پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم

ڕۆژی پێنجشەممە 12ی ئاداری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ کۆچی دوایی خواڵێخۆشبوو (ساڵح موسلیم) پەیامێکی هاوخەمی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردەوە:

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ساڵح موسلیم، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری دەکەم و لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

انا للە و انا الیە راجعون

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە مامۆستا سەڵاحەددین محەمەد بەهائەدین کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/3/12 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا لەگەڵ بەڕێز مامۆستا سەڵاحەددین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

هەردوولا هاوڕا بوون کە هەستیاریی قۆناغەکە و مەترسییەکانی پەرەسەندنی شەڕ لە ناوچەکەدا، دەخوازێت لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان یەکڕیز و تەبا بن، بۆ ئەوەی پێکەوە ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببنەوە و قەوارەی فیدراڵی و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان بپارێزن.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی کردەوە کە وەک هەمیشە لە هەوڵەکانی بۆ لێکنزیکخستنەوەی لایەنەکان و پاراستنی یەکڕیزی بەردەوام دەبێت، تاکوو هەرێمی کوردستان بە ئارامى و سەقامگیری ئەم قۆناغە هەستیارە تێپەڕێنێت.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، تیشک خرایە سەر پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە. بەڕێز مامۆستا سەڵاحەددین محەمەد بەهائەدین دەستخۆشیی لە هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ پاراستنی سەقامگیریی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی بەڕێزیانی لەمبارەیەوە بە گرنگ نرخاند.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/3/12 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز ئەنتۆنیۆ تیانی، جێگرى سه‌رۆكوه‌زيران و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، دوایين پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە و کاریگەری و لێکەوتەکانی شەڕیان بەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و جیهانەوە تاوتوێ کرد.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر بنکەی سەربازیی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان. هەروەها دووپاتی کردەوە کە پێویستە حکوومەتی عێراق بەرپرسیاریەتیی خۆی لە پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان جێبەجێ بکات و ڕێگە نەدات چیتر گرووپە لەیاسادەرچووەکان، ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی وڵات بخەنە مەترسییەوە.

لای خۆیەوە، بەڕێز وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا وێڕای سەرکۆنەکردنی هێرشەکە، دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی بە هەموو شێوەیەک لە پشتگیری و هاوکاریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشە تیرۆریستییەکان، هەروەها برەو بە هاریکاریی هاوبەشیان دەدەن بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری.

لە کۆتاییی پەیوەندییەکەدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ ئیتاڵیا دەربڕی بۆ ئەو پشتگیری و هاوکارییە بەردەوامانەی پێشکەش بە هەرێمی کوردستانی دەکات و ڕۆڵی هێزەکانی ئەو وڵاتەی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا بەرز نرخاند.

موڵک و سامانی وڵات چی لێ دێت ، بۆچی ئەم هەموو داهاتە لە هەرێم دیار نامێنێت،،،؟

ئەرسەلان عەلی ڕەشید

لە سایەی دوو بنەماڵە میللەت هەژار و ڕووتە ، داهاتی هەرێم چی لێ دەکەن هەموو مانگێک حکومەتی هەرێم (٢٦٢) ملیۆن بەرمیل نەوت دەفرۆشێت داهاتەکەی(٢٥٠٠٠) دەفتەرە بەڵام کوا ئەم داهاتە بۆکوێ دەڕوا؟

لە  (تاوگێفی شخاپوور ) تەنیا لە یەک کێڵگە (٠٠٠ ٣١٣ ١٢ ) بەرمیل نەوت  فرۆشراوە بە (٤٧٢) ملیۆن دۆلار  وە (٣٣٠) ملیۆن دۆلار دراوە بە حکومەتی هەرێم وەزارەتی دارایش دەڵێت هیچ بڕە پارەیەکی نەوت نەگەڕاوەتەوە بۆ خەزێنە،

ئەم بڕە داهاتە تەنیا لەیەک کێڵگە لە کاتێکدا چەندەها کێڵگە نەوتی ترمان هەیە لە شارەکانی تری هەرێمی کوردستان کە بە تێکڕا هەرێمی کوردستان ڕۆژانە (301 هەزار و 604) بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرێ  بۆ كۆی ساڵەكە (110) ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دێت ،

کەواتە ئەم هەموو داهاتە دەڕواتە کوێ،،؟ بۆ میللەت ڕەش و ڕووتە بەڵام نەوەی نەوەکانی ئێوە سەرمایەدارە؟
اربیل هێڵس هی کێیە؟ پاڵاوگەی  لاناس هی کێیە؟ جگە لەم هەموو ماڵ و موڵکەتان لە دەرەوەی وڵات کە هەتانە ئەم هەموو میدیایە هی کێیە ؟ مەگەر هەمووی هی ئێوە نیە؟

پارەی میللەت گەر بۆ خۆتان نیە بۆ دزی و گەندەڵیتان نیە ( یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیمووکراتی کوردستان)  میللەت بۆ مووچەی ٣ مانگ جارێک دێت ؟ 

کەرتی تەندرووستی بۆ هاوار بۆ دەرمان ئەکات بۆ بەتاڵن و دەرمان نیە و تەنانەت بۆ نەشتەرگەریش پێویستە بڕۆیتە نەخۆشخانەی ناحکومی لە کوێی دنیا بووە نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی حکومی نەکرێت ؟

هاوڵاتی بۆ کێشەی کەم ئاوی هەیە ؟ هاوڵاتی بۆ ئەبێت بە دوو کاتژمێر لەسەرەی بەنزیندا بۆستێت؟ کوا پڕۆژەکانتان بۆ هاوڵاتی ؟

جگە لە تێکدانی قوتابخانە و مزگەوتەکان بۆ گیرفانی خۆتان و داگیرکردنی زەوییەکەی بە بیانووی پڕۆژە وە لە جێگایان  دروستکردنی پڕۆژە گەلێک کە هاوڵاتی نەتوانێت سوودمەند بێت لێی ،

بۆچی میللەت ئاوای لێ هاتووە بەدەست ئەم دوو بنەماڵەیەوە بۆ  (شاسوار عەبدوول واحید) بە چەند پڕۆژەیەک وەک چاڤی لاند و گوندی ئەڵمانی و چەندان پڕۆژەی تر خزمەتی هاوڵاتی کردووە بەبێ بوونی داهاتی ناوخۆ توانی بەنزین بە نرخێکی کەمتر بۆ هاوڵاتی دابین بکات،

ئاوی بۆ چەندین گەڕەکی هەولێر برد لەسەر بەرپرسیارێتی خۆی کە چەند گەڕەکێک ١٤ڕۆژ بێ ئاو دەبوون، چەندین ڕێگاو بانی قیر کرد ئەمانەی هەمووی لەسەر داهاتی خۆی کرد بەڵام ئەم دوو بنەماڵەیە بەم داهاتە گەورەیەی کە هەیانە لە(٣٤)ساڵ حکوم کردن میللەت برسی و بێ خزمەتگوزاریە.

هاوپەیمانی لەگەڵ شەیتان! کاتێک سەرکردە کوردەکان دەبنە کۆیلەی میلیشیاکانی ئێران

سەربەست سەعید ساڵح

“ئەگەر دەتەوێت نەتەوەیەک لەناو ببەیت، پێویست ناکات سوپای بۆ بنێریت، تەنها سەرکردەیەکی خۆفرۆشی بۆ دروست بکە.” ئەم پەندە تاڵە ڕێک وەسفی ئەو واقیعە دەکات کە ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پێناو کینەی شەخسی و ململانێی حیزبیدا بەسەر هەرێمی کوردستانیان هێناوە. لە کاتێکدا میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە ئاشکرا هەڕەشەی وێرانکردنی کوردستان دەکەن ئەگەر میوانداریی هێزەکانی ئەمریکا بکات، سەرۆکی یەکێتی لە بەغداوە باوەش بە قەیس خەزعەلی و ڕەیان کلدانیدا دەکات، وەک ئەوەی ئەم تیرۆریستانە فریادرەسی کورد بن نەک بکوژی گەنجەکانی! ئەم پەیوەندییە قێزەونە هاوپەیمانییەکی ستراتیژی نییە وەک ئەوەی میدیاکانیان پێی دەڵێن، بەڵکو تەسلیمبوونێکی تەواوەتییە بەو هێزانەی کە دەیانەوێت قەوارەی هەرێم لە ڕەگەوە هەڵکەنن.

شەرمەزارییەکی گەورەیە بۆ حیزبێک کە خۆی بە “پێشەنگی خەباتی کوردایەتی” بزانێت، بەڵام ئەمڕۆ شارێکی وەک سلێمانی بکاتە حەشارگە و سەکۆی هەڵبژاردن بۆ کەسێکی وەک ڕەیان کلدانی؛ تیرۆریستێکی سزادراو لەلایەن ئەمریکاوە کە میلیشیاکەی (بزووتنەوەی بابلیۆن) خەریکی داگیرکردنی زەوی و زاری مەسیحییەکانە لە دەشتی نەینەوا و کار بۆ جێبەجێکردنی ئەجێندای سوپای پاسداران دەکات. کاتێک کلدانی دێتە سلێمانی و باسی “ئازادی” دەکات بە پاڵپشتیی بافڵ تاڵەبانی، ئەمە تەنها پەیامێکە بۆ خەڵکی کوردستان کە یەکێتی ئامادەیە تەواوی شارەکە ڕادەستی ئەجێندای ئێرانی بکات تەنها بۆ ئەوەی لە ململانێی پارتی و هەولێردا براوە بێت. ئەمە هەمان ئەو عەقڵیەتە وێرانکەرەیە کە لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧دا کەرکوکی ڕادەستی حەشدی شەعبی کرد و ئێستاش خەریکە سلێمانی دەکاتە پاشکۆی بڕیارەکانی گروپە تائیفییەکانی بەغدا.

ئەوەی ئەم دۆخە دەکاتە ترۆپکی دووڕوویی، ئەو گوتارە پێچەوانەیەیە کە یەکێتی لەبەردەم ئەمریکییەکان و ناوخۆدا بەکاری دەهێنێت. لە لایەکەوە لە کەناڵەکانی خۆیانەوە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە یەکێتی “نوێنەرایەتیی ئێرانییەکان ناکات” و دەیانەوێت هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بمێننەوە، بەڵام لە لایەکی ترەوە نزیکترین دۆستایەتییان لەگەڵ قەیس خەزعەلی، سەرکردەی عەسائیبی ئەهلی حەق هەیە، کە هێزەکانی ڕۆژانە بە درۆن هێرش دەکەنە سەر بنکەکانی ئەمریکا و دامەزراوە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان. چۆن دەکرێت تۆ بانگەشەی پاراستنی کوردستان بکەیت، لە کاتێکدا دۆستی گیانیبەگیانیی ئەو کەسانە بیت کە بە ئاشکرا فەرمان لە عەلی خامنەیی وەردەگرن بۆ لەناوبردنی ئۆتۆنۆمیی کورد؟ ئەم جۆرە قومارکردنەی یەکێتی بە چارەنووسی نەتەوەیەک تەنها بۆ لاوازکردنی پارتی، خیانەتێکی مێژووییە و دواجار هەرێمی کوردستان بە تەواوی دەخاتە ناو دەمی ئەو ئەژدیهایەی کە ئێستا لە بەغدا دروست بووە.

بارسێلۆنا بە کۆمەڵێک کێشەوە ئەمشە دەچێتە یاریگا

ئەمشەو کاتژمێر 11:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان لە گەڕی 27ی لالیگا یانەی بارسێلۆنا لەسەر یاریگای سان مامێس دەبێتە میوانی یانەی ئەتلەتیک بلباو،کە ئەم بارسێلۆنا؟هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بەردەوامی بە پێشکەوتنەکەی بدات لە ڕیزبەندی یەکەمینی لالیگا و ئێستە جیاوازیەکەی خاڵێک لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بە یاریەک کەمتریشەوە.

شایەنی باسە بارسێلۆنا ئەمشەو کۆمەڵێک کێشەوە هەنگاو دەنێتە ناو یاریگا،لەگەڵ ئەوەشدا بە گەڕانەوەی لیڤاندۆڤیسکی تیپەکە هەناسەیەکی ئارامی دەبێت،بەڵام بە نەبوونی کۆندێ،باڵدێ،گاڤی،کریستنسن و دی یۆنگ فلیک لە کێشەیەکی گەورە خۆی دەبینێتەوە.

ئەمساڵ بارسێلۆنا ناڵاندوێتی بەدەستی پێکانەوە و یانەکە هەر زوو یەکێک لە کاریگەرترین یاریزانەکانی لەدەستدا ئەویش گاڤی بوو،کە بەهۆی پێکانەوە وەرزەکەی بۆ کۆتایی هاتووە.

“سەرکار ڕێبوار”

بایرن میونشن پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند مانوێل نۆیەری گۆڵپارێز و کاپتنی یانەکەیان دووچاری پێکان هاتووە و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکیە.

دوێنێ شەو نۆیەر بەرامبەر میونشن گڵادباغ گۆڕانکاری پێکرا،کە ئەو دەمە کەس هەستی بەوە نەکرد پێکانی هەیە و هەموو پێیان وابووە بۆ یاریەکەی بەرامبەر ئەتلانتا ئامادە دەکرێت لە چامپۆنزلیگ.

نۆیەر لەڕابردووشدا چەندین جار دووچاری پێکانی قورس هاتووە،کە ئەمجاریان پێکانەکەس سووکە بەگوێرەی زانیاریەکان تاکو ئێستەش دیار نییە بۆ یاری بەرامبەر ئەتلانتا یاری دەکات یاخود نا.

“سەرکار ڕێبوار”

نەیمار لە بەڕازیل پەلکێشی دادگا دەکرێت

جارێکی دیکە نەیمار جۆنیۆر دا سێلڤای ئەستێرەی بەڕازیل و یاریزانی یانەی سانتۆس بەهۆی کەیسێکی نوێوە ڕووبەڕووی دادگا داکرێت و لەلایەن دادگای وڵاتی بەڕازیلەوە بانگهێشت کراوە تاکو ئامادەبێت،کە لەسەر سکاڵای ئافرەتێک بووە.

ئافرەتەکە پێشتر وەکو چێشت لێنەر لە ماڵی نەیمار کاری کردوە و لەلێدوانێکیدا گوتی؛ ڕۆژانە نزیکەی 17 کاتژمێر بەوپەڕی بێ ویژادانیەوە نەیمار کاری پێکردوم و ڕۆژی واهەبووە خواردنی 150 کەسم ئامادە کردوە،وە بەو هۆکارانەش من ئێستە نەخۆش کەورتووم لەکاتێکدا گرێبەستەکەی من بەو شێوەیە نەبووە.

ئەو ئافرەتە بەدادگای وتووە من قەرەبووم دەوێت و داوای 140 هەزار دۆلار دەکات،کە لەماوەی یەک ساڵدا ئەمە دەبێتە دووەم کەیسی نەیمار لەبەڕازیل،بەپێی زانیاریەکانیش بێت ئەم بابەتە زەحمەت زیندانی تێدەکەوێت لەکاتی دانەوەی قەرەبوو.

“سەرکار ڕێبوار”

هەڵبژاردەی عێراق ناتوانن سەفەری مەکسیک بکەن

لە دوێنێوە باسەکانی هەڵبژاردەی عێراق بە گەرمی کەوتۆتە ناو شەقامی وەرزشی و بەپێی زانیاریەکان بەڕێوەبەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق بە فیفایان ڕاگەیاندوە تاکو یەک مانگی دیکە ناتوانن سەفەری مەکسیک بکەن لەبەر شەڕ و پێکدادان لە ناوچەکە.

لای خۆشیانەوە فیفا وەڵامی هەڵبژاردەی عێراقیان داوەتەوە و پێیان وتوون لەچەند ڕۆژی داهاتوودا وەڵامی کۆتاییتان دەدەینەوە،کە دوای کۆبوونەوەیەک پێتان دەگوترێت.

قەرار وایە هەڵبژادەی عێراق بۆ یاری پلەی ئۆفی مۆندیالی 2026 بەرامبەر براوە یاری نێوان بۆلیڤیا و سورینەیم یاری بکات،بەڵام بەهۆی ئەو ئاڵۆزیانەی لە ناوچەکە هەیە ڕەنگە ئەم یاریە دوابخرێت.

“سەرکار ڕێبوار”

یەکێتیی پیشەسازییەکان: خۆراک و دەرمان بۆ زیاتر لە ٦ مانگ بەردەستە

یەکێتیی پیشەسازییەکانی عێراق، ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە وڵات خاوەنی خەزێنەیەکی ستراتیژیی خۆراک و دەرمانە کە بۆ ماوەی زیاتر لە شەش مانگ بەشی پێداویستییە ناوخۆییەکان دەکات. ئەم دڵنیاییکردنەوەیە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بەهۆی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، لە گرژییەکی تونددایە.

گرنگترین خاڵەکانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە:

• کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕ: عادل عەکاب، سەرۆکی یەکێتیی پیشەسازییەکان ڕایگەیاند: “سەرەڕای داخستنی گەرووی هورمز و داخستنی سنوورەکان لەلایەن هەندێک وڵاتەوە، بازاڕی ناوخۆیی عێراق بە ڕێژەی ٨٠٪ و زیاتر کاریگەر نابێت.”

• کەرتە دەستەبەرکراوەکان: جەختکرایەوە کە ماددە خۆراکییە بنەڕەتییەکانی وەک (ئارد، زەیت، شەکر) بە تەواوی دابین کراون. هەروەها کەرتەکانی دەرمان، پەلەوەر، ئاشەکان، ئالیک و شیرەمەنییەکان لە دۆخێکی جێگیردایە.

• سووتەمەنی و وزە: کەرتەکانی سووتەمەنی و غاز، لەگەڵ پیشەسازی چیمەنتۆ و ئاسن بە تەواوی پارێزراون، تەنانەت داوا دەکرێت ڕێگە بدرێت بڕی زیادە لەم بەرهەمانە هەناردەی دەرەوە بکرێت.

ئەم هەنگاوەی یەکێتیی پیشەسازییەکان وەک پەیامێکی ئارامی بۆ هاووڵاتیان هەژمار دەکرێت، تاوەکو دوور بکەونەوە لە دڵەڕاوکێی کڕینی زیادە و کۆکردنەوەی کەلوپەل لەبەر تیشکی گۆڕانکارییە سیاسی و سەربازییەکانی ناوچەکە.

👤
Live: 67 Today: 413 📊 Click Here