ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات نەک تەنیا مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم بەڵکوو بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بەپێی ڕێژەی 14.1ی سەرژمێريی گشتیی دانیشتووانی عێراق بنێرێت

* ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی پێشمەرگە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەی ڕاسپارد بە گوێرەی کۆنووسی هاوبەشی پەسەندکراو، کاری پێویست لەبارەی هەنگاوەکانی ئەم دواییەی جێبەجێکردنی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ڕێکخستنەوەی سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە لە ناو وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام بدەن .

* ڕێژەی 20% لێخۆشبوونی سزاکانی سەرپێچیی ئۆتۆمبيل، بۆ شەش مانگی دیکە درێژ کرایەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی شوباتی 2026، بەسەرپەرشتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، دوا هەڵوێستی بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان و خەرجکردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم و بەدواداچوونی دەرەنجامی دوا کۆبوونەوەی تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێم سەبارەت بە پابەندیی دارایی هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێم بەرامبەر یەکتر، لەلایەن ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و ئەندامانی دیکەی شاندی دانوستانکار خرایە ڕوو.

ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی کردەوە کە پێویستە حکومەتی فیدراڵ نەک تەنیا مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم، بەڵکوو بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بودجەی گشتیی فیدراڵ بە پێی ڕێژەی 14.1ی سەرژمێری گشتیی دانیشتووانی عێراق بنێرێت، بە تایبەتیش کە هەرێمی کوردستان پابەندیی نەوتیی و دارایی خۆی بە تەواوی جێبەجێ کردووە و لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانەش لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمەوە بێ کەموکوڕی ئاراستەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ کراوە، سەبارەت بە پابەندیی ناردنی 120 ملیار دینار بۆ مانگی شوباتیش، ئەنجومەنی وەزیران جەختیکردەوە لەسەر ئەولەویەتدان بە ناردنی ئەم پارەیە پێش هەر خەرجییەکی دیکە تاوەکوو هیچ پاساوێک بۆ وەزارەتی دارایی عێراق نەمێنێتەوە بۆ دواخستنی خەرجکردنی مووچەی مانگی شوبات و مانگەکانی دیکەش.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان لەسەر ئەم بڕگەیە، دەرئەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی لە بەغدا لە ڕۆژی 2026/2/23 خرایەڕوو سەبارەت با پابەندییە داراییەکانی هەردوو حکومەت و هەموو ئەو بەڵگە و بنەما دەستووریی و قانونی و داراییانەش ڕوونکرانەوە کە پاڵپشتیی شایستە داراییەکانی هەرێم دەکەن.

لە بڕگەی دووەمدا، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری کاروباری پێشمەرگە ، ڕاپۆرتێکی خستەڕوو دەربارەی هەنگاوەکانی ئەم دواییەی جێبەجێکردنی چاکسازییەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و ڕێکخستنەوەی سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە لە ناو وەزارەتی پێشمەرگە و پوختەی کۆنووسی واژۆکراوی هاوبەشی لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە دەستنیشانکردنی تایبەتمەندیی و ئەرک و دەسەڵاتەکانی دەڤەرەکان.

ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەستخۆشی لە سەرۆکایەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە و لیژنە هاوبەشەکان، ئەم هەنگاوەی بە گرنگ و مێژوویی وەسف کرد لە ڕووی ڕێکخستنەوەی سەرجەم هێزەکان لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە و دەستنیشانکردنی دەسەڵاتی فەرماندەیی دەڤەرەکان و پەیکەربەندیی نوێی هێزەکانی پێشمەرگە، لە هەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران سوپاسی هاوبەشە نێوەدەوڵەتییەکانی کرد کە هاوکار و پاڵپشتی پرۆسەکەیان کرد. ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەی ڕاسپارد بە گوێرەی کۆنووسی هاوبەشی پەسەندکراو، کاری پێویست ئەنجام بدەن.

لە بڕگەی سێیەم و کۆتاییدا، ئەنجومەنی وەزیران گفتوکۆی لە بارەی پێشنیارێکی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ کرد تایبەت بە درێژکردنەوەی ماوەی کارکردن بە بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە لێخۆشبوونی ڕێژەی 20% لە سزاکانی سەرپێچی هاتووچۆ بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە واتا تاکوو 2026/6/30 . ئەنجومەنی وەزیران پێشنیارەکەی پەسەند کرد و ڕێژەی لێخۆشبوونی سزاکانی سەرپێچییەکانی هاتووچۆ، بۆ شەش مانگی دیکە درێژ کرایەوە.

پەیامێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ، پێشوازی لە ڕاپۆرتی لیژنەی یەکێتیی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسی لە پەرلەمانی تورکیا دەکەم. بە هەنگاوێکی گرنگ و ئاراستەیەکی دروستی دەزانم بۆ ئاشتی و چارەسەری. پێشخستنی زمانی سیاسەت و دیالۆگ و پابەندبوون بە چارەسەری ئاشتییانە، بنەمای سەرەکین بۆ بنیاتنانی سەقامگیریی هەمیشەیی کە بە سوودی هەموو ناوچەکە دەگەڕێتەوە.

ئێمە لە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە جەخت لە پشتگیری و هاوکاریمان بۆ هەر هەوڵ و هەنگاوێک دەکەینەوە کە ئامانجی چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان بێت و ئاسۆیەکی نوێ بۆ برایەتی و پێکەوەژیان بکاتەوە. هیوادارین هەنگاوی تری له‌ په‌رله‌مان به‌دوادا بێت بۆ بەهێزکردنی زیاتری متمانە و بەدیهێنانی ئەو ئاشتییەی کە هەمووان چاوەڕێی دەکەن.

ئاگاداریەک لە هاتوچوی هەولێرەوە

ئاگاداری شوفێران دەکەینەوە لە رێگای کەسنەزان تا گۆمەسپان لەم شوێنانە کامێرای تۆمارکردنی خێرای گەڕۆک دادەنرێن. ١-گوندی مام چۆغان ٢- گوندی کانی شاوێردی ٣-هەورازە نەفتە ٤- بەردەباز ٥-کانی کەوان ٦-گۆمەسپان داوا لە شوفێران دەکەین پابەندی خێرایی دیاری کراوبن لەم رێگایە.

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر

‎لە ناحیەیی رزگاری مەلای مزگەوتێك كوژرا

ئێوارەی ئەمرۆ لە ناحیەی رزگاری سەربە قەزایی خەبات كێشەێك روودەدات لە نێوان دووكەس مەلایی مزگەوت هەولدەدەت ناوبژی بكات بەلام بە هەلە دەكوژرێت .

سەرچاوەێك لە نزیك روداوەكە بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند گرژیەكە سەرەتا لە نێوان لە نێوان دووكەس بوو كاتێك مەلایی مزگەوت هەولدەدات ناوبژیوانی بكات لە نێوەندەدا دەكوژرێت .

هەر بە گووتەی ئەو سەرچاوەییە كاتێك بكوژ دەچێتە مالەوە كێشەكە بۆ براكەی دەگێرێتەوە دەستبەجێ برای بكوژ بكوژەكە دەكوژێتەوە .

ئارتێتا؛ شانازی بە یاریزانەکانمەوە دەکەم

مایکڵ ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ رایگەیەیاند ناتوانم لەوە زیاتر شانازی بە یاریزانەکانمەوە بکەم و دڵخۆش بم بەوەی لە یاریگادا بیانبینم، بە رۆحیەتێکی زۆر بەرزەوە یارییان کرد.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی لە یاری پێشوودا بەرامبەر وڵڤەرهامپتۆن لە کۆتا خولەکەکاندا خاڵیان لەدەستدا، ئەم یارییە فشارێکی زۆریان لەسەر بوو، بەڵام یاریزانەکان بە باشترین شێوە وەڵامیان دایەوە، ئەمە نیشانی دەدات کە لە چی ئاستێکدان.

ئارتێتا ستایشی تایبەتی لە هەریەکە لەئیبێریچی ئیزێوڤیکتۆر گیۆکێریسکرد کە هەریەکەیان دوو گۆڵیان تۆمارکرد، و وتی کە ئەوان ئاستێکی سەرنجڕاکێشیان پێشکەش کردووە و کاتێک پێویست بووە، خۆیان نیشان داوە.

ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە وتی: نابێت تەنها بەم ئەنجامە دڵخۆش بن بەڵکو دەبێت جار لە دوای جار ئاستی خۆمانبسەلمێنینەوە، چونکە وەرزەکە پڕیەتی لە هەوراز و نشێو.

لە دێربی باکووری لەندەن سوکایەتی بە خێزانی ڕایس دەکرێت

یەکێکی دیکە لە ڕووداوەکانی یاری یەکشەممەی نێوان ئارسێناڵ و تۆتنهام گاڵتە کردن و سوکایەتی کردنە بە خێزانی دیکڵان ڕایسی ئەستێرەی ناوەندی یانەی ئارسێناڵ،کە ئەمڕۆ دوای بڵاو بوونەوەی چەند گرتەیەک کاردانەوەی شەقامی وەرزشی بەریتانیای بەدوای خۆیدا هێنا.

ڕووداوەکە دوای چوونی ڕایس بۆ جێبەجێکردنی لێدانێکی گۆشە دەست پێدەکات،کە هاندەرێکی تۆتنهام ،شاشەی مۆبایلەکەی وێنەی هاوژینی دیکڵان ڕایسی خستۆتە سەری و بەڕووی ڕایسەوە دەڵێت(ژنەکەی تۆ بەرازە،ژنەکەی تۆ بەرازە)،کە مەبەستی لە قەڵەوی هاوسەرەکەی ڕایسە،ئەم قسانەش ئەمڕۆ هەمووانی توڕە کردوە.

شایەنی باسە دیکڵان ڕایس لەو ساتەدا هیچ درکی بەم شتە نەکردوە و ئەمڕۆش ڕۆژنامەکانی بەریتانیا مانشێت و پەڕی گەورەی ڕۆژنامەکانیا کردۆتە ئەو ڕووداوە.

“سەرکار ڕێبوار”

ئەستێرەیەکی میلان نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە پلاتفۆرمەکانی خۆی بڵاوی کردەوە نەشتەرگەری ناچاری و بەپەلەیان بۆ (ڕۆبن لۆفتوس چیک) ئەنجامداوە،کە ئەمەش دوای پێکانە سەختەکە لە بەرامبەر پارما لەگەڕی 26 کاڵچۆ.

لە ڕووداوەکەدا ڕۆبن دوای ئەوەی لەگەڵ گۆڵپارێزی پارما بەرکەوتنێکی توندیان دەبێت و بەپەلە دەستەی پزیشکی میلان دەگەنە چارەسەر کردنی یاریزانەکە و ڕاستەخۆ ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت،کە ئەمڕۆش نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا.

بەپێی زانیاریەکان بێت ڕۆبن ددانێکی سەرەوە و چەناگەی شکاوە،کە ئەمە وای کردوە دووچاری نەشتەرگەری ببێتەوە لەگەڵ ئەوەشدا لاکازێتا دیلۆ سپۆرت دەڵێت ئەم وەرزە بۆ یاریزانەکە کۆتایی هاتووە و ڕەنگە مۆندیالیشی بچێت،کە یاریزانەکە هەموو شتێکی دەکرد بۆ بانگهێشت کردنی لەگەڵ ئینگلتەرا لە مۆندیال

“سەرکار ڕێبوار”

کەریم بـنـزیما دووچاری ڕەخنەی زۆر دەبێتەوە

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی عەکاز یانەی هیلال دوای یەکسانبوونی بەرامبەر یانەی ئیتیحاد کە ئەم ئەنجامە بووە هۆی ئەوەی یانەکە پێشەنگی خولی سعودیە بۆ یانەی نەسڕ چۆڵ بکات نێو ماڵی یانەکە کەوتووەتە ژێر شەپۆلێکی توندی رەخنەکان بەتایبەت ئەستێرەی فەڕەنسی کەریم بنزیما.

راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات هاندەرانی هیلال زۆر لە ئاستی بنزیما و سیمۆنی ئینزاگی ڕاهێنەر ناڕازین، بنزیما دوای یارییەکە ئامادە نەبووە سڵاو لە هاندەران بکات و راستەوخۆ لەگەڵ ماڵکۆم و تیۆ چوونەتە ژووری جلگۆڕین، ئەمەش نیگەرانی یاریزانەکانی تری لێ کەوتووەتەوە.

هەروەها لە نێوان دوو تایمی یارییەکەدا بنزیما و ئینزاگی تووشی دەمەقاڵێ بوون؛ بنزیما هەوڵی داوە راهێنەر قایل بکات کە شێوازی یاریکردن بگۆڕێت بۆ سوودوەرگرتن لە کەمبوونەوەی یاریزانانی ئیتیحاد، بەڵام ئەم دەستوەردانە بووەتە هۆی شێواندنی کەشی ژووری جلگۆڕین و دابەزینی ئاستی تیمی هیلال لە تایمی دووەمدا، کە تێیدا حوسام عەوار توانی گۆڵی یەکسانبوون بۆ ئیتیحاد تۆمار بکات.

لە بەرامبەر ئەو رەخنە و گاڵتەجاڕییانەی ئاراستەی کران، بنزیما لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیئێکس پەیامێکی کورتی بڵاوکردەوە و نووسی: لە کۆتاییدا قسە دەکەین، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ وەڵامدانەوەی ڕەخنەگرەکان لە داهاتوودا.

مۆندیال لە مەکسیک دەکەوێتە مەترسیەوە

بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزیەکانی نێو وڵاتی مەکسیک مەترسی دروست دەبێت لەسەر مۆندیالی ئەم ساڵ،کە قەرارە مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵ لە ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەبچێت،بەڵام ئێستە چارەنووسی میوانداری کردنی لەلایەن مەکسیکەوە لە مەترسیە.

کێشەکانی ئەمڕۆی مەکسیک،کە تێیدا سەرۆکی گرووپێکی مافیایی تێدا کوژراوە،هەرایەکی زۆری خستۆتە وڵاتەکە،بەجۆرێکە ئاژاوە و شەڕ سەراپا وڵاتەکەی گرتۆتەوە.

سەبارەت بە فیفا و بڕیاری فیفا تاکو ئێستا هیچ لێدوانێکیان نەداوە،کە ئاخۆ قسەیان چی دەبێت سەبارەت بە میوانداری مۆندیال لەلایەن مەکسیکە،کە پێی زانیاریەکان بێت فیفا لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا کۆبوونەوەیەک ساز دەکات و بڕیاری کۆتایی خۆی دەدات.

“سەرکار ڕێبوار”

سەرۆکی بێنفیکا؛یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید دەبێ سڕ بکرێت

لە لێدوانێکی نوێیدا دوای سزادانی پرێستیانی و ڕاگرتنی لە یاریەک سەرۆکی یانەی بێنفیکای پورتوگالی ڕوی کۆستا بە ڕاگەیاندنەکانی وت؛ پرێستیانی ڕەگەزپەرست نییە،ئێمە یاریزانەکانی خۆمان زۆر باش دەناسین و بڕوای تەواومان پێیان هەیە لەم حاڵەدا.

ڕوی کۆستا دەربارەی سزای پرێستیانی وتی؛ئەمە هیچ دادپەروەریەکی تێدا نییە و ئێمە لەلای خۆمانەوە سکاڵام لە یوفا تۆمار کردوە لەسەر یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید،چونکە ئەوەی شایەنی سزا بوو ڤاڵڤێردی بوون،کە پەلاماری یاریزانی ئێمەی داوە.

شایەنی باسە ئەم ڕووداوانە دوای یاری نێوان بێنفیکا و ڕیاڵ مەدرید دێن،کە لە یاری چووندا لە قۆناغی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ ئاڵۆزیەکی گەورە لە یاریگا دروست بوو سبەی شەویش لەیاری گەڕانەوەدا جارێکی دیکە هەردوو یانە یەکتری دەبیننەوە.

“سەرکار ڕێبوار”

👤
Live: 67 Today: 413 📊 Click Here