‎نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیادا، نرخەکانی نەوت جۆرێک لە سەقامگیری و دابەزینی کەمیان بەخۆوە بینی، ئەمەش دوای ئەو شەپۆلە بەرزبوونەوەیە کە لە دەسپێکی هەفتەدا تۆمارکرا.

​ئەمڕۆ سێشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 54 سەنت دابەزی و گەیشتە 95 دۆلار و 7 سەنت، هاوکات نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش دابەزینێکی زیاتری بەخۆوە بینی و بە دابەزینی زیاتر لە یەک دۆلار، بە 86 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

​ئەم پاشەکشە کاتییەی نرخەکان لە کاتێکدایە کە رۆژی دووشەممە بازاڕەکانی وزە شۆکێکی گەورەیان بەخۆوە بینی، بە جۆرێک هەردوو جۆرەکەی نەوت زیاتر لە 5٪ی نرخەکەیان چوونە سەر. ئەو بەرزبوونەوەیەش دوای تێکچوونی بارودۆخی سیاسی و سەربازی لە ناوچەکە هات، بەتایبەتی دوای دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی ئێرانی لەلایەن هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و هەڕەشەکانی ئێران بۆ داخستنی تەنگەی هورمز کە یەکێکە لە گرینگترین رێڕەوەکانی گواستنەوەی وزە لە جیهاندا.

​چاوەڕوان دەکرێت بازاڕەکان لەژێر کاریگەریی توندی ئەم پەرەسەندنە جیۆپۆلیتیکییانەدا بمێننەوە و هەر جۆرە ئاڵۆزییەکی نوێ کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر هەڵکشان و داکشانی نرخەکان هەبێت.

ره‌شید هه‌ركی: به‌ره‌وپێچونی باش هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ری پرسی نرخی دۆلار به‌ بازرگانانی كوردستان

ئه‌ندامێكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر ،ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌ره‌وپێشچونی باش هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ین به‌رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێدانی دۆلار به‌ نرخی بانكی مه‌ركه‌زی عێراق به‌ بازرگانانی كوردستان.

ره‌شید هه‌ركی، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “هێشتا بابه‌تی پێدانی دۆلار به‌نرخی بانكی مه‌ركه‌زی عێراق به‌ بازرگانانی كوردستان چاره‌سه‌ر نه‌بووه‌، وه‌ك ژووری بازرگانی به‌شدارین له‌ گفتووگۆكانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا له‌و باره‌وه‌ نزیكه‌ی %70 گه‌یشتوینه‌ته‌ رێككه‌وتن، چه‌ند خالێكی كه‌م ماوه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: گرفتێكی دیكه‌ ماوه‌ بازرگانانی كوردستان ناتوانن كاڵا ببه‌نه‌ شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ گفتووگۆ و رێككه‌وتن هه‌یه‌، چونكه‌ له‌م پرسه‌دا غه‌در له‌ بازرگانانی كوردستان ده‌كرێت و له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌ماهه‌نگیمان كردووه‌، به‌ڵام نه‌گه‌یشتیون به‌رێككه‌وتن.

نرخی گەشتە ئاسمانییەکان لە ئەورووپا گران بووە

گرووپێکی نێودەوڵەتیی چاودێریی گواستنەوە دەڵێت بەهۆی جەنگی ئێرانەوە، پەککەوتنی دابینکردنی نەوتی جیهانی زیاتر لە ١٠٠ دۆلاری خستووەتە سەر نرخی گەشتە ئاسمانییە درێژخایەنەکانی ئەورووپا. گرووپی “تی ئاند ئی” ڕای گەیاند بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنیی فڕۆکە، تێکڕای تێچووی بۆ هەر سەرنشینێک لە گەشتە درێژخایەنەکانی ئەورووپاوە ٨٨ یۆرۆ (١٠٤ دۆلار) و بۆ گەشتەکانی ناوخۆی ئەورووپا ٢٩ یۆرۆ زیادی کردووە. ئەم گرووپە لە ڕاپۆرتەکەیدا ڕۆژی سێشەممە ١ی گوڵان بڵاوی کردەوە، نرخی بلیتەکانی لە هەفتەی ڕابردوودا لەگەڵ نرخەکانی پێش دەستپێکردنی جەنگی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرانبەر ئێران بەراورد کردووە. پەککەوتنی دابینکردنی نەوت، نیگەرانییەکانی سەبارەت بە کەمیی سووتەمەنی لە ئەورووپا لە لێواری وەرزی پشووەکانی هاویندا زیاد کردووە. بڕیارە یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی چوارشەممە لە چوارچێوەی پاکێجێکی پێشنیارکراودا بۆ وەڵامدانەوەی ئەم نیگەرانییانە، چەند هەنگاوێک ڕابگەیەنێت. کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی داوای هەڵوەشاندنەوەی هەندێک لە سیاسەتە ژینگەییەکانی یەکێتیی ئەورووپایان کردووە، لەوانە ناچارکردنی بەکارهێنانی سووتی سەوز تا ساڵی ٢٠٣٠.

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند ، لیستی مووچەی مانگی نیسان و ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچوونەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت .

ئەمەش دەقی راگەیندراوەکەیە

ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە ( ٢١ ی نیسانی ٢٠٢٦) لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئازار لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت و سبەی چوار شەممە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری. ٢١ ی نیسانی ٢٠٢٦

لیستی مووچەی مانگی نیسان و ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچوونەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت .

ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە ( ٢١ ی نیسانی ٢٠٢٦) لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئازار لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت و سبەی چوار شەممە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری. ٢١ ی نیسانی ٢٠٢٦

وەزارەتی نەوت: هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی هێڵی کەرکووک – فیشخابوور نزیکە

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە کاتی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی هێڵی (کەرکووک – فیشخابوور – تورکیا) نزیکبووەتەوە، ئاماژەی بەوەش کرد کە توانای گشتیی ئەم هێڵە دەگاتە ملیۆنێک و 600 هەزار بەرمیل. ساحیب بزوون، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: “پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی تەنکەرەوە بۆ سووریا تا دەگاتە بەندەری بانیاس بەردەوامە.” هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە “لە ئایندەیەکی نزیکدا هێڵی کەرکووک – فیشخابوور – تورکیا دەخرێتە خزمەتەوە و لە سەرەتادا ڕێگە بە ڕژانی بڕێکی دیاریکراو دەدرێت.” ئەوەشی خستە ڕوو کە “ئەم هێڵە توانای گواستنەوەی ملیۆنێک و 600 هەزار بەرمیلی هەیە، و دوای تەواوکردنی پشکنینی هایدرۆستاتیکی (Hydrostatic test) دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.”

واشنتن شادەماری دارایی عێراق دەگرێت

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە هەنگاوێکی کتوپڕدا، فشارە ئابوورییەکانی بۆ سەر بەغدا گەیاندە لوتکە و بڕیاری ڕاگرتنی ناردنی دۆلاری بۆ عێراق دەرکرد. ئەم بڕیارە کە ڕاستەوخۆ دەست بەسەر ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری داهاتی نەوتدا دەگرێت، وەک ئۆڵتیماتۆمێکی توند دەبینرێت بۆ حکومەتی عێراق. بەپێی ڕاپۆرتێکی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ” کە لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە گواستوویەتییەوە، واشنتن چیتر بێدەنگ نابێت لە ئاست هێرشی ئەو گروپە چەکدارانەی کە لایەنگری ئێرانن. مەرجی سەرەکی ئەمریکا بۆ دەستپێکردنەوەی ناردنی دۆلار، “هەڵوەشاندنەوەی یەکجارەکی” ئەو میلیشیایانەیە کە ئاسایشی ناوچەکە دەخەنە مەترسییەوە. چاودێران پێیان وایە ئەم سزایە داراییە، حکومەتی عێراق و هێزە سیاسییەکانی دەسەڵات (کە نووری مالیکی یەکێکە لە سەرکردە دیارەکانیان) دەخاتە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەخت؛ یان دەبێت ڕووبەڕووی گروپە چەکدارەکان ببنەوە و هەڵیانبوەشێننەوە، یان عێراق بەرەو داڕمانی ئابووری و دابڕانی تەواوەتی لە واشنتن دەڕوات. ڕاپۆرتەکە جەختی کردووەتەوە کە بەردەوامیی هێرشی میلیشیاکان، مانای کۆتاییهاتنی پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەبێت.

نرخی زێڕ بەرز بووەوە و نەوت پاشەکشەی کرد

دوای درێژکردنەوەی ئاگربەستی نێوان ئەمه‌ریکا و ئێران لەلایەن دۆناڵد ترامپەوە، نرخی زێڕ بەرز بووەوە، لەبەرامبەردا نەوت پاشەکشەی کرد و نرخی دابەزی.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٦، دوای درێژکردنەوەی ئاگربەست لەلایەن دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا، نرخی نەوت دابەزی و لەبەرامبەردا نرخی زێڕ بەرز بووەوە، ئەوەش بووە هۆی کەمبوونەوەی هەڵاوسان.

ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاوی كردووەتەوە، نرخی زێڕ لە مامەڵەی خێرادا بە بڕی 0.9% بەرز بووەوە، بەمەش نرخەكەی بۆ هەر ئۆنسەیەك گەیشتە 4755.11 دۆلار، لەكاتێكدا دوێنێ سێشەممە نزمترین ئاستی تۆمار كرد هەر لە 13ی مانگەوە تا دوێنێ.

لە پێشهاتێكی سیاسیی نوێی كاریگەر بەسەر بازاڕەوە، سەرۆكی ئەمه‌ریكا بڕیاری دا بە درێژكردنەوەی ئاگربەست تا كاتێكی نادیار لەگەڵ ئێران، ئەوەش بە ئامانجی پێدانی دەرفەتی زیاتر بە دانوستان و گفتوگۆی ئاشتیی نێوان هەردوو لا، كاتێ بەر لە چەند كاتژمێرێك لە كۆتاییهاتنی وادەی ئاگربەست بڕیارەكەی راگەیاند، بەبێ جەختكردنەوەیەكی روون و ئاشكرا لەلایەن ئێران و ئیسرائیل سەبارەت بە رەزامەندیدانیان بۆ درێژكردنەوەی ئاگربەستەكە.

توێژەران رایدەگەیەنن ئەم درێژكردنەوەی ئاگربەستە گرژییەكان خاو دەكاتەوە. لای خۆیەوە ئیدوارد میر، لە دامەزراوەی ماریكس ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، بازاڕەكان دۆخێكی نیمچە سەقامگیریان بەخۆوە دیت، ئەوەش لە دەرەنجامی پاشەكشەی ئەگەری هەڵچوون و پێكدادانەكان، هۆشدارییشی دا لەوەی شەڕ دەست پێبكاتەوە، ئەوا نرخی دۆلار و نەوت و سوو بەرز دەبنەوە، ئەمەش بێگومان فشار دەكەنە سەر نرخی زێڕ.

لە بازاڕەكانی وزەشدا، نەوت پاشەكشەی كردووە، لەكاتێكدا پشكەكان بەرز بوونەتەوە و نرخی دۆلار دابەزیوە، ئەمەش هۆكار بووە بۆ جووڵە لە كانزا گرانبەهان.

ئاژانسەكە تیشكی خستووەتە سەر ئەوەی كە نەوت هۆكارێكی كاریگەرە بۆ سەر هەڵاوسان بەهۆی تێچووی گواستنەوە و بەرهەمهێنان.

لای خۆیەوە بانكی (ستاندارد چارتەرد) ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، ئەو جووڵەیەی ئێستای زێڕ پەیوەستە بە پێشكەوتنەكانی ئاگربەست و پێداویستییەكانی سیولە لە بازاڕەكان.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، كیفن وارش، بەربژێری سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی یەدەگی فیدڕاڵیی ئەمریكا دەڵێت، هیچ پابەندبوونێكی پێشكەش بە سەرۆك ترامپ نەكردووە سەبارەت بە دابەزینی سوو. جەختیشی لەسەر سەربەخۆیی بڕیارەكانی بانكی ناوەندی كردووەتەوە.

سەبارەت بۆ گۆڕانكاریی لە كانزاكانی دیكە، نرخی زیو بە بڕی 1.5% بەرز بووەتەوە و گەیشتووەتە 77.84 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێك. پلاتین بە رێژەی 1.5% و هەر ئۆنسەی گەیشتووەتە 2067.25 دۆلار، لەكاتێكدا بلادیۆم بە رێژەی 1.8% بەرز بووەتەوە و نرخی گەیشتووەتە 1560.31 دۆلار.

بازدانی نوێی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخەکانی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا بەردەوام بوون لەو شەپۆلە بەرزبوونەوەیەی کە چەند ڕۆژێکە دەستی پێکردووە. ئەم هەڵکشانە هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکان و مەترسییەکانی دروستبوونی ئاستەنگ لەبەردەم جووڵەی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز، کە یەکێکە لە گرنگترین ڕێڕەوە ئاوییەکانی جیهان بۆ گواستنەوەی وزە.

​بەپێی دواین گۆڕانکارییەکانی دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنتی دەریای باکوور لە نزیکەی 100 دۆلارەوە بەرزبووەوە بۆ زیاتر لە 103 دۆلار. هاوکات نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکیش هەمان ئاراستەی گرتەبەر و لە 92 دۆلارەوە گەیشتە سەروو 94 دۆلار.

​چاودێرانی بازاڕ ئاماژە بەوە دەکەن کە هەر هەوڵێک بۆ ڕێگریگرتن لە کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هورمز، ترسی لای وەبەرهێنەران دروست کردووە لەبارەی کەمبوونەوەی خستنەڕووی نەوت لە بازاڕەکاندا، ئەمەش پاڵنەرێکی سەرەکی بووە بۆ ئەوەی نرخەکان بەم شێوەیە روو لە هەڵکشان بکەن.

نرخی زیو نزمترین ئاستی لە بازاڕە جیهانییەکاندا تۆمار کرد

​نرخی زیو لە بازاڕە جیهانییەکاندا بەردەوامە لە پاشەکشە و لە دوایین مامەڵەکاندا نرخەکەی دابەزینێکی تری بەرچاوی بەخۆوە بینی، ئەمەش دوای ئەوەی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا فشارە ئابوورییەکان زیاتر بوون.

​بەپێی دوایین ئامارەکانی بازاڕ، نرخی یەک کیلۆگرام زیو لە ٢,٥١٨.٥٦ دۆلارەوە دابەزی بۆ ٢,٤٤٤.٠٧ دۆلار، ئەمەش بەو مانایەیە کە زیاتر لە ٧٤ دۆلار دابەزینی تری تۆمار کردووە. هاوکات نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو لە ٧٨.٣٩ دۆلارەوە بۆ ٧٦.٠٢ دۆلار نزم بووەوە و نرخی یەک گرام زیویش گەیشتە ٢.٤٤ دۆلار، ​ئەم شەپۆلە نوێیەی دابەزین دوای ئەوە دێت کە وەبەرهێنەران بە وریاییەکی زیاترەوە مامەڵە دەکەن.

شارەزایان ئاماژە بەوە دەدەن کە بەهێزیی بەهای دۆلار و ترسی بەردەوام لە بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوود لەلایەن بانکە ناوەندییەکانەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵاوسان، فشارێکی گەورەیان خستووەتە سەر کانزا گرانبەهاکان. هەروەها دۆخی جیۆپۆلیتیکی و جووڵەی بازاڕی وزە کاریگەریی پێچەوانەیان لەسەر نرخەکان دروست کردووە.

​ئەمە نزمترین ئاستی نرخەکانە کە لەم ماوەیەی دواییدا تۆمار کرابێت و چاوەڕوان دەکرێت بازاڕ لەژێر فشاری زیاتری فرۆشتندا بمێنێتەوە ئەگەر بارودۆخە ئابوورییەکان بەم ئاراستەیە بەردەوام بن.

👤
Live: 97 Today: 508 📊 Click Here