وردەکاری گرێبەستەکەی دۆمفریس لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید

دوای ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوودا یانەی ڕیاڵ مەدرید توانی گرێبەستی ئەستێرەی باڵی ڕاستی بەرگری دۆمفرێس یەکلایی بکاتەوە و یاریزانەکە پشکنینە پزیشکیەکانی تێپەڕاند ئەمڕۆ ئیمزا لەسەر گرێبەستەکەی دەکات.

بەگوێرەی زانیاریەکانی فابریزۆ ڕۆمانۆ ئیتاڵی دۆمفرێس گرێبەستەکەی تاکو هاوینی ساڵی 2030 دەبێت و لەماوەی ئەو گرێبەستەدا لەکاتی بردنەوەی نازناوی کۆمەڵ تاکە کەسی یاریزانەکە پاداشتی دارایی وەردەگرێت وەک مەرجی ئیمزا کردنی گرێبەستەکەی.

گواستنەوەی دۆمفرێس گرینگی تایبەتی خۆی دەداتە ئاستی ڕیاڵ مەدرید و یانەکە دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو داگیرکاری نازناوەکان بکات وەک قەرەبووی خراپی و بێ نازناوی دوو وەرزی ڕابردوو.

وێستگەی داهاتووی یۆرگن کڵۆپ ئاشکرا دەبێت

دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا ناوی یۆرگن کڵۆپی ئەڵمانی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە دەبەسترایەوە،بەڵام دوای بردنەوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لەلایەن پێرێزەوە هەموو ئەم بابەتە هەڵوەشایەوە،لەم چەند ڕۆژەشدا ڕۆژنامەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئینگلتەرا ناوی ڕاهێنەرەکەیان بە یانەیەکی سعودی دەبەستە،بەڵام ئەمڕۆ سکای سپۆرت هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕاتکردەوە و ناوی شوێنێکی نوێی هێنا وەک وێستگەی نوێی ڕاهێنەرەکە.

بەگوێرەی قسەی سکای سپۆرت بێت کڵۆپ چاوی لە وەرگرتنی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیایە و دەیەوێت لەکاتی نەبوونی ئەنجام لەم مۆندیالەدا بچێتە شوێنی نایگلیسمان،هەر ئەوەش بۆتە هۆکارێک بۆ ڕەتکردنەوەی ئەو گرێبەستانەی بۆی هاتوون.

کڵۆپ خەونی وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی ئەڵمانیایە و چاوەڕێی ئەنجامی هەڵبژاردەکە دەکات لەم مۆندیالەدا،لەئەگەری ئەنجامی خراپی ئەوا دەچێتە شوێنی ڕاهێنەری ئێستای،که لە دوو مۆندیالی ڕابردوودا مانشافت لە قۆناغی کۆمەڵەکان ماڵئاوایی کردوە.

“سەرکار ڕێبوار”

مۆرینیۆ بریارێکی یەکلاکەرەوەی لەسەر داهاتووی چوامینی دا

دوای ئەوەی فلۆرێنتینۆ پێرێز بە سەرکەوتوویی لە هەڵبژاردنەکاندا مانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆکایەتی ڕیاڵ مەدرید تا ساڵی 2030 مسۆگەر کرد، یانە شاهانەکە بە فەرمی گەڕانەوەی خۆسێ مۆرینیۆی بۆ پۆستی ڕاهێنەرایەتی ڕاگەیاند. لە یەکەم هەنگاوی ستراتیژی خۆیدا، مۆرینیۆ داهاتووی ئۆریلیان چوامینی تەمەن 26 ساڵی لەگەڵ یانەکە یەکلا کردەوە.

سەرەڕای ئەو بارودۆخە ئاڵۆزەی یانەکە بەهۆی بێبەشبوون لە نازناوەکان و کێشە ناوخۆییەکانی وەک پێکدادانی نێوان چوامینی و فیدی ڤالڤێردی، هەروەها نۆژەنکردنەوەی پێکهاتەکە بە گرێبەستکردن لەگەڵ دێنزێل دۆمفرێس و ئیبراهیما کۆناتێ، مۆرینیۆ بە توندی ڕێگری لە فرۆشتنی چوامینی کرد.

سەرباری هەوڵە زۆرەکانی مانچستەر یونایتد بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئەستێرە فەرەنسییە بە مەبەستی بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستی تیپەکەیان بە هاوبەشی لەگەڵ ئێدێرسۆنی ئەتالانتا، ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە بە فەرمی بە پێرێزی ڕاگەیاند کە چوامینی فرۆشراو نییە و بە تەواوی دەرگای گفتوگۆکانی مێرکاتۆی بە ڕووی هەر یانەیەکی دیکەدا داخست.

کۆکۆرێیا دوای مۆندیال چارەنووسی خۆی لە چێڵسی یەکلایی دەکاتەوە

مارک کۆکۆرێیای بەرگریکاری چەپی یانەی چێڵسی بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی خۆی بۆ دوای کۆتاییهاتنی کاروانەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە مۆندیالی ٢٠٢٦ دواخستووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی یاریزانەکە دەیەوێت کۆتایی بە کاروانی چوار ساڵەی خۆی لە ستامفۆرد بریدج بهێنێت چونکە یانەی چێڵسی نەیتوانیوە بلیتێکی پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکانی وەرزی داهاتوو بەدەستبهێنێت و تەنانەت هاتنی چابی ئەلۆنسۆش وەک ڕاهێنەری نوێی بلوز نەبووەتە هۆی گۆڕینی بڕیارەکەی.

کارگێڕی یانەی چێڵسی ئامادەیە بە بڕی ٤٠ ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری یاریزانەکە ببێت سەرەڕای ئەوەی نرخی بازاڕی یاریزانەکە ٥٠ ملیۆن یۆرۆیە و گرێبەستەکەشی تاوەکو ساڵی ٢٠٢٩ بەردەوامە.

ئارەزووی زۆری ئەم بەرگریکارە بۆ گەڕانەوە بۆ خولی لالیگای ئیسپانی دوای پێنج ساڵ یاریکردن لە پرێمەرلیگ وایکردووە هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید لە پێشەنگی کێبڕکێکەدا بن بۆ گواستنەوەی.

لەلایەکی دیکەشەوە هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و ڕیاڵ مەدرید چاودێری وردی دۆخەکە دەکەن بۆ ئەوەی دوای کۆتاییهاتنی مۆندیال ئۆفەری فەرمی خۆیان پێشکەش بکەن.

ڤینسیۆس هەڕەشە لە ڕیاڵ مەدرید دەکات

ئەم ماوەیە چاوەکان لەڕیاڵ مەدرید کەوتنە سەر نوێکردنەوەی بۆندی ڤینسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی یانەکە و چاوەڕێ بوون لەدوای دەرچوونی پێرێز وەکو سەرۆک گرێبەستەکەی ڤینی درێژ بکرێتەوە،بەڵام ئەمڕۆ ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی هەواڵێکی ناخۆشی بەگوێی هاندەرانی یانەکە چرپاند و ئاماژەی بە هەڕەشەیەکی یاریزانەکە کرد.

بەگوێرەی قسەی مارکا بێت ڤینی بە کارگێڕی ڕیاڵی وتووە ئەگەر بەو شێوازە گفتوگۆکان بێ ئەنجام بن ساڵی داهاتوو لەگەڵ کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەم یانەکە جێدەهێڵم،کە ئەمەش زیانی گەورەی دارایی لە ڕیاڵ مەدرید دەدات و لەڕووی ڕێکلام و فرۆشەوە یانەکە دەباتە ساتێکی خراپ،ئەمەش بەهۆی کەسایەتی ڤینی لە یانە شاهانەییەکە،ئەمە جگە لە پلانەکانی یاری کردن.

بۆندەکەی ڤینی لە هاوینی 2027 کۆتایی دێت و دوای چەندان جار لە کۆبوونەوەی و دانیشتن تا ئێستا هیچ لایەکیان ڕێککنەکەوتوون،ئەمەش بەهۆی قورسی مەرجەکانی یاریزانەکە و ڕازی نەبوون ڕیاڵ مەدرید،کە ئەگەری هەیە لەم ماوەی دوای مۆندیال جارێکی دیکە گفتوگۆکان دەستپێبکەنەوە.

“سەرکار ڕێبوار”

بارسێلۆنا داهاتووی ڕاشفۆردی یەکلایی کردەوە

لەنوێترین هەواڵدا لەسەر چارەنووسی مارکۆس ڕاشفۆردی ئینگلیزی ڕۆژنامەی سەنی بەریتانی ئاشکرای کردوە بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا ڕاشکاوانە هەنگاوەکانیان کشاندۆتەوە لە ئیمزا کردنی گرێبەست لەگەڵ ڕاشفۆرد،ئەمەش بەهۆی هاتنی گۆردن لە نیوکاسڵەوە و دابەزینی ئاستی یاریزانەکەش هۆکارێکی سەرەکی ئەم بابەتەیە.

بەپێی زانیاریەکانیش بێت مان یوو لاری نییە لەڕۆیشتنی ڕاشفۆرد،بەڵام بارسێلۆنا نایەوێت یاریزانەکە بگوازێتەوە ڕیزەکانی بەشێوەیەکی هەمیشەی،کە لە بەندێکی خواستنەکەی ڕاشفۆرد هاتووە بارسا دەتوانێت بە 30 ملیۆن یۆرۆ یاریزانەکە بکڕێت،بەڵام بارسا ئێستا ئامادەیی ئەوەی تێدا نییە.

ڕاشفۆرد لەسەرەتاکانی هاتنی بۆ بارسێلۆنا ئاستێکی بەرزی پێشکەش دەکرد،بەڵام لە مانگەکانی کۆتایی وەرزدا ئاستی بەرچاو دابەزی و ئەمەش بارسای خستە گومانەوە لەمانەوەی ئاستی یاریزانەکە بە بەرزی.

یانە سعوودییەکان هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ڕۆمێلو لۆکاکۆ چڕ دەکەنەوە

لە چوارچێوەی ئەو پلانە فراوانەی یانەکانی خولی پیشەگەری سعوودی بۆ بەهێزکردنی هێڵی پێشەوەی تیپەکانیان دایانڕشتووە یانە سعوودییەکان بە فەرمی چاویان بڕیوەتە توانا هێرشبەرییەکانی ڕۆمێلو لۆکاکۆی بەلجیکی و یاریزانی ئێستای یانەی ناپۆلی ئیتاڵی.

بەپێی ئەو زانیارییانەی پێگەی کالچۆ ناپۆلی ٢٤ بڵاوی کردووەتەوە لۆکاکۆ لە ئێستادا بە وردی سەرقاڵی تاوتوێکردنی چەند ئۆفەرێکی گەورەی یانە سعوودییەکانە بە مەبەستی ئەوەی لەم هاوینەدا ڕوو لە خولی سعوودی بکات و وێستگەیەکی نوێی کاروانی وەرزشی خۆی لە دەرەوەی کیشوەری ئەوروپا دەست پێبکات.

هۆکاری سەرەکی ئەم هەنگاوەی لۆکاکۆ دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دۆخە نالەبارەی لەم وەرزەی خولی ئیتاڵیادا ڕووبەڕووی بووەتەوە چونکە بەهۆی زنجیرەیەک پێکان و دوورکەوتنەوەی بەردەوامی لە یاریگاکان و هەروەها نەبوونی متمانەی تەواوی ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەر بە تواناکانی تووشی پاشەکشەیەکی بەرچاو بووە.

گرژی لە نێوان ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ ڕوویدا

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد کە دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کارگێڕی، ئۆفەرێکی فەرمییان بە بەهای 150 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کردووە بۆ گواستنەوەی خولیان ئەلڤارێزی هێرشبەری ئەرژەنتینی تەمەن 26 ساڵان بۆ ڕیزەکانیان.

ئەم هەنگاوەی شاهانەکان وەڵامێکی زۆر توندی لەلایەن یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە لێکەوتەوە و ڕۆخیبلانکۆس لە سێ تویتی جیاوازدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بە بەکارهێنانی ئیمۆجی پێکەنین سوکایەتییان بەو ئۆفەرە کرد.

ئەتلەتیکۆ ڕایگەیاند کە ئەوان بە هیچ شێوەیەک پێشوازی لەم ئۆفەرە ناکەن و تەنانەت سەیریشیان نەکردووە، چونکە گرێبەستی ئەلڤارێز تا ساڵی 2030 درێژەی هەیە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەکەیشی بە 500 ملیۆن یۆرۆ دیاریکراوە.

کارگێڕی ئەتلەتیکۆ لە وەڵامە فەرمییەکەیدا بە گاڵتەجاڕییەوە نووسیویەتی کە ڕیاڵ مەدرید وایان لێدەکەن زیاتر لە بەرشەلۆنە پێبکەنن، هەروەها داوایان لێکردوون دەستبەرداری هەوڵەکانیان بن بۆ ڕفاندنی بەهرەمەندانی ئەکادیمیاکەیان.

ئەم وەڵامە توندەی ئەتلەتیکۆ مەدرید پڕۆژەی گواستنەوەکانی هاوینی فلۆرێنتینۆ پێرێزی تووشی شۆک کردووە، ئەو پێرێزەی دەیەوێت دوای دوو وەرزی بێ نازناو شۆڕشێکی گەورە لە پێکهاتەی یانەی شاهانەدا بکات و یانەکە بگەڕێنێتەوە بۆ ڕێچکەی سەرکەوتنەکان.

مۆندیالی ماڵئاوایی؛ دوا سەمای ئەفسانەکانی تۆپی پێ

جیهانی تۆپی پێ خۆی بۆ مۆندیالێکی پڕ لە سۆز ئامادە دەکات کە چاودێرانی وەرزشی پێیان وایە دەبێتە وێستگەی کۆتایی و ماڵئاوایی بۆ نەوەیەکی زێڕین لە ئەستێرە گەورەکان کە ساڵانێکی درێژ بە جادوو و دەستکەوتەکانیان جیهانیان سەرسام کرد.

​دیارترینی ئەو ئەستێرانەی بۆ دوایین جار لەم شانۆ گەورەیەدا دەدرەوشێنەوە پێکهاتوون لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی ژمارە پێوانەییەکان و لیۆنێل مێسی پادشای خاوەن هەشت تۆپی زێڕین لەگەڵ لۆکا مۆدریچی مایسترۆی بێدەنگی کرواتیا و نەیمار جونیۆری سیمبولی سامبای بەڕازیلی و ڤێرجیل ڤان دایکی دیواری پۆڵایینی هێڵی بەرگری هۆڵەندا کە پێکەوە کۆتایی بە سەردەمێکی مێژوویی دەهێنن کە دووبارەبوونەوەی لە تۆپی پێدا ئەستەمە.

لاپۆرتا تۆڵەی خۆی لە چاڤی دەکاتەوە

دوای مشتومڕەکانی کاتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی یانەی بارسێلۆنا و دژایەتی کردنی لاپۆرتا لەلایەن چاڤی هێرناندێزی ئەستێرەی پێشووی یانەکە لەنوێترین پێشهاتدا شاڵاوێکی تۆڵە دەستی پێکرد لەلایەن سەرۆکەکەی بارسێلۆنا و بەهەموو شێوەیەک چاڤی سڕ کردوە لەچاڵاکیەکانی یانەکە.

لەنوێترین کاردانەوەی لاپۆرتادا یاریەکی دۆستانە لە سیئولی کۆریای باشوور ناتوانێت بەشداری بکات و ئاگادار کراوەتەوە بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادەن بەشداری ئەو یاریە بکات،کە ئەستێرەکانی پێشووی بارسێلۆنای تێدایە،کە چاڤی لەم بابەتە وەدەرنراوە.

چاڤی لە ڕابردوودا وەک یاریزان خاوەنی دەستکەوتی گەورەیە لەگەڵ بارسێلۆنا و چامپیۆنزلیگ و لالیگا و جامی جیهانی یانەکان و جامی سوپەری ئەوروپا و ئیسپانیایە،کە وەکو ڕاهێنەریش توانیویەتی لالیگا بباتەوە.

“سەرکار ڕێبوار”

👤
Live: 83 Today: 449 📊 Click Here