پرۆژەی ڕوناکی بەرنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بەسەرپەرشتی سەروەکی ماوەبەسەرچوی حکومەتی هەرێم مەسرور بارزانی و وەزارەتی کارەبا بۆ دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری لە تەواوی هەرێمی کوردستاندا .
ئەم پرۆژەیە گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان چونکە هاوڵاتیان چی دیکە کێشەی نەبونی کارەبایان نابێت ، بەڵام بارگرانیەکی گەورەیان دەکەوێتە سەرشان بە هۆی گرانی زۆری نرخی کارەباوە لەچاو ئەو داهاتەیاندا کە هەیانە سەرباری نەبونی موچەو نەبونی هەلی کار و بێ بازاڕی لە ئیش و کاریان دا .
ئەم کێشەیە لە بەرزی نرخی پرۆژەی ڕوناکی دا ڕەنگە هۆکارێک بێت بۆ دابەزینی داهات و داخستنی زۆریەک لە کۆمپانیاو و شوێنکارەکان ، چونکە لە توانایاندا نابێت کە بتوانن داهاتی پێویست بەدەست بێنن بۆ کرێی کارەبای کۆمپانیا و شوێنکارەکانیان و دەبێتە هۆکارێک بۆ داخستنی دەرگای شوێنە بازرگانەیەکانیان .
هاوڵاتیان موچە و کرێی ڕۆژانەیان بەشی ئەوە ناکات بتوانن کرێی کارەبای پێ دابین بکەن وەک لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بینیمان کە چۆن بە هۆی نەدانی کرێی کارەباوە منداڵ وەکو سەردەمانی پێشوو لە پێش چراو لەمپا سەعیان دەکرد ، بەبینی ئەم دیمەنە وایکرد پرۆژەی ڕوناکی بگۆڕێت بۆ پرۆژەی تاریکی چەند ماڵێکی هەرێمی کوردستان بەدڵنیایەوە ئەم کێشەیە دەگاتە هەموو ماڵێک لە داهاتودا .
حکومەت گەربێت و چارەسەرێک بۆ ئەم گرانیە کە لە کیلۆواتی کارەبای پرۆەی ڕوناکی دا هەیە نەدۆزێتەوەو باری سەرشانی هاوڵاتیان سوک نەکات لەڕێگەی دابەزینی کرێی کارەبای پرۆژەی ڕوناکیەوە ڕەنگە توڕەی بەدوای خۆیدا بێنێت و مانگرتنی سەرتاسەری بەدوا دابێت یان هاوڵاتیان پەنا بۆ خۆپیشاندانی فراوان ببەن چونکە ئەمە کاری گەری هەیە لەسەر تاک بە تاکی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانەوە بە حیزبی ناحیزبیەوە .
