ساڵح ڕەسوڵ ڕەشید
لە ماوەی چەندین ساڵدا، هەرێمی کوردستان لەژێر حوکمڕانی دوو بنەماڵەی سەرەکیدا بووە( پارتی و یەکێتی) ئەم دوو بنەماڵەییە بە شێوەیەکی سەرەکی دەسەڵاتی سیاسی، ئابووری و ئەمنییان لە دەستدایە و بەڕێوەبردنی هەرێم لە چوارچێوەی سیستەمێکی بنەماڵەیی و حیزبیدا ئەنجام دەدرێت. ئەم شێوازەی حوکمڕانییە بووەتە هۆی چەندین کێشە و ئاستەنگ کە کاریگەرییەکی نەرێنیان لەسەر ژیانی هاووڵاتییان و گەشەپێدانی هەرێم هەبووە.هەرێمی کوردستان لە نێوان هەولێر و دهۆک (لەژێر کۆنترۆڵی پارتی) و سلێمانی و ھەڵەبجە (لەژێر کۆنترۆڵی یەکێتی) دابەش بووە. ئەم دابەشبوونە بووەتە هۆی دروستبوونی دوو سیستەمی جیاواز، دوو ئیدارە و دوو هێزی ئەمنی. ئەم ناکۆکی و دووڕەگییە کاریگەرییەکی زۆر نەرێنی لەسەر یەکڕیزیی خەڵک و سەقامگیریی ئابووری و سیاسی هەیە وەک بەربەستێک وایە لەبەردەم پێشکەوتن.لە ژێر سایەی ئەم سیستەمەدا، ئازادی ڕادەربڕین، میدیا و خۆپیشاندان زۆرجار سنووردار کراون. میدیاکان زۆربەیان لە لایەن هەردوو حیزبەوە کۆنترۆڵ دەکرێن و ڕەخنەگرتن لەم سیستەمە یان بنەماڵە دەسەڵاتدارەکان تووشی هەڕەشە و سزاکردن دەبێتەوە.وە لاوازبوونی یاسا: سیستەمی دادوەری سەربەخۆ نییە و زۆرجار کاریگەریی سیاسی لەسەرە، کەسانی بەهێز لە یاسا بەرپرس نابن.وە
ئەم سیستەمە بووەتە هۆی تێکەڵبوونی دەوڵەت و حیزب. بۆ چارەسەرکردنیشی پێویستە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی بکرێت بۆ سیستەمێکی دادپەروەر و شەفاف.
