ڕۆژی شەممە شەپۆلێکی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
خوێندراوەتەوە: (1.6K)

​کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند، سبەی هەینی شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە و ڕۆژی شەممە ئەو شەپۆلە دەگاتە هەرێمی کوردستان.

​سەبارەت بە هۆکارەکانی هاتنی ئەم شەپۆلە، ئاشکرای کرد کە ئەم تۆز و خۆڵە بەهۆی هاتنی بایەک لە باکووری ڕۆژئاواوە عێراق دەگرێتەوە، خێراییەکەیشی دەگاتە 50 بۆ 60 کم لە کاتژمێرێکدا.