بارسێلۆنا بە کۆمەڵێک کێشەوە ئەمشە دەچێتە یاریگا

ئەمشەو کاتژمێر 11:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان لە گەڕی 27ی لالیگا یانەی بارسێلۆنا لەسەر یاریگای سان مامێس دەبێتە میوانی یانەی ئەتلەتیک بلباو،کە ئەم بارسێلۆنا؟هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بەردەوامی بە پێشکەوتنەکەی بدات لە ڕیزبەندی یەکەمینی لالیگا و ئێستە جیاوازیەکەی خاڵێک لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بە یاریەک کەمتریشەوە.

شایەنی باسە بارسێلۆنا ئەمشەو کۆمەڵێک کێشەوە هەنگاو دەنێتە ناو یاریگا،لەگەڵ ئەوەشدا بە گەڕانەوەی لیڤاندۆڤیسکی تیپەکە هەناسەیەکی ئارامی دەبێت،بەڵام بە نەبوونی کۆندێ،باڵدێ،گاڤی،کریستنسن و دی یۆنگ فلیک لە کێشەیەکی گەورە خۆی دەبینێتەوە.

ئەمساڵ بارسێلۆنا ناڵاندوێتی بەدەستی پێکانەوە و یانەکە هەر زوو یەکێک لە کاریگەرترین یاریزانەکانی لەدەستدا ئەویش گاڤی بوو،کە بەهۆی پێکانەوە وەرزەکەی بۆ کۆتایی هاتووە.

“سەرکار ڕێبوار”

بایرن میونشن پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند مانوێل نۆیەری گۆڵپارێز و کاپتنی یانەکەیان دووچاری پێکان هاتووە و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکیە.

دوێنێ شەو نۆیەر بەرامبەر میونشن گڵادباغ گۆڕانکاری پێکرا،کە ئەو دەمە کەس هەستی بەوە نەکرد پێکانی هەیە و هەموو پێیان وابووە بۆ یاریەکەی بەرامبەر ئەتلانتا ئامادە دەکرێت لە چامپۆنزلیگ.

نۆیەر لەڕابردووشدا چەندین جار دووچاری پێکانی قورس هاتووە،کە ئەمجاریان پێکانەکەس سووکە بەگوێرەی زانیاریەکان تاکو ئێستەش دیار نییە بۆ یاری بەرامبەر ئەتلانتا یاری دەکات یاخود نا.

“سەرکار ڕێبوار”

نەیمار لە بەڕازیل پەلکێشی دادگا دەکرێت

جارێکی دیکە نەیمار جۆنیۆر دا سێلڤای ئەستێرەی بەڕازیل و یاریزانی یانەی سانتۆس بەهۆی کەیسێکی نوێوە ڕووبەڕووی دادگا داکرێت و لەلایەن دادگای وڵاتی بەڕازیلەوە بانگهێشت کراوە تاکو ئامادەبێت،کە لەسەر سکاڵای ئافرەتێک بووە.

ئافرەتەکە پێشتر وەکو چێشت لێنەر لە ماڵی نەیمار کاری کردوە و لەلێدوانێکیدا گوتی؛ ڕۆژانە نزیکەی 17 کاتژمێر بەوپەڕی بێ ویژادانیەوە نەیمار کاری پێکردوم و ڕۆژی واهەبووە خواردنی 150 کەسم ئامادە کردوە،وە بەو هۆکارانەش من ئێستە نەخۆش کەورتووم لەکاتێکدا گرێبەستەکەی من بەو شێوەیە نەبووە.

ئەو ئافرەتە بەدادگای وتووە من قەرەبووم دەوێت و داوای 140 هەزار دۆلار دەکات،کە لەماوەی یەک ساڵدا ئەمە دەبێتە دووەم کەیسی نەیمار لەبەڕازیل،بەپێی زانیاریەکانیش بێت ئەم بابەتە زەحمەت زیندانی تێدەکەوێت لەکاتی دانەوەی قەرەبوو.

“سەرکار ڕێبوار”

هەڵبژاردەی عێراق ناتوانن سەفەری مەکسیک بکەن

لە دوێنێوە باسەکانی هەڵبژاردەی عێراق بە گەرمی کەوتۆتە ناو شەقامی وەرزشی و بەپێی زانیاریەکان بەڕێوەبەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق بە فیفایان ڕاگەیاندوە تاکو یەک مانگی دیکە ناتوانن سەفەری مەکسیک بکەن لەبەر شەڕ و پێکدادان لە ناوچەکە.

لای خۆشیانەوە فیفا وەڵامی هەڵبژاردەی عێراقیان داوەتەوە و پێیان وتوون لەچەند ڕۆژی داهاتوودا وەڵامی کۆتاییتان دەدەینەوە،کە دوای کۆبوونەوەیەک پێتان دەگوترێت.

قەرار وایە هەڵبژادەی عێراق بۆ یاری پلەی ئۆفی مۆندیالی 2026 بەرامبەر براوە یاری نێوان بۆلیڤیا و سورینەیم یاری بکات،بەڵام بەهۆی ئەو ئاڵۆزیانەی لە ناوچەکە هەیە ڕەنگە ئەم یاریە دوابخرێت.

“سەرکار ڕێبوار”

یەکێتیی پیشەسازییەکان: خۆراک و دەرمان بۆ زیاتر لە ٦ مانگ بەردەستە

یەکێتیی پیشەسازییەکانی عێراق، ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە وڵات خاوەنی خەزێنەیەکی ستراتیژیی خۆراک و دەرمانە کە بۆ ماوەی زیاتر لە شەش مانگ بەشی پێداویستییە ناوخۆییەکان دەکات. ئەم دڵنیاییکردنەوەیە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بەهۆی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، لە گرژییەکی تونددایە.

گرنگترین خاڵەکانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە:

• کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕ: عادل عەکاب، سەرۆکی یەکێتیی پیشەسازییەکان ڕایگەیاند: “سەرەڕای داخستنی گەرووی هورمز و داخستنی سنوورەکان لەلایەن هەندێک وڵاتەوە، بازاڕی ناوخۆیی عێراق بە ڕێژەی ٨٠٪ و زیاتر کاریگەر نابێت.”

• کەرتە دەستەبەرکراوەکان: جەختکرایەوە کە ماددە خۆراکییە بنەڕەتییەکانی وەک (ئارد، زەیت، شەکر) بە تەواوی دابین کراون. هەروەها کەرتەکانی دەرمان، پەلەوەر، ئاشەکان، ئالیک و شیرەمەنییەکان لە دۆخێکی جێگیردایە.

• سووتەمەنی و وزە: کەرتەکانی سووتەمەنی و غاز، لەگەڵ پیشەسازی چیمەنتۆ و ئاسن بە تەواوی پارێزراون، تەنانەت داوا دەکرێت ڕێگە بدرێت بڕی زیادە لەم بەرهەمانە هەناردەی دەرەوە بکرێت.

ئەم هەنگاوەی یەکێتیی پیشەسازییەکان وەک پەیامێکی ئارامی بۆ هاووڵاتیان هەژمار دەکرێت، تاوەکو دوور بکەونەوە لە دڵەڕاوکێی کڕینی زیادە و کۆکردنەوەی کەلوپەل لەبەر تیشکی گۆڕانکارییە سیاسی و سەربازییەکانی ناوچەکە.

بەڕێوەبەری بەندەرەکانی عێراق: جووڵەی دەریاوانی ئاسایی و پارێزراوە

فەرحان فەرتووسی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بەندەرەکانی عێراق جەختی کردەوە کە جووڵەی دەریاوانی لە بەندەرەکاندا بە شێوەیەکی ئاسایی و ئارام بەڕێوە دەچێت. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ڕێکاری نائاسایی گیراوەتە بەر بۆ ئاسانکاری لە هاتنی کاڵاکان، بەتایبەت لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.

خاڵە سەرەکییەکانی لێدوانەکە:

• پاپەندبوونی نێودەوڵەتی: بەندەرەکان بەپێی کۆدی نێودەوڵەتی بۆ ئاسایشی کەشتی و بەندەرەکان (ISPS) کار دەکەن. ئەمەش دڵنیایی دەداتە کەشتییەکان لە ناوچەی چاوەڕوانی (Anchorage Area) و ناو بەندەرەکە کە بارودۆخەکە پارێزراوە.

• پەیام بۆ جیهان: فەرتووسی ڕایگەیاند کە بەندەرەکانی عێراق بە کاراییەکی بەرز و بەپێی مەرجەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی دەریاوانی (IMO) کار دەکەن، ئەمەش پەیامێکی دڵنیاییە بۆ هەموو جیهان.

• ئاسانکاریی خێرا: بە ڕێنمایی و چاودێری ڕاستەوخۆی سەرۆک وەزیران، میکانیزمێکی خێرا دانراوە بۆ ئەوەی کاڵاکان بێ دواکەوتن لە بەندەرەکان بێنە دەرەوە.

• پاراستنی بژێوی هاووڵاتیان: ئەم ڕێکارانە بۆ ئەوەیە کە کاڵا و پێداویستییە سەرەکییەکان لە مانگی ڕەمەزاندا بەبێ کێشە بگەنە دەست هاووڵاتیان و ئاسانکاری بۆ بازرگانان بکرێت، سەرەڕای ئەو بارودۆخە ئەمنییە سەختەی کە ناوچەکە پێیدا تێپەڕ دەبێت.

وەزارەتی نەوت: غازی شل بۆ چەند مانگی داهاتوو بەشی پێداویستی هاووڵاتییان دەکات

وەزارەتی نەوتی عێراق دڵنیایی دا کە بڕێکی پێویست لە غازی شل (غازى چێشتلێنان) کۆگاکراوە کە بۆ چەند مانگی داهاتوو بەشی پێداویستییەکانی ناوخۆ دەکات.

گرنگترین خاڵەکانی ڕاگەیەندراوەکە:

• پلانی دابەشکردن: عیزەت سابیر ئیسماعیل، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری غاز، ڕایگەیاند کە پلانێکی توندوتۆڵ دانراوە بۆ دابینکردنی غازی شل لە هەموو پارێزگاکانی عێراق بەبێ پچڕان.

• بەردەوامی کارەکان: کارمەندانی کۆمپانیای گشتیی پڕکردنەوە و خزمەتگوزاریی غاز بە درێژایی هەفتە کار دەکەن بۆ ئەوەی غازی شل بگاتە دەست هاووڵاتییان، وێستگەکانی غازی ئۆتۆمبێل، کۆمەڵگە نیشتەجێبوونەکان و ناوچە پیشەسازییەکان.

• هاوکاری بۆ هەرێمی کوردستان: بریکاری وەزارەت ئاماژەی بەوە کرد کە بڕی پێویست لە غازیان لەبەردەستە و ئامادەیی وەزارەتیشی نیشاندا بۆ هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی غازی شل بۆیان.

• چاودێری و وردبینی: داوا لە کۆمپانیاکانی دابەشکردن و پڕکردنەوەی غاز کراوە کە بەردەوام بن لە چاودێریکردنی پڕۆسەی دابەشکردنەکە بۆ ئەوەی هیچ گرفتێک بۆ هاووڵاتییان دروست نەبێت.

کورتەی دۆخەکە:

ئەم هەواڵە لەگەڵ هەواڵەکانی “پیشەسازی” و “بەندەرەکان” ئەوە دەسەلمێنن کە حکومەتی عێراق هەوڵ دەدات لە ڕێگەی دابینکردنی خۆراک، دەرمان و سووتەمەنییەوە دڵنیایی بداتە هاووڵاتییان کە بارودۆخی ناوچەکە کاریگەریی ڕاستەوخۆ لەسەر بژێوییان دروست ناکات.

پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان

بە بۆنەی هەشتی ئادار، ڕۆژی جیهانیی ئافرەتانەوە، به‌ گه‌رمى پیرۆزبایی لە ئافرەتانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکەم. هیوای سەرکەوتنی بەردەوام و پێشەنگییان بۆ دەخوازم لە کاروانە پڕ لە شانازییەکەیاندا بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی.

ژن لە کوردستان بە درێژاییی مێژوو ڕۆڵی شۆڕشگێڕی و ئاشتیخوازانەی بینیوە و ئازایەتی و خۆڕاگریی بێوێنەی سەلماندووە. ئێستاش کە هەرێمی کوردستان لە قۆناغی بنیاتنان و پتەوکردنی دامەزراوەکاندایە، ئامادەیيی کارای ئافرەتان لە سەرجەم کایەکانی سیاسەت، پێشمەرگایەتی، ئابووری، بەڕێوەبردن و پەروەردەدا، جێگەی شانازیی گەورەی ئێمەیە.

لەم یادە پڕشکۆیەدا، ئێمە جەخت دەکەینەوە لەسەر ئەوەی کە بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئارام و سەقامگیر و پێشکەوتوو، بەبێ مسۆگەرکردنی تەواوی ماف و ئازادییەکانی ژن و بەهێزکردنی پێگەی لە هەموو کایەکانی بڕیارداندا، ناكرێت. وەک هەمیشە پابەندی چەسپاندنی کولتووری یەکسانی و دادوەری و بنبڕکردنی هەموو جۆرە جیاکاری و توندوتیژییەکين کە بەرامبەر بە ژنان دەکرێت، جا چ لەناو خێزان و چ لە شوێنە گشتییەکاندا بێت.

پاراستنی شکۆ و مافەکانی ئافرەت بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشی حكوومه‌ت، خێزان، کۆمەڵگەی مەدەنی، میدیا و هەموو دامەزراوە کۆمەڵایەتی، پەروەردەیی و ئایینییەکانە. کار و ستراتیژیی نوێ پێويستن بۆ ئەوەی بوار و دەرفەتی یەکسان بۆ ژنان بڕەخسێنین تا ڕۆڵى كاراى زياتریان لە داڕشتنی داهاتووی وڵاتدا هه‌بێت. دەبێ کوردستان هەمیشە نموونەیەکی درەوشاوە بێت لە بواری یەکسانی و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و پاراستنی ئافره‌تان لە توندڕەوی و توندوتیژی.

لەم ڕۆژەدا، بە ڕێزه‌وه‌ یادی هەموو ئەو ئافرەتە تێکۆشەرانە دەکەینەوە کە لەپێناو ئازادی و دادوەری و مافە ڕەواکانیاندا قوربانیی گەورەیان داوە. سڵاو بۆ گیانی پاکی هەموو ئەو خانمانەی بوونەتە قوربانیی توندوتیژی، یادیان هەمیشە بە خێر بێت.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان 2026/3/8

سەرۆک بارزانی لە ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

ڕۆژی یەکشەممە 8ـی مارس/ئاداری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان “هەشتی مارس” لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئافرەتانی کوردستان و جیهان کرد.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی: بەبۆنەی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، پیرۆزبایی لە ئافرەتانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.

پێزانینم بۆ ڕۆڵ و قوربانیدانی ئافرەتانی کوردستان هەیە کە هەمیشە بەشێکی سەرەکیی لە خەبات و کۆڵنەدانی گەلەکەمان بوونە و قورسایی شۆڕش و قوربانیدان لەسەر شانی ئەوان بووە. لەم بۆنەیەدا هیوای بەختەوەری و سەرفیرازی و سەرکەوتن بۆ هەموو ئافرەتانی کوردستان دەخوازم.

مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:

ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، لە گشت ئافرەتانی کوردستان و جیهان پیرۆز دەکەم.

پێزانینی زۆرم بۆ خەبات و تێکۆشان و ڕۆڵی دیاری ئافرەتانی کوردستان هەیە و پشتیوانیی خۆم بۆ داوا و مافە ڕەواکانیان دووپات دەکەمەوە.

👤
Live: 67 Today: 413 📊 Click Here