لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ یاریەکەی پاشکۆی مۆندیال بڵاوکرایەوە

ئەمڕۆ لەسەر ڕاسپاردەی گراهام ئارنۆڵدی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لیستی یاریزانە بانگهێشکراوەکانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ یاری پاشکۆی مۆندیالی 2026 بڵاوکرایەوە و لەگەڵ بڵاو بوونەوەی لیستەکەش هەرایەکی زۆر کەوتە نێو شەقامی وەرزشی کوردستان و عێراق،ئەمەش بەهۆی بانگهێشت نەکردنی چەند ئەستێرەیەک بۆ هەڵبژاردەکە.

ئەوەی زۆر قسەی لەسەر کراوە و پرسیاری زۆر لەسەر کراوە بانگهێشت نەکردنی هاڕون ئەحمەدی ئەستێرە و ناوەڕاستکاری یانەی دهۆک،کە تاکو ئێستا کەس نازانێت هۆکار چییە ئەو یاریزانە بانگهێشتی هەڵبژاردەکە نەکراوە.

لەلایەکی دیکەشەوە لە لیستی هەڵبژاردەکە هەر یەکە لە ئاکام هاشم و پیتەر گۆرگیس و کومەیل سەعدی و میرخان دۆسکی و یوسف ئەمین دەبینرێن،کە زۆرێک ڕایان وایە هەبوونی ئاکام هاشم لە بەرگری هەڵبژاردەکە باشترین چەکی بەرگریە.

لیستی یاریزانانی بانگهێشت کراو

گۆڵپارێز:

کومەیل سەعدی،ئەحمەد باسل،فەهد تاڵب

بەرگریکار:

ڕێبین سولاقا،مەناف یونس،ئاکام هاشم،زەید تەحسین،زەید ئیسماعیل،ئەحمەد مەکەنزی،میرخاس دۆسکی،فرانس بترس،حسێن عەلی

ناوەڕاستکار:

ئەمیر عەماری،ئەیمار سیر،یوسف ئەمین،زیدان ئیقبال،حەسەن عەبدولکەریم،مارکۆ فەرەج،کێڤن یەعقوب،پیتەر گۆرگیس

هێرشبەر:

ئیبراهیم بایش،عەلی یوسف،ئەیمەن حوسێن،موهەنەد عەلی،عەلی حەمادی،عەلی جاسم

“سەرکار ڕێبوار”

ئەرجەنتین تووشی کێشەیەکی گەورە دەبێت

دەستەی تەکنیکی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کەوتووەتە ناو کێشەیەکی گەورەوە، دوای ئەوەی یاری فیناڵیسما بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا هەڵوەشایەوە.

یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا رۆژی یەکشەممە بە فەرمی ڕایگەیاند کە ئەو یارییە بڕیار بوو لە 27ی ئەم مانگەدا لە وڵاتی قەتەر لە نێوان پاڵەوانی کۆپا ئەمریکای 2024 و پاڵەوانی یۆرۆی هەمان ساڵدا ئەنجام بدرێت، بەهۆی دۆخی سیاسی و ململانێکانی ناوچەکەوە هەڵوەشاوەتەوە.

بەپێی هەواڵێکی تۆڕی تی وای سی سپۆرتس، هەڵوەشاندنەوەی یارییەکە بەرامبەر ئیسپانیا بووەتە هۆی سەرئێشەیەکی گەورە بۆ بەڕێوبەرانی ئەرجەنتین پێش دەستپێکردنی مۆندیالی 2026 چونکە ئەمە دەبێتە یەکەمین جار لە مێژوودا کە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەگاتە یارییەکانی مۆندیال بەبێ ئەوەی هیچ یارییەکی بەرامبەر هەڵبژاردەیەکی ئەورووپی ئەنجام دابێت.

هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی شوێنێکی جێگرەوە شکستیان هێناوە، ئەمەش وای کردووە ئەرجەنتین لە تاقیکردنەوەیەکی بەهێز بێبەش بێت بەرامبەر قوتابخانە جیاوازەکانی تۆپی پێی ئەورووپا پێش دەستپێکردنی گەورەترین کێبڕکێی جیهانی.

فلیک؛ توانای بردنەوەی چامپیۆنزلیگمان هەیە

لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هانزی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا هاتە بەردەمی میدیا و ڕۆژنامەنووسان و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە،کە باسی لەیاریەکەی ئەمشەو و ئامادەکاریەکانی تیپەکەی کرد.

فلیک دەربارەی ئامادەکاریەکانی تیپەکەی وتی؛ئێمە ئامادەکاریەکانی باشمان بۆ یاریەکەمان کردوە و دەزانین بەرامبەر تیپێکی بەهێز یاری دەکەین،دەمانەوێت بگەینە قۆناغی داهاتوو وە دەشتوانین.

سەبارەت بە یاری ئەمشەوی ڕیاڵ مەدرید فلیک وتی؛ ئەمشەو ئاگادارم بۆ یاریەکە،بەڕاستی ڕیاڵ مەدرید یاری ڕابردوو کارێکی گەورەی کرد،بەڵام لەبیری نەکەین تۆپی پێ هەمیشە ئەگەرێکی کراوەیە،منیش پاڵ بە قەنەفەکەم دەدەم و سەیری دەکەم.

“سەرکار ڕێبوار”

ئێران داوایەک لە فیفا دەکات

فیدراسیۆنی تۆپی پێ ئێران لەڕێگەی وەزیری وەرزشی وڵاتەکەوە داوایەکی فەرمی لە فیفا دەکات تاکو یاریەکانی هەڵبژاردەی ئێران لەمۆندیالدا بگوازێتەوە بۆ مەکسیک ئەمەش دوای ڕاوێژ و قسەی نێوان ئەندامانی وەرزشی ئێران ئەو قسەیە کراوە.

لای خۆشیەوە وەزیری وەرزشی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ئێمە ئێستا لە گفتوگۆداین لەگەڵ فیفا بۆ گواستنەوەی یاریەکانی هەڵبژاردەکەمان بۆ مەکسیک چونکە دوای ئەو هێرشانە بۆ سەر ئێرانپێمان وایە ئەمریکا بەهیچ شێوەیەک سەلامەت نییە بۆ ئێمە.

ئەم هەنگاوەی ئێرانیەکان دوای لێدوانێکی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دێت،کە گوتی؛ ئێمە پێشوازی لە هەڵبژاردەی ئێران دەکەین بۆ مۆندیال،بەڵام هیوادارم لەبەر سەلامەتی گیانی خۆیان بەشداری نەکەن.

“سەرکار ڕێبوار”

نەیمار؛ زۆر دڵتەنگم کاتێک بانگهێشتی هەڵبژاردەکەم نەکراوم،بەڵام ناوەستم

دوای ڕاگەیاندنی لیستی کۆتایی یاریزانانی هەڵبژاردەی بەڕازیل،کە بە بڕیاری کارلۆ ئانچێلۆتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە نەیمار جۆنیۆر لە پێکهاتەی هەڵبژاردەکە دوورخرایەوە،نەیماریش دوای ئەو بابەتە لە لێدوانێکیدا دڵتەنگی خۆی ڕاگەیاند و پەیامێکیشی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاوکردەوە.

نەیمار وتی؛ من زۆر دڵتەنگم بەوەی بانگهێشتی هەڵبژاردەکەم نەکراوە،ئەمە بۆمن زۆر ئازار بەخش دەبێت،بەڵام ناوەستم و دەمەوێت هەموو شتێک بکەم دواتریش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X نەیمار وتی؛سوپاس بۆ پەیام و پاڵپشتیەکانتان،بەڵام هێشتا ئامانجەکەمان ماوە و ئێمە بەبێ دەنگی کاری بۆ دەکەین و دەیبینن.

نەیماری تەمەن 34 ساڵ لەجەنگێکی گەورەیە لەگەڵ خۆی و یاری کردنی،کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەوڵێکی زۆر دەدات تاکو بەشداری مۆندیال بکات،ئەمەش جگە لەو هەرا و پاڵپشتیەی لەدوای نەیمارە بۆ بانگهێشت کردنی لە مۆندیالدا.

“سەرکار ڕێبوار”

ئارن سڵۆت نزیکە لە دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی

یانەی لیڤەرپوڵ لە دۆخێکی هەستیار و پڕ لە فشاردایە ئەنجامە ناجێگیرەکانی ئەم دواییەی تیپەکە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ئەورووپی کارگێڕی یانەکەی ناچار کردووە بە جددی بیر لە دوورخستنەوەی ئارن سڵۆت بکەنەوە.

بەپێی هەواڵێکی تۆپ سکێڵز سپۆرتس، یاریی داهاتووی سوورپۆشەکان لە چامپیۆنز لیگ بەرامبەر یانەی گەڵاتەسەرای تورکی، تەنها یارییەکی ئاسایی نییە، بەڵکو بڕیاردەری کۆتایی دەبێت لەسەر چارەنووسی ئەم راهێنەرە هۆڵەندیەیە لە لیڤەرپوڵ.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەر لیڤەرپوڵ نەتوانێت بەسەر بەربەستی یانە تورکییەکەدا سەربکەوێت و لە پاڵەوانێتییەکە ماڵئاوایی بکات، ئەوا کارگێڕی یانەکە بێ دوودڵی لەم هەفتەیەدا کۆتایی بە گرێبەستی سڵۆت دەهێنێنن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە هاندەرانی یانەکە چاوەڕوانییەکی زۆریان لە جێگرەوەکەی یۆرگن کڵۆپ هەبوو، بەڵام ئێستا وادیارە کاتەکانی ئەو لەگەڵ تیپەکە بەسەرچوون، مەگەر ئەوەی تەنها پەرجۆیەکی گەورە لە یاریگادا ڕوو بدات و تیپەکە بگەیەنێتە قۆناغی داهاتوو.

هانسی فلیک بەرشەلۆنە دوا وێستگەی کاروانی وەرزشیم دەبێت

فلیک راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە پێش رووبەڕووبوونەوەی نیوکاسڵ یونایتد لە چامپیۆنز لیگ، جەختی لەسەر پێویستی پێشکەشکردنی یارییەکی نموونەیی کردەوە.

فلیک ئاماژەی بەوە کرد کە رکابەرەکەیان لە ڕووی جەستەییەوە زۆر بەهێزن و لە هێرشی هەڵگەڕاوەدا خێران، بۆیە پێویستە یاریزانەکانی بە متمانەیەکی زۆرەوە یاری بکەن و سوود لەو بۆشاییانە وەربگرن کە دروست دەبن.

سەبارەت بە داهاتووی خۆی و نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، فلیک رایگەیاند کە ئێستا کاتی قسەکردن نییە لەو بارەیەوە و هەموو تەرکیزی لەسەر یارییەکەیە، بەڵام وتی: من لێرە زۆر دڵخۆشم ڕەنگە بەرشەلۆنە دوا یانە و دوا کار بێت لە ژیانی وەرزشی مندا.

هەروەها باسی لە سەردانەکەی خوان لاپۆرتا کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە پەیامی سەرۆک هەمیشە جەختکردنەوەیە لەسەر فەلسەفەی یانەکە و رێبازی کرۆیڤ، کە تەنها بردنەوە گرنگ نییە، بەڵکو شێوازی بردنەوەکە و رۆحیەتی تیمەکە لە هەموو شتێک گرنگترە.

راهێنەرەکە باسی لەوە کرد کە لامین یامال یاریزانێکە دەتوانێت جیاوازی دروست بکات و بۆ یارییەکە ئامادەیە و بەشداردەبێت بەرامبەر نیوکاسڵ.

ئەستێرەیەکی دیکەی ڕیال مەدرید دووچاری پێکان بوو

لە نوێترین هەواڵدا لەسەر یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕۆژنامەی ئاسی ئێسپانی بڵاوی کردەوە یانەی ڕیاڵ مەدرید ئێستە کەوتۆتە نێو قەیرانێکی نوێوە،کە ئەمجارە پێکانی تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی یانەکەیە.

بەپێی زانیاریەکان بێت دوێنێ شەو لەکاتی خۆ گەرم کردن بۆ یاری بەرامبەر مان سیتی کۆرتوا دووچاری پێکان دەبێت و گێمی یەکەمیش بە پێکانەوە یاری دەکات،دواتر لە گێمی دووەم گۆڕانکاری پێدەکرێت و ناتوانێت بەردەوام بێت.

ئەوە جێگای گومانە لەکۆرتوا،جۆر و بارودۆخی پێکانەکەیەتی،کە بە ئەگەرەێکی زۆرەوە ناتوانێت بۆ یاری داهاتووی ڕیاڵ مەدرید یاری بکات لە دێربی بەمەدرید ژهەمبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید.

“سەرکار ڕێبوار”

مان سیتی بیر لە دوورخستنەوەی گواردیۆلا دەکاتەوە

لە هەواڵێکی نوێدا ڕۆژنامەی سەنی بەریتانی ئەمڕۆ بڵاوی کردەوە یانەی مانچێستەر سیتی دوێنێ شەو ڕێک دوای شکستەکەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەکە کۆبوونەتەوە و قسەیان لەسەر دوا دیدارەکانی نێوان مان سیتی و گواردیۆلا کردوە.

بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان بێت لە کۆبوونەوەکەدا بەرپرسانی مان سیتی هەستیان بە ڕەشبینی ڕاهێنەرەکە کردوە و بەڕوونی بە گواردیۆلایان وتووە کاتێک دیاری بکە بۆ جێهێشتنی یانەکە،پێپیش وتووێتی دوای جامی کاراباو قسەی لێدەکەینەوە و بڕیاری خۆم دەدەم.

شایەنی باسە مان سیتی بۆ چوارەم ساڵە لەسەر یەکتری لە چامپیۆنزلیگ دەردەکرێ و پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەکەش زۆر بێ هیوا خۆی دەبینێتەوە لەم حاڵەدا،کە ڕەنگە خۆی لە کۆتا ساڵ ببینێتەوە لە سیتی.

“سەرکار ڕێبوار”

بەفەرمی مەغریب کرایەوە پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای 2025

بەفەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقا دوای لێکۆڵینەوەی تەواو لە یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ساڵی 2025 هەڵبژاردەی مەغریب کرایە پاڵەوانی جامەکە،کە یاریەکە لەنێوانی هەڵبژاردەی مەغریب و سەنیگال بوو،هەڵبژاردەی سەنیگالیش یاریەکەی بردبۆوە.

ئەم بابەتە لەسەر سکاڵایەکی هەڵبژاردەی مەغریب دروست بوو،کاتێک دوای ئاڵۆزی یاریەکە و چوونە دەرەوە هەڵبژاردەی سەنیگال لە یاریگادا مەغریب داوای کرد جامەکە لە سەنیگال وەربگرنەوە بەهۆی ئەم حاڵەتەوە،فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقاش ڕەزامەند بوو لەسەر وەرگرتنەوە جامەکە لە سەنیگال و پێدانی بە مەغریب،یاریەکەش بە 3 گۆڵی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی مەغریب هەژمار کرا.

ئەمە بۆ یەکەمین جارە لەمێژوودا حاڵەتێکی لەو جۆرە لە تۆپی پێ ڕوودەدات و ئەم بابەتەش هەرایەکی زۆری دروست کردوە لە شەقامە وەرزشیاکاندا،کە ئێستا دوو لایەن هەن لەسەر ئەم بڕیارە،لانێک پێیان وایە شایەنی ئەم حاڵەتە سەنیگالیەکان بەهۆی جێهێشتنی یاریگا و لایەنێکیش دەڵێن مەغریب حەقی خۆی لەیاریەکە وەرگرتووە دەبووایە جامەکە بۆ سەنیگال بووایە.

“سەرکار ڕێبوار”

👤
Live: 32 Today: 880 📊 Click Here