ئێنریکی گرێبەستەکەی نوێکردەوە

پاریس گەیشتە ڕێککەوتنێکی کۆتایی بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی لویس ئێنریکی ڕاهێنەری ئیسپانی یانەکە بۆ ماوەی سێ ساڵی دیکە بۆ درێژەدان بە پرۆژەکەی.

زانیارییەکان ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی و پشتڕاستکردنەوەی ڕۆژنامەنووس ڕۆمان کۆلێت، ئێنریکی ئەم هەفتەیە گرێبەستە نوێیەکەی واژۆ کردووە و بەمەش تا ساڵی ٢٠٣٠ لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە.

ئێنریکی وەک ڕاهێنەرێکی سەرکەوتوو لەگەڵ پاڵەوانی ئێستای ئەوروپا جێگیر بووە و چاوەڕوان دەکرێت ببێتە خاوەنی زۆرترین ژمارەی پێوانەیی لە مێژووی یانەکەدا لە ڕووی بردنەوە و مانەوە لەسەر کورسی ڕاهێنەرایەتی.

لەگەڵ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئێنریکی کارگێڕی پاریس سان جێرمان پلانی هەیە کۆمەڵێک ڕاگەیاندنی فەرمی پێکەوە بڵاو بکاتەوە سەبارەت بە درێژکردنەوەی گرێبەستی یاریزانانی وەک فابیان ڕویز، ویلیان پاچۆ، جواو نێڤێس و ئەگەر هەبێت لوکاس بێراڵدۆش.

چێڵسی ڕاهێنەرەکەی دوورخستەوە

ئەنجامە خراپەکانی ئەم ماوەی یانەی چێڵسی ناو ماڵی یانەکەی دووچاری تەقینەوەیەکی گەورە کرد،تا ئەوەی ڕاهێنەری تیپەکە لێدوانێکی دژی یاریزانانی تیپەکەیدا و بەڕاشکاوانە وتی چیتر بەرگری لە یاریزانەکان ناکەم.

یانەی چێڵسیش ئەمڕۆ لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەیان بە دوورخستنەوەی ڕاهێنەرەکە کرد لە مەشقدانەوە تیپەکە،ئەمەش بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی تیپەکە لەم دواییەدا.

شایەنی باسە یانەی چێڵسی 5 یاریە لەسەر یەکتری لە پرێمەلیگ شکستی هێناوە و یانەکە دووچاری قەیرانێکی گەورەی ئەنجام بووتەوە،کە ئەگەر ئاوا بڕوات ڕەنگە نەتوانێت بلیتێکی چامپیۆنزلیگ بۆ وەرزی داهاتوو بەدەست بهێنێت.

“سەرکار ڕێبوار”

ئەستێرەیەکی ئەڵمانیا لە مۆندیال بێـبەش بوو

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بۆ مۆندیال گورزێکی کوشندەی بەرکەوت،ئەویش دوورکەوتنەوەی سێرجی گنابری ئەستێرەی یانەی بایرن میونخ بەهۆی پێکانەوە،کە یاریزانەکە دووچاری پچڕانی ماسوولکەکانی ڕانی بۆتەوە.

گنابری لە ئەکاونتی فەرمی خۆی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی؛چەند ڕۆژی ڕابردووم زۆر خراپ تێپەڕاندوە سەبارەت بەخەونی یاری کردن لەمۆندیال،بەداخەوەم وەکو خەڵکی وڵاتەکەم دەبێ لە ماڵەوە پاڵپشی هەڵبژاردەکەم بکەم.

ئەم وەزە بۆ گنابری وەرزێکی ناڕەحەت تێپەڕیوە لەڕووی جەستەییەوە لەگەڵ یانەکەی،لە 25 یاری بۆندسلیگا خاوەنی 8 گۆڵ و 6 ئەسیستە.

“سەرکار ڕێبوار”

لامین؛ ئێمە دەگەڕێینەوە و سەردەکەوین

لامین یاماڵ پیش ڕووبەڕووبونەوەی ئەتلەتیکۆ مەدریدئاماژەی بەوە کرد کە هەموو تەرکیزی لەسەر یارییەکەیە و نایەوێت ئاوڕ بۆ دواوە بداتەوە، چونکە ئامانجی سەرەکی تیپەکە تەنها سەرکەوتنە.

ئەو دووپاتی کردەوە کە کاتێک یارییەکان بەو شێوەیە ناڕۆن کە ئەو دەیەوێت، هەوڵ دەدات بە هەموو توانایەکییەوە هاوکاری هاوڕێکانی بکات و پاڵپشتی تیپەکە بێت، چونکە لە کۆتاییدا تەنها بەرژەوەندی گشتی یانەکە بۆ ئەو گرنگە و هیچ شتێکی تر بێزاری ناکات.

ئەم یاریزانە لاوە باسی لەوەش کرد کە چۆن مامەڵە لەگەڵ هەستی بێئومێدیدا دەکات و ڕایگەیاند کە هەمیشە هەوڵ دەدات تەرکیزی لەسەر باشترین ئاستی خۆی بێت، تەنانەت ئەگەر گۆڵیش تۆمار نەکات.

لامین یامال جەختی لەوە کردەوە کە هاندەرانی بەرشەلۆنە شایەنی باشترینن ئاماژەی بەوەش کرد کە سەرەڕای تەمەنە بچووکەکەی، خەون بە بردنەوەی گەورەترین نازناوەکانەوە دەبینێت، لەوانەش نازناوی مۆندیال و چامپیۆنزلیگ، کە بە ئامانجی سەرەکی خۆی دایان دەنێت.

یوفا سکاڵایەکی بارسێلۆنا ڕەتدەکاتەوە

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا(یوفا) سکاڵایەکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ڕەتدەکاتەوە،کە لەسەر ئاستی ناوبژیوان تۆمار کرا بوو لەیاری ڕابردووی بارسا بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید لەنێو یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ.

یوفا لە وەڵامی سکاڵاکەی بارسێلۆنا وتی؛ سکاڵاکەی یانەی بارسێلۆنا لەسەر ئاستی ناوبژیوان لەیاری چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی چارەکی چامپیۆنزلیگ ڕەتدەکەینەوە و ناڕەوایە.

ئەم بڕیارەی یوفا لەم کاتەدا مشتومڕەکانی بارسێلۆنای نەهێشت و ئەمشەویش لەیاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چاپمیۆنزلیگ دەبێتە میوانی ئەتلەتیکۆ مەدرید لەیاریگای واندا میترۆ پۆلیتانۆ،بۆ سەرکەوتنیش لەم قۆناغە بارسا پێویستی بە جیاوازی سێ گۆڵە،کە ئەمە زۆر قورس دەبێت لەسەر یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا.

“سەرکار ڕێبوار”

سەرۆکی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید گاڵتە بە بارسێلۆنا دەکات

ئەمشەو بارسێلۆنا و ئەتلەتیکۆ مەدرید لەقۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ڕووبەڕووی یەکتری دەبنەوە و پێش ئەم یاریەش کۆمەڵێک مشتومڕ بوونە بەشێکی یاریەکە،تائەوەی سەرۆکی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدیش هاتە نێو بابەتەکە و چەند قسەیەکی خۆی کرد و گاڵتەی بە بارسێلۆنا کرد.

ئینریکی سێریزۆی سەرۆکی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لەسەر گلەییەکەی فلیکە،کە گوت بووی چیمەنی یاریگای میترۆ پۆلیتانۆ درێژە، لێدوانێکیدا وتی؛ ئەوە بینیمان یوفاش سکاڵاکەی ئەوانی ڕەتکردەوە،من تێناگەم لەم کارە سەیرانەی دەیکەن،بەڕاستی گاڵتەجاڕیە،ئەوان هەندێک جار حەزیان بە قژی درێژە و هەندێک جاریش قژی کورت،بەڕاستی سەیرە،کەس ناتوانێت لەوان تێبگات.

لەسەر خوان لاپۆرتاش ئینریکی وتی؛ هەرچەندە تاکو ئێستا بەفەرمی وەکو سەرۆکی بارسێلۆنا دەستبەکار نەبووە،بەڵام من میوانداریم کردوە بۆ خوانێک،کە پێموایە خوانێکی چێژبەخش دەبێت،وە متمانەی تەواویشم بە تیپەکەم هەیە بتوانن ئەم قۆناغە تێپەڕ بکەن.

“سەرکار ڕێبوار”

ریال مەدرید دەست بەرداری ئەستێرەیەکی دەبێت

ریاڵ مەدرید پاش ئەوەی وەرزی رابردووی بەبێ بەدەست هێنانی نازناو تێپەراند لە ئێستاش نزیکە لەوەی هەمان سیناریۆ دووبارە ببێتەوە.

دیفینسا سێنتراڵ بڵاویکردووەتەوە کە ئەگەر ریاڵ مەدرید ئەم وەرزەش بەبێ بەدەست هێنانی نازناو تێپەرێنێت ئەوا گەورەترین چاکسازی لە تیپەکەیاندا ئەنجام دەدەن.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە ئیدواردۆ کاماڤینگا لە پێشەنگی ئەو یاریزانانە دەبێت کە ریاڵ مەدرید دەستبەرداری دەبن لەلایەکیترەوە هۆکاری دیاریکردنی کاماڤینگا بۆئەوە دەگەرێتەوە کە ئاستی ئەو یاریزانە بەرێژەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیەوە و بەردەوام دەبێتە خاڵی لاوازی تیپەکەی.

ئەستێرە فەرەنسییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 36 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی دوو گۆڵ و یەک ئەسیست تۆماربکات.

گاڤی؛ئەوان ئەزموونیان لە ئێمە زیاتر بوو

دوای کرانە دەرەوەی بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید،تەقینەوەکان بەردەوامن لەسەر یاریەکە و ئەمڕۆش گاڤی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بارسێلۆنا لەلێدوانێکدا کۆمەڵێک قسەی کرد و هۆکارێکی دیکەی ئەم کرانە دەرەوەی بارسێلۆنای خستەڕوو.

گاڤی وتی؛ئەوان لەئێمە زیاتر ئەزموونیان هەبوو،ئەزموونیش زۆر پێویستە بۆ ئەم جۆرە یاریە،ئێمە تەواوی یاریەکە باڵادەست بووین،بەڵام نەمانتوانی گۆڵی زیاتر تۆمار بکەین،لەکاتێکدا ئەوان یەک هەلی گۆڵ کردنیان هەبوو توانیان گۆڵ تۆمار بکەن،یاریش پەیوەندی بە گۆڵ تۆمار کردن هەیە تاکو براوەبیت.

ئەم لێدوانەی گاڤی بەشێکی دیکەی سەختیەکانی بارسێلۆنایە و بێزاریەکی زۆری دەرخستووە لەم حاڵەی ئێستای یانەکە،ئەمە دەبێتە 11 وەرزی یەک لەدوای یەکە بارسا ناگاتە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ،کە سێیەمین جارە لەلایەن ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە دوور دەخرێتەوە.

“سەرکار ڕێبوار”

کیمیچ؛هەمووتان بە ڕەنگی سوور وەرن

جۆشوا کیمیچی ئەستێرەی یانەی بایرن میونخ پێش یاری یانەکەی بەرامبەر یانەی ڕیاڵ مەدرید داوایەک ئاڕاستەی هاندەرانی یانەکەی دەکات بۆ کاتی ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەمشەو.

کیمیچ دەڵێت؛داوا لەهاندەرانەی یانەکەم دەکەم بۆ یاریەکەی ئەمشەو دێنە یاریگاوە درێسی سوور بپۆشن،دەمانەوێت یاریگا هەموو ڕەنگی سوور بێت،ئێمە خەریکە دەگەینە کۆتاییەکانی ئامانجەکەمان لەم وەرزەدا و بەیەکەوە خەون بە سەرکەوتن دەبینین.

لەلایەکی دیکەوە ڤێنسیت کۆمپانی بەلجیکی و ڕاهێنەری یانەی بایرن میونخ داوایەکی دیکە ئاڕاستەی هاندەران دەکات و دەڵێت؛پێش ئەوەی بێنە یاریگاوە چاو و هەنگوین بخۆت بۆ ئەوەی دەنگتان سەلامەت بمێنێتەوە و ئێمە پێویستیمان بەدەنگی ئێوە هەیە بۆ یاریەکەی ئەمشەومان.

“سەرکار ڕێبوار”

ماسکێرانۆ دەستی لە پۆستی راهێنەرایەتی ئینتەر میامی کێشایەوە

یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی بە فەرمی رۆیشتنی خافێر ماسکێرانۆی ڕاهێنەری ئەرجەنتینی راگەیاند، کە بەهۆی کاری تایبەتەوە بڕیاری داوە لە پۆستەکەی بکشێتەوە.

ماسکێرانۆ لە پەیامێکی ماڵئاواییدا سوپاسی یانە و یاریزانەکانی کرد بۆ ئەو متمانەیەی پێیان بەخشیبوو و رایگەیاند کە ئەو ساتە مێژووییانەی لەگەڵ یانەکەدا بەسەری بردون هەرگیز لەبیر ناچن.

خۆرخی ماس، خاوەنی یانەکە، ستایشی کارەکانی ماسکێرانۆی کرد و وتی: خافێر نەک تەنیا وەک راهێنەر، بەڵکو وەک بەشێکی دانەبڕاو لە مێژووی ئەم یانەیە دەمێنێتەوە، ئەو نموونەی دڵسۆزی و کارکردنی بەردەوام بوو.

ماسکێرانۆ لە یەکەم وەرزی راهێنەرایەتیدا، ئینتەر میامی بەرەو لووتکە برد و توانی دوو نازناوی گەورە بەدەستبهێنێت، کە گرنگترینیان یەکەمین نازناوی خولی ئەمریکی بوو لە مێژووی یانەکەدا.

لە ژێر سەرپەرشتی ئەودا، تیپەکە ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد و توانی 101 گۆڵ لە وەرزەکەدا بکات، هەروەها لەسەر ئاستی جیهانی، ئینتەر میامی بووە یەکەم تیپی ئەمریکی کە بگاتە قۆناغی یەکلاکردنەوەی جامی جیهانی یانەکان و یەکەم یانەی کیشوەری کۆنکاکافیش بوو کە لە یارییەکی فەرمیدا شکۆ بە یانەیەکی ئەوروپی بشکێنێت.

👤
Live: 7 Today: 843 📊 Click Here