بۆ یاریەکەی ئەمشەو دوو ئەستێرەی دەگەڕێنەوە ڕیاڵ مەدرید

ئەمشەو لەگەڕی 26 لالیگادا یانەی ڕیاڵ مەدرید لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی خێتافی دەکات و یاریەکەش کاتژمێر 11:00ی شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات.

ئەوەی جێگای سەرنجە لەم یاریەدا ڕیاڵ مەدرید کۆمەڵێک ئەستێرەی لەیاریگا دادەبڕێن و لەبەرامبەردا دوو ئەستێرەی دەگەڕێنەوە یاریگا و لەم یاریە بانگهێشت کراون.

بۆ ئەم یاریە دین هاوسن و ڕۆدریگۆ بەفەرمی ناویان لە لیستی یاریزانە بانگهێشت کراوەکانە،کە هاوسن ماوەیەکی زۆرە بەهۆی پێکانەوە لەیاریگا دوورە کیلیان مباپێش لەم یاریەدا دوورخراوەتەوە بەهۆی پێکانی ئەژنۆی.

“سەرکار ڕێبوار”

فلیک؛ئێمە دەزانین ئاڵەنگاریەکی گەورە دەکەین

هانزی فلیکی ئەڵمانی،ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان لەسەر یاریەکەیان لە جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید چەند قسەیەکی کرد و جەختی لە گرنگی یاریەکە کردەوە تاکو ئەوان بتوانن بەسەر ئەتلەتیکۆۆ مەدرید سەرکەون،کە لە یاری چووندا بارسا بە چوار گۆڵی خاوێن شکستی هێناوە.

فلیک دەربارەی پلانەکانی وتی؛ ئێمە دەزانین ئاڵەنگاریەکی گەورە دەکەین و دەمانەوێت مەحاڵ بگۆڕین بۆ ڕاستی بەڵگەشم بۆ ئەم قسانەم یاریەکەی دۆرتمۆندە،کە ئێمە تیپێکی بەهێزین و دەتوانین بە باشترین شێوە بگەڕێینەوە بە پاڵپشتی هاندەرانمان.

لەلایەکی دیکەوە پێدرێ گۆنزالێزی ئەستێرەی بارسا وتی؛ئێمە دەتوانین ئەو موعجیزەیە بکەین و ڕاستیەکان لەبەر چاوی هەمووان دروست بکەین.

شەوی سێ شەممە کاتژمێر 11:00ی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان یانەی بارسێلۆنا لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا میوانداری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات و بارسێلۆنا لەم یاریەدا پێویستی بە ڕیمۆنتادایەکی مێژوویی هەیە.

“سەرکار ڕێبوار”

مباپێ متمانەی بە پزیشکەکانی یانەکەی نیە

کیلیان مباپی لە ئێستادا لە دۆخێکی تووڕەیی و ناڕەزایەتییەکی زۆردایە بەرامبەر بە پزیشکانی یانەکەی، ئەمەش بەهۆی شکستهێنانیان لە داڕشتنی بەرنامەیەکی چاکبوونەوەی گونجاو بۆ ئەو پێکانەی لە مانگی دیسەمبەری ڕابردووەوە لە ئەژنۆی چەپیدا هەیەتی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان و تێیدا رۆژنامەی مارکا، مباپێ هەفتەی رابردوو بە نهێنی سەردانی فەڕەنسای کردووە بۆ ئەوەی ڕاوێژ بە چەندین پزیشکی پسپۆڕ بکات، چونکە پێی وایە دەستەی پزیشکیی شاهانە لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا نەیانتوانیوە چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کێشەکەی بدۆزنەوە.

ئەمەش کاریگەرییەکی خراپی لەسەر ئاستی هونەریی هەبووە و وای لێکردووە بەردەوام لە پێکهاتەی تیپەکە دوور بکەوێتەوە بەهۆی هەستکردن بە ئازارەوە.

ئەم دۆخە نەک تەنها یاریزانەکە، بەڵکو کەسە نزیکەکانیشی نیگەران کردووە، هەربۆیە بڕیاریان داوە لە دەرەوەی یانە مەدریدییەکە بەدوای چارەسەری خێرادا بگەڕێن بۆ ئەوەی بتوانێت بەشێوەیەکی جێگیر بگەڕێتەوە ناو یاریگاکان و کۆتایی بەو ئازارە بهێنێت کە لە کاتی یاریکردندا هەستی پێ دەکات.

یۆڤانتۆس گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێکردەوە

لە هەواڵێکی نوێدا فابریزۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرای کرد یانەی یۆڤانتۆس لەگەڵ وێستن مەککینی ڕێککەوتووە یاریزانەکە بۆندەکەی لەگەڵ خانمە پیرەکە نوێ دەکاتەوە.

بەپێی زانیاریەکان بێت گرێبەستەکەی مەکینی تاکو ساڵی 2030 درێژ دەکرێتەوە،کە لە هاوینی ئەم ساڵ کۆتایی دەهاتوو یاریزانەکەش مووچەی ساڵانەی بەرز دەکرێتەوە بۆ 4 ملیۆن یۆرۆ.

مەککینی لە ساڵی 2021 لە شاڵکێی ئەڵمانیەوە ڕووی کردە یۆڤانتۆس و لەگەڵ یۆڤی وەکو یاریزانێکی کاریگەر لەیاریگادا دەردەکەوێت لە هاوینی ساڵی ڕابردوو تاکو ئێستا یۆڤانتۆس لەترسی لەدەستدانی یاریزانەکە چڕترین گفتوگۆی لەگەڵ کردوە،کە ئەمڕۆ گەیشتنە ڕێکەوتنی کۆتایی.

“سەرکار ڕێبوار”

مباپێ پەیامێکی نوێ لەسەر پێکانەکەی بڵاو دەکاتەوە

لە نوێتری قسەیدا کیلیان مباپێ،ئەستێرەی فەڕەنسی و یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەسەر پێکانەکەی دڵنیاییەکی دایە هاندەرانی یانەکە و بەستۆرەیەک لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام موژدەی گەڕانەوەیدا.

مباپێ لە ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی لە هۆڵی وەرزشی داناوە و لەسەری نووسیووە”هەموو شتێک بە کاری قورس دەکرێت” ئەم قسەیەی مباپێ پەردەی لەسەر نهێنیەکانی پێکانەکەی لادا،کە زۆرێک پێیان وابووە پێکانەکەی قورسە بەڵام نایدرکێنێت.

مباپێ لە دوو یاری ڕابردووی ڕیاڵ مەدرید دوورکەوتۆتەوە و لەبەرامبەر بێنفیکا و خێتافی یاری نەکرد،کە لە هەردوو یاریدا ڕیاڵ مەدرید بێ ئەوی پێوە دیار بوو.

“سەرکار ڕێبوار”

بایرن میونشن یەکەم و دووەمی بۆخۆی داگیر کردوە

پێگەی سکۆر 365 لیستی باشترین یاریزانی ئەوروپای بۆ مانگی دوو بڵاوکردەوە و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی پشکی شێری بەرکەتووە ، هەریەک لە هاری کەینی هێرشبەری ئینگلیزی یانەکە لە پلەی یەکەمە هەروەها لویس دیازی هێرشبەری کۆڵۆمبی لە پلەی دووەمی باشترینەکانە.

پێگەکە باسی لەوە کردووە، نونۆ مێندێسی هێرشبەری پورتوگالی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی لە پلەی سێیەمی باشترینەکانە و کۆڵ پالمەری ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی چێڵسی لە پلەی چوارەم دێت.

لە پلەی پێنجەمیش خوان گارسیای گۆڵچی ئیسپانی بەرشەلۆنە دەبینرێت و پلەی شەشەمیش نیکۆلا ڤلاسیکی کرواتی ناوەڕاستکاری یانەی تۆرینۆیە ، لە پلەی حەوتەم و هەشتەمیش هەریەک یان دیۆمەیندی یاریزانی یانەی لیپزیگی ئەڵمانیە و ڤینیسیۆس جینیۆری ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەبینرێن.

پلەی نۆیەم و دەیەمیش کۆتایی دێت بە ڕۆدری ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی مانچستەر سیتی و ویلی ئۆربانی بەرگریکاری یانەی لایپزیگی ئەڵمانیە.

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێران سرودی نیشتیمانیان نەگووتەوە

لە ساتێکی سەیر و دەگمەندا لە مۆندیالی ئافرەتاندا،یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێران لەکاتی لێدانی سروودی نیشتیمانی بەبێ دەنگی وەستان و ئامادە نەبوون سروودی نیشتیمانی وڵاتەکەیان بڵێنەوە،کە ئەم ڕووداوە چەندان شیکردنەوەی هەڵگرت.

بەپێی بەشێکی ڕای شارەزایانی تۆپی پێ ئەو کارەی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێران وەکو دەربڕینی ناڕەزایی بووە دژی جەنگ و ئاڵۆزیەکانی وڵاتەکەیان،کە ماوەی چەند ڕۆژێکە ئێران لە شەڕێکی قورسە.

ئەوەی جێگای سەرنجە هەر لە کاتی ئەو ڕووداوە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێران چاویان ناهەموواریەکی زۆری تێدا دەبیندرا و یاریەکەشیان دۆڕاند بە سێ گۆڵی بێوەڵام،کە دوای یاریەکە هیچ لێدوانێکیان لەسەر بارودۆخی وڵاتەکەیان نەدا.

“سەرکار ڕێبوار”

ڕیاڵ مەدرید و کڵۆپ لەیەکتری نزیکن

بەپێی سەرچاوەکانی BBC بەریتانی یانەی ڕیاڵ مەدرید و یۆرگن کۆڵپ بە ئەگەرێکی زۆرەوە ڕێکدەکەون و ڕاهێنەرە ئەڵمانیەکە بە دڵێکی پڕ هیواوە ئاماژەی ڕازی بوونی داوەتە ڕیاڵ مەدرید ئەمەش دوای چەند قسە و گفتۆگۆ.

کڵۆپ ئێستا لە کۆمپانیای ڕێد بۆڵ کار دەکات وەک بەڕێوبەری بەشی تۆپی پێ،بەڵام ڕەنگە ئەم ماوەیە لە کۆتاییەکانی کاری بێت لەو کۆمپانیایە ئەویش بەهۆی ئەنجامی خراپی ئەو یانانەی ڕێد بۆڵ پاڵپشتیان دەکات لەسەرووی هەموویانەوە لاپزیگ و ڕێدبۆڵ ساڵزبۆرگ.

وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید لەلایەن کڵۆپەوە ڕیاڵ مەدرید لەم دۆخە خراپەی ئێستە دەخاتە دەرەوە،کە یانەکە لەبارێکی زۆر نائاسایی دایە و کۆتا یاری خۆشی بەرامبەر خێتافی لەلالیگا دۆڕاند.

“سەرکار ڕێبوار”

فەرمی بەرشەلۆنە پێکانی ئەستێرەکانی راگەیاند

پاش ئەوەی لە یاریی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا هەردوو یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و بەرشەلۆنە ڕووبەرووی یەکتریبوونەوە بەڵام لە ساتی یارییەکەدا هانسی فلێکی راهێنەری بلەوگرانا بە ناچاری دوو گۆرانکاری ئەنجامدا، چونکە هەریەکە لە کۆنی و باڵدی بەهۆی هەست کردن بە ئازار داوای گۆرانکارییان کرد.

لە نوێترین پێشهاتدا پێگەی فەرمی بەرشەلۆنە راگەیاندرواێکی بڵاوکردووەتەوە و تێێدا هاتووە کە جولوێس کۆندی لە ماسولکەکانی قاچی راستیدا تووشی پێکانبووە و گەرانەوەشی بەندە بە وەڵامدانەوەی جەستەی بۆ چارەسەرەکان.

هەر لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە کە ئەلیخاندرۆ باڵدیش لە ماسولکەکانی قاچی چەپیدا تووشی پێکانبووە و بەم هۆکارەش نزیکی مانگێک لە یاریگاکان دادەبرێت.

پێکانی ئەم دوو بەرگریکارەکە کاریگەری لەسەر پلانەکانی فلێک دروست دەکات چونکە، یانەکە دوو یاریی گرنگی لە خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر نیوکاسڵ لەبەردەمە و هەردوو یاریزانەکەش بەشداری ناکەن.

هاری ماگوایەر زیندانی دەکرێت

لە هەواڵێکی نوێی تۆڕی سکای سپۆرت شۆکێکی هەڵدایە نێو ماڵی یانەی مانچێستەر یونایتد و بڵاویکردەوە هاری ماگوایەری ئەستێرەی ئینگلیزی بەهۆی تۆمەتبار کردنی بە دەستدرێژی سێکسی و ڕاکردن لە دادگا و بەرتیلدان سزای 15 مانگ زیندانی لە وڵاتی یۆنان بۆ دەرچووە.

بەپێی قسەی سکای سپۆرت بێت ئەم ڕووداوە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2021،کاتێک یاریزانەکە لە یەکێک لەیانە شەوانەکانی یۆنان دەبێتە شەڕی و دواتر پۆلیس دەستگیری دەکاتبۆ ماوەیەکی کاتی،ئەمڕۆش دوای ماوەیەکی زۆر و چەندین دانیشتنی دادگا سزای 15 مانگ زیندانی بۆ دەرچووە.

لای خۆشیانەوە هاری ماگوایەر لەڕێگەی پارێزەکانیەوە تانەیانداوە لەوم بڕیارەی دادگا و داوای پێداچوونەوەی خێرا دەکەن بەم بڕیاری،کە ئەگەر ئەم سزایە وەک خۆی بمێنێتەوە یاریزانەکە دەبێت ڕادەستی پۆلیسی یۆنان بکرێت.

“سەرکار ڕێبوار”

👤
Live: 16 Today: 392 📊 Click Here