رافینیا سزا دەدرێت

دوای کرانە دەرەوەی یانەی بەرشەلۆنە لە چامپیۆنز لیگ لەسەر دەستی ئەتلەتیکۆ مەدرید، رافینیای ئەستێرەی بەڕازیلی بەهۆی هەڵسوکەوتەکانییەوە بووە جێی باسی میدیاکان و تووشی رەخنە بووەوە.

سەرەڕای ئەوەی بەهۆی پێکانەوە یاری نەکرد، بەڵام رافینیا لە دوای یارییەکە توڕەیی خۆی بەسەر ناوبژیواندا رشت و بە رۆژنامەی مارکای وت: ئەم یارییە دزرا، ناوبژیوان زۆر خراپ بوو و ئەو بڕیارانەی دران بە هیچ جۆرێک جێگەی بڕوا نەبوون.

هەروەها رەخنەی لە شێوازی یاریکردنی ئەتلەتیکۆ گرت و وتی کە ئەوان چەندین هەڵەیان کرد و کارتی زەردیان وەرنەگرت، ئەمەش وای کردووە گومان هەبێت کە ترسێکی راستەقینە لە سەرکەوتنی بەرشەلۆنە هەبووبێت.

ئەم هەڵوێستەی رافینیا تەنیا لە قسەدا نەمایەوە، بەڵکو لە کاتی ماڵئاواییکردن لە هاندەرانی بەڕشەلۆنە، رووی کردە هاندەرانی ئەتلەتیکۆ و بە ئاماژەی دەست سووکایەتی پێ کردن و پێی وتن: بۆ دەرەوە، بەو واتایەی کە لە قۆناغی داهاتوودا دەردەکرێن.

لە ئێستادا یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا خەریکی لێکۆڵینەوەیە لەو لێدوان و ئاماژانەی رافینیا، و بەپێی رۆژنامەی ئاس، ئەگەری هەیە هاوشێوەی نێیمار بۆ چەند یارییەک رابگیرێت، ئەمەش بەشداریی ئەو یاریزانە لە وەرزی داهاتووی چامپیۆنز لیگ دەخاتە ژێر مەترسییەکی گەورەوە.

مباپێ پەیامێک بۆ ئێکێتێکی دەنێرێت

کیلیان مباپێ ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید پێش یاری ئەمشەوی یانەکەی بەرامبەر بایرن میونخ،لەکەمپی مەشق و ڕاهێنانەکانی یانەکەی پەیامێکی هاوسۆزی بۆ هۆگۆ ئێکێتێکێ هاونیشتیمانی دەنێرێت.

پەیامەکەی مباپێ بۆ ئێکێتێکێ دانانی ستۆریەکی ساتی تووش بوونی یاریزانەکە بوو بە پێکانەکەی و بەدانانی ئیمۆجی دڵتەنگی و نزا کردن بۆ چاکبوونەوەی یاریزانەکە دڵتەنگی خۆی دەربڕی بۆ ئەو پێکانە سەختەی دووچاری بووە.

ئێکێتێکێ شەوی ڕابردوو لەیاری لیڤەرپوڵ بەرامبەر پاریس سانجێرمان دووچاری پێکانێکی سەخت بوو،کە بەپێی زانیاریەکان بێت تاکو مانگی 9ی ئەمساڵ لەیاریگاکان دادەبڕێت،وە بەو شێوەیەش ئەم وەرزەی کۆتایی هاتووە و ناتوانێت لەگەڵ فەڕەنسا بەشداری مۆندیال بکات.

“سەرکار ڕێبوار”

فلیک؛یەماڵ دەبێتە باشترینی جیهان

هانزی فلیکی ئەڵمانی ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش یاری یانەکەی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ چەند لێدوانێکی گرنگیدا و تیشکی خستە سەر ئاستی لامین یەماڵ و ڕووداوەکانی کاتی دانیشاندنی لەکاتی یاریەکەکاندا.

فلیک دەربارەی لامین وتی؛ بێگومان لامین کەسێکی گرنگی تیپەکەمانە،سەبارەت بەو ڕەخنانەی دەیبینن دوای گۆڕانکاری پێکردنی دەیگرێت لەلای من ئاساییە،چونکە دەبێت بزانین ئەو تەمەنی تەنها 18 ساڵە و منهەموو کاتێک پشتگیری دەکەم،دڵنیام ئەو دەبێتە یەکێک لە باشترینەکانی جیهان لەداهاتوودا.

دەربارەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدیش فلیک وتی؛چامپیۆنزلیگ پاڵەوانەتیەکی جیاوازە و ئێمەش ڕووبەڕووی یانەک دەبینەوە پڕە لەیاریزانی تایبەت،کە ئەمە ئەرکەکەی ئێمە قورستر دەکات،بەڵام بەهەموو شێوەیەک هەوڵی سەرکەوتنمان دەدەین لەم یاریەدا.

“سەرکار ڕێبوار”

ئارتێتا؛ئامانجمانە نازناو بەدەست بهێنین

میکێل ئارتێتا پیش ڕووبەرووبونەوەی سپۆرتینگ وتی کە گیوگیرێس زۆر بەپەرۆشە بۆئەم یارییە و بەردەوام باسی لایەن باشەکانی تیپەکەی پێشووی دەکات.

وتیشی لە راهێنانەکانی پێویستە تەکنیکی جۆراوجۆر بەکاربهێنین بۆئەوەی بتوانین کەشێکی تەواو جیاواز دروست بکەین بۆ هەموان ئارتێتا جەختی لەوەکردەوە کە سپۆرتینگ یانەیەکی مەترسیدارە لە چەندین پێگەی یاریگا خاوەنی یاریزانی زۆرباشن.

راهێنەرەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە یارییکردن لە یارییگای سپۆرتینگ ئاسان نابێت بەڵام یاریزانەکانی راهاتوون لەگەڵ ئەم بارودۆخانەدا میکێل ئارتێتا ئەوەی ئاشکراکرد کە تاکە ئامانج بیری لێدەکەنەوە تەنها سەرکەوتنەوە و بەدەست هێنانی ئەنجامێکی باشە لە کۆتاییدا وتی دوو نازناو ماوە رکابەری لەسەر بکەین و تاوەکوو کۆتایی بەردەوام دەبین لە هەنگاونان.

کۆمپانی؛ڕیاڵ مەدرید پاشای چامپیۆنزلیگە

کۆمپانی پێش ڕووبەربوونەوەی ریاڵ مەدرید ئاماژەی بەوە کرد کە یاریکردن بەرامبەر بەم تیپە هەمیشە تایبەتمەندی خۆی هەیە چونکە ئەوان پاشای چامپیۆنز لیگن.

ئاماژەی بەوەشکرد کە پێویستە یاریزانەکانی بەوپەڕی تەرکیزەوە یاری بکەن و ڕێگری لە هێرشە هەڵگەڕاوە خێراکانی ئەوان بگرن وتیشی ڕیاڵ مەدرید خاوەنی کەسایەتییەکی سەرکەوتووە لەم پاڵەوانێتییەدا، بەڵام ئێمەش بایرن میونشنین و متمانەمان بە تواناکانی خۆمان هەیە.

راهێنەرەکە ئەوەی ئاشکراکرد نابێت تەنها بیر لە بەرگریکردن بکەینەوە، پێویستە کۆنتڕۆڵی یارییەکە بگرینە دەست و شێوازی یاریکردنی خۆمان بسەپێنین سەبارەت بە ئامادەبوونی هاری کەین جەختی لەوەکردەوە کە بارودۆخی باشە بەڵام تاوەکوو ئێستا بڕیاریی کۆتاییان نەداوە کە سەرەکی دبێت یاخود نا.

بەفەرمی ئەستێرەیەکی پێشووی ئارسێناڵ وازی لەتۆپی پێ هێنا

لە هەواڵێکی لەناکاوی ئەم ئێوارەیەدا تۆئی پێی وێڵز ئەستێرەیەکی گەورەی لەدەستدا،ئەویش وازهێنانی ئارۆن ڕامسی ئەستێرەی پێشووی یانەی ئارسێناڵ وازهێنانی خۆی لەیاری تۆپی پێ ڕاگەیاند.

ڕامسی لە بەیاننامەیەکدا سوپاسی هەموو هاندەرانی هەڵبژاردەی وێڵزی کرد بۆ ئەو پاڵپشتیەی لێی کراوە،وە باسی کرد،کە بڕیاری وازهێنانەکەی ئەوەندە ئاسان نەبووە،بەڵام لەکۆتاییدا دەبوو بیدات و ئیتر ئێرە کۆتایی چیرۆکەکە بووە.

ڕامسی لە ڕابردوودا یاری بۆ دیارترین یانەکانی ئارسێناڵ و یۆڤانتۆس و ڕێنجەرز کردوە،کە لەکۆی 455 یاریدا خاوەنی 85 گۆڵە و باشترین سەردەمی یاری کردنی لەگەڵ ئارسێناڵ بووە و لەگەڵ وێڵزیش لە یۆرۆی 2016 تاکو قۆناغی پێش کۆتایی چووە.

“سەرکار ڕێبوار”

ئاکام هاشم؛ کۆتایی ئەم وەرزە بڕیاری کۆتایی خۆم دەدەم

ئاکام هاشمی ئەستێرەی کورد و یاریزانی یانەی زەوڕا لە لێدوانێکی نوێدا لەسەر داهاتووی خۆی قسەی کرد و بەکورتی وتی؛لەکۆتایی ئەم وەرزە بڕیاری خۆم دەدەم،جارێ من یاریزانی یانەی زەوڕام و گرێبەستم هەیە لەگەڵ ئەو یانەیە.

ئاستە نایابەکەی ئەم دواییەی ئاکام هاشم سەرنجی یانەکانی ئاسیای بەدوای خۆیدا ڕاکێشا،بەتایبەت دوای ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشی کرد بەرامبەر بۆلیڤیا و سەرکردایەتی عێراقی کرد لە گەشتن بە مۆندیالی 2026.

یاریزانەکە زۆر سوپاسی هاندەرانی کرد بۆ ئەو پاڵپشتیەی لێی دەکەن،بە هۆکارێکی گەورەی دادەنێت بۆ ئەو ئاستەی ئێستای،ئاکام ئێستا گەڕاوەتەوە هەولێری پایتەختە خەریکی بەسەر بردنی پشووە.

“سەرکار ڕێبوار”

مباپێ؛هەموو شتێک ئەگەری ڕوودانی هەیە

لەدوای شکستەکەی دوێنێ شەوی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر یانەی بایرن میونخ لەنێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک،هاندەرانی مێرێنگی ڕەخنەبارانی یاریزانان و ستافی بەڕێوەبردنی یانەکەیان کرد و ئەمڕۆش کیلیان مباپێ بۆ هێور کردنەوەی دۆخەکە پەیامێکی بڵاو کردەوە.

لەپەیامەکەی مباپێدا هاتووە؛هەموو شتێک ئەگەری ڕوودانی هەیە ئەم قسانەی مباپێ کۆمەڵێک دەستاواژە هەڵدەگرن،کە گرنگترینیان داوا کردنە لەهاندەرانی ڕیاڵ مەدرید تاکو متمانە بە تیپەکە بکەن لە یاری داهاتوودا لەنێو یاریگای ئالیانز ئەرینا.

شایەنی باسە دوێنێ شەو مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی یانەی بایرن میونخ کاریگەرترین کەسایەتی یاریەکە بوو ئەمەش دوای پوچەڵکردنەوەی چەندان هەلی تۆماری گۆڵی ڕیاڵ مەدرید،کە ئەمەش هاندەرانی یانە مەدریدیەکەی نیگەران کرد سەبارەت بە ئاستی هێڵی هێرشبەری تیپەکەیان.

“سەرکار ڕێبوار”

ئاماری یاریزانە یەدەگەکانی ئارسێناڵ سەرسوڕهێنەرە

یانەی ئارسناڵ لەم وەرزەدا لە ژێر سەرپەرشتی میکێل ئارتێتا لە رکابەری نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و پریمەرلیگ بەردەوامن.

تۆڕی ئۆپتا راپۆرتێکی سەبارەت بەیەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی ئەم وەرزەی گەنەرز بڵاوکردووەتەوە کە ئەویش هێزی یاریزانە یەدەگەکانی تیپەکەیە.

ئۆپتا دەڵێت ئەو یاریزانانەی ئارسناڵ کە وەک یەدەگ یارییان بۆ تیپەکەیان کردووە لەم وەرزە بەشداری 38 گۆڵیان کردووە و بەجۆرێک 24 گۆڵ و 14 ئەسیستیان تۆمارکردووە و شەوی رابردووش بەرامبەر سپۆرتینگ خاوەن گۆڵ کە هاڤرێتز بوو هاوشان لەگەڵ مارتینێلی کە ئەسیستەکەی تۆمارکرد وەک یاریزانی جێگرەوە هاتنە نێو یاریگا.

لەلایەکیتروە چەند هۆکارێک لەپشت ئەم خاڵە بەهێزەی یانەکەن بەتایبەت بوونی یاریزانی باش لەسەر کورسی یەدەگ کە دەتوانن جیاوازی دروست بکەن و لەهەمان کاتدا زیرەکی ئارتێتای راهێنەر کە گۆرانکارییەکانی جیاوازی دروست دەکەن.

پیتارچ بووە خاوەنی ڕیکۆردێکی مێژوویی

شەوی رابردوو ریاڵ مەدرید میواندارییان لە بایرن میونشن کرد لە قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و لەو ڕووبەڕوبونەوەیەش تیاگۆ پیتارچ بەسەرەکی بەشداری کرد.

رۆژنامەی ئاس راپۆرتێکی سەبارەت بەو یاریزانە بڵاوکردەوە و تێێدا هاتووە کە پیتارچ بووە بچوکترین یاریزانی ریاڵ مەدرید بەشداری لە قۆناغی چارەکی کۆتایی یانە پاڵەوانەکان بکات کاتێک لە ئێستادا تەمەنی 18 ساڵ و 247 رۆژە.

پیشووتر ئەو ژمارە پێوانەییە بەناوی رائول گۆنزالێس بووە کاتێک لە تەمەنی 18 ساڵی و 253 رۆژیدا توانی لەو قۆناغە بەدرێسی مێرێنگی دەربکەوێت.

👤
Live: 6 Today: 13 📊 Click Here