پارێزگای سلێمانی ,هەڵەبجە,ئیدارەی سەربەخۆکانی گەرمیان , راپەرین و سۆران) لەگەڵ کەمێک چاڵاک بوونی خێرایی با وە نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما پاشان بۆ کاتەکانی شەو کەش سەقامگیر دەبێتەوە.

خێراى با / لەسەرخۆ – مام ناوەند ( 10 – 20 ). لەکاتەکانی بەیانی تاکوو دوایی نیوەرۆ ئەگەری چاڵاک بوونی هەیە بۆ سەرووی 25 کم/ک بەتایبەتی لەناوچەکانی باشووری رۆژئاوای هەرێم.

ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا.

مەوداى بینین / لەنێوان ( 6 – 8 ) کم/ک. لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان (4 – 6 ) کم دەبێت.

پلەکانی گەرما / بەرزترین پلەکانی گەرما بەگشتی کەمێک نزم دەبێتەوە بە ( 2 – 3 ) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 17 پلەی سیلیزی

پیرمام: 15 پلەی سیلیزی

سۆران: 14 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 20 پلەی سیلیزی

دهۆک: 14 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی.

23/2/2026

👤
Live: 12 Today: 41 📊 Click Here