یانەکانی ئینگلتەرا ئەم وەرزە زۆرترین داهاتیان هەبووە

یانە ئینگلیزییەکان لە هەر سێ پاڵەوانێتییەکەی ئەوروپادا باڵادەستییەکی دارایی رەهایان نیشان داوە و توانیویانە داهاتی 566 ملیۆن یۆرۆ کۆبکەنەوە، کە ئەم ژمارەیە نزیکەی 200 ملیۆن یۆرۆ لە کۆی داهاتی یانەکانی لالیگا زیاترە.

ئەم سەرکەوتنە داراییە راستەوخۆ بەستراوەتەوە بە دەستکەوتە وەرزشییەکانەوە؛ چونکە پێنج تیپی ئینگلتەرا لە ریزبەندی هەشت باشترینەکانی چامپیۆنز لیگدا بوون و یانەکانی وەک نیوکاسڵ و ناتینگھام فۆرێستیش لە قۆناغەکانی تری ئەوروپادا بەشدارن، ئەمەش بووەتە هۆی رژانی سەرمایەیەکی زۆر بۆ نێو تۆپی پێی ئەو وڵاتە.

لەسەر ئاستی تاکەکەسی، یانەی ئارسناڵ بە بەدەستهێنانی 48 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ لە پێشەنگی هەموو یانەکاندایە، دوای ئەوەی توانی هەموو یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان بباتەوە.

لە بەرامبەردا، یانەی بەرشەلۆنە بە 41 ملیۆن یۆرۆ و 500 هەزار یۆرۆ بەرزترین داهاتی لەسەر ئاستی ئیسپانیا هەبووە و بە جیاوازیی سێ ملیۆن یۆرۆ لە پێش ریاڵ مەدریدەوەیە؛ چونکە ریاڵ بەهۆی سەرنەکەوتنی راستەوخۆ بۆ قۆناغی 16، بڕێکی کەمتر پارەی بەدەستهێناوە.

لە ڕیزبەندی خولەکاندا، پریمەر لیگ لە پلەی یەکەم و لالیگا لە پلەی دووەمدایە، لە کاتێکدا بوندس لیگا و سێریا ئەی لە خانەکانی دواتردا دێن

‎گرنگە دوای رۆژو شكاند ئاو بخورێتەوە

پزیشكێكی پسپۆری خۆراك دەلێت لە كاتی بەربانگ پێویستە ١ تا ٣ پەرداخ ئاو بخورێتەوە چونكە بە درێژایی رۆژەكە جەستە وشك بۆتەوە چونكە ئاو بەشێكی گرنگە لە سوری خوێندا ئەمەش وادەكات لە كاتی بەرۆژووبوون دا جەستە وشكببێتەوە لەوانەی هەندێ جار سەرئێشەشی لەگەل بێت بۆیە گرنگ و پێویستە لەكاتی رۆژو شكاند برێكی باش ئاو بخورێتەوە .

دكتۆر شێرزاد پسپۆری بواری خۆراك بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند گرنگە كە ئەوكەسەی رۆژوەكەی دەشكێنێت چەند پەرداخێك ئاو بخواتەوە دوای نزیكەی ٢٥ دەقە ئەوكات نان بخورێت تاوەكوو جەستە و رۆخۆلەكان تەرببنەوە و ئامادەی بكات بۆ نانخواردن چونكە بە درێژایی چەندین كاتژمێر جەستە ووشك دەبێتەوە بۆیە خوارنەوەی ئاو پێش نانخواردن گرنگ و بەسوودە .

👤
Live: 36 Today: 571 📊 Click Here