دۆناڵد ترامپ پەیامێک ئاڕاستەی ڕۆناڵدۆ دەکات

دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا پەیامێک ئاڕاستەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی دەکات و داوای لێدەکات بێتە ئەمریکا.

لە پەیامەکەدا ترامپ دەڵێت؛ پەیامێک بۆ باشترینی هەموو سەردەمەکان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئێمە پێویستیمان بەتۆیە لە ئەمریکا،دەست پێبکە و ئێستا وەرە،بەخێرایی وەرە ئێمە پێویستیمان بەتۆیە.

ئەم پەیامەی ترامپ چەند لێکدانەوەیەکی بۆ دەکرێت،کە هەندێک دەڵێت مەبەستی ترامپ پەیوەندی کردنی ڕۆناڵدۆیە بە خولی ئەمریکی و هەندێکی دیکەش دەڵێن مەبەستی بەشداری کردنی ڕۆناڵدۆیە لە مۆندیال کەوا لە ئەمریکا ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.

“سەرکار ڕێبوار”

بایرن میونشن بە سەرکردایەتی کەین سەرکەوتنی بەدەست هێنا

لە گەری 23ی خولی ئەڵمانیا یانەی بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئارینا میوانداری یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی کرد تایمی یەکەم، بایرن بە بەهێزی دەستیپێکرد و لە خولەکی 18 گۆڵی یەکەمیان لە ڕێگەیپاڤلۆڤیچتۆمارکرد، بەڵام دوای 10 خولەک لەم گۆڵەهاری کەین گۆڵی دووەمیشی نووسیەوە، نیوەی یەکەمیش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەم، یانە باڤارییەکە پشتبەست بە یاریگای خۆی درێژەی بە ئاستە بەرزەکەی دا و لە خولەکی 68 کەین بە گۆڵێکی نایاب گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی نووسییەوە.

دواتر فرانکفۆرت هاتەوە کەشی یارییەکە و لە خولەکی 68 بە لێدانی سزا لە رێگەی بورکاردت و لە خولەکی 86یش کالیمۆیندۆ ئەنجامەکەیان کەمکردەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە یەکسانکردنەوەی.

سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سوودی بایرن میونشن کۆتاییهات، بەم سەرکەوتنەش بایرن سێ خاڵی کۆکردەوە و پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندییەکە قایمتر کرد.

برونۆ هەڕەشە لە مان یونایتد دەکات

برونۆ فێرناندێزی ئەستێرەی پۆرتوگالی تا ئەم ساتە داهاتووی لە یانەی مانچستەر یونایتد بە نادیاری ماوەتەوە و لە ماوەی رابردووشدا ناوی ئەو یاریزانە بە چەند یانەیەکەوە بەسترایەوە.

لە نوێترین پێشهاتدا، پێگەی سپۆرت سکیلی بەڕیتانی رایگەیاندووە، برونۆ هەڕەشەی جێهێشتنی یانەی مانچستەر یونایتدی کردووە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کە ئەوەش چاوەڕوان نەکراو بووە.

ئەو پێگەیە نوسیویەتی، ئەستێرە پۆرتوگالیەکە بە بەرپرسانی شەیتانە سوورەکانی وتوە ئەگەر مایکل کاریک لە راهێنەرایەتی یانەکەیان بەردەوام نەبێت و نەمینێتەوە ئەوا لە سەدا سەد وەرزی داهاتوو لە یانەیەکی تر یارییدەکات.

پێگەکە دەڵێت، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی و نەسری سعودی هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەستپێکردووە و ئامادەن بۆ وەرزی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزابکەن.

ڤینیسیۆس چەند نهێنییەک ئاشکرا دەکات

ڤینیسیوس لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ یوتیوبی ئیبەی بەناونیشانی “24 کاتژمێر لەگەڵ ڤینیسیۆس جونیۆر” دەڵێت: بەیانیان ڕاهێنان دەکەم، لەگەڵ هاوڕێکانم نان دەخۆم، دوو کاتژمێر دەخەومەوە، دواتر دەچمە هۆڵی وەرزش و چارەسەری فیزیایی.

ڤینی وتیشی: لە کاتژمێر حەوتی ئێوارە تا نیوەی شەو لەگەڵ هاوڕێکانم لە پلەیستەیشن یاری دەکەم، یاری کۆل ئۆف دیوتی و فیفا دەکەم.

ئاماژەی بەوەشکرد، هۆڵی وەرزشی یەکێک نییە لە شوێنە دڵخوازەکانی، بەهیچ شێوەیەک ئارەزووی لە هۆڵی وەرزشی نییە، بەڵام لەبەرئەوەی ناچارە ئەوە دەکات، لەکاتێکدا گرنگی بە چوار یان پێنج ڕاهێنانی تایبەت دەدات لە هەفتەیەکدا.

بەهۆی چڕی یارییەکانەوە ڤینیسیۆس جونیۆر دەڵێت : زۆر دڵخۆشم، یاریکردن بۆ یانەی ڕیال مەدرید و ژیانم و خێزانەکەم دڵخۆشم دەکات، دڵخۆشی لەناو یاریگا و دەرەوەی یاریگا باشترینە.

وتیشی:هیوادارم ئەمساڵ لەگەڵ بەڕازیل ئەستێرەی شەشەم بەدەست بهێنین و مۆندیال ببینەوە، ئەنچیلۆتی روخساری بەڕازیلی گۆڕیوە و ئێمە باشتر و دڵخۆشتر و ئارامتر یاری دەکەین، بۆ من هاتنی ئەو باشترین شتە کە ڕوویداوە، دەتوانێت وەک باپیرەیەک بێت بۆ من.

ئۆسێمین نهنێنیەک ئاشکرا دەکات

لەنێوێترین لێدوانیدا بەر لە یاری نێوان گەلەتەسەرای و یۆڤانتۆس لەقۆناغی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ ڤیکتۆر ئۆسێمێنی ئەستێرەی نەیجیری و یاریزانی گەلەتەسەرای چەند نهێنیەکی کاتی یاری کردنی لە ناپۆلی ئاشکرا دەکات.

ئۆسێمێن دەڵێت؛ ئەو کاتەی لە ناپۆلی بووم زۆرم بێزاری بینی،چونکە ناپۆلی هەمیشە دەیویست من بەقسەی ئەوان بجوڵێمەوە و تەنانەت لەکاتی هاتنی گرێبەستەکان بۆمن دەبوایە بڕیار بەدڵی یانەکە بدەم،وە لەهاوینی ڕابردوو ڕێککەوتین من ناپۆلی جێبێڵم بەڵام ئەوان دواتر پەشیمان بوونەوە.

هەروەها ئۆسێمێن وتی؛ یۆڤانتۆس گرێبەستێکی زۆر باشی خستە بەردەمی،بەڵام سەرۆکی ناپۆلی ڕازی نەبوو پەیوەندی بە یۆڤانتۆسەوە بکەم،کە حەزێکی زۆرم هەبوو لە پۆشینی درێسی یۆڤانتۆس.

“سەرکار ڕێبوار”

لاپۆرتا؛ هیچ کەسێک لە لۆگۆی بارسێلۆنا گەورەتر نییە

لە یەکەمین ساتی کردنەوەی کەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی یانەی بارسێلۆنا خوان لاپۆرتا سەرۆکی پێشووی بارسێلۆنا و کاندیدی بەهێزی ئەم هەڵبژاردنە چەند لێدوانێکیدا و چەند بەڵێنێکی بە هاندەرانی یانەکەدا.

لاپۆرتا وتی؛ هەموومان بەیەکەوە بەرگری لە شکۆی بارسێلۆنا دەکەین وەک ئەوەی دەمانەوێت تاکو ئێمە هەموو شتێک ببەینەوە،هیچ کەسێک لەلۆگۆی بارسێلۆنا گەورەتر نییە.

لەبەردەوامی قسەکانیدا لاپۆرتا جەختی لە بەدەستهێنانی نازناو کردەوە بۆ بارسێلۆنا و وتی؛ ئێمە ئەوە لە ڕابردوو کردومانە بە خۆشەویستیەکی زۆرەوە بووە وە هەموو کاتێک هەوڵ دەدەم یانەکەمان بکەمە خاوەنی زۆرترین دەستکەوت بەڵێنی ئەوەشتان پێدەدەم ئەمساڵ نازناوی لالیگا دەبەینەوە بەبێ دوو دڵی.

“سەرکار ڕێبوار”

میسی و بۆسکێتس ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکەن

لیۆنێل میسی و سێرجیۆ بۆسکێتس ژمارەیەکی سەرنج راکێشیان کردووە بەناوی خۆیانەوە بەجۆرێک بوونەتە دوو یاریزان کە زۆرترین یارییان پێکەوە ئەنجامداوە.

یەکێتی ئامار و مێژووی تۆپی پێ راگەیاندرواێکی بڵاوکردەوە و تێێدا هاتووە کە بۆسکێتس و میسی 653 یارییان پێکەوە بۆ بەرشەلۆنە و ئینتەر میامی ئەنجامداوە بەجۆرێک هیچ دوانەیەک نییە ئەو ژمارەیەیان هەبێت.

میسی و بۆسکێتس لە بەرواری 16ی نۆی ساڵی 2008 یەکەم یاریی خۆیان پێکەوە بەدرێسی بەرشەلۆنە ئەنجامدا و لە بەرواری شەشی مانگی دووی 2026یش کۆتا یارییان بەدرێسی ئینتەر میامی ئەنجامدا و پێشبینیش دەکرێت ژمارەی یارییەکان زیاتربێت چونکە پێکەوە بەردەوامن لە یارییکردن.

مەرجی مانەوەی سیمیۆنی ئاشکرابوو

ماوەی گرێبەستی دێگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید تەنها یەک ساڵی ماوە و نوێ کردنەوەشی پەیوەستە بە ئەنجامەکانی لەم وەرزە.

رۆژنامەی ئاس ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەگەر سیمیۆنی ئەم وەرزە نازناوێک بۆ تیپەکەی بباتەوە ئەوا بەرپرسانی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئامادەن گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە تاوەکوو هاوینی ساڵی 2029.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە راهێنەرەکەش لە رۆز بلانکۆس دڵخۆشە هەربۆیە ئەگەر زۆرە لەساتی پێشکەشکردنی ئۆفەری گونجاو لەلایەن بەرپرسانی تیپەکەیەوە راستەوخۆ واژۆی لەسەر بکات.

ئەتلەتیکۆ لە ئێستادا رکابەری لەسەر سێ نازناو دەکات بەجۆرێک لە چامپیۆنزلیگ لە قۆناغی پلەی ئۆفە و لە جامی شا لە قۆناغی پێش کۆتاییە و لە خولی ئیسپانیاش پلەی چوارەمی گرتووە.

مۆرینیۆ؛ نەدەبووایە ڤینسیۆس بەو شێوەیە ئاهەنگ بگێڕیت

دوای ئەو ڕووداوانەی لە یاری نێوان بێنفیکا و ڕیاڵ مەدرید ڕوویدا،کە دوای گۆڵەکەی ڤینسیۆس لە خولەکی 50 کێشەی گەورە نێوان یاریزانان و هاندەرانی بەنفیکا لەگەڵ یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید،کە یاریەکە بۆ ماوەیەک ڕاگیرا.

شایەنی باسە جۆزی مۆرینیۆی ڕاهێنەری بێنفیکا لە لێدوانێکیدا وتی؛ ئەوەی ڕوویداوە شتێکی باش نییە،من قسەم لەگەڵ ڤینسیۆس کرد،کە نەدەبووایە بەو شێوەیە ئاهەنگ بگێڕێت چونکە کاردانەوەی لەو جۆرە دروست دەبێت.

دەربارەی قسە کردنی نێوانی پرێستانی مۆرینیۆ وتی؛دڵنیام قسە کردن هەبوو لەنێوان ڤینسیۆس و پرێستانی بەڵام نامەوێ لایەنگیری بکەم،وە من بە ڤینسیۆسم وتووە،کە ئێمە دژی ڕەگەز پەرستین چونکە گەورەترین کەسایەتی مێژووی بێنفیکا ڕەش پێستە.

“سەرکار ڕێبوار”

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئامادەیە قوربانیەک بدات بۆ ئەوەی بەشداری مۆندیال بکات

بەپێی نوێترین زانیارییەکان کە پێگەی زە تەچلاین بڵاویکردووەتەوە رۆناڵدۆ بە تەواوی ئامادەیە قبووڵی بکات کە وەک یاریزانی یەدەگ بەشداریی مۆندیال بکات، ئەگەر ڕۆبێرتۆ مارتینێز پێی وابێت ئەمە لە بەرژەوەندیی تاکتیکی تیپەکەدایە.

ئەم هەڵوێستە دوای ئەوە دێت کە لە مۆندیالی 2022ی قەتەر، کێشەی زۆر سەبارەت بە یەدەگبوونی ڕۆناڵدۆ دروست بوو، بەڵام وا دیارە ئەزموونی ساڵانی رابردوو وای لێکردووە بەرژەوەندیی گشتی بخاتە پێش هەموو شتێک.

لە کاتێکدا زۆرێک لە چاودێران پێیان وایە توانای جەستەیی رۆناڵدۆ هێشتا لە ئاستێکی بەرزدایە، یاریزانەکە بڕیاری کۆتایی بۆ راهێنەر بەجێهێشتووە و هیچ فشارێک ناکات بۆ یاریکردنی و ناڕەزای دەرنابڕێت.

ئەفسانەکە بەم بڕیارە دەیەوێت وەک ڕێبەرێکی ڕۆحی لەناو ژووری جلگۆڕیندا بمێنێتەوە و دەیەوێت بە هەر جۆرێک کە لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەکەیەتی یاریبکات، ئەمەش دەکرێت یارمەتیدەرێکی گەورە بێت بۆ کەمکردنەوەی فشارە میدیاییەکان لەسەر پورتوگال و دروستکردنی هاوسەنگی لە نێوان نەوەی کۆن و نوێی یاریزانەکاندا.

👤
Live: 36 Today: 571 📊 Click Here