حکومەتی کاربەڕێکەر هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی شوباتی ٢٠٢٦ی کارمەندان، لەگەڵ ڕاپۆرتی پشکنینی کانوونی دووی ٢٠٢٦، بۆ بەغدا دەنێرێت بەڵام ئەم بڵاوکردنەوەیە پرسیارێکی ناڕوونى لە خۆ گرتووە : ئایا ئەم “هەنگاوەى حکومەتى کاربەڕێکەر” واتای ئەوەیە کە ١٢٠ ملیار دینار هەرێم ئێستا ئامادەیە یان دراوە؟ چونکە بەپێی ڕێکەوتنی داراییی نێوان هەولێر و بەغدا، پێش ئەوەی بەغدا مووچەکان بنێرێتەوە، هەرێم دەبێت ١٢٠ ملیار دینار داهاتی ناوەکی بگەیەنێتە وەزارەتی دارایی عێراق لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. هەرێم ئەم ١٢٠ ملیارەی بۆ کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ , مووچەی مانگەکانى ١١ و ١٢ ى ٢٠٢٥ هێشتا دابەشنەکراوە و نەدراوە.
ئەوەى دڵتەزێنە ئەوەیە کە ئەم شانۆیە تازە نییە هەمان ١٢٠ ملیار دینار بووەتە ئامرازی بارگرانی هەمیشەیی لە دوو لایەوە. لەلایەکی، بەغدا هەر جارێک مەرجی ١٢٠ ملیار دادەنێت پێش ئەوەی مووچە بنێرێت ، لەلایەکی ترەوە، هەرێم هەر جارێک دەڵێت “ئێمە بەرپرسیارییتی خۆمان جێبەجێ کردووە” و تاوانەکەی دەخاتە سەر بەغدا. لە ئەم دوو لایەوە، فەرمانبەر گیرۆیەی دەبێت کە هیچ کام بەرپرسیارییەکەی هەڵناگرن: ڕاپۆرتەکانى ڕابردوو نیشان دەدات کە بەغدا مووچەی شوباتی ٢٠٢٥ تەنها لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٥دا گەیاندووەتە هەرێم واتا دوای دوو هەفتە لە “پشکنینی لیست”. ئێستا کە هەرێم لیستی شوباتی ٢٠٢٦ دەنێرێت، ئەو پرۆسەی پشکنین و دواکەوتنی تێپەر دەکات، و مووچەی شوباتی ٢٠٢٦ لە مارس یا دواتر دەگاتە فەرمانبەران لە کاتێکدا هێشتا مووچەی تشرینی دووم و کانوونی یەکەمیش نەدراوە.
حکومەتی کاربەڕێکەر ئەرکی یاسایی و دەستووریی هەیە بۆ ئیدارەکردنی ڕۆژانە، نەک بۆ ڕێککەوتنی گەورەی دارایی لەگەڵ بەغدا بەڵام لە ئەم دۆخەدا، کاربەڕێکەر یان ئیشکەر هیچ جیاوازییەکی ڕاستەقینە بۆ فەرمانبەر نییە. تاکو ئەو کاتەى حکومەتێکی نوێ بە ئرادەی ڕاستەقینە و ئیرادەی سیاسی دامەزرێت و ڕێککەوتنێکی بنیادنەرانە لەگەڵ بەغدا بکات، ئەم گیرۆیە بەردەوام دەبێت. فەرمانبەر نزیکەی ١.٢ ملیۆن فەرمانبەرن ، هەموویان خێزانیان هەیە، هەموویان قەرزیان هەیە بەڵام بۆ حکومەتی کاربەڕێکەر ، ئەم “فەرمانبەرانە تەنها لیستێکن” بووەنەتە نووسینی بڵاوکراوەیەک بۆ میدیا، نەک بەڵێنێکی دڵسۆزانە بۆ فەرمانبەرێک لە چاوەڕوانى وەرگرتنى موچەکەیدایە کە دەزانێت لیستی شوباتی ئەمساڵیش، وەک هەمیشە دوادەکەوێت، لەکاتێکدا هاوڵاتیان لە مانگى ڕەمەزاندان و خۆیان ئامادەدەکەن بۆ بۆنەکانى جەژن .
