ئێنریکی گرێبەستەکەی نوێکردەوە

پاریس گەیشتە ڕێککەوتنێکی کۆتایی بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی لویس ئێنریکی ڕاهێنەری ئیسپانی یانەکە بۆ ماوەی سێ ساڵی دیکە بۆ درێژەدان بە پرۆژەکەی.

زانیارییەکان ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی و پشتڕاستکردنەوەی ڕۆژنامەنووس ڕۆمان کۆلێت، ئێنریکی ئەم هەفتەیە گرێبەستە نوێیەکەی واژۆ کردووە و بەمەش تا ساڵی ٢٠٣٠ لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە.

ئێنریکی وەک ڕاهێنەرێکی سەرکەوتوو لەگەڵ پاڵەوانی ئێستای ئەوروپا جێگیر بووە و چاوەڕوان دەکرێت ببێتە خاوەنی زۆرترین ژمارەی پێوانەیی لە مێژووی یانەکەدا لە ڕووی بردنەوە و مانەوە لەسەر کورسی ڕاهێنەرایەتی.

لەگەڵ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئێنریکی کارگێڕی پاریس سان جێرمان پلانی هەیە کۆمەڵێک ڕاگەیاندنی فەرمی پێکەوە بڵاو بکاتەوە سەبارەت بە درێژکردنەوەی گرێبەستی یاریزانانی وەک فابیان ڕویز، ویلیان پاچۆ، جواو نێڤێس و ئەگەر هەبێت لوکاس بێراڵدۆش.

چێڵسی ڕاهێنەرەکەی دوورخستەوە

ئەنجامە خراپەکانی ئەم ماوەی یانەی چێڵسی ناو ماڵی یانەکەی دووچاری تەقینەوەیەکی گەورە کرد،تا ئەوەی ڕاهێنەری تیپەکە لێدوانێکی دژی یاریزانانی تیپەکەیدا و بەڕاشکاوانە وتی چیتر بەرگری لە یاریزانەکان ناکەم.

یانەی چێڵسیش ئەمڕۆ لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەیان بە دوورخستنەوەی ڕاهێنەرەکە کرد لە مەشقدانەوە تیپەکە،ئەمەش بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی تیپەکە لەم دواییەدا.

شایەنی باسە یانەی چێڵسی 5 یاریە لەسەر یەکتری لە پرێمەلیگ شکستی هێناوە و یانەکە دووچاری قەیرانێکی گەورەی ئەنجام بووتەوە،کە ئەگەر ئاوا بڕوات ڕەنگە نەتوانێت بلیتێکی چامپیۆنزلیگ بۆ وەرزی داهاتوو بەدەست بهێنێت.

“سەرکار ڕێبوار”

ئەستێرەیەکی ئەڵمانیا لە مۆندیال بێـبەش بوو

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بۆ مۆندیال گورزێکی کوشندەی بەرکەوت،ئەویش دوورکەوتنەوەی سێرجی گنابری ئەستێرەی یانەی بایرن میونخ بەهۆی پێکانەوە،کە یاریزانەکە دووچاری پچڕانی ماسوولکەکانی ڕانی بۆتەوە.

گنابری لە ئەکاونتی فەرمی خۆی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی؛چەند ڕۆژی ڕابردووم زۆر خراپ تێپەڕاندوە سەبارەت بەخەونی یاری کردن لەمۆندیال،بەداخەوەم وەکو خەڵکی وڵاتەکەم دەبێ لە ماڵەوە پاڵپشی هەڵبژاردەکەم بکەم.

ئەم وەزە بۆ گنابری وەرزێکی ناڕەحەت تێپەڕیوە لەڕووی جەستەییەوە لەگەڵ یانەکەی،لە 25 یاری بۆندسلیگا خاوەنی 8 گۆڵ و 6 ئەسیستە.

“سەرکار ڕێبوار”

‎نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیادا، نرخەکانی نەوت جۆرێک لە سەقامگیری و دابەزینی کەمیان بەخۆوە بینی، ئەمەش دوای ئەو شەپۆلە بەرزبوونەوەیە کە لە دەسپێکی هەفتەدا تۆمارکرا.

​ئەمڕۆ سێشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 54 سەنت دابەزی و گەیشتە 95 دۆلار و 7 سەنت، هاوکات نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش دابەزینێکی زیاتری بەخۆوە بینی و بە دابەزینی زیاتر لە یەک دۆلار، بە 86 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

​ئەم پاشەکشە کاتییەی نرخەکان لە کاتێکدایە کە رۆژی دووشەممە بازاڕەکانی وزە شۆکێکی گەورەیان بەخۆوە بینی، بە جۆرێک هەردوو جۆرەکەی نەوت زیاتر لە 5٪ی نرخەکەیان چوونە سەر. ئەو بەرزبوونەوەیەش دوای تێکچوونی بارودۆخی سیاسی و سەربازی لە ناوچەکە هات، بەتایبەتی دوای دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی ئێرانی لەلایەن هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و هەڕەشەکانی ئێران بۆ داخستنی تەنگەی هورمز کە یەکێکە لە گرینگترین رێڕەوەکانی گواستنەوەی وزە لە جیهاندا.

​چاوەڕوان دەکرێت بازاڕەکان لەژێر کاریگەریی توندی ئەم پەرەسەندنە جیۆپۆلیتیکییانەدا بمێننەوە و هەر جۆرە ئاڵۆزییەکی نوێ کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر هەڵکشان و داکشانی نرخەکان هەبێت.

ره‌شید هه‌ركی: به‌ره‌وپێچونی باش هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ری پرسی نرخی دۆلار به‌ بازرگانانی كوردستان

ئه‌ندامێكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر ،ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌ره‌وپێشچونی باش هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ین به‌رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێدانی دۆلار به‌ نرخی بانكی مه‌ركه‌زی عێراق به‌ بازرگانانی كوردستان.

ره‌شید هه‌ركی، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “هێشتا بابه‌تی پێدانی دۆلار به‌نرخی بانكی مه‌ركه‌زی عێراق به‌ بازرگانانی كوردستان چاره‌سه‌ر نه‌بووه‌، وه‌ك ژووری بازرگانی به‌شدارین له‌ گفتووگۆكانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا له‌و باره‌وه‌ نزیكه‌ی %70 گه‌یشتوینه‌ته‌ رێككه‌وتن، چه‌ند خالێكی كه‌م ماوه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: گرفتێكی دیكه‌ ماوه‌ بازرگانانی كوردستان ناتوانن كاڵا ببه‌نه‌ شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ گفتووگۆ و رێككه‌وتن هه‌یه‌، چونكه‌ له‌م پرسه‌دا غه‌در له‌ بازرگانانی كوردستان ده‌كرێت و له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌ماهه‌نگیمان كردووه‌، به‌ڵام نه‌گه‌یشتیون به‌رێككه‌وتن.

نرخی گەشتە ئاسمانییەکان لە ئەورووپا گران بووە

گرووپێکی نێودەوڵەتیی چاودێریی گواستنەوە دەڵێت بەهۆی جەنگی ئێرانەوە، پەککەوتنی دابینکردنی نەوتی جیهانی زیاتر لە ١٠٠ دۆلاری خستووەتە سەر نرخی گەشتە ئاسمانییە درێژخایەنەکانی ئەورووپا. گرووپی “تی ئاند ئی” ڕای گەیاند بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنیی فڕۆکە، تێکڕای تێچووی بۆ هەر سەرنشینێک لە گەشتە درێژخایەنەکانی ئەورووپاوە ٨٨ یۆرۆ (١٠٤ دۆلار) و بۆ گەشتەکانی ناوخۆی ئەورووپا ٢٩ یۆرۆ زیادی کردووە. ئەم گرووپە لە ڕاپۆرتەکەیدا ڕۆژی سێشەممە ١ی گوڵان بڵاوی کردەوە، نرخی بلیتەکانی لە هەفتەی ڕابردوودا لەگەڵ نرخەکانی پێش دەستپێکردنی جەنگی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرانبەر ئێران بەراورد کردووە. پەککەوتنی دابینکردنی نەوت، نیگەرانییەکانی سەبارەت بە کەمیی سووتەمەنی لە ئەورووپا لە لێواری وەرزی پشووەکانی هاویندا زیاد کردووە. بڕیارە یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی چوارشەممە لە چوارچێوەی پاکێجێکی پێشنیارکراودا بۆ وەڵامدانەوەی ئەم نیگەرانییانە، چەند هەنگاوێک ڕابگەیەنێت. کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی داوای هەڵوەشاندنەوەی هەندێک لە سیاسەتە ژینگەییەکانی یەکێتیی ئەورووپایان کردووە، لەوانە ناچارکردنی بەکارهێنانی سووتی سەوز تا ساڵی ٢٠٣٠.

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند ، لیستی مووچەی مانگی نیسان و ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچوونەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت .

ئەمەش دەقی راگەیندراوەکەیە

ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە ( ٢١ ی نیسانی ٢٠٢٦) لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئازار لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت و سبەی چوار شەممە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری. ٢١ ی نیسانی ٢٠٢٦

لیستی مووچەی مانگی نیسان و ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچوونەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت .

ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە ( ٢١ ی نیسانی ٢٠٢٦) لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئازار لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت و سبەی چوار شەممە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری. ٢١ ی نیسانی ٢٠٢٦

وەزارەتی نەوت: هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی هێڵی کەرکووک – فیشخابوور نزیکە

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە کاتی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی هێڵی (کەرکووک – فیشخابوور – تورکیا) نزیکبووەتەوە، ئاماژەی بەوەش کرد کە توانای گشتیی ئەم هێڵە دەگاتە ملیۆنێک و 600 هەزار بەرمیل. ساحیب بزوون، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: “پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی تەنکەرەوە بۆ سووریا تا دەگاتە بەندەری بانیاس بەردەوامە.” هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە “لە ئایندەیەکی نزیکدا هێڵی کەرکووک – فیشخابوور – تورکیا دەخرێتە خزمەتەوە و لە سەرەتادا ڕێگە بە ڕژانی بڕێکی دیاریکراو دەدرێت.” ئەوەشی خستە ڕوو کە “ئەم هێڵە توانای گواستنەوەی ملیۆنێک و 600 هەزار بەرمیلی هەیە، و دوای تەواوکردنی پشکنینی هایدرۆستاتیکی (Hydrostatic test) دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.”

واشنتن شادەماری دارایی عێراق دەگرێت

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە هەنگاوێکی کتوپڕدا، فشارە ئابوورییەکانی بۆ سەر بەغدا گەیاندە لوتکە و بڕیاری ڕاگرتنی ناردنی دۆلاری بۆ عێراق دەرکرد. ئەم بڕیارە کە ڕاستەوخۆ دەست بەسەر ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری داهاتی نەوتدا دەگرێت، وەک ئۆڵتیماتۆمێکی توند دەبینرێت بۆ حکومەتی عێراق. بەپێی ڕاپۆرتێکی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ” کە لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە گواستوویەتییەوە، واشنتن چیتر بێدەنگ نابێت لە ئاست هێرشی ئەو گروپە چەکدارانەی کە لایەنگری ئێرانن. مەرجی سەرەکی ئەمریکا بۆ دەستپێکردنەوەی ناردنی دۆلار، “هەڵوەشاندنەوەی یەکجارەکی” ئەو میلیشیایانەیە کە ئاسایشی ناوچەکە دەخەنە مەترسییەوە. چاودێران پێیان وایە ئەم سزایە داراییە، حکومەتی عێراق و هێزە سیاسییەکانی دەسەڵات (کە نووری مالیکی یەکێکە لە سەرکردە دیارەکانیان) دەخاتە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەخت؛ یان دەبێت ڕووبەڕووی گروپە چەکدارەکان ببنەوە و هەڵیانبوەشێننەوە، یان عێراق بەرەو داڕمانی ئابووری و دابڕانی تەواوەتی لە واشنتن دەڕوات. ڕاپۆرتەکە جەختی کردووەتەوە کە بەردەوامیی هێرشی میلیشیاکان، مانای کۆتاییهاتنی پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەبێت.

👤
Live: 108 Today: 400 📊 Click Here