هه‌ولێر :ده‌ستبه‌كاربوونی لێژنەی پاراستن و رێكخستنی ژینگەی هه‌ولێر

ئەمرۆ پێنجشەممە رێکەوتی 19.2.2026 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو د. عبدالحكیم خەسرۆ، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و سەرۆکی دەستەی پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان بەوەکالەت و هێمن قادر جێگری پارێزگار، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك تایبه‌ت به‌ لێژنەی پاراستن و رێكخستنی ژینگەی هه‌ولێر له‌ دیوانی پارێزگا به‌رێوه‌چوو.

پارێزگاری هه‌ولێر، باسی له‌ بایه‌خ و گرنگی پێكهێنانی ئه‌و لێژنه‌یه‌ی كرد، كه‌ ده‌توانێ وه‌كو بابه‌تێكی هه‌میشه‌یی به‌رده‌وام بریاری یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاوڵاتیان بدات و رێوشوێنی یاسایی ده‌رهه‌ق هه‌ر كارێكی نایاسایی وه‌ربگرێت. هاوكات وه‌ك باكگراوندی ئه‌و كارانه‌ی له‌ هه‌ولێر هه‌نگاوی كرداره‌كی بۆ نراوه‌، ئاماژه‌ی به‌ كاریگه‌ری و خاڵه‌ ئه‌رێنیه‌كانی پرۆژه‌ی رووناكی دا، واته‌ پاكبوونه‌وه‌ی ژینگه‌ و كوالێتیی هه‌وای شاری هه‌ولێر، كه‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی پیسبوون و تێكچوونی كوالێتیی هه‌وای شاری هه‌ولێر، بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری موه‌لیده‌ی كاره‌با ئه‌هلیه‌كان بوو، كه‌ به‌ نموونه‌ تاكیدی له‌سه‌ر راپۆرتی دوو رێكخراوی ژینگه‌ پارێزی جیهانیدا، كه‌ پێچه‌وانه‌ی پێشتر، هه‌ولێریان له‌ لیستی نه‌رێنی ژینگه‌یی ده‌رهێنابوو. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ پشتێنه‌ی سه‌وزایی هه‌ولێر وه‌كو به‌شێك له‌ ماسته‌رپلانی په‌سه‌ندكراوی هه‌ولێر كرد، كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی زۆر ئه‌رێنی به‌سه‌ر شاری هه‌ولێر ده‌بێت وه‌ك به‌ربه‌ستێكی سروشتیی ژینگه‌یی گرنگ كار ده‌كات، كه‌ هه‌وای هه‌ڵگری پیسكه‌ر و تۆز بۆ ناو شار كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌، دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ پڕۆژه‌كه‌ به‌ پشتگیریی ڕاسته‌وخۆی رێزدار مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت، جێبه‌جێ ده‌كرێت. پارێزگاری هه‌ولێر، داوای له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ به‌شدابووه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ كرد، كه‌ بابه‌تی ژینگه‌ پارێزی وه‌كو بابه‌تێكی ئاینی و مۆڕالی گشتی مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن چونكه‌ راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته‌ به‌ ته‌ندورستی هه‌ر تاكێك له‌ ئێمه‌. دواتر د. عبدالحكیم خەسرۆ، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و سەرۆکی دەستەی پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان بەوەکالەت، رایگه‌یاند كه‌وا لێژنەی پاراستن و رێكخستنی ژینگەی هه‌ولێر، به‌سه‌رپه‌رشتی خودی پارێزگار ده‌بێت، هاوكات په‌نجه‌ی خسته‌ سه‌ر كۆمه‌ڵێك خاڵی ئه‌رێنی و نه‌رێنی داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانه‌وه‌و تاكیدی له‌سه‌ر ئه‌ركی ئه‌و لیژنه‌یه‌ كرده‌وه‌ كه‌ رێكخستنه‌وه‌ی بریارو رێنماییه‌ ژینگه‌ییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌. پێویسته‌ به‌جیدی ئیجرائات ده‌رهه‌ق به‌ كه‌موكوڕی پرسه‌ ژینگه‌یه‌كان وه‌ربگێرێ و بریاره‌كان وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ بكرێن. ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه‌ كه‌وا ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر یه‌كێكه‌ له‌ باشترین داموده‌زگاكانی هه‌رێم و له‌مه‌و دواش رۆڵی به‌رچاوی ده‌بێت، ئه‌و كاره‌ش ته‌نها به‌ هه‌ماهه‌نگی هه‌موو لایه‌ك ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت .

پارێزگاری هه‌ولێر، له‌سه‌ر وته‌كانی سەرۆکی دەستەی پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان بەوەکالەت، روونكردنه‌وه‌ی پێویستی به‌ نمونه‌و به‌ڵگه‌ی دیار خسته‌ روو، جه‌ختی كرده‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاوڵاتیان، به‌ رووكه‌شی تیماری كێشه‌كان بكرێ . له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ سه‌رنج و تێبینی له‌سه‌ر هه‌ندێك خاڵی په‌یوه‌ندار ئاڵوگۆر كران و بەپێی داتا ژینگەیه‌كان به‌ پێویست زانرا هه‌نگاوی كرداره‌كی بنرێ و بە دواداچوون و پشکنین بۆ پرۆژەكان بكرێ و سزا و پێبژاردن بۆ هه‌ر كه‌م و كوڕیه‌ك وه‌ربگیرێ . له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆمه‌لێك بریار له‌ پێناو پاقژی ژینگه‌ وه‌رگیران به‌تایبه‌ت ئه‌و خاڵانه‌ی تایبه‌تن به‌ پاڵاوگه‌ نایاساییه‌كان و كارگه‌ی قیرو كارگه‌ی هه‌ڵمی خه‌بات و گۆرینی ره‌گه‌زی زه‌وی سه‌وزایی. له‌ كۆتاییدا به‌ داتاشۆ راپۆرتێكی تێرو ته‌سه‌ل ده‌رباره‌ی داتا ژینگه‌یه‌كانی شاری هه‌ولێرو ئه‌و گۆرانكاریانه‌ی به‌ دی هاتوون له‌ بابه‌تی پاقژی ژینگه‌و پرسی ته‌ندورستی و مه‌سه‌له‌ی زبل و خاشاك و برگه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی دیكه‌ خرانه‌ روو.

شایه‌نی باسه‌ لە كۆبوونەوەكەدا ژمارەیەک ڕاوێژكار و سه‌رۆكی شاره‌وانی و به‌رێوه‌به‌رە گشتیەکان و نوێنەری وەزارەتەکان و لایەنە پەیوەندارەکان نئامادە بوون .

برونۆ هەڕەشە لە مان یونایتد دەکات

برونۆ فێرناندێزی ئەستێرەی پۆرتوگالی تا ئەم ساتە داهاتووی لە یانەی مانچستەر یونایتد بە نادیاری ماوەتەوە و لە ماوەی رابردووشدا ناوی ئەو یاریزانە بە چەند یانەیەکەوە بەسترایەوە.

لە نوێترین پێشهاتدا، پێگەی سپۆرت سکیلی بەڕیتانی رایگەیاندووە، برونۆ هەڕەشەی جێهێشتنی یانەی مانچستەر یونایتدی کردووە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کە ئەوەش چاوەڕوان نەکراو بووە.

ئەو پێگەیە نوسیویەتی، ئەستێرە پۆرتوگالیەکە بە بەرپرسانی شەیتانە سوورەکانی وتوە ئەگەر مایکل کاریک لە راهێنەرایەتی یانەکەیان بەردەوام نەبێت و نەمینێتەوە ئەوا لە سەدا سەد وەرزی داهاتوو لە یانەیەکی تر یارییدەکات.

پێگەکە دەڵێت، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی و نەسری سعودی هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەستپێکردووە و ئامادەن بۆ وەرزی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزابکەن.

ڤینیسیۆس چەند نهێنییەک ئاشکرا دەکات

ڤینیسیوس لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ یوتیوبی ئیبەی بەناونیشانی “24 کاتژمێر لەگەڵ ڤینیسیۆس جونیۆر” دەڵێت: بەیانیان ڕاهێنان دەکەم، لەگەڵ هاوڕێکانم نان دەخۆم، دوو کاتژمێر دەخەومەوە، دواتر دەچمە هۆڵی وەرزش و چارەسەری فیزیایی.

ڤینی وتیشی: لە کاتژمێر حەوتی ئێوارە تا نیوەی شەو لەگەڵ هاوڕێکانم لە پلەیستەیشن یاری دەکەم، یاری کۆل ئۆف دیوتی و فیفا دەکەم.

ئاماژەی بەوەشکرد، هۆڵی وەرزشی یەکێک نییە لە شوێنە دڵخوازەکانی، بەهیچ شێوەیەک ئارەزووی لە هۆڵی وەرزشی نییە، بەڵام لەبەرئەوەی ناچارە ئەوە دەکات، لەکاتێکدا گرنگی بە چوار یان پێنج ڕاهێنانی تایبەت دەدات لە هەفتەیەکدا.

بەهۆی چڕی یارییەکانەوە ڤینیسیۆس جونیۆر دەڵێت : زۆر دڵخۆشم، یاریکردن بۆ یانەی ڕیال مەدرید و ژیانم و خێزانەکەم دڵخۆشم دەکات، دڵخۆشی لەناو یاریگا و دەرەوەی یاریگا باشترینە.

وتیشی:هیوادارم ئەمساڵ لەگەڵ بەڕازیل ئەستێرەی شەشەم بەدەست بهێنین و مۆندیال ببینەوە، ئەنچیلۆتی روخساری بەڕازیلی گۆڕیوە و ئێمە باشتر و دڵخۆشتر و ئارامتر یاری دەکەین، بۆ من هاتنی ئەو باشترین شتە کە ڕوویداوە، دەتوانێت وەک باپیرەیەک بێت بۆ من.

ئۆسێمین نهنێنیەک ئاشکرا دەکات

لەنێوێترین لێدوانیدا بەر لە یاری نێوان گەلەتەسەرای و یۆڤانتۆس لەقۆناغی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ ڤیکتۆر ئۆسێمێنی ئەستێرەی نەیجیری و یاریزانی گەلەتەسەرای چەند نهێنیەکی کاتی یاری کردنی لە ناپۆلی ئاشکرا دەکات.

ئۆسێمێن دەڵێت؛ ئەو کاتەی لە ناپۆلی بووم زۆرم بێزاری بینی،چونکە ناپۆلی هەمیشە دەیویست من بەقسەی ئەوان بجوڵێمەوە و تەنانەت لەکاتی هاتنی گرێبەستەکان بۆمن دەبوایە بڕیار بەدڵی یانەکە بدەم،وە لەهاوینی ڕابردوو ڕێککەوتین من ناپۆلی جێبێڵم بەڵام ئەوان دواتر پەشیمان بوونەوە.

هەروەها ئۆسێمێن وتی؛ یۆڤانتۆس گرێبەستێکی زۆر باشی خستە بەردەمی،بەڵام سەرۆکی ناپۆلی ڕازی نەبوو پەیوەندی بە یۆڤانتۆسەوە بکەم،کە حەزێکی زۆرم هەبوو لە پۆشینی درێسی یۆڤانتۆس.

“سەرکار ڕێبوار”

لاپۆرتا؛ هیچ کەسێک لە لۆگۆی بارسێلۆنا گەورەتر نییە

لە یەکەمین ساتی کردنەوەی کەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی یانەی بارسێلۆنا خوان لاپۆرتا سەرۆکی پێشووی بارسێلۆنا و کاندیدی بەهێزی ئەم هەڵبژاردنە چەند لێدوانێکیدا و چەند بەڵێنێکی بە هاندەرانی یانەکەدا.

لاپۆرتا وتی؛ هەموومان بەیەکەوە بەرگری لە شکۆی بارسێلۆنا دەکەین وەک ئەوەی دەمانەوێت تاکو ئێمە هەموو شتێک ببەینەوە،هیچ کەسێک لەلۆگۆی بارسێلۆنا گەورەتر نییە.

لەبەردەوامی قسەکانیدا لاپۆرتا جەختی لە بەدەستهێنانی نازناو کردەوە بۆ بارسێلۆنا و وتی؛ ئێمە ئەوە لە ڕابردوو کردومانە بە خۆشەویستیەکی زۆرەوە بووە وە هەموو کاتێک هەوڵ دەدەم یانەکەمان بکەمە خاوەنی زۆرترین دەستکەوت بەڵێنی ئەوەشتان پێدەدەم ئەمساڵ نازناوی لالیگا دەبەینەوە بەبێ دوو دڵی.

“سەرکار ڕێبوار”

میسی و بۆسکێتس ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکەن

لیۆنێل میسی و سێرجیۆ بۆسکێتس ژمارەیەکی سەرنج راکێشیان کردووە بەناوی خۆیانەوە بەجۆرێک بوونەتە دوو یاریزان کە زۆرترین یارییان پێکەوە ئەنجامداوە.

یەکێتی ئامار و مێژووی تۆپی پێ راگەیاندرواێکی بڵاوکردەوە و تێێدا هاتووە کە بۆسکێتس و میسی 653 یارییان پێکەوە بۆ بەرشەلۆنە و ئینتەر میامی ئەنجامداوە بەجۆرێک هیچ دوانەیەک نییە ئەو ژمارەیەیان هەبێت.

میسی و بۆسکێتس لە بەرواری 16ی نۆی ساڵی 2008 یەکەم یاریی خۆیان پێکەوە بەدرێسی بەرشەلۆنە ئەنجامدا و لە بەرواری شەشی مانگی دووی 2026یش کۆتا یارییان بەدرێسی ئینتەر میامی ئەنجامدا و پێشبینیش دەکرێت ژمارەی یارییەکان زیاتربێت چونکە پێکەوە بەردەوامن لە یارییکردن.

مەرجی مانەوەی سیمیۆنی ئاشکرابوو

ماوەی گرێبەستی دێگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید تەنها یەک ساڵی ماوە و نوێ کردنەوەشی پەیوەستە بە ئەنجامەکانی لەم وەرزە.

رۆژنامەی ئاس ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەگەر سیمیۆنی ئەم وەرزە نازناوێک بۆ تیپەکەی بباتەوە ئەوا بەرپرسانی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئامادەن گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە تاوەکوو هاوینی ساڵی 2029.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە راهێنەرەکەش لە رۆز بلانکۆس دڵخۆشە هەربۆیە ئەگەر زۆرە لەساتی پێشکەشکردنی ئۆفەری گونجاو لەلایەن بەرپرسانی تیپەکەیەوە راستەوخۆ واژۆی لەسەر بکات.

ئەتلەتیکۆ لە ئێستادا رکابەری لەسەر سێ نازناو دەکات بەجۆرێک لە چامپیۆنزلیگ لە قۆناغی پلەی ئۆفە و لە جامی شا لە قۆناغی پێش کۆتاییە و لە خولی ئیسپانیاش پلەی چوارەمی گرتووە.

کاردانەوە جیهانیەکان لەسەر ڕووداوەکانی دوێنێی ڤینسیۆس

دوای ڕووداوەکانی شەوی ڕابردووی یاری نێوان بێنفیکا و ڕیاڵ مەدرید ئەمرۆ مانشێتی ڕۆژنامەکان بوو بەو ڕووداوە،کە لە یاریەکەدا ڕووبەرڕوو بوونەوە بینرا لەنێوان ڤینسیۆس و هاندەران و یاریزانانی بێنفیکا،ئەمە جگە لە ڕەگەزپەرستی بەرامبەر ڤینسیۆس،کە زیاتر ئاگرەکەی خۆش کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی سکای سپۆرت بێت دوای تۆمار کردنی گۆڵە ناوازەکەی ڤینسیۆس،پریستیانی لێی نزیک بۆتەوە و بەدرێسەکەی دەمی داپۆشیوە و شتێکی پێگوتووە،کە ئەمە ئاڵۆزیەکی تەواوی دروست کرد و ڤینسیۆس لای ناوبژیوان سکاڵای کرد پریستیانی پێی گوتووە مەیموون.

دوای یارییەکەش لە لێدوانێکیدا ئەلێکساندەر ئارنۆڵدی یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید گوتی؛ بەڕاستی ئەمە شەرمەزاری و ئابڕوو چوونێکی زۆر گەورەیە،کە بەرامبەر ڤینی کرا.

ئەوەی جێگای سەرنجە لەم کاردانەوەکانی ئەم ڕووداوانە تەنها چەند ڕۆژنامەیەکی ئەرجەنتینی و پورتوگالی نەبێت دەنا بەشێکی زۆر میدیا جیهان و ڕۆژنامەکان لەم بابەتە حەق دەدەنە ڤینسیۆس لەبەرامبەر ئەو کێشە و مشتومڕەی دووچاری کرایەوە.

“سەرکار ڕێبوار”

مۆرینیۆ؛ نەدەبووایە ڤینسیۆس بەو شێوەیە ئاهەنگ بگێڕیت

دوای ئەو ڕووداوانەی لە یاری نێوان بێنفیکا و ڕیاڵ مەدرید ڕوویدا،کە دوای گۆڵەکەی ڤینسیۆس لە خولەکی 50 کێشەی گەورە نێوان یاریزانان و هاندەرانی بەنفیکا لەگەڵ یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید،کە یاریەکە بۆ ماوەیەک ڕاگیرا.

شایەنی باسە جۆزی مۆرینیۆی ڕاهێنەری بێنفیکا لە لێدوانێکیدا وتی؛ ئەوەی ڕوویداوە شتێکی باش نییە،من قسەم لەگەڵ ڤینسیۆس کرد،کە نەدەبووایە بەو شێوەیە ئاهەنگ بگێڕێت چونکە کاردانەوەی لەو جۆرە دروست دەبێت.

دەربارەی قسە کردنی نێوانی پرێستانی مۆرینیۆ وتی؛دڵنیام قسە کردن هەبوو لەنێوان ڤینسیۆس و پرێستانی بەڵام نامەوێ لایەنگیری بکەم،وە من بە ڤینسیۆسم وتووە،کە ئێمە دژی ڕەگەز پەرستین چونکە گەورەترین کەسایەتی مێژووی بێنفیکا ڕەش پێستە.

“سەرکار ڕێبوار”

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئامادەیە قوربانیەک بدات بۆ ئەوەی بەشداری مۆندیال بکات

بەپێی نوێترین زانیارییەکان کە پێگەی زە تەچلاین بڵاویکردووەتەوە رۆناڵدۆ بە تەواوی ئامادەیە قبووڵی بکات کە وەک یاریزانی یەدەگ بەشداریی مۆندیال بکات، ئەگەر ڕۆبێرتۆ مارتینێز پێی وابێت ئەمە لە بەرژەوەندیی تاکتیکی تیپەکەدایە.

ئەم هەڵوێستە دوای ئەوە دێت کە لە مۆندیالی 2022ی قەتەر، کێشەی زۆر سەبارەت بە یەدەگبوونی ڕۆناڵدۆ دروست بوو، بەڵام وا دیارە ئەزموونی ساڵانی رابردوو وای لێکردووە بەرژەوەندیی گشتی بخاتە پێش هەموو شتێک.

لە کاتێکدا زۆرێک لە چاودێران پێیان وایە توانای جەستەیی رۆناڵدۆ هێشتا لە ئاستێکی بەرزدایە، یاریزانەکە بڕیاری کۆتایی بۆ راهێنەر بەجێهێشتووە و هیچ فشارێک ناکات بۆ یاریکردنی و ناڕەزای دەرنابڕێت.

ئەفسانەکە بەم بڕیارە دەیەوێت وەک ڕێبەرێکی ڕۆحی لەناو ژووری جلگۆڕیندا بمێنێتەوە و دەیەوێت بە هەر جۆرێک کە لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەکەیەتی یاریبکات، ئەمەش دەکرێت یارمەتیدەرێکی گەورە بێت بۆ کەمکردنەوەی فشارە میدیاییەکان لەسەر پورتوگال و دروستکردنی هاوسەنگی لە نێوان نەوەی کۆن و نوێی یاریزانەکاندا.

👤
Live: 49 Today: 241 📊 Click Here