لەگەڵ کوژانەوەى کارەباى ٢٢٤ کاتژمێرى، بەڵێنەکانیش کوژانەوە!
محمد علی موراد
لە جیهانی سیاسەتدا، زۆربەی بەڵێنە فەرمییەکان لە پشت ڕاپۆڕتە ئاڵۆزەکان، ئامارە درێژەپێدراوەکان و دەستەواژەی بێزارکەری دارایی و ئابووریدا دەشاردرێنەوە. خەڵک بە ئاسانی ناتوانن وردبینی لە ڕێژەی هەڵئاوسان، گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی یان چاکسازیی کارگێڕی لە داموودەستگاکاندا بکنند؛ لێرەوە دەسەڵاتداران دەتوانن بە ئاسانی یاری بە ڕەنگ و ژمارەکان بکنند و تەنانەت شکستی دیاریش وەک سەرکەوتن بە جەماوەر بپڕۆشن. بەڵام کەرتی کارەبا تەواو جیاوازە؛ ئەمەیان خزمەتگوزارییەکی بەرجەستە و بێواستەیە کە بە هیچ گوتارێکی سیاسی یان فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری پەردەپۆش ناکرێت.
کاتێک کابینەی مەسرور بارزانی دابینکردنی کارەبای بەردەوامی کردە سەرەکیترین سمبولی سەرکەوتنی خۆی، گەورەترین مەترسیی سیاسیی خستە سەر شانی خۆی. تاقیکردنەوەی کارەبا، تاقیکردنەوەی بڕواپێکراویی گوتاری سیاسییە. بڕیاردان لەسەر ئەوەی کە ئایا پڕۆژەی «ڕووناکی» یان بەڵێنەکانی تر سەرکەوتوو بوون یان نا، پێویستی بە پسپۆڕانی ئابووری یان لێکۆڵینەوەی پەیمانگاکان نییە؛ چونکە هاوڵاتیان ڕۆژانە و بە شێوەیەکی بەردەوام ئەم دەستکەوتە لە ناو ماڵ و کۆڵانەکانی خۆیاندا وردبینی دەکەن و دەیزانن. کاتێک کارەبا هەیە، دروشمەکە ڕاستە؛ کاتێک ناپچڕێت، دروشمەکە پووچەڵ دەبێتەوە.
ئەم بەرکەوتنە ڕاستەوخۆیە وا دەکات کە هەر پچڕانێک لە کارەبادا، ڕاستەوخۆ ببێتە کوژانەوەی دروشم و بەڵێنە سیاسییەکان لە مێشکی شەقامدا. بەرپرسان ناتوانن هاوڵاتییەک کاتێک لە تاریکیدا نیشتەجێیە قەناعەت پێبکەن کە لە وێستگەکاندا «شۆڕشێکی تەکنیکی» ڕوویداوە. هەر جارێک کە کوژانەوە ڕوودەدات، نەک تەنها گڵۆپەکان، بەڵکو تەواوی ئەو گوتارەی کە باسی لە «سەردەمێکی نوێی گەشەپێدان» دەکرد لەگەڵیدا خامۆش دەبێتەوە.
میدیای فەرمی دەتوانێت بە سەدان لاپەڕە ئاماری سەرسوڕهێنەر بڵاوبکاتەوە و وتاری ڕازێنراوە بەرهەم بهێنێت، بەڵام هیچ کەس لە ناو ژوورە تاریکەکاندا باوەڕ بەو کاغەزانە ناکات. کۆتایی ئەم هاوکێشەیە بەم حەقیقەتە بڕیاردهەرە دەگات: هاوڵاتیان بۆ ئەوەی بزانن کارەبای نیشتمانی کار دەکات یان نا، پێویستیان بە ڕاپۆرت و بەیاننامەی حکومەت نییە؛ ئەوان تەنها پێویستیان بە داگرتنی سووچی گڵۆپەکەیانە.
