پسپۆڕێكی دارایی: نرخی نەوت لەناكاو دابەزێت، عێراق توانای دابینكردنی مووچەی نابێت

پسپۆڕێكی دارایی ئاگاداریی له‌باره‌ی نه‌وت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراقه‌وه‌ ده‌دات و باس له‌وه‌ ده‌كات تاوه‌كوو ئێستاش مووچه‌ له‌ رێگه‌ی فرۆشتنی نه‌وته‌وه‌ دابین ده‌كرێت و تاكه‌ سه‌رچاوه‌ی دارایی عێراق فرۆشتنی نه‌وته‌.

عەدنان تەمیمی، پسپۆڕی کاروباری دارایی، رۆژی چوارشەممە 25/2/2026، قسه‌ی بۆ (بغداد الیوم) كرد و گوتی: “بەردەوامی پێدانی مووچە لە عێراق راستەوخۆ پەیوەندیی بە سەقامگیریی داهاتی نەوتەوە هەیە و نزیکەی 100% دابه‌شكردنی مووچه‌ پشت بە هەناردەکردنی نەوت ده‌به‌ستێت.”

تەمیمی گوتیشی: “ئابووریی عێراق زیاتر لە 90%ـی داهاتی خۆی پشت بە هەناردەکردنی نەوت دەبەستێت، ئەمەش مانای ئەوەیە هەر دابەزینێكی لەناکاوی نرخی نەوت لە جیهاندا خێرا رەنگدانەوەی لەسەر توانای عێراق دەبێت بۆ دابینکردنی خەرجیەکانی بەتایبەتی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سوودمەندەکانی چاودێریی کۆمەڵایەتی.”

عه‌دنان ته‌میمی ئاماژەی بەوەش کرد: “بەهێزکردنی یەدەگی نەختینەیی بانکی ناوەندیی عێراق یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکانی دڵنیابوونەوە و ئەمەش کات دەدات بە حکوومەت بۆ هەڵوێست وەرگرتن لە حاڵەتی لەناکاوی شۆکی نەوت.”

تەمیمی پێشنیاری ئه‌وه‌شی بۆ عێراق كردووه‌ كە چۆن رووبه‌ڕووی ئه‌و كێشه‌یه‌ ببێته‌وه‌ و دەڵێت: “ده‌بێت سەرچاوەکانی داهات هەمەجۆر بكرێن، ئه‌مه‌ش له‌ رێگه‌ی بووژاندنەوەی کشتوکاڵ، پیشەسازی، گەشتوگوزار، باشترکردنی كۆكردنەوەی باج و هەروەها ڕێکخستنەوەی خەرجیی گشتی و کەمکردنەوەی بەفیڕۆدان و ڕێکخستنی دامەزراندن بەپێی پێویستیی راستەقینە و هاندانی وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانی و فراوانکردنی هاوبەشیی نێوان کەرتی گشتی و تایبەت بۆ کەمکردنەوەی فشار له‌سه‌ر دامەزراندن له ‌كه‌رتی حکوومەت.”

بەرپرسى لقى 15ـی پارتى لە خانەقین بۆ زاگرۆس: هه‌ڵوێستی ئێمه‌ روونه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و ته‌عریبه‌ نوێییه‌ی خانه‌قین

بڕیارى ئەنجوومەنى پارێزگاى دیالە بۆ بەقەزابوونى گوڵالە خانەقینیەکانى توڕەکردووە و لایەنە سیاسیە کوردەکانیشى یەک خستوە، دەڵێن، ئەم بڕیارە ناحەقە و نا دەستورییە و به‌رپرسی لقی پارتی له‌ خانه‌قینیش زانیاری ده‌خاته‌روو.

له‌هه‌نگاوێكدا ئیداره‌ی پارێزگای دیاله‌ ده‌یه‌وێت چه‌ند ناحیه‌یه‌كی سه‌ر به‌قزای خانه‌قین به‌مه‌به‌ستی دابڕینیان له‌شاره‌كه‌ بكاته‌ قه‌زا ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌،

ئەکبەر حەیدەر، به‌رپرسی لقی 15ی خانه‌قینی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ زاگرۆس، گوتی: ” بڕیاریی بە قەزاکردنی گوڵاڵە نا دەستووری و نایاساییە ئەم ناوچانە ناوچەی کوردستانین، لەدەستووریش ئاماژەی پێدراوە ئەم ناوچانە کێشە لەسەرن، بۆیە دەبێت لە رووی ئیدارەوە دەبێت بە هاوبەشی بەڕێوەببرێن.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئه‌م ناوچانه‌ كوردستانین راسته‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانن، به‌ڵام به‌پێی مادده‌ی 140 ئه‌م ناوچانه‌ جێناكۆكن و ده‌بێت به‌هاوبه‌شی ئیداره‌بدرێن.

کەشناسی هەرێم: لە کاتەکانی شەو ڕێژەی دابارین زیاد دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 26-02-2026

کەش / ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو , سەرەتا نمە باران لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دەست پێدەکات پاشان کاریگەری باران بارین درێژ دەبێتەوەو نمە باران و بارانی مامناوەند لە سنوری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران دەبارێت . لە کاتەکانی شەو ڕێژەی دابارین زیاد دەکات و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم باران بارین دەبێت , هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان کەمێک بەفر بارین دەبێت .

خێراىی با / مامناوەند دەبێت لە نێوان ( 15 – 25 ) کم/ک.

ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات.

مەوداى بینین / لە نێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت.

پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:

هەولێر 17 پلەی سیلیزی

پیرمام 13 پلەی سیلیزی

سۆران 14 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران 5 پلەی سیلیزی

سلێمانی 17 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ 18 پلەی سیلیزی

دهۆک 16 پلەی سیلیزی

زاخۆ 17 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی.

سبەى هەینی 27-02-2026

کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت هەروەها لە ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر بارین دەبێت .

خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20).کم/ک دەبێت.

ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .

مەوداى بینین / لەنێوان ( 6 – 8 ) کم/ک .

پلەکانی گەرما / پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن بە نزیکی ( 4 – 5 ) پلە وە لە ناوچە شاخاوییەکان ( 6 – 7 ) پلە نزم دەبێتەوە .وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر 12 پلەی سیلیزی

پیرمام 8 پلەی سیلیزی

سۆران 8 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران 1 پلەی سیلیزی

سلێمانی 11 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ 12 پلەی سیلیزی

دهۆک 10 پلەی سیلیزی

زاخۆ 12 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی.

26/02/2026

لەمەودوا ئاڵای کوردستان لە مۆندیال و پاڵەوانێتییە جیهانییەکان دەشەکێتەوە

کوردستان دەبێتە ئەندامی فیدراسیۆنێکی تۆپی پێی جیهانی و لەمەودوا بە ئاڵای کوردستانەوە بەشداریی پاڵەوانێتییە جیهانییەکان دەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزشی کوردستان بڵاوی کردەوە: “کوردستان بووە ئەندامی فەرمی لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی بچووککراوەی نێودەوڵەتیی و لەمەودوا کوردستان بەناوی هەڵبژاردەی کوردستان لەژێر ئاڵای کوردستان بەشداریی جام و پاڵەوانێتییەکانی تۆپی پێی بچووککراوە دەکات.”

ئاماژە بەوەش دراوە: “دوای ئەوەی لە مانگی ئەیلوولی ساڵی رابردوو، بە چاودێری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جامی جیهانی تۆپی پێی بچووکراوەی ئافرەتان لە هەولێر بەڕێوەچوو، فیدراسیۆنی تۆپی پێی بچووککراوەی جیهان داواکاری کوردستانی بۆ بوونە ئەندامی ئەو فیدراسیۆنە قبووڵ کرد و لەمەودوا کوردستان هاوشێوەی هەڵبژاردەی وڵاتانی جیهان بەناوی هەڵبژاردەی کوردستان بەشداریی پاڵەوانێتییەکان دەکات.”

رۆژی 22ـی ئەیلوولی ساڵی رابردوو بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، یاریی کۆتایی مۆندیالی تۆپی پێی بچووککراوەی خانمان لە هەولێر بەڕێوەچوو، خانمانی میسر بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان لە خانمانی بەڕازیلییان بردەوە.

مێسی داهاتی ساڵانەی خەیاڵیە

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە هاوینی 2023وە پەیوەندی کرد بە یانەی ئینتەر میامی ئەمریکیەوە و لە ماوەی رابردووشدا گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە تا کۆتایی مانگی 12ی ساڵی 2028 نوێکردەوە.

رۆژنامەی گلۆباڵ پرێس چەند نهێنیەکی لەسەر شایستە داراییەکان و زیادبوونی داهاتەکانی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە بڵاوکردەوە کە ئەوەش لە رێککەوتنی لەگەڵ یانە ئەمریکیەکەدا ئیمزای لەسەر کراوە.

ئەو رۆژنامەیە باسی لەوە کردووە، مووچەی ساڵانەی مێسی لە یانەی ئینتەر میامی 20 ملیۆن و چوار سەد هەزار دۆلارە بەڵام بە کۆی پاداشت و گۆڕانکاریەکان ساڵانە دەگاتە 60 ملیۆن دۆلار کە پەیوەستە بە ئاستی یاریزانەکە لەگەڵ بردنەوەی نازناو و خەڵاتەکان.

نوسیویەتی، جگە لەوەش پشکەکانی مێسی لە ئێستای ئینتەر میامی لە سەدا 35ە کە ساڵانە بڕی یەک ملیار و 200 ملیۆن دۆلار وەک داهات وەردەگرێت و ئەگەریشی زۆرە لە داهاتوودا ببێتە هاوبەشێکی سەرەکی لە سەرۆکایەتی یانەکە . ئاماژەی بەوەشداوە، یاریزانە ئەرجەنتینیەکە ساڵانە بڕی 70 ملیۆن دۆلاریش وەردەگرێت لە گرێبەستی سپۆنسەر و ریکلامەکاندا، جگە لەوەش لە کۆمپانیاکانی ئەدیداس و ئەپڵ پشکی ساڵانەی هەیە.

کەریم بنزیما تووشی پێکان بوو

یانەی هیلالی سعودی لە راگەیاندرواێکی فەرمیدا ئاماژەیان بەوەکردووە کە کەریم بینزیمەی ئەستێرەی یانەکەیان لە ماسولکەکانی قاچی راستیدا تووشی پێکانبووە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە کە هێرشبەرەکە بۆ یاریی بەرامبەر تەعاون بەم هۆکارە دوورخراوەتەوە و بەشداری ناکات،لەلایەکیترەوە ڕاکان ئەلوابێلی پزیشکی سعودی لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە کە جۆری پێکانەکەی بینزیمە بەوشێوەیە کە پێویستە پشوو بدات.

ئەمەش نیگەرانی بەرپرسانی هیلالی لێکەوتووەتەوە چونکە یانەکە لە رکابەریکردنی نازناوی خولی رۆشەن لە قۆناغێکی سەختدان و پێویستییەکی زۆرییان بە تواناکانی ئەو ئەستێرە فەرەنسییە هەیە.

ئۆبیمیکێڵ ڕەخنەی توند لە مۆرینیۆ دەگرێت

لە نوێترین کاردانەوەکانی ڕووداوەکانی هەفتەی ڕابردووی یاری نێوان ڕیاڵ مەدرید و بێنفیکا،جۆن ئۆبیمیکێڵی ئەستێرەی نەیجیری و یاریزانی پێشووی چێڵسی ڕەخنەی توند لە مۆرینیۆی ڕاهێنەری بێنفیکا دەگرێت.

لە لێدوانێکیدا جۆن ئۆبیمیکێڵ ڕایگەیاند،کە مۆرینیۆ هەرگیز نەدەبوو بڵێت ڤینسیۆس نابێ بەو جۆرە ئاهەنگ بگێڕێت،چونکە ڤینسیۆس یاریزانێکی گەورەیە و لەکاتی گۆڵ تۆمار کردندا ئازادە چۆن ئاهەنگ دەگێڕێت.

ئۆبیمیکێڵ زیاتر دوا و وتی؛دڵنیام ڕەگەزپەرستی کراوە بەرامبەر ڤینسیۆس،بەڵگەش زۆرن،بەڵام شوێن و کات دیاری ناکرێت بۆ سزادانی تاوانبارەکان،بەداخەوەم بۆ ئە، حاڵەتانە.

“سەرکار ڕێبوار”

کۆرتوا؛ هەر یاریزانێک دەمی شاردەوە لەکاتی قسە کردندا دەبێ سزا بدرێت

لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا پێش یاری بەرامبەر یانەی بێنفیکا،تیبۆ کۆرتوای گۆڵپاریزی یانەی ڕیاڵ مەدرید چەند لێدوانێکی بۆ میدیاکاندا و پێشوازی لە بڕیارێکی نوێی فیفا کرد و پاڵپشتی خۆشی دەربڕی بۆ سزادانی پرێستیانی.

سەبارەت بە سزادانی پرێستیانی کۆرتوا وتی؛من پاڵپشتی هەر سزا و یاسایەک دەکەم،کە دژی ڕەگەزپەرستیە،ئەمەش وا دەکات ئاژاوەکانی یاریگا لەو ڕووە نەمێنن و کۆتایی بەو سوکاتیانە دەهێنێت.

کۆرتوا دەربارەی دانانی دەست لەسەر دەمیان لەکاتی قسە کردن لەگەڵ یاریزانی بەرامبەر وتی؛من پێشوازی لەو یاسایە دەکەم،چونکە لەیاریەکانی دیکە یاریزانان میکرۆفۆنیان لەسەر دەم هەیە و ناوبژیوان ئاگاداری هەموو شتێکە،بەڵام ئەمە تۆپی پێی و ئاڵۆزە.

“سەرکار ڕێبوار”

راشفۆرد ئامادەیە قوربانی بدات لەپێناو مانەوەی

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە یانەی بەرشەلۆنە هەوڵەکانی دەستپێکردووە بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی داهاتووی مارکۆس راشفۆرد بە مانەوە لە یانەکەیان یان گەڕاندنەوەی بۆ مانچستەر یونایتد.

بەرپرسانی یانە کەتەلۆنیەکە ئامانجیان ئەوەیە گرێبەستی ئەو یاریزانە بکەنە هەمیشەیی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە یانەی مانچستەر یونایتد ئامادەنییە نرخەکەی دابەزێنێت و تەنها بەرامبەر بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ دەیفرۆشێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، یانە کەتەلۆنیەکە داوایان لە راشفۆرد کردووە بەشێک لە مووچەکەی کەمبکاتەوە تا بتوانن گرێەبستەکەی بکەنە هەمیشەیی و ئەو 30 ملیۆن یۆرۆیە بەدەستبهێنن تا پێشکەشی مانچستەر یونایتدی بکەن.

رۆژنامەکە دڵنیاییداوە لەوەی کە هێرشبەرە ئینگلیزیەکە رازیبووە بەوەی جاریکیتر بەشێک لە مووچەکەی کەمبکاتەوە لەپێناو ئەوەی گرێبەستێکی چەند ساڵی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە ئیمزابکات.

ئاڵۆزی دەکەوێتە ماڵی میلان،ئەلێگری دەیەوێت بڕوات

لە نوێترین هەواڵەکانی ئیتاڵیا ئەمڕۆ ماڵپەڕی سپۆرت ئیتاڵیا نیشانەی خستە سەر ماڵی ئەی سی میلان و کێشەیەکی نوێی ئەو یانەیەی ئاشکرا کرد،کە ئەویش مانەوە یان ڕۆیشتنی ماسیملیانۆ ئەلێگری ڕاهێنەرە.

بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕەکە بێت،ئەلێگری دەیەوێت تاکو مانگی سێی ئەمساڵ هەڵسەنگاندن بکات بۆ تیپەکە و پاشان بڕیاری مانەوە یان ڕۆیشتن بدات،ئەمەش جگە لەو ناڕەزایەتیانەی ڕاهێنەرەکە هەیەتی لە ئیدارەی میلان بەهۆی خراپی کارکردنیان لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆکاندا.

میلان و ئەلێگری ئەم وەرزە هەڵبەست و دابەستی زۆریان بینیوە لە ڕکابەریەکان و لە خولی ئیتاڵی یانەکە دووەمینی ڕیزبەندیە و 10 خاڵ دوورە لە ئینتەر میلانی یەکەمەوە بۆندەکەی ئەلێگریش لەگەڵ میلان تاکو هاوینی ساڵی 2027 بەردەوامە.

“سەرکار ڕێبوار”

👤
Live: 25 Today: 141 📊 Click Here