ئهمڕۆ چوارشەممە 3/25، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی لە شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن پێگهيشت بۆ شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە لە هێرشی مووشەکی ئێرانی، ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:
جەنابی مەسرور بارزانی خوا بیپارێزێت سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق:
سڵاوی خواتان لێ بێت.. بە خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی شەهیدبوونی ژمارەیەک پێشمەرگە (خوا لێیان خۆش بێت) و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکەم بە هۆی دوو هێرشی مووشەکی ئێرانی بیست. بە ناوی خۆم و گەل و حکومەتی شانشینی ئوردن، لە دڵەوە، پرسە و سەرەخۆشیتان بۆ ئەم کارەساتە لێ دەکەم و لە خوای مەزن داواکارم، گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و گەلی هەرێمی کوردستانی عێراقی برا ببەخشێت و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.
إنا لله وإنا إليه راجعون
براتان: عەبدوڵڵای دووەم کوڕی حوسەین شای شانشینی ئوردن عەممان
