کوردستان پێویستی بە گۆڕانێکی ڕاستەقینە هەیە
پەیوەند حەمە ئەمین
کوردستانی ئەمڕۆ پێویستی بە دروشم و قسەی زۆر نییە؛ پێویستی بە کردار، دادپەروەری، یاسا و گۆڕانێکی ڕاستەقینە هەیە.
ئێمە سیستەمێکی سیاسیمان دەوێت کە تێیدا یاسا بۆ هەمووان یەکسان بێت، دامەزراوەکان بەهێز و سەربەخۆ بن، و دەنگ و ویستی گەل بنەمای بڕیارەکان بێت.
کوردستان نابێت بەردەوام لە هەمان بازنەی سیاسی و هەمان شێوازی بەڕێوەبردندا بمێنێتەوە. پێویستە هەنگاو بۆ گۆڕانێکی بنەڕەتی بنرێت؛ گۆڕانێک کە بەرپرسیارێتی، شەفافیەت، دادپەروەری و مافی هاووڵاتی بکاتە بنەمای کار.
کوردستان هی هیچ حزب، گرووپ یان کەسێکی تایبەت نییە؛ کوردستان هی هەموو گەلە.
هیچ دەسەڵاتێک نابێت خۆی لە سەرووی یاسا بزانێت، و هیچ هاووڵاتییەک نابێت بەهۆی دەربڕینی ڕای خۆی بێدەنگ بکرێت.
ئێمە کوردستانێکمان دەوێت کە تێیدا یاسا لەسەر دەسەڵات بێت، دادپەروەری بۆ هەمووان بێت، و بەرژەوەندیی گشتی لەسەر بەرژەوەندیی تایبەت بێت.
کوردستان بە دەسەڵاتی بێ سنوور و بەردەوامبوونی دۆخی کۆن پێش ناکەوێت؛ بە دامەزراوەی بەهێز، یاسای دادپەروەر و بەشداریی ڕاستەوخۆی گەل پێش دەکەوێت.
ئێستا کاتی گۆڕانە؛ کاتی ئەوەیە کوردستان بۆ گەل بێت، نەک بۆ بنەماڵا
