کوردستان و گەندەڵى
ئاسۆ حسن محمد
ئەمڕۆ لەناوچەكە عێراق و هەرێمی كوردستانیش زۆرترین قسە و باس لەوە بارەیەوە كراوە و دروشمی حكومەتەكەی ئێستاش چاكسازیی و ڕووبەڕوو بوونەوەی گەندەڵییە، بەڵام وەك چاودێران دەڵێن ماوەیەكی زۆر بەسەر دەرچوونی یاسای چاكسازیدا تێپەڕیوە و هێشتا دەرئەنجامێكی كردەیی دەرنەكەوتووە ، وەك شارەزایان باسی دەكەن گەندەڵی لە فراوانترین پێناسەیدا بریتییە لە بەکارهێنانی دەسەڵات و سەروەت و پێگەی گشتی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی ، جا ئەو بەرژەوەندیە تایبەتیە دەکرێ هی کەسێک، گروپێک، حزبێک، خێزانێک یان ناوچەیەکی دیاریكراو بێت. ئەمە ئەو پێناسە گشتیەیە کە زۆرترین لێکۆڵەر و دەزگای نێودەوڵەتی گرنگی وەکو بانکی نێودەوڵەتی و رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتیش پەسەندی دەکەن ، گهندهڵى لهههرێمى كوردستان چوارچێوهى گهندهڵى تێپهڕاندووه و خهریكه دهبێته بهتاڵانبردن ، ڕاسته له وڵاتێكهوه بۆ وڵاتێكی تر ڕێژهكهی جیاوازه و میكانیزمی بهرجهستهبوونی بۆ واقیعێكی كۆمهڵایهتی دیسان جیاوازه وە ئەکرێت جیاواز تر بێ ، بهڵام واقعى ههرێمى كوردستان شتێكى تر دهڵێت ، بۆنموونه لهوڵاتێكى مۆدێرن ڕهنگه گهندهڵى ههموو جومگهكانی كۆمهڵگاى نهگرتبێتهوه، تەنها کۆمەڵس جومگەیەکی وڵاتەکەی گرتبێتەوە ، بهڵام لێره پێچهوانهی وڵاتانی جیهانی سێیهم و ڕۆژههڵاتی ناوهراست كه گهندهڵی دیاردهیهكی واقعیه و كۆمهڵگاكانی له گهشهی شارستانی و مهعریفی و بگره ئابووریش وهستاندووه و ڕێگه نادات كۆمهڵگاكان قۆناغهكانی پێشكهوتنی شارستانی خۆیان پهره پێ بدهن و عێراق و هەرێمی كوردستانیش پشكی سەرەكییان بەركەوتووە لەم نەخۆشی گەندەڵیە ،
شكستى ئابوورى و دامهزراوهیى ڕویداوە لهههرێمى كوردستان هۆكارى سهرهكى ئهو بهههدهردان و تاڵانكردنانە بووە كه لهساڵانى ڕابردوو لهلایهن دەسەڵاتی حکومڕان لە کوردستان ئەنجامدراوە قسەی زۆر و کرداری کەممان لە شەڕی پێویستی دژە گەندەڵیدا هەبووە ، هەوڵی زۆر دراوە کە گەندەڵی وەکو کولتور وێنا بکرێت و گشتگیر بكرێت و ببەسترێتەوە بە ڕووداوە مێژوییەكانەوە ، ئەمەش تەنیا بۆ خۆ دزینەوە و بیانوو دۆزینەوەیە بۆ پەرەپێدان و بەردەوامیدان بە گەندەڵیە نهێنی و زاقەکانی وڵات . دەنا هیچ راستیەکی زانستی و مێژوویی نیە بیسەلمێنێ کە گەندەڵی کولتورە و قەدەری هەندێ میللەت و وڵات وایە کە ئەکرێ تێیدا هەبێ وەك کلتوور بەرجەستە بکرێت و ئاشنا بکرێت بە هەموو چاودێران وەك هاوڵاتی و وڵاتانی دیکە و دژە گەندڵەیەکان ،
ئەوە راستە کە زۆر وڵات بە رێژەی جیاواز دووچاری گەندەڵی بوون و دەبن، بەڵام لە هەرێمی كوردستان و هەرجێگەیەكی دیكە كە گەندەڵی سەرجەم جومگەكانی فەرمانڕەوایی داگیر دەكات ، لە ڕێگەی بەرەنگاربوونەوە و مامەڵە کردن لەگەڵ ئەو هۆکارانەی دەرفەتەکان بۆ گەندەڵی فراوان دەکەن، ئایندەی ئەو وڵاتانەی دەست نیشان کردووە.
ئەو جۆرە گەندەڵییەی لە هەرێمی كوردستان دەبینرێت جیاوازە لە زۆربەی جیهان بەوەی لایەنە گەندەڵەكان خۆیان باس لە نەهێشتنی گەندەڵی دەكەن و خۆیان بە هۆكاری نەهێشتنی گەندەڵی دەناسێنن ، جوانتر بڵێم دەستی پیسی خۆیان بە ئاوریشمێك لەژێر ناونیشانی دەست پاکی دەسڕن ، پرۆژە بۆ كۆتایی هێنانی گەندەڵی پێشكەش دەكەن ، ئەوە لە كاتێكدایە هیچ كەس و لایەنێك دەستی نەگرتوون و زۆرینەی گەندەڵییەكانیش لەهەردوو جۆری یەكەم و دووەم هەبووە و جۆری دووەم بووەتە چەترێكی گەورە و پەنایەكی فراوان بۆ خۆشاردنەوەی گەندەڵكاران و ئەوەشی جێگەی سەرنجی مێژوو نووسانە بەشێك لە پەرەپێدانی گەندەڵییەكە دەكەوێتە ئەستۆی ئەو بەرپرسانەی مێژوویەكی دوور و درێژیان هەیە لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵییەكانی رژێمی پێشوو ، بەوەش مەترسی گەورەیان بۆ سەر مێژووەكەی خۆشیان دروستكردووە، لەرۆژی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا هەموو ساڵێک سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكایەتی حكومەتیش كۆكن لەسەر ئەوەی لەناوخۆی هەرێم و دامودەزگاكان و گرێبەستەنەوتیەكان و سنوورەكان و جیاوازی ژیانی خێزان و كەسوكارە نزیكەكان و كۆمپانیاكانی نزیك لە دەسەڵاتداران زۆر جیاوازە لە ژیانی ئاسایی خەڵك و هاونیشتیمانی ئەوەش زۆرینەی خەڵکی بەدگومان كردووە لەوەی گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان هێندە فراوان و بەرقەرارە كە هیچ فەرمانگەیەكی هەرێمی كوردستان بەدەر نەبێت لە گەندەڵی جۆری یەكەم و دەسەڵاتدارانیش سواغدرابن بە گەندەڵی ، ئەوە لە كاتێكدا ڕاپۆرتە رۆژنامەوانیەكان و پەرلەمانتاران و شارەزایانی بواری گەندەڵیی بەبەڵگەوە ئەو ڕاستییانە دەسەلمێنن و لەبری ئەوەش لە شوێنێكدا كۆتایی بەو دۆخە بێت كە چی تادێت زیاتردەبێت و لەبەرامبەریشدا نیگەرانییەكانی خەڵكیش بەرەو هەڵكشان دەچێت ، ئێستاش دەیان دژە گەندەڵکاران دەبینین لە کەناڵەکانی حوکومەت و لایەنە بێلانەکانی دیکە وە هەروەها لە سۆشیاڵ میدیاش دەیان بینین کە بە بەڵگەی ورد و زاق و ڕاستی قسە لەسەر گەندەڵیەکان دەکەن ،کەچی هیچ
یەکێك لە بەڵگەکان نرخیان بۆ دانانرێت لەو وڵاتە تەنها لەبەر ئەوەی خۆیان دەسەڵاتن نەك بەڵگەکان !
