شا عەبدوڵڵای دووەم سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 3/25، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی لە شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن پێگه‌يشت بۆ شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە لە هێرشی مووشەکی ئێرانی، ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:

جەنابی مەسرور بارزانی خوا بیپارێزێت سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق:

سڵاوی خواتان لێ بێت.. بە خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی شەهیدبوونی ژمارەیەک پێشمەرگە (خوا لێیان خۆش بێت) و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکەم بە هۆی دوو هێرشی مووشەکی ئێرانی بیست. بە ناوی خۆم و گەل و حکومەتی شانشینی ئوردن، لە دڵەوە، پرسە و سەرەخۆشیتان بۆ ئەم کارەساتە لێ دەکەم و لە خوای مەزن داواکارم، گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و گەلی هەرێمی کوردستانی عێراقی برا ببەخشێت و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.

إنا لله وإنا إليه راجعون

براتان: عەبدوڵڵای دووەم کوڕی حوسەین شای شانشینی ئوردن عەممان

ڕاگەیاندراوێك لە وەزارەتی كارەباوە

هاوڵاتییان ئاگادار دەكەینەوە کە ئەمشەو بەهۆی كێشەیەكی تەکنیکییەوە لە هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا گرفتی كوژانەوەی گشتی كارەبا روویدا.

لە ئێستادا تیمەكانی وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە هۆكاری كێشەکە بۆ ئەوەی بەزووترین كات چارەسەری بكەن و لە چەند كاتژمێری داهاتوودا كارەبا بۆ هاوڵاتیان بگەڕێتەوە.

لەکاتی هەبوونی هەر پێشهاتێکی تر و گەڕانەوەی کارەبا، وەزارەتی کارەبا ڕاستەوخۆ هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە.

وەزارەتی كارەبا 26/3/2026

لەیلا زانا سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

سیاسەتڤان و کەسایەتیی نیشتمانپەروەری کورد و پەرلەمانتاری پێشووی تورکیا لەیلا زانا ، پەیامێکی هاوخەمی و سەرەخۆشی ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە بۆ شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە لە هێرشی مووشەکی ئێرانی.

لە پەیامەکەدا هاتووە “بە خەم و کۆڤانێکی مەزن هەواڵی گیانبەختکردنی شەش پێشمەرگەی قارەمان و برینداربوونی 30 پێشمەرگەی دیکەمان بیست. ئەمە خەمێکی گەورەیە نەک تەنیا بۆ ماڵبەتەکانیان، بەڵکوو بۆ تەواوی گەلی ئێمە. سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆمان بە کەسوکاریان و ئێوەی بەڕێز و گشت پێشمەرگە ڕادەگەیەنین و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازین. یاد و یادەوەرییان لە دڵی گەلی ئێمەدا دەژی و ڕێگەیان بەردەوام دەبێت”.

سەرۆکی حکومەت لە وەڵامی پەیامەکەدا، وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ هاوخەمییەکە، جەختی کردەوە کە شەهیدەکانمان هەمیشە لە دڵی گەلی کوردستاندا زیندوون و ڕێ و ڕێبازەکەشیان بەردەوام و سەرکەوتنیش بۆ گەلی کوردستان دەبێت.

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکاری پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، سەبری حەفزوڵڵا نێروەیی، کرد.

دەقی پرسەنامەکە:

ژ بۆ وەغەرا دویماهیێ یا پێشمەرگەیێ هەردوو شۆرەشێن ئەیلوول و گولانێ و هەلگرێ مێدالا بارزانیێ نەمر (سەبری حەفزوڵڵا نێروەیی)، بەهی و سەرەخۆشیێ ل ماڵباتا وان یا بەڕێز دکەم و هەڤپشکێ خەما وا مە. خودێ یێ مەزن گیانێ وی ب بەهەشتێ شاد بکەت و سەبر و هەدارێ ب ماڵبات و کەسوکار و دۆست و هەڤاڵێت وی ببەخشیت.

مەسرور بارزانی سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ

سەرۆکی حکومەت پێشمەرگە بریندارەکان بەسەر دەکاتەوە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 3/26، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر، پێشمەرگە بریندارەکانی هێرشی مووشەکی بالیستیی ئێرانی بۆ سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە دەڤەری سۆران بەسەر کردەوە.

سەرۆکی حکومەت سڵاو و ڕێزی سەرۆک مەسعود بارزانی پێگەیاندن و لە تەندروستی پرسینەوە و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواستن. سەرۆکی حکومەت وەزارەتی تەندروستیشی ڕاسپارد کە هەرچی پێویست بێت بۆ چارەسەرکردنیان ئەنجام بدەن.

لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ یاریەکەی پاشکۆی مۆندیال بڵاوکرایەوە

ئەمڕۆ لەسەر ڕاسپاردەی گراهام ئارنۆڵدی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لیستی یاریزانە بانگهێشکراوەکانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ یاری پاشکۆی مۆندیالی 2026 بڵاوکرایەوە و لەگەڵ بڵاو بوونەوەی لیستەکەش هەرایەکی زۆر کەوتە نێو شەقامی وەرزشی کوردستان و عێراق،ئەمەش بەهۆی بانگهێشت نەکردنی چەند ئەستێرەیەک بۆ هەڵبژاردەکە.

ئەوەی زۆر قسەی لەسەر کراوە و پرسیاری زۆر لەسەر کراوە بانگهێشت نەکردنی هاڕون ئەحمەدی ئەستێرە و ناوەڕاستکاری یانەی دهۆک،کە تاکو ئێستا کەس نازانێت هۆکار چییە ئەو یاریزانە بانگهێشتی هەڵبژاردەکە نەکراوە.

لەلایەکی دیکەشەوە لە لیستی هەڵبژاردەکە هەر یەکە لە ئاکام هاشم و پیتەر گۆرگیس و کومەیل سەعدی و میرخان دۆسکی و یوسف ئەمین دەبینرێن،کە زۆرێک ڕایان وایە هەبوونی ئاکام هاشم لە بەرگری هەڵبژاردەکە باشترین چەکی بەرگریە.

لیستی یاریزانانی بانگهێشت کراو

گۆڵپارێز:

کومەیل سەعدی،ئەحمەد باسل،فەهد تاڵب

بەرگریکار:

ڕێبین سولاقا،مەناف یونس،ئاکام هاشم،زەید تەحسین،زەید ئیسماعیل،ئەحمەد مەکەنزی،میرخاس دۆسکی،فرانس بترس،حسێن عەلی

ناوەڕاستکار:

ئەمیر عەماری،ئەیمار سیر،یوسف ئەمین،زیدان ئیقبال،حەسەن عەبدولکەریم،مارکۆ فەرەج،کێڤن یەعقوب،پیتەر گۆرگیس

هێرشبەر:

ئیبراهیم بایش،عەلی یوسف،ئەیمەن حوسێن،موهەنەد عەلی،عەلی حەمادی،عەلی جاسم

“سەرکار ڕێبوار”

ئەرجەنتین تووشی کێشەیەکی گەورە دەبێت

دەستەی تەکنیکی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کەوتووەتە ناو کێشەیەکی گەورەوە، دوای ئەوەی یاری فیناڵیسما بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا هەڵوەشایەوە.

یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا رۆژی یەکشەممە بە فەرمی ڕایگەیاند کە ئەو یارییە بڕیار بوو لە 27ی ئەم مانگەدا لە وڵاتی قەتەر لە نێوان پاڵەوانی کۆپا ئەمریکای 2024 و پاڵەوانی یۆرۆی هەمان ساڵدا ئەنجام بدرێت، بەهۆی دۆخی سیاسی و ململانێکانی ناوچەکەوە هەڵوەشاوەتەوە.

بەپێی هەواڵێکی تۆڕی تی وای سی سپۆرتس، هەڵوەشاندنەوەی یارییەکە بەرامبەر ئیسپانیا بووەتە هۆی سەرئێشەیەکی گەورە بۆ بەڕێوبەرانی ئەرجەنتین پێش دەستپێکردنی مۆندیالی 2026 چونکە ئەمە دەبێتە یەکەمین جار لە مێژوودا کە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەگاتە یارییەکانی مۆندیال بەبێ ئەوەی هیچ یارییەکی بەرامبەر هەڵبژاردەیەکی ئەورووپی ئەنجام دابێت.

هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی شوێنێکی جێگرەوە شکستیان هێناوە، ئەمەش وای کردووە ئەرجەنتین لە تاقیکردنەوەیەکی بەهێز بێبەش بێت بەرامبەر قوتابخانە جیاوازەکانی تۆپی پێی ئەورووپا پێش دەستپێکردنی گەورەترین کێبڕکێی جیهانی.

فلیک؛ توانای بردنەوەی چامپیۆنزلیگمان هەیە

لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هانزی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا هاتە بەردەمی میدیا و ڕۆژنامەنووسان و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە،کە باسی لەیاریەکەی ئەمشەو و ئامادەکاریەکانی تیپەکەی کرد.

فلیک دەربارەی ئامادەکاریەکانی تیپەکەی وتی؛ئێمە ئامادەکاریەکانی باشمان بۆ یاریەکەمان کردوە و دەزانین بەرامبەر تیپێکی بەهێز یاری دەکەین،دەمانەوێت بگەینە قۆناغی داهاتوو وە دەشتوانین.

سەبارەت بە یاری ئەمشەوی ڕیاڵ مەدرید فلیک وتی؛ ئەمشەو ئاگادارم بۆ یاریەکە،بەڕاستی ڕیاڵ مەدرید یاری ڕابردوو کارێکی گەورەی کرد،بەڵام لەبیری نەکەین تۆپی پێ هەمیشە ئەگەرێکی کراوەیە،منیش پاڵ بە قەنەفەکەم دەدەم و سەیری دەکەم.

“سەرکار ڕێبوار”

ئێران داوایەک لە فیفا دەکات

فیدراسیۆنی تۆپی پێ ئێران لەڕێگەی وەزیری وەرزشی وڵاتەکەوە داوایەکی فەرمی لە فیفا دەکات تاکو یاریەکانی هەڵبژاردەی ئێران لەمۆندیالدا بگوازێتەوە بۆ مەکسیک ئەمەش دوای ڕاوێژ و قسەی نێوان ئەندامانی وەرزشی ئێران ئەو قسەیە کراوە.

لای خۆشیەوە وەزیری وەرزشی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ئێمە ئێستا لە گفتوگۆداین لەگەڵ فیفا بۆ گواستنەوەی یاریەکانی هەڵبژاردەکەمان بۆ مەکسیک چونکە دوای ئەو هێرشانە بۆ سەر ئێرانپێمان وایە ئەمریکا بەهیچ شێوەیەک سەلامەت نییە بۆ ئێمە.

ئەم هەنگاوەی ئێرانیەکان دوای لێدوانێکی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دێت،کە گوتی؛ ئێمە پێشوازی لە هەڵبژاردەی ئێران دەکەین بۆ مۆندیال،بەڵام هیوادارم لەبەر سەلامەتی گیانی خۆیان بەشداری نەکەن.

“سەرکار ڕێبوار”

نەیمار؛ زۆر دڵتەنگم کاتێک بانگهێشتی هەڵبژاردەکەم نەکراوم،بەڵام ناوەستم

دوای ڕاگەیاندنی لیستی کۆتایی یاریزانانی هەڵبژاردەی بەڕازیل،کە بە بڕیاری کارلۆ ئانچێلۆتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە نەیمار جۆنیۆر لە پێکهاتەی هەڵبژاردەکە دوورخرایەوە،نەیماریش دوای ئەو بابەتە لە لێدوانێکیدا دڵتەنگی خۆی ڕاگەیاند و پەیامێکیشی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاوکردەوە.

نەیمار وتی؛ من زۆر دڵتەنگم بەوەی بانگهێشتی هەڵبژاردەکەم نەکراوە،ئەمە بۆمن زۆر ئازار بەخش دەبێت،بەڵام ناوەستم و دەمەوێت هەموو شتێک بکەم دواتریش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X نەیمار وتی؛سوپاس بۆ پەیام و پاڵپشتیەکانتان،بەڵام هێشتا ئامانجەکەمان ماوە و ئێمە بەبێ دەنگی کاری بۆ دەکەین و دەیبینن.

نەیماری تەمەن 34 ساڵ لەجەنگێکی گەورەیە لەگەڵ خۆی و یاری کردنی،کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەوڵێکی زۆر دەدات تاکو بەشداری مۆندیال بکات،ئەمەش جگە لەو هەرا و پاڵپشتیەی لەدوای نەیمارە بۆ بانگهێشت کردنی لە مۆندیالدا.

“سەرکار ڕێبوار”

👤
Live: 37 Today: 369 📊 Click Here