سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نوێنەری سەرۆك ترامپ بۆ كاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریكا لە توركیا دەكات

ڕۆژی دووشەممە 23ی شوباتی 2026 لە پیرمام، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز تۆم باراك نوێنەری سەرۆك ترامپ بۆ كاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریكا لە توركیا كرد.

لە دیدارەكەدا كە بەڕێز مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش ئامادەی بوو، بەڕێز تۆم باراك وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بۆ دیداری لەگەڵ سەرۆك بارزانی، پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی هەبوو لە ڕێگەگرتن لە فراوانبوونی شەڕ و توندوتیژی و هەروەها هەوڵدان بۆ هێوركردنەوەی پێشهاتەكانی ئەم دواییەی سووریا و سەرگرتنی ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات. ئاماژەشی بەوە دا كە بۆ كێشە و گرفتەكانی عێراقیش سوود لە حیكمەت و ڕێنوێنیی سەرۆك بارزانی وەربگیرێت. هەروها بەڕێز تۆم باراك جەختی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی خوازیاری ئەوەیە عێراق خاوەنی سەروەریی خۆی بێت و لەو چوارچێوەیەشدا گرنگە ئەمەریكا پەیوەندی و شەراكەتی لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستاندا هەبێت.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستەسەر مێژوو و خەباتی گەلی كوردستان و ئەو تاوان و جینوسایدەی بەرانبەر گەلی كوردستان كراوە و هێمای بەوەدا كە گەلی كوردستان هەمیشە خوازیاری ئاشتی و پێكەوەژیان بووە و ویستویەتی كێشەكان دوور لە توندوتیژی چارەسەر بكرێن. لەبارەی عێراقیش سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوەدا كە پابەندبوون بە دەستوور و بنەماكانی هاوبەشی و سازان و هاوسەنگی وا دەكات كە عێراق گەشە بكات و بەرەو پێشەوە بچێت و بەرژەوەندیی گەلانی عێراقیش هەر لەوە دایە دەستوور جێبەجێ بكرێت و عێراق خاوەنی بڕیار و سەروەریی خۆی بێت و لەگەڵ سەرجەم دراوسێكاندا بەرژەوەندیی هاوبەشی هەبێت و شەراكەتی نێوان ئەمەریكا و عێراقیش ڕەچاو بكرێت. سەرۆك بارزانی دووپاتی كردەوە كە حكوومەتی داهاتووی عێراق پابەندی جێبەجێكردنی دەستوور و بنەماكانی فیدڕاڵیزم بێت و هەروەها لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان یاسا بۆ ئەوە بابەتانە دەربچێت كە هێشتا چارەسەر نەكراون و بۆ داهاتووی گەلانی عێراق گرنگ و پڕبایەخن وەك یاسای نەوت و گاز و ماددەی 140 و ئەو یاسایانەی پەیوەستن بە جێبەجێبوونی بنەماكانی فیدڕاڵیزم لە دەوڵەتی عێراق.

لەبارەی بابەتی سەرۆككۆماریش سەرۆك بارزانی ئەوەی خستەڕوو مادام ئەو پۆستە پشكی گەلی كوردستانە پێویستە میكانیزمێكی شاییستە بۆ دیاریكردنی بەربژێری سەرۆككۆمار هەبێت كە دەرخەری ئیرادەی خەڵكی كوردستان بێت. سەبارەت بە بابەتی سەرۆكوەزیرانی عێراقیش سەرۆك بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە پێویستیی پابەندبوون بە بەرژەوەندییەكانی عێراق ڕاشیگەیاند كە چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیار لەسەر ئەوە دەدەن كە كێ بەربژێری پۆستی سەرۆكوەزیران بێت و بەلای ئێمەشەوە گرنگە كە سەرۆكوەزیران پابەندی دەستوور و بنەماكانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان بێت.

پڕۆسەی ناوخۆی هەرێم و بارودۆخی ناوچەكە تەوەری تری ئەو دیدارە بوون و سەرۆك بارزانی هیوای خواست كە كێشەكانی ناوچەكە بە ئاشتی چارەسەر بكرێت و ناوچەكە دوور بێت لە شەڕ و توندوتیژی.

پەیامی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ کۆچی دوایی ویداد ئەرسەلان

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (ویداد خورشید ئەرسەلان) کەسایەتیی ناسراوی تورکمان و وەزیری پێشووتری حکوومەتی هەرێمی کوردستانمان پێ گەییشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ویداد ئەرسەلان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد ببێت و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی 23ی شوباتی 2026

کەشناسی: لەهەندێ ناوچە بارانی مامناوەند و هەورە تریشقە دەبێت

ئەمڕۆ سێشەممە 24-2-2026

کەش/ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەورە دەبێت بۆ ئەمرۆ لە زۆربەی کاتەکان ,لە ئەنجامی کاریگەری کەشێکی ناجێگیر لە سەر ناوچەی جیا جیا پێشبینی نمە بارانی کورت خایەن و هەندێ کات لەسەر ناوچە شاخاویەکان بارانی مامناوەند و هەورە تریشقە دەبێت , ئەم گۆڕانکاریەی روو دەدات لە کەشی ناوچەکە هەندێ ناوچە دەگرێتەوە.

خێراى با / لەسەرخۆ بە گشتی (5-10) کم / کاتژمێر هەندێ کات چالاک دەبێت بۆ سەرووی (20)کم/کاتژمێر لە هەندێ ناوچەی کاریگەر بە ناجێگیری کەش

ئاراستەی با / باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت.

مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت.

پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ .

هەولێر: 18 پلەی سیلیزی

پیرمام: 14 پلەی سیلیزی

سۆران: 16 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی

دهۆک: 17 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی

سبەى چوارشەممە 25-2-2026

کەش/ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکەمان .

خێراى با / لەسەرخۆ (5 – 15) کم/کاتژمێر

ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.

مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت.

پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە هەندێ ناوچە نزم دەبێتەوە هەندێ ناوچەش کەمێک بەرز دەبێتەوە .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 19 پلەی سیلیزی

پیرمام: 15 پلەی سیلیزی

سۆران: 16 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی

دهۆک: 17 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی

تێبینی/ ڕۆژی پێنج شەممە لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەک بۆ سەر ناوچەکەمان گۆڕانکاری لە کەشی ناوچەکەمان دروست دەبێت بە باران بارین و نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما هەروەها بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاویە سنووریەکان و بەرزەکان ,کاریگەری ئەم ناجێگیریە بۆ ڕۆژانی هەینی و شەممە درێژ دەبێتەوە .

24-2-2026

سەرۆکی حکومەت پڕۆژەی دووسایدی هەولێر-گۆمەسپانی كردەوە

ەمڕۆ سێشەممە 2/24، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا، پڕۆژەی دوو سایدی هەولێر -گۆمەسپانی كردەوە.

دوای کردنەوەی ڕێگەکە ، سەرۆكی حكومەت لە گوتەیەکدا ، دەستخۆشیی لە كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەكە ( هێمن گرووپ) كرد كە توانیویانە ئەم پرۆژە گەورەیە وەك هەمیشە لە كاتێكی پێوانەیی و بە شێوازێكی زۆر جوان و ستانداردێكی نێودەوڵەتی جێبەجێ بكەن و بیخەنە خزمەتی خەڵكی كوردستان. هاوكات باسی لەوە كرد كە پێش دروستكردنی پرۆژەكە، ڕێگەكە بۆ هاتووچۆ مەترسیدار بووە، بەڵام بەم شێوازەی كە ئێستا دروست كراوە، هاووڵاتیان دەتوانن بە كاتێكی كەمتر سەردانی ناوچە دڵخوازەكانی خۆیان بكەن، لە هەمانكاتیشدا خەڵكی دەوروبەری هەولێر دەتوانن بۆ ڕاپەڕاندنی كاروبارەكانیان سەردانی هەولێر بكەن. سەرۆکی حکومەت گوتیشی ، ئێمە زۆر دڵخۆشین و سەربەرزین كە لە هەرێمی كوردستان ئێستا كۆمپانیای وامان هەیە بتوانن پرۆژەی وا گەورە بەو ئاستە بەرزە دروست بكەن، ئینشائەڵا نموونەتان زۆر بێت. سەرۆکی حکومەت هەروەها داوای لە خەڵك کرد كە ڕێنماییەكانی هاتووچۆ لەبەرچاو بگرن و بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان و هاووڵاتیانی تر، بە خێرایی ئۆتۆمبێل لێنەخوڕن.

دەست بە دروستكردنی بەشێکی دیکەی شەقامی 150 مەتری هەولێر دەكرێت

لە لێدوانێکدا ئەمڕۆ سێشەممە، خالید خۆشناو، سەرۆكی گرووپی كۆمپانیاكانی هێمن، ڕایگەیاند، كاركردن لە پڕۆژەی ستراتیژیی شەقامی بازنەیی 150 مەتریی هەولێر لەمساڵدا دەست پێدەكاتەوە.

گوتیشی، “ئەمساڵ دەست بە پڕۆژەی شەقامی 150 مەتری دەكەینەوە، بەهۆی ئەوەی درێژییەكەی 74 كیلۆمەترە، نازانین كەی تەواو دەبێت، بەڵام كارەكانی ئێمە خێرا بەڕێوەدەچن.”

شایەنی باسە شەقامی 150 مەتری بە یەكێك لە گەورەترین و ستراتیژیترین پڕۆژەكانی هەولێر و هەرێمی كوردستان دادەنرێت، كە چاوەڕوان دەكرێت لە كاتی تەواوبوونیدا قەرەباڵغییەكی زۆری هاتوچۆ لەسەر شەقامە سەرەكییەكانی دیكەی شارەكە كەم بكاتەوە.

ئەفسەرێکی ئافرەت بۆ یەکەمجار دەبێتە سەرۆکی دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ

بەڕێز رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ پێشوازی کرد لە عەمیدی مافپەروەر، چرا ئەحمەد لەتیف بۆ ئەوەی وەکو سەرۆکی دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ/ دوو بە وەکالەت دەستبەکار بێت.

لە چوارچێوەی بەرنامەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بایەخدان بە ڕۆڵی ئافرەتان لەسەرکردایەتی کردندا عەمیدی مافپەروەر، چرا ئەحمەد لەتیف وەک یەکەم ئافرەت بۆ پۆستی سەرۆکی دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەستبەکار بوو.

بەڕێز جەنابی وەزیری ناوخۆ پیرۆزبایی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

ئەفسەرێکی ئافرەت بۆ یەکەمجار دەبێتە سەرۆکی دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ

ئەفسەرێکی ئافرەت بۆ یەکەمجار دەبێتە سەرۆکی دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ پێشوازی کرد لە عەمیدی مافپەروەر، چرا ئەحمەد لەتیف بۆ ئەوەی وەکو سەرۆکی دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ/ دوو بە وەکالەت دەستبەکار بێت.

لە چوارچێوەی بەرنامەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بایەخدان بە ڕۆڵی ئافرەتان لەسەرکردایەتی کردندا عەمیدی مافپەروەر، چرا ئەحمەد لەتیف وەک یەکەم ئافرەت بۆ پۆستی سەرۆکی دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەستبەکار بوو.

وەزیری ناوخۆ پیرۆزبایی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

کاتێک ١٢٠ ملیار دەبێتە گرێ کوێرەى مووچەی فەرمانبەر!

حکومەتی کاربەڕێکەر هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی شوباتی ٢٠٢٦ی کارمەندان، لەگەڵ ڕاپۆرتی پشکنینی کانوونی دووی ٢٠٢٦، بۆ بەغدا دەنێرێت بەڵام ئەم بڵاوکردنەوەیە پرسیارێکی ناڕوونى لە خۆ گرتووە : ئایا ئەم “هەنگاوەى حکومەتى کاربەڕێکەر” واتای ئەوەیە کە ١٢٠ ملیار دینار هەرێم ئێستا ئامادەیە یان دراوە؟ چونکە بەپێی ڕێکەوتنی داراییی نێوان هەولێر و بەغدا، پێش ئەوەی بەغدا مووچەکان بنێرێتەوە، هەرێم دەبێت ١٢٠ ملیار دینار داهاتی ناوەکی بگەیەنێتە وەزارەتی دارایی عێراق لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. هەرێم ئەم ١٢٠ ملیارەی بۆ کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ , مووچەی مانگەکانى  ١١ و ١٢ ى ٢٠٢٥ هێشتا دابەشنەکراوە و نەدراوە.

ئەوەى دڵتەزێنە ئەوەیە کە ئەم شانۆیە تازە نییە هەمان ١٢٠ ملیار دینار بووەتە ئامرازی بارگرانی هەمیشەیی لە دوو لایەوە. لەلایەکی، بەغدا هەر جارێک مەرجی ١٢٠ ملیار دادەنێت پێش ئەوەی مووچە بنێرێت ، لەلایەکی ترەوە، هەرێم هەر جارێک دەڵێت “ئێمە بەرپرسیارییتی خۆمان جێبەجێ کردووە” و تاوانەکەی دەخاتە سەر بەغدا. لە ئەم دوو لایەوە، فەرمانبەر گیرۆیەی دەبێت کە هیچ کام بەرپرسیارییەکەی هەڵناگرن: ڕاپۆرتەکانى ڕابردوو نیشان دەدات کە بەغدا مووچەی شوباتی ٢٠٢٥ تەنها لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٥دا گەیاندووەتە هەرێم واتا دوای دوو هەفتە لە “پشکنینی لیست”. ئێستا کە هەرێم لیستی شوباتی ٢٠٢٦ دەنێرێت، ئەو پرۆسەی پشکنین و دواکەوتنی تێپەر دەکات، و مووچەی شوباتی ٢٠٢٦ لە مارس یا دواتر دەگاتە فەرمانبەران لە کاتێکدا هێشتا مووچەی تشرینی دووم و کانوونی یەکەمیش نەدراوە.

حکومەتی کاربەڕێکەر ئەرکی یاسایی و دەستووریی هەیە بۆ ئیدارەکردنی ڕۆژانە، نەک بۆ ڕێککەوتنی گەورەی دارایی لەگەڵ بەغدا بەڵام لە ئەم دۆخەدا، کاربەڕێکەر یان ئیشکەر هیچ جیاوازییەکی ڕاستەقینە بۆ فەرمانبەر نییە. تاکو ئەو کاتەى حکومەتێکی نوێ بە ئرادەی ڕاستەقینە و ئیرادەی سیاسی دامەزرێت و ڕێککەوتنێکی بنیادنەرانە لەگەڵ بەغدا بکات، ئەم گیرۆیە بەردەوام دەبێت. فەرمانبەر نزیکەی ١.٢ ملیۆن فەرمانبەرن ، هەموویان خێزانیان هەیە، هەموویان قەرزیان هەیە بەڵام بۆ حکومەتی کاربەڕێکەر ، ئەم “فەرمانبەرانە تەنها لیستێکن” بووەنەتە نووسینی بڵاوکراوەیەک بۆ میدیا، نەک بەڵێنێکی دڵسۆزانە بۆ فەرمانبەرێک لە چاوەڕوانى وەرگرتنى موچەکەیدایە کە دەزانێت لیستی شوباتی ئەمساڵیش، وەک هەمیشە دوادەکەوێت، لەکاتێکدا هاوڵاتیان لە مانگى ڕەمەزاندان و خۆیان ئامادەدەکەن بۆ بۆنەکانى جەژن .

👤
Live: 6 Today: 0 📊 Click Here