ئاماری یاریزانە یەدەگەکانی ئارسێناڵ سەرسوڕهێنەرە

یانەی ئارسناڵ لەم وەرزەدا لە ژێر سەرپەرشتی میکێل ئارتێتا لە رکابەری نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و پریمەرلیگ بەردەوامن.

تۆڕی ئۆپتا راپۆرتێکی سەبارەت بەیەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی ئەم وەرزەی گەنەرز بڵاوکردووەتەوە کە ئەویش هێزی یاریزانە یەدەگەکانی تیپەکەیە.

ئۆپتا دەڵێت ئەو یاریزانانەی ئارسناڵ کە وەک یەدەگ یارییان بۆ تیپەکەیان کردووە لەم وەرزە بەشداری 38 گۆڵیان کردووە و بەجۆرێک 24 گۆڵ و 14 ئەسیستیان تۆمارکردووە و شەوی رابردووش بەرامبەر سپۆرتینگ خاوەن گۆڵ کە هاڤرێتز بوو هاوشان لەگەڵ مارتینێلی کە ئەسیستەکەی تۆمارکرد وەک یاریزانی جێگرەوە هاتنە نێو یاریگا.

لەلایەکیتروە چەند هۆکارێک لەپشت ئەم خاڵە بەهێزەی یانەکەن بەتایبەت بوونی یاریزانی باش لەسەر کورسی یەدەگ کە دەتوانن جیاوازی دروست بکەن و لەهەمان کاتدا زیرەکی ئارتێتای راهێنەر کە گۆرانکارییەکانی جیاوازی دروست دەکەن.

پیتارچ بووە خاوەنی ڕیکۆردێکی مێژوویی

شەوی رابردوو ریاڵ مەدرید میواندارییان لە بایرن میونشن کرد لە قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و لەو ڕووبەڕوبونەوەیەش تیاگۆ پیتارچ بەسەرەکی بەشداری کرد.

رۆژنامەی ئاس راپۆرتێکی سەبارەت بەو یاریزانە بڵاوکردەوە و تێێدا هاتووە کە پیتارچ بووە بچوکترین یاریزانی ریاڵ مەدرید بەشداری لە قۆناغی چارەکی کۆتایی یانە پاڵەوانەکان بکات کاتێک لە ئێستادا تەمەنی 18 ساڵ و 247 رۆژە.

پیشووتر ئەو ژمارە پێوانەییە بەناوی رائول گۆنزالێس بووە کاتێک لە تەمەنی 18 ساڵی و 253 رۆژیدا توانی لەو قۆناغە بەدرێسی مێرێنگی دەربکەوێت.

ئاگادارییەک لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستانەوە

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە خۆشحاڵییەوە ئاگاداری سەرجەم هاندەرانی وەرزشی دەکاتەوە کە بەهۆی باشبوونی دۆخی هاتنەوەی جەماوەر بۆ یاریگاکان، لەمەودوا سەرجەم یارییەکانی خولی نایابی کوردستان و خولی پلە یەکی کوردستان بە ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەدەچێت، بۆیە ئێمە لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان زۆر دڵخۆشین بەم گەڕانەوەیەی ئێوە و بەخێرهاتنی هەموو لایەک دەکەین بۆ ناو یاریگاکان.

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چوارشەممە 8-4-2026

نەسڕ ئەمساڵ لەبەردەم ئاڵەنگاریەکی گەورەدایە

یانەی نەسڕی سعوودی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا رووبەڕووی تەحەددییەکی ستراتیژی گەورە دەبێتەوە کە پەیوەندی بە دووبارە ڕێکخستنەوەی دۆسیەی سپۆنسەرە بازرگانییەکانی هەیە و بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی ریازییە پێشبینی دەکرێت نرخی گرێبەستە نوێیەکانی یانەکە بەراورد بە سێ وەرزی ڕابردوو کەم بکات.

ئەم پاشەکشە داراییە هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتاییهاتنی چەندین گرێبەستی سپۆنسەری کە لەگەڵ کۆمپانیاکانی سەر بە سندوقی وەبەرهێنانی گشتی واژۆ کرابوون و لە ئێستادا یانەکە خاوەنی نۆ گرێبەستی سەرەکییە کە دیارترینیان کۆمپانیای کافد وەک سپۆنسەری سەرەکی و کۆمپانیاکانی ئادیداس و قەدیە و نۆق و بانکی جی ئای بی و چەندین براندی ترن.

لە ئەگەری بەدەستنەهێنانی هیچ نازناوێکدا یانەکە دەکەوێتە بارودۆخێکی دارایی ئاڵۆزەوە بەتایبەت کە بڕیارە لە سەرەتای وەرزی نوێدا خاوەنەکانی یانەکە پڕۆسەی پێداچوونەوەی گشتگیر بۆ هەموو سپۆنسەرەکان ئەنجام بدەن و ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر بودجەی تەرخانکراو بۆ کڕینی یاریزانی نوێ و بەهێزکردنی ریزەکانی تیپەکە بۆ وەرزەکانی داهاتوو

لە عێراق هۆشداری لە قەیرانێکی سەختی دارایی دەدرێت

لە کاتێکدا جیهان بە دەست ناجێگیریی بازاڕەکانی وزەوە دەناڵێنێت، شارەزایانی ئابووری هۆشداریی توند دەدەنە حکوومەتی عێراق، لەوەی وڵاتەکە بەرەو دۆخێکی ئابووریی مەترسیدار هەنگاو دەنێت. ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن ئەگەر چاکسازیی ڕیشەیی ئەنجام نەدرێت، مانگەکانی داهاتوو بۆ بژێویی هاووڵاتییان و سەقامگیریی دارایی وڵات، تاقیکردنەوەیەکی سەخت دەبن.

ئەحمەد تەمیمی، شارەزای ئابووری، بۆ ئاژانسی (بەغدا ئەلیەوم) ڕایگەیاندووە کە ئاماژە داراییەکانی ئێستا ئاماژەی مەترسیدارن و عێراق لەبەردەم ئالنگارییەکدایە کە پێویستیی بە جووڵەیەکی حکوومیی بەپەلە هەیە. تەمیمی جەختی لەوە کردووەتەوە کە پشتبەستنی ڕەهای بودجە بە داهاتی نەوت، ئابووریی وڵاتی خستووەتە ژێر ڕەحمەتی گۆڕانکارییەکانی بازاڕی جیهانی، ئەمەش وای کردووە توانای حکوومەت بۆ دابینکردنی خەرجییە کارگێڕی و وەبەرهێنانەکان لە بەردەم هەڕەشەی شۆکی لەناکاودا بێت.

لە لایەکی دیکەوە، تەمیمی ئاماژەی بەوە کردووە کە بەرزبوونەوەی بێوێنەی خەرجییە گشتییەکان لە بەرامبەر لاوازیی هەوڵەکان بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات، گەورەترین مەترسیی سەر بودجەی گشتیی عێراقە.

ئەو شارەزایە ئابوورییە دەڵێت: “دواکەوتنی چاکسازییەکان نەک هەر فشار دەخاتە سەر بودجە، بەڵکوو کاریگەریی ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر وەستانی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و کەمبوونەوەی هەلی کار، کە ئەمەش لێکەوتەی نەرێنیی کۆمەڵایەتی لێ دەکەوێتەوە.”

ئۆپێک پڵەس لەسەر زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت ڕێکدەکەون

دوێنێ یەکشەممە ئۆپێک پڵەس لەسەر زیادکردنی پشکی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی ٢٠٦ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بۆ مانگی ئایار ڕێککەوت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز ده‌كرێته‌وه‌.

ئەمە زیادبوونێکی کەمە و زۆربەی تەنها سەر کاغەز دەبێت، چونکە بەهۆی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران ئەندامە سەرەکییەکان ناتوانن بەرهەمهێنان زیاد بکەن.

شەڕەکە لە کۆتایی مانگی شوباتەوە بە کردەیی گەرووی هورمزی داخستووە -کە گرنگترین ڕێڕەوی نەوتە لە جیهاندا- و هەناردەی ئەندامانی ئۆپێک پڵەسی بڕیوە، لەوانە (سعودیە، ئیمارات، کووەیت و عێراق)، کە ئەمانە تەنها وڵاتانی ناو گرووپەکەن کە دەیان توانی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرهەمهێنان زیاد بکەن تەنانەت پێش دەستپێکردنی ململانێکەش.

رۆیته‌رز

نرخی نەوت بەهۆی ئاڵۆزییە سیاسییەکان و هەڕەشە لەسەر تەنگەی هورمز بەرزبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد، ئەمەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی توندی لە ئێران کرد کە ئەگەر تەنگەی هورمز نەکاتەوە، زیانی گەورە بە ژێرخانی ئەو وڵاتە دەگەیەنێت. ئەم ئاڵۆزییانە وایکردووە نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا پاڵپشتییەکی زیاتر بەدەستبهێنێت.

​لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور 57 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 110 دۆلار و 34 سەنت. هەروەها نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆوە بینی و بە 1 دۆلار و 26 سەنت زیادبوون، گەیشتە 113 دۆلار و 67 سەنت.

​شرۆڤەکارانی کۆمپانیای (کەی سی ئێم ترەید) دەڵێن ئێستا بازاڕی نەوت چاوەڕێی هەنگاوەکانی داهاتووە و نرخەکان بە تەواوی بەستراونەتەوە بە لێدوانەکانی ئەمریکا دەربارەی چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ شەڕی ئێران.

ڕاوێژکاری سوودانی: داهاتی مانگانەی تاک لە عێراق دەگاتە ١٣٢٠ دۆلار

مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند کە پێشبینی دەکرێت تا ساڵی ٢٠٣٠، داهاتی ساڵانەی تاک لە عێراق بۆ نزیکەی ١٥ هەزار و ٨٥٠ دۆلار بەرز ببێتەوە، کە دەکاتە نزیکەی ١٣٢٠ دۆلار لە مانگێکدا.

بەپێی لێدوانێکی مەزهەر محەممەد ساڵح، دواین ڕاپۆرتی سندووقی نێودەوڵەتیی دراو (IMF) ئاماژە بە گەشەیەکی هیوابەخش دەکات بۆ ئابووریی عێراق. عێراق لە ئێستادا پلەی پێنجەمی عەرەبی گرتووە و کۆی بەرهەمی ناوخۆییەکەی گەیشتووەتە نزیکەی ٧٣٩ ملیار دۆلار (بەپێی پێوەری هاوسەنگیی هێزی کڕین). راشیگەیاند: پێشبینی دەکرێت گەشەی ڕاستەقینەی ئابووری بگاتە ٣.٦٪. بەشی تاک لە بەرهەمی ناوخۆیی دەگاتە ١٥,٨٥٠ دۆلار ساڵانە و ئاستی داهاتی مانگانەی هەر تاکێک دەبێتە ١,٣٢٠ دۆلار.

ڕاوێژکارەکەی سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە بۆ گەیشتن بەم ئامانجانە و ڕکابەریکردن لە ناوچەکەدا، عێراق پێویستی بە چەند هەنگاوێکی سەرەکی هەیە: 1. دوورکەوتنەوە لە نەوت: هەمەجۆرکردنی ئابووری و پشتنەبەستنی تەنها بە داهاتی نەوت. 2. پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان: جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکان و بەستنەوەی ئابووریی عێراق بە وڵاتانی دراوسێ و جیهان. 3. ژینگەی وەبەرهێنان: دابینکردنی سەقامگیریی سیاسی و دارایی بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنەری بیانی. 4. تەکنەلۆژیا و فێربوون: گرنگیدان بە فێربوونی دیجیتاڵی و داهێنان لە کەرتی کاردا.

نرخی نەوت بەهۆی ئاگربەستەوە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

​دوای راگەیاندنی ئاگربەستێکی دوو هەفتەیی و راگرتنی گرژییە سەربازییەکان لە نێوان ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل، بازاڕەکانی وزە گۆڕانکاری گەورەیان بەخۆوە بینی و نرخەکانی نەوت رووبەڕووی دابەزینێکی گەورە بوونەوە.

​لە کاتێکدا پێشتر نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور لە ئاستی 110 دۆلاردا بوو، بەهۆی ئەم هێوربوونەوەیە نرخەکەی بۆ 94 دۆلار دابەزی و تەنانەت لە هەندێک کاتی مامەڵەکاندا نزیکبووەوە لە 91 دۆلار.

​هاوکات نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش کە پێشتر بە 118 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا، دابەزینێکی گەورەی تۆمارکرد و گەیشتە 96 دۆلار، هەروەها بۆ ماوەیەکی کاتی نرخەکەی تا نزیکەی 91 دۆلاریش نزمبووەوە.

​شارەزایان پێیان وایە ئەم دابەزینە خێرایە پەیوەندی راستەوخۆی بە کەمبوونەوەی مەترسییەکانی سەر هێڵەکانی گواستنەوەی وزە و نەمانی دڵەراوکێی جیۆپۆلیتیکی هەیە لە ناوچەکەدا.

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان دوای ئاگربەستی دوو هەفتەیی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 8/4/2026، ئەمەریكا و ئێران لەسەر ئاگربەستی دوو هەفتەیی ڕێك كەوتن، دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستیش، نرخی زێڕ دەستی بە بەرزبوونەوە كرد و گۆڕانكارییش بەسەر نرخی تومەن بەرامبەر دۆلاردا هات.

ئێستا نرخی زێڕ و دراوەكان بەم شێوەیەیە:

100 دۆلار = 155,075 دینار

100 یۆرۆ = 179,100 دینار

100 دۆلار = 4500 لیرەی توركی

100 دۆلار = 12,500,000 تومەن

یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18 = 909,000 دینار

یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 = 1,059,000 هەزار دینار

یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 = 1,210,000 دینار

👤
Live: 80 Today: 624 📊 Click Here