مێسی داهاتی ساڵانەی خەیاڵیە

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە هاوینی 2023وە پەیوەندی کرد بە یانەی ئینتەر میامی ئەمریکیەوە و لە ماوەی رابردووشدا گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە تا کۆتایی مانگی 12ی ساڵی 2028 نوێکردەوە.

رۆژنامەی گلۆباڵ پرێس چەند نهێنیەکی لەسەر شایستە داراییەکان و زیادبوونی داهاتەکانی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە بڵاوکردەوە کە ئەوەش لە رێککەوتنی لەگەڵ یانە ئەمریکیەکەدا ئیمزای لەسەر کراوە.

ئەو رۆژنامەیە باسی لەوە کردووە، مووچەی ساڵانەی مێسی لە یانەی ئینتەر میامی 20 ملیۆن و چوار سەد هەزار دۆلارە بەڵام بە کۆی پاداشت و گۆڕانکاریەکان ساڵانە دەگاتە 60 ملیۆن دۆلار کە پەیوەستە بە ئاستی یاریزانەکە لەگەڵ بردنەوەی نازناو و خەڵاتەکان.

نوسیویەتی، جگە لەوەش پشکەکانی مێسی لە ئێستای ئینتەر میامی لە سەدا 35ە کە ساڵانە بڕی یەک ملیار و 200 ملیۆن دۆلار وەک داهات وەردەگرێت و ئەگەریشی زۆرە لە داهاتوودا ببێتە هاوبەشێکی سەرەکی لە سەرۆکایەتی یانەکە . ئاماژەی بەوەشداوە، یاریزانە ئەرجەنتینیەکە ساڵانە بڕی 70 ملیۆن دۆلاریش وەردەگرێت لە گرێبەستی سپۆنسەر و ریکلامەکاندا، جگە لەوەش لە کۆمپانیاکانی ئەدیداس و ئەپڵ پشکی ساڵانەی هەیە.

کەریم بنزیما تووشی پێکان بوو

یانەی هیلالی سعودی لە راگەیاندرواێکی فەرمیدا ئاماژەیان بەوەکردووە کە کەریم بینزیمەی ئەستێرەی یانەکەیان لە ماسولکەکانی قاچی راستیدا تووشی پێکانبووە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە کە هێرشبەرەکە بۆ یاریی بەرامبەر تەعاون بەم هۆکارە دوورخراوەتەوە و بەشداری ناکات،لەلایەکیترەوە ڕاکان ئەلوابێلی پزیشکی سعودی لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە کە جۆری پێکانەکەی بینزیمە بەوشێوەیە کە پێویستە پشوو بدات.

ئەمەش نیگەرانی بەرپرسانی هیلالی لێکەوتووەتەوە چونکە یانەکە لە رکابەریکردنی نازناوی خولی رۆشەن لە قۆناغێکی سەختدان و پێویستییەکی زۆرییان بە تواناکانی ئەو ئەستێرە فەرەنسییە هەیە.

ئۆبیمیکێڵ ڕەخنەی توند لە مۆرینیۆ دەگرێت

لە نوێترین کاردانەوەکانی ڕووداوەکانی هەفتەی ڕابردووی یاری نێوان ڕیاڵ مەدرید و بێنفیکا،جۆن ئۆبیمیکێڵی ئەستێرەی نەیجیری و یاریزانی پێشووی چێڵسی ڕەخنەی توند لە مۆرینیۆی ڕاهێنەری بێنفیکا دەگرێت.

لە لێدوانێکیدا جۆن ئۆبیمیکێڵ ڕایگەیاند،کە مۆرینیۆ هەرگیز نەدەبوو بڵێت ڤینسیۆس نابێ بەو جۆرە ئاهەنگ بگێڕێت،چونکە ڤینسیۆس یاریزانێکی گەورەیە و لەکاتی گۆڵ تۆمار کردندا ئازادە چۆن ئاهەنگ دەگێڕێت.

ئۆبیمیکێڵ زیاتر دوا و وتی؛دڵنیام ڕەگەزپەرستی کراوە بەرامبەر ڤینسیۆس،بەڵگەش زۆرن،بەڵام شوێن و کات دیاری ناکرێت بۆ سزادانی تاوانبارەکان،بەداخەوەم بۆ ئە، حاڵەتانە.

“سەرکار ڕێبوار”

کۆرتوا؛ هەر یاریزانێک دەمی شاردەوە لەکاتی قسە کردندا دەبێ سزا بدرێت

لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا پێش یاری بەرامبەر یانەی بێنفیکا،تیبۆ کۆرتوای گۆڵپاریزی یانەی ڕیاڵ مەدرید چەند لێدوانێکی بۆ میدیاکاندا و پێشوازی لە بڕیارێکی نوێی فیفا کرد و پاڵپشتی خۆشی دەربڕی بۆ سزادانی پرێستیانی.

سەبارەت بە سزادانی پرێستیانی کۆرتوا وتی؛من پاڵپشتی هەر سزا و یاسایەک دەکەم،کە دژی ڕەگەزپەرستیە،ئەمەش وا دەکات ئاژاوەکانی یاریگا لەو ڕووە نەمێنن و کۆتایی بەو سوکاتیانە دەهێنێت.

کۆرتوا دەربارەی دانانی دەست لەسەر دەمیان لەکاتی قسە کردن لەگەڵ یاریزانی بەرامبەر وتی؛من پێشوازی لەو یاسایە دەکەم،چونکە لەیاریەکانی دیکە یاریزانان میکرۆفۆنیان لەسەر دەم هەیە و ناوبژیوان ئاگاداری هەموو شتێکە،بەڵام ئەمە تۆپی پێی و ئاڵۆزە.

“سەرکار ڕێبوار”

راشفۆرد ئامادەیە قوربانی بدات لەپێناو مانەوەی

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە یانەی بەرشەلۆنە هەوڵەکانی دەستپێکردووە بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی داهاتووی مارکۆس راشفۆرد بە مانەوە لە یانەکەیان یان گەڕاندنەوەی بۆ مانچستەر یونایتد.

بەرپرسانی یانە کەتەلۆنیەکە ئامانجیان ئەوەیە گرێبەستی ئەو یاریزانە بکەنە هەمیشەیی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە یانەی مانچستەر یونایتد ئامادەنییە نرخەکەی دابەزێنێت و تەنها بەرامبەر بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ دەیفرۆشێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، یانە کەتەلۆنیەکە داوایان لە راشفۆرد کردووە بەشێک لە مووچەکەی کەمبکاتەوە تا بتوانن گرێەبستەکەی بکەنە هەمیشەیی و ئەو 30 ملیۆن یۆرۆیە بەدەستبهێنن تا پێشکەشی مانچستەر یونایتدی بکەن.

رۆژنامەکە دڵنیاییداوە لەوەی کە هێرشبەرە ئینگلیزیەکە رازیبووە بەوەی جاریکیتر بەشێک لە مووچەکەی کەمبکاتەوە لەپێناو ئەوەی گرێبەستێکی چەند ساڵی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە ئیمزابکات.

ئاڵۆزی دەکەوێتە ماڵی میلان،ئەلێگری دەیەوێت بڕوات

لە نوێترین هەواڵەکانی ئیتاڵیا ئەمڕۆ ماڵپەڕی سپۆرت ئیتاڵیا نیشانەی خستە سەر ماڵی ئەی سی میلان و کێشەیەکی نوێی ئەو یانەیەی ئاشکرا کرد،کە ئەویش مانەوە یان ڕۆیشتنی ماسیملیانۆ ئەلێگری ڕاهێنەرە.

بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕەکە بێت،ئەلێگری دەیەوێت تاکو مانگی سێی ئەمساڵ هەڵسەنگاندن بکات بۆ تیپەکە و پاشان بڕیاری مانەوە یان ڕۆیشتن بدات،ئەمەش جگە لەو ناڕەزایەتیانەی ڕاهێنەرەکە هەیەتی لە ئیدارەی میلان بەهۆی خراپی کارکردنیان لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆکاندا.

میلان و ئەلێگری ئەم وەرزە هەڵبەست و دابەستی زۆریان بینیوە لە ڕکابەریەکان و لە خولی ئیتاڵی یانەکە دووەمینی ڕیزبەندیە و 10 خاڵ دوورە لە ئینتەر میلانی یەکەمەوە بۆندەکەی ئەلێگریش لەگەڵ میلان تاکو هاوینی ساڵی 2027 بەردەوامە.

“سەرکار ڕێبوار”

ئاس؛ یاریزانە یەدەگەکانی ڕیاڵ مەدرید جیاوازی دروست ناکەن

یانەی ریاڵ مەدرید لەم وەرزەدا بەبارودۆخێکی باشدا تێناپەرێت بەجۆرێک ئاستی یانەکە بەبەردەوام لە بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەدایە لە دۆخێکی جێگیردا نیە.

رۆژنامەی ئاس راپۆرتێکی سەبارەت بە یاریزانە جێگرەوەکانی ئەم وەرزەی ریاڵ مەدرید بڵاوکردووەتەوە کە کەمترین کاریگەرییان هەبووە لەسەر ئەنجامەکانی مێرێنگی.

لە راپۆرتەکەی رۆژنامە ئیسپانییەکەدا هاتووە کە ریاڵ لەم وەرزەی لالیگا تەنها دوو گۆڵیان لە رێگەی یاریزانی یەدەگەوە تۆمارکردووە بەجۆرێک فران گارسیا بەرامبەر ریاڵ بیتس گۆڵی پێنجەمی تۆمارکردوو و ڤینیسیۆسیش بەرامبەر ریاڵ ئۆڤیدۆ گۆڵی سێیەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.

لەلایەکیترەوە بەرشەلۆنە بەسەرکردایەتی فلێک زۆرترین سودیان لە گۆرانکارییەکانیان وەرگرتووە و بەجۆرێک لەم وەرزە خولی ئیسپانیا 13 گۆڵیان لەرێگەی ئەو یاریزانانەوە تۆمارکردووە کە تایمی دووەم بەشدارییان کردووە.

ئارتێتا؛ شانازی بە یاریزانەکانمەوە دەکەم

مایکڵ ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ رایگەیەیاند ناتوانم لەوە زیاتر شانازی بە یاریزانەکانمەوە بکەم و دڵخۆش بم بەوەی لە یاریگادا بیانبینم، بە رۆحیەتێکی زۆر بەرزەوە یارییان کرد.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی لە یاری پێشوودا بەرامبەر وڵڤەرهامپتۆن لە کۆتا خولەکەکاندا خاڵیان لەدەستدا، ئەم یارییە فشارێکی زۆریان لەسەر بوو، بەڵام یاریزانەکان بە باشترین شێوە وەڵامیان دایەوە، ئەمە نیشانی دەدات کە لە چی ئاستێکدان.

ئارتێتا ستایشی تایبەتی لە هەریەکە لەئیبێریچی ئیزێوڤیکتۆر گیۆکێریسکرد کە هەریەکەیان دوو گۆڵیان تۆمارکرد، و وتی کە ئەوان ئاستێکی سەرنجڕاکێشیان پێشکەش کردووە و کاتێک پێویست بووە، خۆیان نیشان داوە.

ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە وتی: نابێت تەنها بەم ئەنجامە دڵخۆش بن بەڵکو دەبێت جار لە دوای جار ئاستی خۆمانبسەلمێنینەوە، چونکە وەرزەکە پڕیەتی لە هەوراز و نشێو.

لە دێربی باکووری لەندەن سوکایەتی بە خێزانی ڕایس دەکرێت

یەکێکی دیکە لە ڕووداوەکانی یاری یەکشەممەی نێوان ئارسێناڵ و تۆتنهام گاڵتە کردن و سوکایەتی کردنە بە خێزانی دیکڵان ڕایسی ئەستێرەی ناوەندی یانەی ئارسێناڵ،کە ئەمڕۆ دوای بڵاو بوونەوەی چەند گرتەیەک کاردانەوەی شەقامی وەرزشی بەریتانیای بەدوای خۆیدا هێنا.

ڕووداوەکە دوای چوونی ڕایس بۆ جێبەجێکردنی لێدانێکی گۆشە دەست پێدەکات،کە هاندەرێکی تۆتنهام ،شاشەی مۆبایلەکەی وێنەی هاوژینی دیکڵان ڕایسی خستۆتە سەری و بەڕووی ڕایسەوە دەڵێت(ژنەکەی تۆ بەرازە،ژنەکەی تۆ بەرازە)،کە مەبەستی لە قەڵەوی هاوسەرەکەی ڕایسە،ئەم قسانەش ئەمڕۆ هەمووانی توڕە کردوە.

شایەنی باسە دیکڵان ڕایس لەو ساتەدا هیچ درکی بەم شتە نەکردوە و ئەمڕۆش ڕۆژنامەکانی بەریتانیا مانشێت و پەڕی گەورەی ڕۆژنامەکانیا کردۆتە ئەو ڕووداوە.

“سەرکار ڕێبوار”

ئەستێرەیەکی میلان نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە پلاتفۆرمەکانی خۆی بڵاوی کردەوە نەشتەرگەری ناچاری و بەپەلەیان بۆ (ڕۆبن لۆفتوس چیک) ئەنجامداوە،کە ئەمەش دوای پێکانە سەختەکە لە بەرامبەر پارما لەگەڕی 26 کاڵچۆ.

لە ڕووداوەکەدا ڕۆبن دوای ئەوەی لەگەڵ گۆڵپارێزی پارما بەرکەوتنێکی توندیان دەبێت و بەپەلە دەستەی پزیشکی میلان دەگەنە چارەسەر کردنی یاریزانەکە و ڕاستەخۆ ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت،کە ئەمڕۆش نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا.

بەپێی زانیاریەکان بێت ڕۆبن ددانێکی سەرەوە و چەناگەی شکاوە،کە ئەمە وای کردوە دووچاری نەشتەرگەری ببێتەوە لەگەڵ ئەوەشدا لاکازێتا دیلۆ سپۆرت دەڵێت ئەم وەرزە بۆ یاریزانەکە کۆتایی هاتووە و ڕەنگە مۆندیالیشی بچێت،کە یاریزانەکە هەموو شتێکی دەکرد بۆ بانگهێشت کردنی لەگەڵ ئینگلتەرا لە مۆندیال

“سەرکار ڕێبوار”

👤
Live: 15 Today: 751 📊 Click Here