سیمیۆنی؛ئێمە قوربانی نین

دوای شکستەکەیان بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد لەیاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بۆ یەکەمین جار دیێگو سیمیۆنی ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بێدەنگی خۆی شکاند و باسی لە بارودۆخی تیپەکەی کرد،ڕاشیگەیاند ئەوان بە هیچ شێوەیەک قوربانی نین،تاکە چارەش بەردەوام بوونیانە.

لە لێوووانێکیدا سیمیۆنی وتی؛ئێمە قوربانی نین،تاکە چارەش بەردەوام بوونمانە،ئاستی تیپەکەمان بەراورد بە وەرزی ڕابردوو زۆر باشترە،بەڵام ئێمە نازناوێکمان لەدەستدا،لەگەڵ ئەوەشدا دەبێ ئامادەکاری بکەین بۆ یاریەکانی داهاتوو،بەتایبەت چامپیۆنزلیگ،کە نزیک دەبێتەوە.

سیمیۆنی زیاتر دوا دەربارەی تیپەکەی و وتی؛متمانەی تەواوم بە یاریزانەکان هەیە بتوانن باشترین ئاستی خۆیان پێشکەش بکەن،وە زۆر سوپاسی هاندەرانیش دەکەم بۆ ئەو پاڵپشتی و دڵسۆزیە جوانەیان بەرامبەر تیپەکەمان،بەڵێنی باشترین ئاستیان پێدەدەم.

“سەرکار ڕێبوار”

پاریس سان جێرمان بووە باشترین یانەی ساڵی ٢٠٢٦

لە رێکخراوی لۆریۆس بۆ باشترین یانەی وەرزشی لە جیهاندا پاریس سان جێرمان فەرەنسی دیاریکرا هۆکاری پێدانی خەڵاتەکە بە پاریس بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە وەرزی رابردوو توانیان بۆ یەکەمینجار لە مێژوودا نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ببنەوە.

یانە فەرەنسییەکە یەکەمین جارێتی لەلایەن رێکخراوی لۆریۆسەوە وەک باشترین یانەی ساڵ دیاری بکرێت،هەموو ئەو هەولانەی کە داویەتی سەرکەوتوبون.

هەروەها یانەی ریاڵ مەدرید و بایرن میونشن لە تۆپی پێدا زۆرترین جار بوونەتە براوەی ئەم خەڵاتە کە دووجارە بەڵام یانەی میرسیدز لە فۆرمولاوەن لەمێژوودا خاوەنی زۆرترین خەڵاتە باشترین یانەی ساڵە کە حەوت جارە.

ئابڕووچوونێکی گەورە سێریا ئەی دەهەژێنێـت

ئەمڕۆ پۆلیسی ئیتاڵیا کەیسێکی هەستیار هەڵدەداتەوە دەربارەی لەشفرۆشی و بەکارهێنانی گازی پێکەنین بۆ بەسەر بردنی کات،وە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ زیاتر لە 50 یاریزانی سێریا ئەی دەستپێکردوە،کە یاریزانی یانەکانی ئینتەر میلان و ئەی سی میلانیش تێوەگلاون.

بەپێی زانیاریەکان بێت یاریزانەکان لەڕێگەی سایتێکەوە هۆتێل و خوانی شاهانە و ئافرەتیان داوا کردوە،کە ئەمە کارێکی لەیاسا لادەرە و گازی پێکەنینیان بەکارهێناوە بۆ بێ هۆشی و بەسەر بردنی کات لە ئاهەنگ و ڕابواردنی شەوانە.

بەپێی زانیاریەکان بێت،چەند کەسێکی ئەو سایتە دەستگیر کراون،جگە لەیاریزانی تۆپی پێ یاریزانی فۆڕمولا وەنیش لەم کەیسە تێوەگلاوە،کە ڕەنگە ئەم بابەتە چەندان کەیسی دیکەی هەستیار هەڵبداتەوە.

“سەرکار ڕێبوار”

فلیک؛ زۆر شانازی بە تیپەکەمەوە دەکەم

فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە پێش یاریەکەی سێڵتا ڤیگۆ رایگەیاند، زۆر سەیری یارییەکانی ڕکابەرەکەمانم کردووە و هەمیشە رووبەرووبوونەوەیان سەختە.

هەروەها رایگەیاند زۆر شانازی بە تیپەکەمەوە دەکەم چونکە هەموو شتێکیان بەخشیوە لە پێناو یانەکە، ئێستا دەبێت سەرنجمان لەسەر لالیگا بێت، وە دەمانەوێت خولەکە بەدەستبهێنین، بەڵام هێشتا یەکلایی نەکراوەتەوە.

تیمێکی گەنجمان هەیە کرانە دەرەوەشمان لە چامپیۆنز لیگ ئازاری زۆری هەبوو، بەڵام پێویستە لە یارییەکانی داهاتوودا باشتر بین و وەرزی داهاتوو وردەکارییەکان چارەسەر بکەین و دووبارە هەوڵ بدەینەوە.

جەختیشیکردەوە، ئەزموونێکی نایابی لەگەڵ هەڵبژاردە و یانەکان هەبووە، بەڵام خێزانەکەی لە بەرشەلۆنە دڵخۆشن و خۆشی چێژ لە هەموو شتێک دەبینێت، بۆیە گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.

لیستەر سیتی دووچاری وێرانیەکی مێژوویی دەبێتەوە

دوێنێ شەو یانەی لیستەر سیتی لە چامپۆنشیپی ئینگلتەرا دووچاری وێرانیەکی گەورە بوویەوە و یانەکە پێش دوو هەفتە لەکۆتایی وەرزەکە بەفەرمی دابەزیە لیگ وەنی ئینگلتەرا،کە سێیەم ڕیزبەندی ڕکابەری خولەکانی ئەو وڵاتەیە.

لیستەر ستی ساڵی 2016 توانی بە هەیبەتێکی ناوازە و شێوەیەکی دراماتیکی ببێتە پاڵەوانی ئینگلتەرا،کە ئەو کات کڵاودیۆ ڕانێری ڕاهێنەری یانەکە بوو لەگەڵ یاری کردنی جیمی ڤاردی و ڕیاز مەحرز لیستەر سیتی مێژووێکی پڕ سەروەری نووسیەوە و یەکەمین پرێمەرلیگی بردەوە،بەڵام 10 دوای ئەو ڕووداوە یانەکە دابەزیە لیگ وەنی ئینگلتەرا.

لیستەر سیتی ساڵی 2024 گەڕانەوە پرێمەرلیگ،بەڵام جارێکی دیکە شکستیان هێنا لەمانەوە و دابەزینەوە چامپیۆنشیپ،ئەمساڵیش بە قەیرانێکی گەوری ئاست تێپەڕین و لەپلەی 23ی ڕیزبەندی خولەکە دێن.

“سەرکار ڕێبوار”

لیڤەرپوڵ بڕیاری نوێ لەسەر سڵۆت دەدات

دوای ماڵئاواییکردنی لە چامپیۆنزلیگ بەردەوام باس لەوە کراوە کە یانەی لیڤەرپوڵ بەنیازن سڵۆت لە راهێنەرایەتی یانەکەیان دووربخەنەوە و چابی ئەلۆنسۆ بکەن بە شوێنگرەوەی.

لە نوێترین هەواڵ دا تۆڕی سکای سپۆرت رەتیکردەوە کە هیچ بیرۆکەیەک لەناو یانە ئینگلیزیەکەدا بوونی هەبێت کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا راهێنەرە هۆڵەندیەکە لە ئەرکەکەی دووربخرێتەوە.

سکای رایگەیاند بەرپرسانی یانەی لیڤەرپوڵ متمانەی تەواویان بە سڵۆت هەیە و بۆ وەرزی داهاتووش لە راهێنەرایەتی یانەکەیان دەیهڵێنەوە و دووری ناخەنەوە.

تەنانەت یانە ئینگلیزیەکە بڕیاریانداوە لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا چەند گرێبەستێکی نوێ بۆ راهێنەرەکەیان بکەن لەپێناو بەهێزکردنی پێکهاتەکەیان بۆ وەرزی داهاتوو.

ڕۆناڵدۆ و کوڕەکەی بەیەکەوە یاری دەکەن

ئەمڕۆ ڕۆژنامەکانی سعودیا ئاماژەیان بە هەنگاوێکی نوێی یانەی نەسڕ کرد،ئەویش ئیمزا کردنی گرێبەستە لەگەڵ جۆنیۆری کوڕی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ،کە بۆ ساڵی وواهاتوو دەیانەوێت لەگەڵ باوکی بەیەکەوە لە تیپی یەکەمی یانەی نەسڕ یاری بکەن.

شایەنی باسە ئێستە جۆنیۆر تەمەنی 15 ساڵە و لەگەڵ تیپی خوار 16 ساڵانی یانەی نەسر یاری دەکات،وە هەڵبژاردەی پورتوگالیش بانگهێشت کراوە بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە،یانەی نەسڕیش چاوی لەوەیە لەم هاوینەدا گرێبەستێک لەگەڵ کوڕەکەی ڕۆناڵدۆ ئیمزا بکات و بۆ وەرزی داهاتوو لەتیمی یەکەم بەیەکەوە یاری بکەن.

شایەنی باسە پێشتر ڕۆناڵدۆ ڕاگەیاند بوو یەکێک لە ئاواتەکانم ئەوەیە لەگەڵ کوڕەکەم لەیەک تیپ یاری بکەین،وە خەریکە دەگاتە ئاواتەکەی و بۆ ساڵی داهاتوو ڕەنگە بەیەکەوە لەیاریگا ببیندرێن.

“سەرکار ڕێبوار”

ئێنریکی گرێبەستەکەی نوێکردەوە

پاریس گەیشتە ڕێککەوتنێکی کۆتایی بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی لویس ئێنریکی ڕاهێنەری ئیسپانی یانەکە بۆ ماوەی سێ ساڵی دیکە بۆ درێژەدان بە پرۆژەکەی.

زانیارییەکان ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی و پشتڕاستکردنەوەی ڕۆژنامەنووس ڕۆمان کۆلێت، ئێنریکی ئەم هەفتەیە گرێبەستە نوێیەکەی واژۆ کردووە و بەمەش تا ساڵی ٢٠٣٠ لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە.

ئێنریکی وەک ڕاهێنەرێکی سەرکەوتوو لەگەڵ پاڵەوانی ئێستای ئەوروپا جێگیر بووە و چاوەڕوان دەکرێت ببێتە خاوەنی زۆرترین ژمارەی پێوانەیی لە مێژووی یانەکەدا لە ڕووی بردنەوە و مانەوە لەسەر کورسی ڕاهێنەرایەتی.

لەگەڵ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئێنریکی کارگێڕی پاریس سان جێرمان پلانی هەیە کۆمەڵێک ڕاگەیاندنی فەرمی پێکەوە بڵاو بکاتەوە سەبارەت بە درێژکردنەوەی گرێبەستی یاریزانانی وەک فابیان ڕویز، ویلیان پاچۆ، جواو نێڤێس و ئەگەر هەبێت لوکاس بێراڵدۆش.

چێڵسی ڕاهێنەرەکەی دوورخستەوە

ئەنجامە خراپەکانی ئەم ماوەی یانەی چێڵسی ناو ماڵی یانەکەی دووچاری تەقینەوەیەکی گەورە کرد،تا ئەوەی ڕاهێنەری تیپەکە لێدوانێکی دژی یاریزانانی تیپەکەیدا و بەڕاشکاوانە وتی چیتر بەرگری لە یاریزانەکان ناکەم.

یانەی چێڵسیش ئەمڕۆ لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەیان بە دوورخستنەوەی ڕاهێنەرەکە کرد لە مەشقدانەوە تیپەکە،ئەمەش بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی تیپەکە لەم دواییەدا.

شایەنی باسە یانەی چێڵسی 5 یاریە لەسەر یەکتری لە پرێمەلیگ شکستی هێناوە و یانەکە دووچاری قەیرانێکی گەورەی ئەنجام بووتەوە،کە ئەگەر ئاوا بڕوات ڕەنگە نەتوانێت بلیتێکی چامپیۆنزلیگ بۆ وەرزی داهاتوو بەدەست بهێنێت.

“سەرکار ڕێبوار”

ئەستێرەیەکی ئەڵمانیا لە مۆندیال بێـبەش بوو

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بۆ مۆندیال گورزێکی کوشندەی بەرکەوت،ئەویش دوورکەوتنەوەی سێرجی گنابری ئەستێرەی یانەی بایرن میونخ بەهۆی پێکانەوە،کە یاریزانەکە دووچاری پچڕانی ماسوولکەکانی ڕانی بۆتەوە.

گنابری لە ئەکاونتی فەرمی خۆی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی؛چەند ڕۆژی ڕابردووم زۆر خراپ تێپەڕاندوە سەبارەت بەخەونی یاری کردن لەمۆندیال،بەداخەوەم وەکو خەڵکی وڵاتەکەم دەبێ لە ماڵەوە پاڵپشی هەڵبژاردەکەم بکەم.

ئەم وەزە بۆ گنابری وەرزێکی ناڕەحەت تێپەڕیوە لەڕووی جەستەییەوە لەگەڵ یانەکەی،لە 25 یاری بۆندسلیگا خاوەنی 8 گۆڵ و 6 ئەسیستە.

“سەرکار ڕێبوار”

👤
Live: 13 Today: 431 📊 Click Here