یانەکانی ئینگلتەرا ئەم وەرزە زۆرترین داهاتیان هەبووە

یانە ئینگلیزییەکان لە هەر سێ پاڵەوانێتییەکەی ئەوروپادا باڵادەستییەکی دارایی رەهایان نیشان داوە و توانیویانە داهاتی 566 ملیۆن یۆرۆ کۆبکەنەوە، کە ئەم ژمارەیە نزیکەی 200 ملیۆن یۆرۆ لە کۆی داهاتی یانەکانی لالیگا زیاترە.

ئەم سەرکەوتنە داراییە راستەوخۆ بەستراوەتەوە بە دەستکەوتە وەرزشییەکانەوە؛ چونکە پێنج تیپی ئینگلتەرا لە ریزبەندی هەشت باشترینەکانی چامپیۆنز لیگدا بوون و یانەکانی وەک نیوکاسڵ و ناتینگھام فۆرێستیش لە قۆناغەکانی تری ئەوروپادا بەشدارن، ئەمەش بووەتە هۆی رژانی سەرمایەیەکی زۆر بۆ نێو تۆپی پێی ئەو وڵاتە.

لەسەر ئاستی تاکەکەسی، یانەی ئارسناڵ بە بەدەستهێنانی 48 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ لە پێشەنگی هەموو یانەکاندایە، دوای ئەوەی توانی هەموو یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان بباتەوە.

لە بەرامبەردا، یانەی بەرشەلۆنە بە 41 ملیۆن یۆرۆ و 500 هەزار یۆرۆ بەرزترین داهاتی لەسەر ئاستی ئیسپانیا هەبووە و بە جیاوازیی سێ ملیۆن یۆرۆ لە پێش ریاڵ مەدریدەوەیە؛ چونکە ریاڵ بەهۆی سەرنەکەوتنی راستەوخۆ بۆ قۆناغی 16، بڕێکی کەمتر پارەی بەدەستهێناوە.

لە ڕیزبەندی خولەکاندا، پریمەر لیگ لە پلەی یەکەم و لالیگا لە پلەی دووەمدایە، لە کاتێکدا بوندس لیگا و سێریا ئەی لە خانەکانی دواتردا دێن

یەکێتیی ئەوروپا ١٠٧ ملیار دۆلار قەرزی بۆ ئۆکرانیا پەسەند کرد

پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا قەرزێکی بە بڕی ١٠٧ ملیار دۆلار بۆ ئۆکرانیا پەسەند کرد کە بەپێی بڕیارەکە بۆ ماوەی دوو ساڵ زۆربەی پێداویستییەکانی بودجە و سەربازیی ئەو وڵاتە پڕ دەکاتەوە.

دوای هەڵگیرسانی شەڕ، بەهۆی زیادبوونی خەرجییەکانی بەرگری، کورتهێنانی بودجەی ساڵانەی ئۆکرانیا نزیکەی ٢٠٪ بەرزبووەتەوە و ئەمەش کیێڤی ناچار کردووە زیاتر پشت بە قەرزی دەرەکی ببەستێت.

سەرکردەکانی یەکێتیی ئەوروپا لە ١٩ی دیسەمبەری ٢٠٢٥ لەسەر ئەم قەرزە ڕێککەوتن و پەرلەمانیش لە ١١ فەبریوەریی ٢٠٢٦ پەسەندی کرد. بەپێی پلان، بڕیارە پارەکە لە مانگی نیسانی ئەمساڵ بگاتە کیێڤ.

بەپێی هەڵسەنگاندنە داراییەکان، ئەگەر ئۆکرانیا لە هاوپەیمانەکانی قەرز وەرنەگرێت، لە ناوەڕاستی ئەمساڵ دەتوانێت ڕووبەڕووی کەمبوونی پارەی کاش ببێتەوە. ئەم قەرزە وەک هەنگاوێکی سەرەکی بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە لە ساڵانی ٢٠٢٦ و ٢٠٢٧ دادەنرێت.

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزیکبووەوە لە 70 دۆلار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نرخەکانیان بەرزبونەوەیان تۆمارکردوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت بەرزبونەوەیان تۆمارکردوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت (Brent) لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 69.60$ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ 57 سەنت لە نرخەکەی بەرزبووەوە.

هاوكات، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش (WTI) بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی کە بە 64.85$ سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ 69 سەنت لە نرخەکەی بەرزبووەوە.

عەزیز ئەحمەد: لە ماوەیەکی کەمدا 25 هەزار وەسڵی کارەبا بە “ئی پسوولە” دراون

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی بەکارهێنانی سیستەمی “ئی پسوولە”ی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، لە ماوەیەکی پێوانەییدا دەیان هەزار هاوبەشی کارەبا سوودیان لەم خزمەتگوزارییە وەرگرتووە.

عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ‘ئێکس’ (تویتەری پێشوو) بڵاویکردەوە، لەدوای ئەوەی ڕۆژی 10ی ئەم مانگە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی “ئی پسوولە”ی بۆ پارەدانی ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند، پێشوازییەکی بەرچاو لە سیستەمەکە کراوە.

عەزیز ئەحمەد ئاماژەی بەوەشداوە کە تەنها لەو ماوە کورتەدا، 25 هەزار وەسڵی کارەبا لە ڕێگەی “ئی پسوولە”وە پارەکەیان دراوە، ئەمەش نیشانەی سەرکەوتنی پڕۆسەی بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکانە.

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیران ڕوونیشی کردەوە، حکوومەتی هەرێم وەک دەستپێشخەرییەک و بۆ هاندانی هاووڵاتییان، بڕیاری داوە بە ڕێژەی 20% داشکاندن بۆ ئەو هاوبەشانەی کارەبا بکات کە لە ڕێگەی “ئی پسوولە”وە پارەکانیان دەدەن.

سیستەمی “ئی پسوولە” هەنگاوێکی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی پارەدانی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، کە لە ڕێگەی ئەو بانکانەوە ئەنجام دەدرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی فەرمییان پێ دراوە.

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نرخەکانیان کەمێک بەرزبونەوەیان تۆمارکردوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت بەرزبونەوەیان تۆمارکردوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت (Brent) لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 67.75$ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ 10 سەنت لە نرخەکەی بەرزبووەوە.

هاوكات، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش (WTI) بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی کە بە 62.95$ سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ 6 سەنت لە نرخەکەی بەرزبووەوە.

ئاگادارییەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند، سەبارەت بەو فەرمانبەرانەی تا ئێستا خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار نەکردووە، یاخوود ئەو فەرمانبەرانەی کە خۆیان تۆمار کردووەو ئاگادارکراون کە کارتەکانیان وەربگرنەوە، بەڵام تا ئێستا کارتەکانیان وەرنەگرتۆتەوە.

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نرخەکانیان کەمێک گۆڕانکاریان بەسەرداهاتوە.

ئەمڕۆ دووشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت بەرزبونەوەیەکی کەمی تۆمارکردوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت (Brent) لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 67.80$ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ بەیانی 5 سەنت لە نرخەکەی بەرزبووەوە.

هاوكات، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش (WTI) کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینی کە بە 62.90$ سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ بەیانی 5 سەنت لە نرخەکەی دابەزیوە.

عێراق ساڵی رابردوو بە بەهای زیاتر لە ١٢ ملیار دۆلار کاڵا لە تورکیاوە هاوردە دەکات

دەستەی ئاماری تورکیا، ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە قەبارەی هاوردەکردنی عێراق لە تورکیاوە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٥دا گەیشتووەتە زیاتر لە ١٢ ملیار دۆلار.

دەستەکە لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە عێراق بە بەهای ١٢ ملیار و ٣٨٠ ملیۆن دۆلار کاڵا و شمەکی لە تورکیاوە هاوردە کردووە، بەمەش دەبێتە پێنجەم گەورەترین وڵات لە هاوردەکردنی کاڵای تورکیدا لە دوای وڵاتانی ئەڵمانیا، شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا)، ئەمریکا و ئیتاڵیا.

بەپێی پێدراوەکان، هاوردەکردنی ساڵی ٢٠٢٥ بە ڕێژەی %٥.٠٢ کەمی کردووە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٤ کە ئەو کات ١٣.٠٣٤ ملیار دۆلار بووە، هەروەها بە ڕێژەی %٩.٩٦ کەمی کردووە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ کە قەبارەکەی ١٣.٧٥٠ ملیار دۆلار بووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، گرنگترین ئەو کاڵایانەی عێراق هاوردەی کردوون بریتین لە: زێڕ و خشڵی گرانبەها، ئامێری کارەبایی و ئەلیکترۆنی، ئامێر و کەرەستەی پیشەسازی، کەلوپەلی ناوماڵ (مۆبیلیات)، پلاستیک، دانەوێڵە، میوە و چەندین جۆرە کاڵای دیکە.

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نرخەکانیان کەمێک گۆڕانکاریان بەسەرداهاتوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت بەرزبونەوەیەکی کەمی تۆمارکردوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت (Brent) لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 67.60$ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ بەیانی 30 سەنت لە نرخەکەی بەرزبووەوە.

هاوكات، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش (WTI) بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی کە بە 62.50$ سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ بەیانی 30 سەنت لە نرخەکەی بەرزبووەوە.

دادگای عێراق سزای 10 ساڵی بەسەر دوو بەڕێوەبەری تێوەگلاو لە دزی سەدەدا سەپاند

ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ـ2-2026، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق بڵاوی کردەوە، دادگای تاوانی نەهێشتنی گەندەڵی سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ بەڕێوەبەرانی پێشووی کۆمپانیاکانی (ئەنسار و میزان عێراق) دەرکرد، ئەم کەسانە بە تۆمەتی دزینی پارەی سپاردەی باج و گواستنەوەی بۆ دەرەوەی وڵات سزا دراون، کە تێیدا پارەکەیان بۆ کڕینی خانوو و ئۆتۆمبێل بەکار هێناوە.

ئەم بڕیارە بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و تیرۆر دەرکراوە، دۆسیەی “دزی سەدە” یەکێکە لە گەورەترین کارە نایاساییەکان کە تێیدا بڕی 3.7 تریلیۆن دینار کە دەکاتە (2.5 ملیار دۆلار) لە سپاردەی باج بە فێڵ بردراوە.

سەبارەت بە تۆمەتبارانی دیکە، سەرچاوەکان دەڵێن دادگا سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ نوور زوهێر و ٦ ساڵ بۆ جۆحی بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی پێشوو، هەروەها ٣ ساڵ زیندانی بۆ هەیسەم جبووری ئەندامی پێشووی پەرلەمان بڕیوەتەوە.

ئەم بابەتە لە ساڵی 2022 ئاشکرا بوو، کاتێک پێنج کۆمپانیا بە چەکی بێ بنەما پارەیەکی زۆریان بردووە، هەرچەندە نوور زوهێر پێشتر بە کەفالەت ئازاد کرا تا پارەکان بگەڕێنێتەوە، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی لەبەردەم دادگا، چەند جارێک دانیشتنەکان دواخراون و ئێستا سزای توندی بۆ دەرچووە.

👤
Live: 3 Today: 6 📊 Click Here