سڵۆت بەتوندی وەڵامی وەین ڕۆنی دەداتەوە

لەدوای ئەوەی وەین ڕۆنی ئەستێرەی ئینگلیزی و یاریزانی پێشووی مان یونایتد لە لێدوانێکیدا بۆ وت بووی؛ئارن سڵۆت ئەو زیرەکیەی نییە تاکو بکرێتە ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ،پێموایە ئەم وەرزە ناتوانێت لیڤەرپوڵ سەر بخاتە چامپیۆنزلیگ،ئەو ناتوانێت شوێنی یۆرگن کڵۆپ بگرێتەوە.

لە وەڵامی ئەم قسانەدا ئارن سڵۆتی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ بەتوندی قسەی خۆی کرد و وتی؛تاکە خاڵی هاوبەشی نێوان من و کڵۆپ ئەوەیە هەردووکمان خاوەنی پرێمەلیگین وە ئەمەش شتێکی سەیر نییە،کە دەتوانی زیرەکیەکی زیاتری پێوەرگری.

لەبەردەوامی قسەکانیدا سڵۆت وتی؛من ڕێزی لێدەگرم ئەمە ڕای خودی خۆیەتی ڕۆنی،هەموو کەسێک مافی خۆیەتی جیاوازی بکات بەڵام ڕاستیمان بوێت دەبێت بە دادپەروەرانە نییە چونکە هەموومان وەک یەکتری نین.

“سەرکار ڕێبوار”

فیفا یاسەیەکی نوێ دەردەکات

دوای ئەوەی لە یارییەکەی نێوان هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بەنفیکا لە پلەی ئۆفی چامپیۆنز لیگ جیانلوکا پرێستیانی بە درێسەکەی بەری دەمی داپۆشی و وشەی رەگەزپەرستی بەرامبەر ڤینیسیۆس جۆنیۆر بەکارهێنا ئەو بابەتە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو یاریزانە دەستیپێکردووە.

لە نوێترین پێشهاتدا، یەکێتی تۆپی پێی جیهان بە نیازە یاسایەکی نوێ دەربکات و بیکاتە بواری جێبەجێکردنەوە کە بە یاسای پرێستیانی ناسراوەو لە نزیکترین کاتدا خاڵەکانی ئاشکرا دەکات.

بە پێی ئەو یاسایە بێت هەر یاریزانێک لە یاریگادا بە درێس یان دەستی هەوڵی داپۆشینی دەمی بدات لە کاتی قسە کردندا ئەوا بە دڵنیاییەوە سزای بۆ دیاری دەکرێت تا سەرجەم یاریزانەکان بەدوور بن لە وشەی ناشرین یان رەگەزپەرستی.

هەر یاریزانێک ئەو هەڵسوکەوتە بکات دواتر لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت و بە دڵنیاییەوە سزا دەدرێت بۆ راگرتنی بە چەند یارییەک لەگەڵ پێبژاردنی دارایی لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی جیهانەوە.

دۆناڵد ترامپ پەیامێک ئاڕاستەی ڕۆناڵدۆ دەکات

دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا پەیامێک ئاڕاستەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی دەکات و داوای لێدەکات بێتە ئەمریکا.

لە پەیامەکەدا ترامپ دەڵێت؛ پەیامێک بۆ باشترینی هەموو سەردەمەکان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئێمە پێویستیمان بەتۆیە لە ئەمریکا،دەست پێبکە و ئێستا وەرە،بەخێرایی وەرە ئێمە پێویستیمان بەتۆیە.

ئەم پەیامەی ترامپ چەند لێکدانەوەیەکی بۆ دەکرێت،کە هەندێک دەڵێت مەبەستی ترامپ پەیوەندی کردنی ڕۆناڵدۆیە بە خولی ئەمریکی و هەندێکی دیکەش دەڵێن مەبەستی بەشداری کردنی ڕۆناڵدۆیە لە مۆندیال کەوا لە ئەمریکا ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.

“سەرکار ڕێبوار”

بایرن میونشن بە سەرکردایەتی کەین سەرکەوتنی بەدەست هێنا

لە گەری 23ی خولی ئەڵمانیا یانەی بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئارینا میوانداری یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی کرد تایمی یەکەم، بایرن بە بەهێزی دەستیپێکرد و لە خولەکی 18 گۆڵی یەکەمیان لە ڕێگەیپاڤلۆڤیچتۆمارکرد، بەڵام دوای 10 خولەک لەم گۆڵەهاری کەین گۆڵی دووەمیشی نووسیەوە، نیوەی یەکەمیش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەم، یانە باڤارییەکە پشتبەست بە یاریگای خۆی درێژەی بە ئاستە بەرزەکەی دا و لە خولەکی 68 کەین بە گۆڵێکی نایاب گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی نووسییەوە.

دواتر فرانکفۆرت هاتەوە کەشی یارییەکە و لە خولەکی 68 بە لێدانی سزا لە رێگەی بورکاردت و لە خولەکی 86یش کالیمۆیندۆ ئەنجامەکەیان کەمکردەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە یەکسانکردنەوەی.

سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سوودی بایرن میونشن کۆتاییهات، بەم سەرکەوتنەش بایرن سێ خاڵی کۆکردەوە و پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندییەکە قایمتر کرد.

سەرەڕای بڕیاری دادگا، سەپاندنی باجی ئەمریکا لە 24ـی شوباتەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

کۆشکی سپی رایگەیاند، ئەو باجە نوێیەی کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە سەپێنراوە، لە 24ـی شوباتەوە کاری پێدەکرێت و بۆ ماوەی 150 رۆژ بەردەوام دەبێت. ئەمڕۆ شەممە، 21ـی شوباتی 2026، کۆشکی سپی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، ئەو فەرمانەی دۆناڵد ترەمپ، بۆ ماوەی 150 رۆژ، باجی هاوردەکردن بە رێژەی 10% بەسەر ئەو کاڵایانە دەسەپێندرێت کە هاوردە دەکرێن بۆ ئەمریکا، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو باجە کاتییانە لە 24ـی شوبات دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. سەرۆکی ئەمریکا پێشتر رایگەیاندبوو، فەرمانی جێبەجێکردنی واژۆ کردووە کە باجی بازرگانی لەسەدا 10ـی بەسەر هەموو وڵاتەکاندا سەپاندووە. لەوبارەوە دادگای باڵای ئەمریکاش رۆژی هەینی، بەکۆی 6 دەنگ بڕیاریدا دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتی سەپاندنی باجی جیهانی نییە بەپێی یاسای دەسەڵاتە ئابوورییە فریاگوزارییە نێودەوڵەتییەکان. هەروەها دۆناڵد ترەمپ بڕیارەکەی بە نائومێدکەر وەسفکرد و دادگای تۆمەتبارکرد بەوەی ملکەچی بەرژەوەندییە دەرەکییەکانە، جەختیشی کردەوە، “هەموو باجەکانی پەیوەست بە ئاسایشی نیشتمانی لە جێبەجێکردندا دەمێننەوە.”

وەزارەتی بازرگانیی عێراق: خەزێنەی گەنم تا کۆتایی ساڵ بەشی پێویستییە بنەڕەتییەکان دەکات

کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە، ئەمڕۆ شەممە، جەختی کردەوە کە یەدەگی گەنم تا کۆتایی ساڵ بەشی پێویستیی ناوخۆ دەکات، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە بڕی بەرهەمی ئەم وەرزەی بازاڕکردن دەبێتە پاڵپشت بۆ خەزێنەی ستراتیژیی ساڵی ٢٠٢٧. حەیدەر نوری گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە ڕایگەیاند: “خەزێنەیەکی وامان لەبەر دەستە کە نەک تەنها بۆ بازاڕکردن، بەڵکو تا کۆتایی ساڵیش بەشمان دەکات. هەر بڕە گەنمێکیش لەم وەرزەدا وەریبگرین، وەک خەزێنەیەکی ستراتیژی بۆ ساڵی ٢٠٢٧ هەڵدەگیرێت.” هەروەها وتیشی: “ئەو بڕە گەنمەی ئێستا لەبەر دەستدایە نزیکەی ٣ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار تۆنە، ئەمەش تا کۆتایی ئەمساڵ بەشی پێداویستییەکان دەکات.” پێشتریش گەرعاوی جەختی کردبووەوە کە عێراق لە ئێستادا ئەوەندە گەنمی لە سایلۆ و کۆگاکاندا هەیە کە تەنانەت ئەگەر بەرهەمی نوێش نەبێت، تا ساڵی ٢٠٢٧ بەشی دەکات.

‎پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ ڕۆژی زمانی دایک

رۆژی شەممە 21ی شوباتی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ ڕۆژی زمانی دایک، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامی سەرۆک بارزانییە:

زمانی دایک بنچینەی ڕەسەنایەتی، ناسنامە، هۆشیاری و هاودەنگیی نەتەوەییە؛ پارێزگاری لێی ئەرکێکی نیشتیمانییە.

ڕۆژی زمانی دایک لە هەموو کوردستانیانی ئازیز پیرۆز بێت.

عارف رووشدی بۆ زاگرۆس: پیلانێگریه‌كی دیكه‌ له‌ ئارادایه‌ و فراكسیۆنی پارتیش هه‌ڵوێستی ڕوون و ئاشكرایه‌

راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌به‌غداوه‌ له‌دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌نرێت، و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌ناوخۆی كوردستانیش ده‌درێت بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانی ساخته‌ له‌ پێناوی دژایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌ ده‌دات.

عارف رووشدی، بۆ زاگرۆس گوتی: “فشاری ئابووری دارایی بەغدا له‌ ڕاگرتنی بودجەو ناردنی مووچە بە مننەت و وەک هاوڵاتی پلە دوو كه‌ دوای کوتاییهاتنی دابەشکردنی موچەی تەواوی پارێزگاکان،ئینجا هی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت، جیاله‌وه‌ش ڕێگری لە هەناردەکردنی بەرووبوومی جوتیاران و خاوەن پیشەسازییەکانی کوردستان بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق و سەپاندنی سیستمی، (ئەسیکودا) و وەرگرتنەوەی پێگەی باڵای سەربازی سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق له‌ كورد و ڕاگرتنی رێنوێنییەکانی جێبەجێکردنی ماددەی -١٤٠سه‌ره‌تایه‌كی خراپن له‌ ئیداره‌دانی عێراقدا.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: بەرامبەر بەم هەمو پێشێلکارییانە، بێجگە لە فراکسیونی پارتی، هیچ فراکسیونێکی دیکەی کوردی هەڵوێستیان نەبووەو بێدەنگییان هەڵبژارد لە هەمان کاتیشدا، چه‌ند هێزێكی سیاسی لە کوردستان خەریکی پێکهێنانی هاوپەیمانی گوماناوین، لەسەردانو كۆبوونه‌وه‌دان لەگەڵ هەر کەس و دەستەو گروپێک کە بە ڕۆژی ڕووناک ( دژی هەرێمی کوردستانن)، كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێت بۆ خه‌ڵكی كوردستان روون بكرێته‌وه‌ ئه‌مانه‌ خه‌ریكی چین.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی دەعوەی عێراقی دەکات

ڕۆژی شەممە 21ی شوباتی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی دەعوەی عێراقی کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا. هەروەها جەخت لە پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنی گرفت و ئالنگارییەکان کرایەوە.

👤
Live: 24 Today: 400 📊 Click Here