شاندی پارتی و هەیبەت حەلبووسی جەخت لە پاراستنی ئاسایشی وڵات و دامەزراوەکان دەکەنەوە

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و شاندێکی باڵای پارتی، پرسی پێکهێنانی حکوومەت و شایستە دەستوورییەکانیان تاوتوێ کرد، هاوکات هەردوولایان جەختیان لە پاراستنی ئاسایشی وڵات و دامەزراوەکان کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ـی نیسانی 2026، هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە پرسە سیاسییەکان و پێویستی تەواکردنی شایستە دەستوورییەکان کرا بۆ پێکهێنانی حکوومەتێک کە بتوانێت داواکارییەکانی ئەم قۆناغە بە دی بهێنێت.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی ئەمنیی وڵات تاوتوێ کرا، بە تایبەتی ئەو هێرشە نەخوازراوانەی کە کراونەتە سەر کوردستان.هەردوولا جەختیان لەسەر رەتکردنەوەی هەموو جۆرە دەستدرێژییەک بۆ سەر ئاسایشی وڵات و دامەزراوەکانی کردەوە.

کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە دهۆکەوە دەستپێدەکات و تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2-4-2026 کەش / لەئەنجامی کاریگەری نزمە پەستانی دەریای سپی ناوەڕاست ,ئاسمانی هەرێم بەگشتی هەوری تەواو دەبێت, لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ شەپؤلێکی دابارین سەرەتا لەناوچە سنووریەکانی رۆژئاوا ( پارێزگای دهۆک) بەشێوەی نمە بارانی کەم بۆ مام ناوەند دەستپێدەکات پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە تەواوی ناوچەکانی تری هەرێم دەگرێتەوە, بۆ کاتەکانی شەو کاریگەری لاواز دەبێت بۆ نمە بارانی پچرپچر ی لابەلا. خێراى با / لەسەر خۆ – مام ناوەند ( 10 – 20) کم/ک. ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت. پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە بە ( 1- 3 ) بەراوورد بە تۆمارکراوی دوێنێ. مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9) کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین ( 5 – 7) کم دەبێت بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ: هەولێر 19 پلەی سیلیزی پیرمام 16 پلەی سیلیزی سۆران 16 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران 8 پلەی سیلیزی سلێمانی 17 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ 18پلەی سیلیزی دهۆک 15 پلەی سیلیزی زاخۆ 16 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی

سبەی هەینی 3 – 4- 2026 کەش/ بەهۆی بەردەوامی کاریگەری نزمە پەستانی ئاماژەپێکراو, ئاسمانی هەرێم هەر بە ناجێگری دەمینێتەوە بۆیە بەگشتی نمە باران لەناوچە جیاجیاکاندا بەردەوامی دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان وە لەناوچەکانی تر بەشێوەی پچرپچر دەبێت, کاریگەری نا سەقامگیری کەش بەردەوامی دەبێت بۆ کاتەکانی درەنگانی شەو زیاتر لەناوچەکانی سنووری رۆژهەلات (پارێزگاکانی سلێمانی و هەلەبجە) وە تاکو کاتەکانی بەیانی شەممە دەمینێتەوە. خێراى با / لەسەر خۆ – مام ناوەند ( 15 – 20) کم/ک. ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوادەبێت. پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە. مەوداى بینین / لە نێوان ( 7- 9) کم دەبێت.لەکات و شوێنی دابارین ( 5 – 7) کم دەبێت. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر 20 پلەی سیلیزی پیرمام 14 پلەی سیلیزی سۆران 14 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران 8 پلەی سیلیزی سلێمانی 18 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ 20 پلەی سیلیزی دهۆک 16 پلەی سیلیزی زاخۆ 17 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی

2 – 4- 2026

سەرۆکی حکومەت و سەرۆک وەزیرانی قەتەڕ دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و قەتەر و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/2 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و قەتەڕ و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

هەردوولا سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریاتستیانەیان کرد کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و قەتەڕ و نیگەرانی قووڵی خۆیان لە بەرانبەر پەرەسەندنی شەڕ و گرژییەکان لە ناوچەکە دەربڕی و جەختیان لە گرنگی پاراستنی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری کردەوە.

هەردوولا هاوڕابوون لەوەی میلیشیا و گرووپە لە یاسادەرچووەکان مایەی هەڕەشە و مەترسین و پێویستە حکومەتی عێراق کۆنترۆڵیان بکات.

سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەڕ, جەختی لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە دەبێ هەڕەشە و مەترسییەکانیش لەبەرچا بگیرێن. سەرۆکی حکومەت، هاوسۆزی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ خەڵکی قەتەڕ دووپات کردەوە .

هەردوولا کۆک بوون لە سەر پێویستی بەردەوامبوونی پەیوەندیی و هاوئاهەنگی بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگاری و ئاستەنگەکان.

کارەبای ناوچەیەکی دیکەی هەرێمی کوردستان دەبێتە 24 کاتژمێری

فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبای کۆیە، ئاشکرای دەکات لەمڕۆوە کۆیە و دەورووبەری دەبێتە پڕۆژەی رووناکی 24 کاتژمێری.

لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمانگەکەدا هاتووە: “ئاگاداری هاووڵاتییان دەگرێتەوە ئەمڕۆ 2026\4\2 ، لە کاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆوە کارەبای کۆیە و دەورووبەری دەبێتە پڕۆژەی رووناکی 24 کاتژمێری.”

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، تاوەکوو کۆتایی مانگی سێی 2026، نزیکەی 4.5 ملیۆن هاووڵاتی کە زیاترە لە 70%ـی هاووڵاتیانی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە لە ڕێگای پڕۆژەی ڕووناکی.

مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند بە مەبەستی گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان تاوەکوو کۆتایی ساڵی 2026. لە مانگی ئایاریشدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری پەسەندکردنی پڕۆژەکەی دەرکرد.

پرۆژەی ڕووناکی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو کوردستان دابین دەکات تاوەکوو کۆتایی ساڵی 2026. ئێستا سەنتەری هەموو شارەکان کارەبای 24 کاتژمێریان بۆ دابینکراوە.

دهۆک 2 هەزار پارچە زەوی دابەش دەکرێت

دەست بە قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی 2 هەزار پارچە زەوی لە دهۆک کرا. بە ئامادەبوونی پارێزگاری دهۆک، پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران دەستیپێکرد و بەمەش کۆی گشتی ئەو زەویانەی لە پارێزگای دهۆک دابەشکراون، گەیشتە 8 هەزار پارچە زەوی.

هەولێر دەبێتە خاوەنی گەورەترین نەخۆشخانەی شێرپەنجە لە عێراق

لە ھەولێر، دەربارەی دەست بە دروستکردنی گەورەترین نەخۆشخانەی شێرپەنجە لەسەر ئاستی ھەرێم و عێراق بەستانداردی جیھانی کراوە، باڵەخانەکەی لە قۆناغی تەواوبوون دایە، سەرۆکی حکوومەت بەخۆی چاودێری دەکات و بڕیارە پێش وادەی خۆی تەواو بێت.

کارەبا و ئاو و تەواوکارییەکانی دی تەواو بووە و، دواتریش دەست بە دابینکردنی پێداویستی و ئامێرەکان دەکرێت، بڕیاربوو بە سێ ساڵ تەواو بکرێت، بەڵام کارەکان پێش وادەی خۆی بەڕێوەدەچن، ساڵێک و شەش مانگە کاری تێدا دەکرێت، بەقەد ساڵێک و ١٠ مانگ کاری تێدا کراوە.

ئەو نەخۆشخانەیە کە گەورەترین نەخۆشخانەیە لە ھەرێم و عێراق، ٢٠٠ تەختییە و ھەموو بەشەکانی چارەسەری شێرپەنجە و دەستنیشانکردنی لە سەرەتای نەخۆشیەکە تاوەکو چارەسەری تێدایە، ھەرچەندە ئێستاش ھەموو بەشەکان ھەنە بەڵام بەتەواوبوونی ئەو نەخۆشخانەیە کە بەستانداردی جیھانی دروست کراوە دەچینە قۆناغێکی زۆر پێشکەوتوو.

دکتۆرە چیمەن بابەکر:بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەم کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان

دکتۆرە چیمەن بابەکر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێونەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتئ دیموکراتی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆری کۆمەلایەتی فیس بوو نووسیەتی: وەکۆئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە توندی سەرکۆنەی هێرشە درۆنییە بەردەوامەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکەم، کە لەلایەن گروپ و میلیشیا و تاقمە چەکدارەکانی دەرەوەی یاسا دژ بە ماڵ و حاڵی هاوڵاتیانی سیڤیل و کۆمپانیای مەدەنی و ژێرخان و بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێن.

هەر لە نووسینەکەیدا ئەمەشی خستووتە روو: جێگەی نیگەرانییە، کە بەمەبەستی دروستکردنی ناسەقامگیری و پشێوی تاوەکوو ئێستا زیاتر لە ٦٠٠ جار هێرش کراوەتە سەر خاکی هەرێمی کوردستان، ئەم گروپ و تاقمە چەکدارانەی، کە لەدەرەوەی یاسان هەڕەشەی ڕاستەقینەن بۆ سەر هەرێمی کوردستان و عێراق، ناکرێت حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ خۆی لە بەرپرسیارێتی بدزێت، پێویستە لەسەری کاری جددی بکات بۆ کۆنترۆڵکردنیان. پێویستە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ڕاشەکاوانە ئەم هێرشانە ئیدانە بکات و هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بەم کردارە نایاسایی و نامرۆڤانە ڕابگەیەنێت. دکتۆر چیمەن بابەکر بارزانی

تەرمێک لە زێی گەورە دۆزرایەوە

وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایەگەیاند، کە تەرمیێک لەنێو ئاوی زێی گەورە لە سنوری قەزای خەبات دۆزرایەوە.

موقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر۱۲:۲٠ خولەک تیمی ژێرئاو کەوتنی قەزای خەباتی سەر بە بەڕێوبەرایەتیمان ئاگادار کرانەوە لە بونی تەرمی ئافرەتێک لەنێو ئاوی زێی گەورە لە سنوری قەزای خەبات.

هەروەها موقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوو توانرا تەرمەکە دەربهێنرێتەوە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی کراوە.

رێباز یونس

لە هەریر .. بە ئامادەبوونی وەزیری کار و پارێزگاری هەولێر، سەنتەرێکی چارەسەری ئۆتیزم لە قەزاكە کرایەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە2026.4.2، لە چوارچێوەی گرنگیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کەرتی کۆمەڵایەتی و بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئۆتیزم، بە ئامادەبوونی کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و شێخ حەسەن عەلائەدین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای ڕوانگە، سەنتەری ئۆتیزمی ڕوانگە لە قەزای هەریر کرایەوە.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، کە زەکیە محمەد ساڵح، بریکاری وەزارەتی کار و یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر و شێروان جەلال، قائیمقامی قەزای هەریر و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی حزبی و حکومی ناوچەکە ئامادەی بوون، دوای کردنەوەی سەنتەرەکە و بەسەرکردنەوەی بەشە جیاوازەکانی، پارێزگاری هەولێر لە وتەیەکدا وێڕای دەستخۆشی لە دەزگای ڕوانگە بۆ دروستکردنی سەنتەرەکە، پیرۆزبایی لە دانیشتووانی ناوچەکە کرد.

هەروەها جەختی لە گرنگیی ئەم جۆرە پڕۆژانە کردەوە و ڕایگەیاند: “کردنەوەی ئەم سەنتەرە هەنگاوێکی گرنگە بۆ خزمەتکردنی ئەو منداڵانەی پێویستیان بە چاودێریی تایبەت هەیە، تاوەکو لە ناوچەکەی خۆیاندا و بەبێ ماندووبوون خزمەتگوزارییە پەروەردەیی و تەندروستییەکانیان پێ بگات.”

ئەم سەنتەرە نوێیە بەپێی ستانداردە سەردەمییەکان لەلایەن دەزگای ڕوانگە بە ئامانجی ژینگەیەکی لەبار بۆ گەشەپێدانی تواناکانی تووشبووانی ئۆتیزم دروستکراوە و هاوکارێکی سەرەکی دەبێت بۆ سوککردنی ئەرکی خێزانەکانیان لە دەڤەرەکەدا.

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە حکومەتی هەرێم کار دەکات بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییە تایبەتەکان تەنها لە سەنتەری شارە گەورەکاندا کورت نەبنەوە و بگەنە قەزا و ناحیەکان، بە مەبەستی دابینکردنی یەکسانی لە دەستڕاگەیشتن بە مافە سەرەتاییەکانی ئەو چینە ئازیزەی کۆمەڵگە.

هۆکاری پچڕانی کارەبا لە بەشێکی گەڕەک و دەوروبەری هەولێر ئاشکرا بوو

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی کارەبا بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس راگەیاند: پچڕانی کارەبا لە بەشێکی گەڕەکەکانی هەولێر و دەوروبەری، بەهۆی هەبوونی کێشەی تەکنیکییە لە فیدەر و بگۆڕەکان، لە ماوەیەکی کەمدا کارەبا دەگەڕێتەوە دوخی ئاسایی خۆی.

👤
Live: 6 Today: 0 📊 Click Here