بەعەرەب کردنی کەرکوک و ناوەکوردیەکانی سنورەکە.

محمد اراز حمەسالح

هیچ جەنگێک وەک جەنگی سیستماتیکی داگیر کردنی زیهن و کلتور و زمان نیە، ئەو داگیر کاریەی کە بۆ هەمیشە مرۆڤ شوناس و کەسایەتی خۆی لەدەست دەدات و ڵکلێی ون دەبێت، دوژمن هەمیشە بە چەک ناجەنگێت بەڵکو ئەوجەنگەی مەترسیەکی قوڵ و جێکەوتەی مەترسیداری هەیە سڕینەوەی زمان و کلتورە ، مرۆڤ لە و خاکەی لەسەری دەژی بەنرخترە ، بەڵام عەرەبەکانی گرێدراو بە حەشدی شەعبی و میلیشیاکانی ئەو ناوەچەیە، نەک خاکەکەیان داگیر کردوە بەڵکو هێشتا بونی زمان و کلتوری کوردی بەمەترسی دەزانن و دەیانەوێ لە ڕیشەوە زمان و کلتوری کوردی وشک بکەن و بیسڕنەوە ، ئەم ژەهرە کە لە دەست و پلانی میلیشیاکاندایە ئەو پەڕی دڕندەییان نیشان دەدات.

لەوە کارەساتبار تری گەورە ئەوەیە حیزبەکوردیەکانی کە جێگرتو لە دەسەڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستاندا نەک بێ دەنگن لە ڕشتنی ئەم ژەهرە بەڵکو ئاسانکار و بێ دەنگن ، تەنها لەپێیناو کورسی وو پارەیەک کە لە حکومەتی عێراقیەوە وەری دەگرن.

ئازار و غەمێکی قوڵ خۆی لە ناو دڵ و هەناوی ئێمەی چالاکوانی دەرەوەی کوردستان و عێراق پەنگ دەخواتەوە.

ئێمە پێویستە ئەم ئازارە بگۆڕین بۆ بەرز کردنەوەی دەنگی ئەو هاونیشتیمانیانەی بێ دەنگ و زمان دەکرێن لەکەرکوک و ناوچەکانی دەورو بەری، ئێمە پێویستە ئەو غەمە بگۆڕین بۆ هەڵکردنی ئاڵای ئازادی و سەربەستی لەناو دڵ و دەروی یەک بەیەکی ئەو ماڵ و خێزان و گنج و پیرانەی ئێستا لەژێر هەڕەشەدان.

ئێمەی چالاکوانان پێویستە مەشخەڵی ئازادی هەڵکەین تا دوا ساتەکانی ژیانمان نەهێڵین مەشخەڵەکانمان امۆش ببێت.

ژیان بەو ئازدیەوە بەهادار و جوانە کە مرۆڤ پێویستە بەرجەستەی بکات.

ئێمە بەگەنجی دەستمان پێکرد و بەئومێدەوە لە نەفەسی ئازادیمان دەڕوانین و بەگەنجی سەر دەکەوین.