نەوزاد شێخ کامیل: زەیت لە بەشەخۆراک نەماوە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایگەیاند، کو ئەو زەیتەی ئێستا لای بریکارەکان دەدرێت هی بەشەخۆراکی مانگی حەوت و هەشتی ساڵی ڕابردووە و هێشتاش لەبەشەخۆراکی یەکەمی ئەمساڵ زەیت دابەش نەکراوە.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕایگەیاند: هاتنی زەیت نەوەستاوە و بەردەوام دێت و دابەش دەکرێت، بەڵام لە عێراق بەرهەمهێنانی کەمە و بەکەمی دەنێردرێت.

هەروەها نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئاماژەی بەوەش دا، ڕۆژانە باری زەیت بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکانیان دێت و دابەشی سەر بریکارەکان دەکرێت و پڕۆسەکە بەردەوامە، زەیتی بەشەخۆراک لە کارگەیەکی پارێزگای بابل بەرهەم دەهێندرێت و هاوردە ناکرێت، بۆیە هەمیشە گرفتی کەمیی بەرهەمی هەیە

رێباز یونس

حکومەتی هەرێمی کوردستان 10 رۆژ پشووی فەرمی راگەیاند

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ، سبەی پێنجشەممە (19ی ئاداری 2026) تاکوو یەکشەممە (29ی ئاداری 2026) پشووی فەرمی دەبێ

بەبۆنەی هاتنی جەژنەکانی ڕەمەزان و نەورۆز و بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەی پێنجشەممە (19ی ئاداری 2026) تاکوو ڕۆژی یەکشەممە (29ی ئاداری 2026)، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێ. هاوکات لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، دەوام بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

سامی ئۆشانا: بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌باره‌ی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق كاریگه‌ریی زۆری كردوه‌ته‌ سه‌ر بازاڕی جیهان و جووڵه‌ی بازرگانی

ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، باس له‌ بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق به‌بۆریی كوردستان- جەیهاندا بڕوات، ده‌ڵێت: “له‌ ئاستی ئه‌مه‌ریكا و ته‌واوی وڵاتانی جیهان كه‌ په‌یوەستن به‌ پرسی نه‌وت و وزه‌وه‌، سوپاس و ده‌ستخۆشی ده‌كه‌ن له‌و هه‌نگاوه‌ و ئه‌مه‌ ده‌خه‌ری نیه‌تباشیی كوردستانه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كاندا”.

سامی ئۆشانا، بۆ زاگرۆس گوتی: “دوای ئەوەی هەردوو حکوومەتی فیدراڵیی عێراق و هەرێمی کوردستان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان رێک کەوتن، نرخی هەر بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابه‌زینی به‌خۆوه‌ بینیوه‌ و جووڵه‌كانی بازرگانی له‌ بازاڕەكانی جیهان زیاتر بووه‌، له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی به‌تایبه‌ت له‌ وڵاتانی تایبه‌ت به‌ كرینی وزه‌ بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كاریگه‌ریی هه‌رێمی كوردستان چه‌نده‌ به‌هێزه‌ له‌سه‌ر بڕیار و جووڵه‌ی بازرگانی له‌ ناوچه‌كه‌ و هیوادارین دوای ئه‌م هه‌نگاوه‌، بخێرا حكوومه‌تی عێراق هه‌نگاو بنێت بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانیی هه‌رێمی كوردستان له‌و خاڵانه‌ی كه‌ وه‌ك پێشنیار پێشكه‌شی كردبوون، چونكه‌ به‌شێكی زۆریان ئابووریی كوردستان و عێراقیان له‌سه‌ر به‌نده‌» .

گوتیشێ: “به‌م رێکكه‌وتنه‌ ده‌ركه‌وت كوردستان پره‌نسیبی نیوده‌وڵه‌تی جێبه‌جێ كرووه‌ و هەرگیز بیری له‌ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی سیاسی نه‌كردووه‌، نیگەرانییەکانی رەواندەوە و گەشبینی بۆ دابینکردنی نەوت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ بازاڕی وزە گەڕاندووەتەوە کە بەهۆیەوە نرخی هەر بەرمیلێک نەوت چه‌ند دۆلارێك دابه‌زیوه‌، بەهۆی جەنگی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران و داخرانی گەرووی هورمز، هاوکات بەهۆی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی کەنداو، بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتی عێراق و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە بۆ بازاڕەکانی جیهان سفر بووەتەوە، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان تاكه‌ هیوا و ده‌رچه‌یه‌ بۆ گه‌لی عێراق و كوردستان و ناوچه‌كه‌ كه‌ ده‌بێت به‌كه‌م سه‌یری نه‌كرێت.»

سەرۆکی حکومەت و شای ئوردن دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

ئەمڕۆ چوارشەممە 3/18، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شا عەبدوڵلای دووەم، شای ئوردن ،دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئوردن و ناوچەکە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنەیان تاوتوێ کرد.

هەروەها گفتوگۆ لەبارەی پێشهاتەکانی شەڕ و ئاڵۆزییەکان و هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان و عێراق و ئوردن و وڵاتانی ناوچە کرا.

لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، باس لە قەیرانی ئابووری و دەرهاویشتەکانی لەسەر عێراق و ناوچەکە کرا و ئاماژە درا کە حکومەتی هەرێم بۆ یارمەتیدان و سووککردنی باری قورسی ئابووری وەک هەنگاوێکی یارمەتیدەر، ڕێگەی بە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆڕی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکی دا.

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

بۆ هەڤاڵی بەڕێز (ئارام جەباری)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوای برای بەڕێزتان خوالێخۆشبوو(مەهدی ئەحمەد مامە جەباری) مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین. ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ١٨ئاداری ۲۰۲٦

ڕۆدریگۆ نەشتەرگەری بۆ کرا

لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرای کرد نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوویان بۆ ڕۆدریگۆی ئەستێرەی بەڕازیلی تیپەکەیان ئەنجام داوە و یاریزانەکە لەمڕۆوە دەچێتە نێوە پڕۆسەی چاکبووەنەوە.

نەشتەرگەرییەکەی ڕۆدریگۆ بۆ ئەژنۆی ڕاستی کراوە،کە بەستەرەکانی پچڕا لەیاری ڕابردووی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر خێتاڤی،ماوە دوورکەوتنەوەکەی ڕۆدریگۆ تاکو ساڵی 2027 دەچێت و مۆندیال بۆ یاریزانەکە نابێت.

شایەنی باسە ئەم پێکانەی ڕۆدریگۆ گورزێکی کوشندەیە بەر ڕیاڵ مەدرید کەوتووە،کە یانەکە خۆی ناڵەی لەپێکان دەهات ئەمەی ڕۆدریگۆش یانەکەی یەکجاری وێران کرد،سەبارەت بە هەڵبژاردەی بەڕازیلیش هەمووان دەیانزانی ڕۆدریگۆ یەکێک دەبێت لە ناوەکانی پێشەوە لیستەکەی ئانچێلۆتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە.

“سەرکار ڕێبوار”

یەکێتی و بافڵ تاڵەبانی؛ دەمامکی فریادڕەس و ڕاستیی شەریکەبەش!

کارزان ئاوات عەبدوڵا

لە هەرێمی کوردستان، شانۆگەرییەکی سیاسیی زۆر ترسناک بەڕێوە دەچێت کە تێیدا بافڵ تاڵەبانی و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، ڕۆڵی پاڵەوانێکی فریادڕەس دەگێڕن، بەڵام لە واقیعیدا ئەوان تەنها “بەڕێوەبەری جێبەجێکار”ی هەمان ئەو سیستەمەن کە پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK) دایمەزراندووە! بافڵ تاڵەبانی بە بەردەوامی خۆی وەک ڕزگارکەری میللەت، قەڵغانی بەرگری لە فەرمانبەران، و دژبەری سەرسەختی سیاسەتەکانی پارتی نیشان دەدات ، بەڵام لە پشتی پەردەوە و لە ژوورە تاریکەکانی دانوستاندا، ئەو گەورەترین هاوپەیمان و شەریکی پارتییە لە دابەشکردنی سامانی ئەم وڵاتەدا!

ئەم چەواشەکارییە کاتێک بە تەواوی ڕوون دەبێتەوە کە سەیری پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت و دابەشکردنی داهاتەکان دەکەین. یەکێتی لە میدیاکاندا هاوار دەکات کە “هاوسەنگیی هێز تێکچووە” و “کوردستان بەرەو هەڵدێر دەڕوات” ، بەڵام کاتێک دەچنە سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ مەسرور بارزانی، باسی چاکسازی یان گەڕاندنەوەی مووچەی خەڵک ناکەن، بەڵکو باسی ئەوە دەکەن کە کام پۆستی وەزاری، کام دەروازەی سنووری، و کام گرێبەستی نەوتی دەبێتە پشکی کۆمپانیاکانی یەکێتی ! ئەوان ئامادەن پەرلەمان پەکبخەن و حکومەت ڕابگرن، نەک لەبەر ئەوەی دژی سیستەمی حوکمڕانین، بەڵکو تەنها لەبەر ئەوەی دەیانەوێت “کێکی دەسەڵات” بە یەکسانی لە نێوان خۆیان و پارتیدا دابەش بکرێت. ئەمە ئۆپۆزسیۆنبوون یان پاراستنی گەل نییە؛ ئەمە هەوڵدانە بۆ بوون بە شەریکێکی گەورەتر لە تاڵانکردنی کوردستان.

باشە ئەگەر بافڵ تاڵەبانی بەڕاستی خەمی هاوڵاتییانیەتی، بۆچی لەبری ئەوەی بڕیارێکی بوێرانە بدات و لەم سیستەمە گەندەڵە بکشێتەوە، بەردەوامە لە “هاوبەشیی ستراتیژی” لەگەڵ پارتی ؟ بۆچی لە کاتێکدا کە فەرمانبەرانی سلێمانی و هەڵەبجە لەسەر شەقامەکان مانیان گرتووە، بەرپرسەکانی یەکێتی لە هەولێر و بەغدا خەریکی واژۆکردنی ڕێککەوتنی ژێربەژێرن بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانیان؟ تەنانەت کاتێک بانگەشەی هاوپەیمانی لەگەڵ هێزە ناڕازییەکانی وەک نەوەی نوێ دەکەن، تەنها وەک کارتێکی فشار بەکاریدەهێنن بۆ ئەوەی پارتی ناچار بکەن پشکی زیاتریان پێ بدات ! دواجار، بەرپرسە باڵاکانی یەکێتی خۆیان دان بەوەدا دەنێن کە بەبێ پارتی، هیچ حکومەتێک لە ئەجێندایاندا نییە

نووسەر و بیرمەندی گەورە، ڤیکتۆر هۆگۆ، دەڵێت: “ئەوەی لە تاریکیدا یارمەتیت دەدات، هەمان ئەو کەسەیە کە لە ڕووناکیدا چەقۆت لێ دەدات.” یەکێتی ئەمڕۆ ڕێک ئەم ڕۆڵە دەگێڕێت؛ لە ڕووناکی و لەبەردەم کامێراکاندا هاوار بۆ مافی میللەت دەکات، بەڵام لە تاریکیی ژوورەکاندا، یارمەتیی هەمان ئەو دەسەڵاتە دەدات کە چەقۆ لە بژێوی و کەرامەتی خەڵک دەدات.

هەرێمی کوردستان کەوتە ناو گەورەترین زەلکاوی سیاسییەوە، کە حیزبێک بە ناوی شۆڕش و خەباتی گەلەوە، بووە شەریکی یەکەمی قۆرخکاری و گەندەڵی. تا ئەو کاتەی دەمامکی ئەم فریادڕەسە درۆینانە هەڵنەماڵرێت و خەڵک لێپرسینەوەیان لێ نەکات، ئەم هەرێمە تەنها وەک کارگەیەکی بازرگانی دەمێنێتەوە کە تێیدا پارتی و یەکێتی پێکەوە داهاتەکەی دەدزن و خەڵکیش بە دروشمی قەبە دەخەوێنن!

👤
Live: 46 Today: 803 📊 Click Here