جەنگی گۆڵکاران؛ مێسی و ئێمباپێ لە مۆندیالی 2026دا مێژوو دەنووسنەوە

لەگەڵ دەستپێکردنی یارییەکانی مۆندیالی 2026 لە ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا، ڕکابەرییەکی توند لەنێوان لیۆنێل مێسی و کیلیان ئێمباپێدا دروستبووە بۆ شکاندنی ژمارە پێوانەییەکەی میرۆسلاڤ کلۆزەی ئەڵمانی.

کلۆزە لە ئێستادا بە 16 گۆڵ لە سەرووی لیستی گۆڵکارانی مێژوویی مۆندیال دێت، بەڵام چاوی هەموو جیهان لەسەر ئەم دوو ستێرەیەیە کە ئایا کامەیان دەتوانێت لەم پاڵەوانێتییەدا ئەو ڕیکۆردە مێژووییە کۆنە تێکبشکێنێت.

لیۆنێل مێسی، کاپتنی ئەرژەنتین، لە ئێستادا خاوەنی 13 گۆڵە و تەنیا 3 گۆڵی ماوە بۆ ئەوەی بگاتە پێشەنگی لیستەکە، بەتایبەت دوای ئەو ئاستە بەرزەی لە مۆندیالی 2022 پێشکەشی کرد کاتێک 7 گۆڵی تۆمارکرد.

لە بەرامبەردا، کیلیان ئێمباپێی فەڕەنسی، کە تەمەنی تەنیا 27 ساڵە، بە کۆکردنەوەی 12 گۆڵ لە تەنیا دوو مۆندیالی پێشوودا، مەترسییەکی گەورە لەسەر کلۆزە و مێسی دروست دەکات؛ ئەو گەنجە فەڕەنسییە تەنیا پێویستی بە ٥ گۆڵی دیکەیە بۆ ئەوەی ببێتە گۆڵکاری یەکەمی مێژووی مۆندیالەکان.

ڕیکۆردەکەی میرۆسلاڤ کلۆزە لە ساڵی 2024ەوە کاتێک ژمارە پێوانەییەکەی ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی شکاند، بە نەشکێنراوی ماوەتەوە.

لەم مۆندیالەدا، بەهۆی ئەوەی هەردوو هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و فەڕەنسا پاڵێوراوی سەرەکین بۆ گەیشتن بە قۆناغەکانی کۆتایی، چانسێکی زێڕین بۆ مێسی و ئێمباپێ ڕەخساوە تا یاری زیاتر بکەن و بە تۆمارکردنی گۆڵ، کۆتایی بە باڵادەستییە 12 ساڵەکەی ئەفسانە ئەڵمانییەکە بهێنن.

هالاند دوای یاریەکەی عێراق؛مباپێ و کەین لەمن باشترن

دوای سەرکەوتنەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆیان بەرامبەر هەڵبژاردەی عێراق،ئێرلینگ هالاندی ئەستێرەی نەرویجی هاتە بەردەمی میدیاکان و باسی ئاستی خۆی لەیاریەکە کرد و ستاییشی هاوڕێکانی کرد بۆ ئەو یاریەی کردیان و ڕایگەیاند هەوڵی تەواوی خۆی دەدات بۆ ئەوەی هەڵبژاردەکەی بگەیەنێتە لووتکە.

هالاند دەربارەی ئاستی هەڵبژاردەکەی وتی؛بەڕاستی یاریەکی سەرنج ڕاکێشمان کرد،هاوڕێکانم زۆر ماندوو بوون،بەڵام دەبێت بەردەوام بین،زۆر خۆشحاڵم دوای ئەو هەموو ساڵە لێرەبم و بتوانم دوو گۆڵ تۆمار بکەم،کە ئەمە بۆ شەرەفێکی گەورەیە دوای 28 ساڵ توانیم بەشداری لەم سەرکەوتنە بکەم لەگەڵ هەڵبژاردەکەم لە مۆندیال.

دوای ئەوەی لەلایەن ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نەرویجەوە هالاند بە باشترین گۆڵکاری ساڵ وەسفکرا،هالاند وتی؛من هێشتا باشترین گۆڵکار نیم،کەین و مباپێ لەمن باشترن،بەڵام هەموو هەوڵێکی خۆم دەدەم تاکو ببمە گۆڵکار.

“سەرکار ڕێبوار”

لەیاریەکە بەرامبەر جەزائیر مێسی شایەنی کارتی سوور بوو

دوێنێ شەو ساتێکی لەیادنەکراو بوو بۆ لیۆنێل مێسی دوای نووسینەوەی هاتریک بەرامبەر جەزائیر و بوونە گۆڵکاری مێژوویی مۆندیال،بەڵام حاڵەتێکی یاریەکە مشتومڕی زۆری دروست کردوە،ئەویش لێدانە توندەکەی مێسیە بەرامبەر عیسا ماندی،کە بەشێکی شارەزایان دەڵێن شایەنی کارتی سووری ڕاستەوخۆ بووە.

دەربارەی حاڵەکە دەگوترێت مێسی بە ئەنقەست لەپشتەوە قاچی خستۆتە سەر قاچی عیسا،بەڵام ناوبژیوان چاوپۆشی لێکردوە و هیچ هەوڵێستێکی نەبووە دەربارەی ئەم حاڵەتە،کە دەیتوانی کارتی سووری ڕاستەوخۆ بداتە مێسی.

لەلایەکی دیکەوە بەشێکی شارەزایان دەڵێن ململانێ کراوە لەسەر وەرگرتنی تۆپەکە و لەم حاڵەتانەشدا بەریەککەوتنی توند دروست دەبێت،بۆیە ناوبژیوان چاوپۆشی کردوە و هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە دەربارەی ئەم حاڵەتە.

“سەرکار ڕێبوار”

مۆندیالی زلهێزەکان؛ ئەوروپا سەرکێشی دەکات و ئاسیا لە چاوەڕوانیدایە

مێژووی مۆندیال کورت بووەتەوە لە ململانێی توندی دوو کیشوەر؛ ئەوروپا بە 12 نازناو باڵادەستە و ئەمریکاش بە 10 جام لە ڕاوەدوونانی بەردەوامدایە. لوتکەی ئەم مێژووەش لای بەڕازیلی خاوەن 5 ئەستێرەیە، لە کاتێکدا ئەرجەنتین دواین تاجی لە 2022دا پۆشی.

لەنێو ئەم هاوکێشە قورسەدا، گەورەترین شۆک غیابی تیمی شینپۆشی ئیتاڵیایە؛ خاوەنی 4 جامی جیهانی کە بەهۆی سەرنەکەوتنیەوە مۆندیالی بێ تام و چێژی مێژوویی خۆی هێشتەوە.

پاڵەوانەکان شانازی بە مێژوویانەوە دەکەن، کیشوەری ئاسیا هێشتا لە دەرەوەی کایەکەیە؛ کیشوەرە گەورەکە تا ئێستا تەنانەت بۆ یەک جاریش نەبووەتە خاوەنی جامی جیهانی و هێشتا لە حەسرەتی یەکەم مژدەی سەرکەوتندایە.

تۆتنهام ئامادەیە بۆ ڕکابەریکردنی گەورەکان لە پێناو گواستنەوەی ئەستێرەیەک

یانەی تۆتنهام هۆتسپێر بە سەرۆکایەتی ڕۆبێرتۆ دێ زێربی، بە شێوەیەکی فەرمی و بە ئامانجگرتنی بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستی تیپەکەی، چوونەتە نێو کێبڕکێیەکی توند بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ساندرۆ تۆناڵی یاریزانی یانەی نیوکاسڵ یونایتد.

ئەم هەنگاوەی سپێرز بەشێکە لە پلانی ستراتیژی ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە بۆ ئەنجامدانی شۆڕشێکی گەورە لە پێکهاتەی یانەکەدا، بە تایبەت کە دێ زێربی دەیەوێت تۆناڵی بکاتە بزوێنەری سەرەکی و بڕبڕەی پشتی تیپەکەی لە وەرزی داهاتوودا.

بەگوێرەی دوایین زانیارییەکانی ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگ فابریزیۆ ڕۆمانۆ، یانەی تۆتنهام بە تەواوی ئامادەکارییەکانی کردووە بۆ ئەوەی ڕکابەرییەکی سەخت لەگەڵ هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و ئارسناڵ بکات، کە ئەوانیش پێشتر چاویان لە گواستنەوەی ئەم یاریزانە تەمەن بیست و پێنج ساڵەیە بووە.

چاوەڕوان دەکرێت گواستنەوەی تۆناڵی بۆ ریزەکانی تۆتنهام ببێتە یەکێک لە گەورەترین مامەڵەکانی گواستنەوەی ئەم هاوینە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو کاریگەرییە گەورەیەی ناوبراو هەیەتی لە هێڵی ناوەڕاستدا.

لە لایەکی دیکەوە و بە پێچەوانەی تۆتنهام، یانەی مانچستەر یونایتد بە فەرمی بڕیاری داوە دەستبەرداری ئەم دۆسیەیە ببێت و چیتر هەوڵ بۆ هێنانی ئەو ئەستێرە ئیتاڵییە نادات.

هۆکاری سەرەکی ئەم کشانەوەیەی شەیتانە سورەکان دەگەڕێتەوە بۆ بەرزی تێچووی دارایی گرێبەستەکە، چونکە ئیدارەی یونایتد دەیەوێت بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ بودجەی گواستنەوەکان بکات و بە هیچ شێوەیەک ئامادە نین ئەو بڕە پارە زۆرەی نیوکاسڵ بۆ دەستبەرداربوون لە تۆناڵی داوای دەکات، خەرج بکەن.

لێدوانی کیلیان مباپێ پاش بردنەوەی فەڕەنسا بەرامبەر سەنیگال

کیلیان مباپێی کاپتنی هەڵبژاردەی فەڕەنسا، دوای ئەوەی لە یارییەکەیان بەرامبەر سەنیگالدا ئاستێکی بەرز پێشکەش کرد و دوو گۆڵی تۆمار کرد، بە تووندی وەڵامی ڕەخنەگرانی دایەوە. ناوبراو لەم بارەیەوە وتی هیچ هۆکارێک بۆ تۆڵەسەندنەوە بوونی نییە و ئەگەر بیەوێت بە کردار وەڵامی هەموو ڕەخنەگران بداتەوە و دەمیان دابخات، ئەوا پێویستە تا تەمەنی هەشتا ساڵی بەردەوام بێت لە یاری کردن. مباپێ جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی سەرەکیی ئەو نووسینەوەی مێژووە بۆ وڵاتەکەی و بردنەوەی جامی جیهانییە.

سەبارەت بە هەست و سۆزی یاریزانەکان لە یارییە سەرەتاییەکاندا، کاپتنی فەڕەنسا ئاماژەی بەوە کرد کە یاری یەکەم هەمیشە بە بارێکی دەروونی پڕ لە فشار و پەرۆشیدا تێدەپەڕێت، بەتایبەت بۆ ئەو یاریزانە گەنجانەی بۆ یەکەمجارە بەشداری دەکەن، بەڵام دڵنیایی دا کە ئەم بردنەوەیە بووەتە هۆی گەڕانەوەی ئارامی بۆ ناو تیپەکە.

لە کۆتایی قسەکانیدا، مباپێ تیشکی خستە سەر یارییە چارەنووسسازەکەی داهاتوویان و ڕایگەیاند کە ئەوەی ڕوویداوە تەنها سەرەتایە. ناوبراو ئاشکرای کرد کە ئێستا تەواوی سەرنج و ئامادەکارییەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی عێراقە، کە مەبەستیانە بە بردنەوە لەو یارییەدا، بە شێوەیەکی فەرمی سەرکەوتنی خۆیان بۆ قۆناغی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر بکەن.

مێرخاس دۆسکی لە ڕیزی سێیەمی باشترینەکانی مۆندیال دێت

​مێرخاس دۆسکی، یاریزانی کوردی هەڵبژاردەی عێراق، ئاستێکی ناوازە لە جامی جیهانیی ٢٠٢٦دا پێشکەش دەکات و تاوەکو ئێستا بووەتە سێیەم زۆرترین یاریزان کە لە ڕووبەڕوبوونەوە دووقۆڵییەکان و وەرگرتنەوەی تۆپدا سەرکەوتوو بووە.

​لە پێشەنگی ئەم ئامارەدا نیکۆلا کاتیچی بۆسنی لە یارییەکەی بەرامبەر کەنەدا بە ١٥ وەرگرتنەوەی تۆپ لە پلەی یەکەم دێت، لە دوای ئەویش تاهیس چونگی یاریزانی کوراساو بە ١٣ وەرگرتنەوەی تۆپ بەرامبەر ئەڵمانیا لە پلەی دووەمدایە، پاشان مێرخاس دۆسکی بە ١١ جار سەرکەوتن لە بەرامبەر هێرشبەرانی نەرویج لە پلەی سێیەمدا جێگیر بووە.

​ئەم ئامارە دەرخەری هێز و توانای بەرگریی بەرزی مێرخاس دۆسکییە لەمۆندیالدا، کە توانیویەتی ناوی خۆی لە ڕیزی یەکەمەکانی جیهاندا تۆمار بکات.

کوکوریا باس لەهۆکاری پەیوەندی کردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە دەکات

لە دوای ڕاگەیاندنی بۆندی مارک کوکوریای ئیسپانی لەلایەن یانەی ڕیاڵ مەدرید چەند مشتومڕێک میدیاکانی تەنی،ئەمەش بەهۆی ئەوەی یاریزانەکە دەرچووی قوتابخانەی لاماسیای بارسێلۆنا بووە و وەک شۆکێکە پەیوەندی بە قەڵای سپی بکات،بەڵام یاریزانەکەی باڵی بەرگری ئەمڕۆ بەچەند لێدوانێک وەڵامی هەمووانی دایەوە.

کوکوریا دەربارەی هۆکاری پەیوەندی کردن بە ڕیاڵ مەدرید وتی؛مۆرینیۆی ڕاهێنەر پەیوەندی پێوە کردم و بەتایبەت قسەی بۆ کردم،کە نەیشاردەوە پەرۆشیەکی زۆری هەیە بۆ ئەوەی من بەدرێسی ڕیاڵ مەدرید ببینێت،ئەمەش بۆمن شەرەفێکی گەورەیە و هەموو کەسێک ئەو شەرەفەی نادرێتێ تاکو ئەم درێسە بپۆشێت.

کوکوریا لەوەسفی ڕیاڵ مەدرید وتی؛ڕیاڵ مەدرید یانەیەکی گەورەیە،نازانم چۆن وەسفی بکەم،یانەیەکە ڕێگە نادات هەست بە شکیت بکەیت،بەتایبەت ڕیمۆنتادا کردن،کە تاکو کۆتا خولەک دەجەنگ لەپێناو بردنەوە و ئەمەش هێزی یانەکەیە.

“سەرکار ڕێبوار”

پێکهاتە سەیرەکەی ئۆزبەکستان سەرنجی جیهانی ڕاکێشا، ناوی سەرجەم یاریزانەکان بە پیتی “ڤ” کۆتایی هات

کاتژمێر 5ی بەیانی ئەمڕۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان، هەڵبژاردەی ئۆزبەکستان لە یارییەکی مێژوویدا لە جامی جیهانی ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا بووەوە، یارییەکەش بە سەرکەوتنی کۆڵۆمبیا بە ئەنجامی (3-1) گۆڵ کۆتایی هات.

ئەم یارییە پێش دەستپێکردنیشی بەهۆی بڵاوبوونەوەی پێکهاتەی فەرمی ئۆزبەکستانەوە سەرنجی میدیاکانی جیهانی ڕاکێشا و ببووە تاقیکردنەوەیەکی سەختی زمانەوانی؛ چونکە لە پێکهاتەکەدا ناوی سەرجەم 11 یاریزانە سەرەکییەکە بە پیتی “ڤ” کۆتایی دێت، کە پێکهاتبوون لە: (یوسوپۆڤ، عەبدوڵڵایەڤ، ئاشوورماتۆڤ، خوسانۆڤ، نەسروڵڵایەڤ، شوکوورۆڤ، مۆزگۆڤ، کەریمۆڤ، فەیزوڵڵایەڤ، ئۆرۆنۆڤ، شۆمۆرۆدۆڤ).

لەم یارییەدا، ئەستێرەی لاو “خوسانۆڤ” بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا بەشداری مۆندیالی کرد و سەرکردایەتی تیپەکەی کرد.

چاودێرانی وەرزشی ئاماژەیان بۆ ئەوە دەکرد کە بەهۆی ئەم لێکچوونە سەرنجڕاکێشەی لە کۆتایی ناوی یاریزانەکاندا هەیە، خوێندنەوەی خێرای پێکهاتەکە لەلایەن بێژەری یارییەکەوە لە کاتی هێرشەکاندا، بینەران و خوێنەرانی تووشی جۆرێک لە تێکەڵکردنی ناوەکان دەکرد.

وردەکاری گرێبەستەکەی دۆمفریس لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید

دوای ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوودا یانەی ڕیاڵ مەدرید توانی گرێبەستی ئەستێرەی باڵی ڕاستی بەرگری دۆمفرێس یەکلایی بکاتەوە و یاریزانەکە پشکنینە پزیشکیەکانی تێپەڕاند ئەمڕۆ ئیمزا لەسەر گرێبەستەکەی دەکات.

بەگوێرەی زانیاریەکانی فابریزۆ ڕۆمانۆ ئیتاڵی دۆمفرێس گرێبەستەکەی تاکو هاوینی ساڵی 2030 دەبێت و لەماوەی ئەو گرێبەستەدا لەکاتی بردنەوەی نازناوی کۆمەڵ تاکە کەسی یاریزانەکە پاداشتی دارایی وەردەگرێت وەک مەرجی ئیمزا کردنی گرێبەستەکەی.

گواستنەوەی دۆمفرێس گرینگی تایبەتی خۆی دەداتە ئاستی ڕیاڵ مەدرید و یانەکە دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو داگیرکاری نازناوەکان بکات وەک قەرەبووی خراپی و بێ نازناوی دوو وەرزی ڕابردوو.

👤
Live: 29 Today: 939 📊 Click Here