پەیامی نێچیرڤان بارزانی له‌ ساڵيادى کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتیدا

ئەمڕۆ یادی (39) ساڵەی تاوانی کیمیابارانکردنی بالیسان، شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی دەکەینەوە. ئەو تاوانە گەورەیەی ساڵی 1987 کە ڕژێمی پێشووی عێراق ئەنجامی دا، سەرەتا و دەستپێکی زنجیرەیەک تاوانی دڕندانەى کیمیابارانکردنی خەڵکی سڤیل و خاک و سروشتی جوانی کوردستان بوو.

لەم یادە به‌ئازاره‌دا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی نەمر دادەنەوێنین و سڵاو بۆ کەسوکاری سەربەرزيان و بۆ قوربانی و بەرکەوتووانی ئەو کارەساتە دەنێرین.

بالیسان و شێخ وەسانان و تەواوی دۆڵی خۆشناوەتی، هەمیشە مەڵبەندی نیشتمانپەروەری و پشتیوانی شۆڕش و پێشمەرگە بوون، بۆیە کرانە ئامانجی ئەو شاڵاوە ڕەشە، بەڵام گه‌لى كوردستان به‌ خۆڕاگرى مايه‌وه‌ و تاوانكاران له‌ناوچوون.

سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی خۆشناوەتی و تەواوی شەهیدانی کوردستان.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان 2026/4/16

‎پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی تاوانی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

لە 16ی نیسانی 1987دا، ڕژێمی پێشووی عێراق تاوانێكی تری لەدژی گەلی كورد ئەنجام دا كە بریتی بوو لە كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی. ئەو تاوانە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیانی بێتاوانی ناوچەكە. ئەم تاوانە دەستپێكی پڕۆسەی كیمیابارانكردنی هاووڵاتیی سڤیل و بەردەوامبوونی سیاسەتی سڕینەوەی گەلەكەمان بوو. ڕژێم هەر بەو تاوانە نەوەستا و دەیان برینداری ئەو كارەساتەشی دوای دەستگیر كردن بەشێوەیەكی دڕندانە زیندەبەچاڵ كردن.

لە سی و نۆیەمین ساڵیادی ئەم تاوانە نامرۆڤانەیەدا، سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی ئەو كارەساتە دەنێرین و هاسۆزی خانەوادە و كەسوكاریانین. یاد و ئازاری ئەم تاوانە و هەموو ئەو كارەساتانەی بەسەر گەلی كوردستاندا هێنراون هەرگیز فەراموش ناكەین.

مسعود بارزانی

16ی نیسانی 2026

ڕێبەر ئەحمەد: هەر ڕێککەوتنێک لە دەرەوەی ئیرادەی کەرکووکییەکان بێت ڕەتی دەکەینەوە

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی، ڕایدەگەیەنێت، پارتی بەشداریی هیچ کۆبوونەوەیەک ناکات کە لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی هۆتێل ڕەشید بێت و جەخت دەکاتەوە کە نابێت چارەنووسی کەرکووک بە سەفقەی گوماناوی یەکلایی بکرێتەوە.

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند، ”پارتی لەگەڵ ئەوەیە سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکووک بەگوێرەی قەبارەی خۆیان ڕۆڵیان لە ئیدارەدانی شارەکەدا هەبێت، کەرکووک هی هەمووانە و نابێت ئیرادەی خەڵکەکەی زەوت بکرێت یان لە دەرەوەی شارەکە بە سەفەقاتی گوماناوی پۆستەکان دابەش بکرێن.

خاڵە سەرەکییەکانی لێدوانەکەی ڕێبەر ئەحمەد:

پرسی کەرکووک: پارتی لەگەڵ کۆدەنگییەکدایە کە شەرعیەت بۆ خەڵکی کەرکووک بگەڕێنێتەوە، نەک ڕێککەوتنی ژوورە تاریکەکان.

پێکهێنانی حکوومەت: دواخستنی پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییاندا نییە و پێویستە خێرا بکرێت.

سەقامگیریی ناوچەکە: لە ماوەی جەنگی ئێراندا، هیچ هەوڵێک لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ تێکدانی سەقامگیریی ئەو وڵاتە نەبووە و هەرێم هەمیشە فاکتەری ئارامی بووە.

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینییەوە

سەبارەت بەگەشتی حاجیانی کوردستان

حاجیانی كوردستان به‌ ڕێگه‌ی وشكانی گه‌شت ده‌كه‌ن

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی لەرێگەی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و گه‌ره‌نتی چوونی حاجیانی كوردستان بۆ عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌ و به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج گه‌یشتنیه‌ رێككه‌وتن، كه‌ گه‌شتی حه‌جی ئه‌مساڵ هاوشێوه‌ی حاجیانی عیراق ته‌نها به‌ رێگه‌ی وشكانی ده‌بێت.

هەروەها وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی راشیده‌گه‌یه‌نێت بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو حاجیانی هەرێمی کوردستان بە ڕێگەی وشکانی گەشت بکەن و له‌ رۆژانی داهاتوودا به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌ی عێراق شێوارز و رێککارەکانی چوونی حاجیانی كوردستان ڕێكده‌خرێت و بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی حاجیانی كوردستان، لەبەر ئەوەی بڕیاربوو به‌ رێگه‌ی ئاسمانی گه‌شت بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی تێكچوونی بارودۆخی ناوچه‌كه‌ و داخرانی ئاسمانی عێراق و فرۆكه‌خانه‌كان ئێستا ته‌نها به‌ رێگه‌ی وشكانی گه‌شت ده‌كه‌ن،وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی لەڕێگەی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات له‌ رێگه‌ی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌ی عێراقییه‌وه‌ هاوشێوه‌ی قه‌ره‌بووی حاجیانی پارساڵ بۆ ئه‌مساڵیش مافی هاووڵاتیانمان بۆ بگه‌ڕێنینه‌وه‌ به‌پێی ئه‌و خه‌مڵاندن و میكانیزمه‌ی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عیراقی بۆ ده‌كات. جێی سەرنج و ئاماژەیە به‌شێكی زۆری ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پرۆسەی حه‌ج ته‌واوكراون و له‌ داهاتووشدا رێككار و رێنمایی تازه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

فلیک؛یەماڵ دەبێتە باشترینی جیهان

هانزی فلیکی ئەڵمانی ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش یاری یانەکەی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ چەند لێدوانێکی گرنگیدا و تیشکی خستە سەر ئاستی لامین یەماڵ و ڕووداوەکانی کاتی دانیشاندنی لەکاتی یاریەکەکاندا.

فلیک دەربارەی لامین وتی؛ بێگومان لامین کەسێکی گرنگی تیپەکەمانە،سەبارەت بەو ڕەخنانەی دەیبینن دوای گۆڕانکاری پێکردنی دەیگرێت لەلای من ئاساییە،چونکە دەبێت بزانین ئەو تەمەنی تەنها 18 ساڵە و منهەموو کاتێک پشتگیری دەکەم،دڵنیام ئەو دەبێتە یەکێک لە باشترینەکانی جیهان لەداهاتوودا.

دەربارەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدیش فلیک وتی؛چامپیۆنزلیگ پاڵەوانەتیەکی جیاوازە و ئێمەش ڕووبەڕووی یانەک دەبینەوە پڕە لەیاریزانی تایبەت،کە ئەمە ئەرکەکەی ئێمە قورستر دەکات،بەڵام بەهەموو شێوەیەک هەوڵی سەرکەوتنمان دەدەین لەم یاریەدا.

“سەرکار ڕێبوار”

ئارتێتا؛ئامانجمانە نازناو بەدەست بهێنین

میکێل ئارتێتا پیش ڕووبەرووبونەوەی سپۆرتینگ وتی کە گیوگیرێس زۆر بەپەرۆشە بۆئەم یارییە و بەردەوام باسی لایەن باشەکانی تیپەکەی پێشووی دەکات.

وتیشی لە راهێنانەکانی پێویستە تەکنیکی جۆراوجۆر بەکاربهێنین بۆئەوەی بتوانین کەشێکی تەواو جیاواز دروست بکەین بۆ هەموان ئارتێتا جەختی لەوەکردەوە کە سپۆرتینگ یانەیەکی مەترسیدارە لە چەندین پێگەی یاریگا خاوەنی یاریزانی زۆرباشن.

راهێنەرەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە یارییکردن لە یارییگای سپۆرتینگ ئاسان نابێت بەڵام یاریزانەکانی راهاتوون لەگەڵ ئەم بارودۆخانەدا میکێل ئارتێتا ئەوەی ئاشکراکرد کە تاکە ئامانج بیری لێدەکەنەوە تەنها سەرکەوتنەوە و بەدەست هێنانی ئەنجامێکی باشە لە کۆتاییدا وتی دوو نازناو ماوە رکابەری لەسەر بکەین و تاوەکوو کۆتایی بەردەوام دەبین لە هەنگاونان.

کۆمپانی؛ڕیاڵ مەدرید پاشای چامپیۆنزلیگە

کۆمپانی پێش ڕووبەربوونەوەی ریاڵ مەدرید ئاماژەی بەوە کرد کە یاریکردن بەرامبەر بەم تیپە هەمیشە تایبەتمەندی خۆی هەیە چونکە ئەوان پاشای چامپیۆنز لیگن.

ئاماژەی بەوەشکرد کە پێویستە یاریزانەکانی بەوپەڕی تەرکیزەوە یاری بکەن و ڕێگری لە هێرشە هەڵگەڕاوە خێراکانی ئەوان بگرن وتیشی ڕیاڵ مەدرید خاوەنی کەسایەتییەکی سەرکەوتووە لەم پاڵەوانێتییەدا، بەڵام ئێمەش بایرن میونشنین و متمانەمان بە تواناکانی خۆمان هەیە.

راهێنەرەکە ئەوەی ئاشکراکرد نابێت تەنها بیر لە بەرگریکردن بکەینەوە، پێویستە کۆنتڕۆڵی یارییەکە بگرینە دەست و شێوازی یاریکردنی خۆمان بسەپێنین سەبارەت بە ئامادەبوونی هاری کەین جەختی لەوەکردەوە کە بارودۆخی باشە بەڵام تاوەکوو ئێستا بڕیاریی کۆتاییان نەداوە کە سەرەکی دبێت یاخود نا.

بەفەرمی ئەستێرەیەکی پێشووی ئارسێناڵ وازی لەتۆپی پێ هێنا

لە هەواڵێکی لەناکاوی ئەم ئێوارەیەدا تۆئی پێی وێڵز ئەستێرەیەکی گەورەی لەدەستدا،ئەویش وازهێنانی ئارۆن ڕامسی ئەستێرەی پێشووی یانەی ئارسێناڵ وازهێنانی خۆی لەیاری تۆپی پێ ڕاگەیاند.

ڕامسی لە بەیاننامەیەکدا سوپاسی هەموو هاندەرانی هەڵبژاردەی وێڵزی کرد بۆ ئەو پاڵپشتیەی لێی کراوە،وە باسی کرد،کە بڕیاری وازهێنانەکەی ئەوەندە ئاسان نەبووە،بەڵام لەکۆتاییدا دەبوو بیدات و ئیتر ئێرە کۆتایی چیرۆکەکە بووە.

ڕامسی لە ڕابردوودا یاری بۆ دیارترین یانەکانی ئارسێناڵ و یۆڤانتۆس و ڕێنجەرز کردوە،کە لەکۆی 455 یاریدا خاوەنی 85 گۆڵە و باشترین سەردەمی یاری کردنی لەگەڵ ئارسێناڵ بووە و لەگەڵ وێڵزیش لە یۆرۆی 2016 تاکو قۆناغی پێش کۆتایی چووە.

“سەرکار ڕێبوار”

ئاکام هاشم؛ کۆتایی ئەم وەرزە بڕیاری کۆتایی خۆم دەدەم

ئاکام هاشمی ئەستێرەی کورد و یاریزانی یانەی زەوڕا لە لێدوانێکی نوێدا لەسەر داهاتووی خۆی قسەی کرد و بەکورتی وتی؛لەکۆتایی ئەم وەرزە بڕیاری خۆم دەدەم،جارێ من یاریزانی یانەی زەوڕام و گرێبەستم هەیە لەگەڵ ئەو یانەیە.

ئاستە نایابەکەی ئەم دواییەی ئاکام هاشم سەرنجی یانەکانی ئاسیای بەدوای خۆیدا ڕاکێشا،بەتایبەت دوای ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشی کرد بەرامبەر بۆلیڤیا و سەرکردایەتی عێراقی کرد لە گەشتن بە مۆندیالی 2026.

یاریزانەکە زۆر سوپاسی هاندەرانی کرد بۆ ئەو پاڵپشتیەی لێی دەکەن،بە هۆکارێکی گەورەی دادەنێت بۆ ئەو ئاستەی ئێستای،ئاکام ئێستا گەڕاوەتەوە هەولێری پایتەختە خەریکی بەسەر بردنی پشووە.

“سەرکار ڕێبوار”

مباپێ؛هەموو شتێک ئەگەری ڕوودانی هەیە

لەدوای شکستەکەی دوێنێ شەوی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر یانەی بایرن میونخ لەنێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک،هاندەرانی مێرێنگی ڕەخنەبارانی یاریزانان و ستافی بەڕێوەبردنی یانەکەیان کرد و ئەمڕۆش کیلیان مباپێ بۆ هێور کردنەوەی دۆخەکە پەیامێکی بڵاو کردەوە.

لەپەیامەکەی مباپێدا هاتووە؛هەموو شتێک ئەگەری ڕوودانی هەیە ئەم قسانەی مباپێ کۆمەڵێک دەستاواژە هەڵدەگرن،کە گرنگترینیان داوا کردنە لەهاندەرانی ڕیاڵ مەدرید تاکو متمانە بە تیپەکە بکەن لە یاری داهاتوودا لەنێو یاریگای ئالیانز ئەرینا.

شایەنی باسە دوێنێ شەو مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی یانەی بایرن میونخ کاریگەرترین کەسایەتی یاریەکە بوو ئەمەش دوای پوچەڵکردنەوەی چەندان هەلی تۆماری گۆڵی ڕیاڵ مەدرید،کە ئەمەش هاندەرانی یانە مەدریدیەکەی نیگەران کرد سەبارەت بە ئاستی هێڵی هێرشبەری تیپەکەیان.

“سەرکار ڕێبوار”

👤
Live: 23 Today: 672 📊 Click Here