دەستەی وەبەرھێنان: بە ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەت، جووتیاران و کۆمپانیاکان دەتوانن گەنم ھەناردەی دەرەوە بکەن
خوێندراوەتەوە:
(1.7K)
دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەرجەم ئەو جووتیار و کۆمپانیایانەی ئارەزوومەندن گەنمی ھەرێم ھەناردەی دەرەوە بکەن، دەتوانن لە ئێستاوە داواکاریی فەرمیی خۆیان پێشکەش بە دەستەی وەبەرھێنان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی.
ئەم ھەنگاوە لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری جووتیاران و بەبازاڕکردنی بەرھەمەکانیاندایە، و دەستەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە وادەی پێشکەشکردنی داواکارییەکان سنووردارە و تەنیا حەوت ڕۆژ لەبەردەم خوازیاراندا هەیە بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکانیان.
