خوێندراوەتەوە: (1.1K)

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ڕووی دا و به‌شێك له‌ هاووڵاتیان هه‌ستیان پێ كردووه‌.

له‌ باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ شێروان پێنجوێنی، شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلەی ڕێختەر لە نێوان سنوورەکانی ئیدارەی سۆران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی دا.

گوتیشی: “بوومه‌له‌رزه‌كه‌ لە قوڵایی 5 کیلۆ مەتر و لە دووری 12 کیلۆ مەتر لە سەنتەری قەزای چۆمان بووه‌ و هه‌روه‌ها لە دووری 103 کیلۆ مەتر لە سەنتەری هەولێر دوور بووە.”

ڕاشیگه‌یاند، چەقی بوومەلەرزەکە گوندی گوڵ گەش بووە لە باکووری رۆژهه‌ڵاتی قەزای چۆمان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 66 Today: 407 📊 Click Here