بایرن میونشن یەکەم و دووەمی بۆخۆی داگیر کردوە

پێگەی سکۆر 365 لیستی باشترین یاریزانی ئەوروپای بۆ مانگی دوو بڵاوکردەوە و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی پشکی شێری بەرکەتووە ، هەریەک لە هاری کەینی هێرشبەری ئینگلیزی یانەکە لە پلەی یەکەمە هەروەها لویس دیازی هێرشبەری کۆڵۆمبی لە پلەی دووەمی باشترینەکانە.

پێگەکە باسی لەوە کردووە، نونۆ مێندێسی هێرشبەری پورتوگالی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی لە پلەی سێیەمی باشترینەکانە و کۆڵ پالمەری ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی چێڵسی لە پلەی چوارەم دێت.

لە پلەی پێنجەمیش خوان گارسیای گۆڵچی ئیسپانی بەرشەلۆنە دەبینرێت و پلەی شەشەمیش نیکۆلا ڤلاسیکی کرواتی ناوەڕاستکاری یانەی تۆرینۆیە ، لە پلەی حەوتەم و هەشتەمیش هەریەک یان دیۆمەیندی یاریزانی یانەی لیپزیگی ئەڵمانیە و ڤینیسیۆس جینیۆری ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەبینرێن.

پلەی نۆیەم و دەیەمیش کۆتایی دێت بە ڕۆدری ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی مانچستەر سیتی و ویلی ئۆربانی بەرگریکاری یانەی لایپزیگی ئەڵمانیە.

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێران سرودی نیشتیمانیان نەگووتەوە

لە ساتێکی سەیر و دەگمەندا لە مۆندیالی ئافرەتاندا،یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێران لەکاتی لێدانی سروودی نیشتیمانی بەبێ دەنگی وەستان و ئامادە نەبوون سروودی نیشتیمانی وڵاتەکەیان بڵێنەوە،کە ئەم ڕووداوە چەندان شیکردنەوەی هەڵگرت.

بەپێی بەشێکی ڕای شارەزایانی تۆپی پێ ئەو کارەی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێران وەکو دەربڕینی ناڕەزایی بووە دژی جەنگ و ئاڵۆزیەکانی وڵاتەکەیان،کە ماوەی چەند ڕۆژێکە ئێران لە شەڕێکی قورسە.

ئەوەی جێگای سەرنجە هەر لە کاتی ئەو ڕووداوە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێران چاویان ناهەموواریەکی زۆری تێدا دەبیندرا و یاریەکەشیان دۆڕاند بە سێ گۆڵی بێوەڵام،کە دوای یاریەکە هیچ لێدوانێکیان لەسەر بارودۆخی وڵاتەکەیان نەدا.

“سەرکار ڕێبوار”

ڕیاڵ مەدرید و کڵۆپ لەیەکتری نزیکن

بەپێی سەرچاوەکانی BBC بەریتانی یانەی ڕیاڵ مەدرید و یۆرگن کۆڵپ بە ئەگەرێکی زۆرەوە ڕێکدەکەون و ڕاهێنەرە ئەڵمانیەکە بە دڵێکی پڕ هیواوە ئاماژەی ڕازی بوونی داوەتە ڕیاڵ مەدرید ئەمەش دوای چەند قسە و گفتۆگۆ.

کڵۆپ ئێستا لە کۆمپانیای ڕێد بۆڵ کار دەکات وەک بەڕێوبەری بەشی تۆپی پێ،بەڵام ڕەنگە ئەم ماوەیە لە کۆتاییەکانی کاری بێت لەو کۆمپانیایە ئەویش بەهۆی ئەنجامی خراپی ئەو یانانەی ڕێد بۆڵ پاڵپشتیان دەکات لەسەرووی هەموویانەوە لاپزیگ و ڕێدبۆڵ ساڵزبۆرگ.

وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید لەلایەن کڵۆپەوە ڕیاڵ مەدرید لەم دۆخە خراپەی ئێستە دەخاتە دەرەوە،کە یانەکە لەبارێکی زۆر نائاسایی دایە و کۆتا یاری خۆشی بەرامبەر خێتافی لەلالیگا دۆڕاند.

“سەرکار ڕێبوار”

فەرمی بەرشەلۆنە پێکانی ئەستێرەکانی راگەیاند

پاش ئەوەی لە یاریی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا هەردوو یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و بەرشەلۆنە ڕووبەرووی یەکتریبوونەوە بەڵام لە ساتی یارییەکەدا هانسی فلێکی راهێنەری بلەوگرانا بە ناچاری دوو گۆرانکاری ئەنجامدا، چونکە هەریەکە لە کۆنی و باڵدی بەهۆی هەست کردن بە ئازار داوای گۆرانکارییان کرد.

لە نوێترین پێشهاتدا پێگەی فەرمی بەرشەلۆنە راگەیاندرواێکی بڵاوکردووەتەوە و تێێدا هاتووە کە جولوێس کۆندی لە ماسولکەکانی قاچی راستیدا تووشی پێکانبووە و گەرانەوەشی بەندە بە وەڵامدانەوەی جەستەی بۆ چارەسەرەکان.

هەر لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە کە ئەلیخاندرۆ باڵدیش لە ماسولکەکانی قاچی چەپیدا تووشی پێکانبووە و بەم هۆکارەش نزیکی مانگێک لە یاریگاکان دادەبرێت.

پێکانی ئەم دوو بەرگریکارەکە کاریگەری لەسەر پلانەکانی فلێک دروست دەکات چونکە، یانەکە دوو یاریی گرنگی لە خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر نیوکاسڵ لەبەردەمە و هەردوو یاریزانەکەش بەشداری ناکەن.

هاری ماگوایەر زیندانی دەکرێت

لە هەواڵێکی نوێی تۆڕی سکای سپۆرت شۆکێکی هەڵدایە نێو ماڵی یانەی مانچێستەر یونایتد و بڵاویکردەوە هاری ماگوایەری ئەستێرەی ئینگلیزی بەهۆی تۆمەتبار کردنی بە دەستدرێژی سێکسی و ڕاکردن لە دادگا و بەرتیلدان سزای 15 مانگ زیندانی لە وڵاتی یۆنان بۆ دەرچووە.

بەپێی قسەی سکای سپۆرت بێت ئەم ڕووداوە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2021،کاتێک یاریزانەکە لە یەکێک لەیانە شەوانەکانی یۆنان دەبێتە شەڕی و دواتر پۆلیس دەستگیری دەکاتبۆ ماوەیەکی کاتی،ئەمڕۆش دوای ماوەیەکی زۆر و چەندین دانیشتنی دادگا سزای 15 مانگ زیندانی بۆ دەرچووە.

لای خۆشیانەوە هاری ماگوایەر لەڕێگەی پارێزەکانیەوە تانەیانداوە لەوم بڕیارەی دادگا و داوای پێداچوونەوەی خێرا دەکەن بەم بڕیاری،کە ئەگەر ئەم سزایە وەک خۆی بمێنێتەوە یاریزانەکە دەبێت ڕادەستی پۆلیسی یۆنان بکرێت.

“سەرکار ڕێبوار”

گرووپی گۆڵدمان ساکس: بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز نرخی گاز دوو هێندە بەرزدەبێتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، 2ـ3-2026، گرووپی کۆمپانیاکانی گۆڵدمان ساکس کە لەبوارەکانی وەبەرهێنان، بانک و خزمەتگوزاری دارایی کاردەکات، رایگەیاند، پێشبینی دەکەن نرخی گازی سروشتی ئەوروپا زیاتر لە دوو هێندە بەرزبێتەوە، ئەگەر ناردنی گاز لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە بۆ ماوەی مانگێک بوەستێت.

شرۆڤەکارانی گرووپی گۆڵدمان ساکس، لە یاداشتێکدا نووسیویانە، پێوەرەکان le ئەوروپا و ئاسیا بە دەگمەن نرخی مەترسی پەیوەست بە ئێرانیان داناوە، نزیکەی یەک لەسەر پێنجی دابینکردنی گازی سروشتی شل لە جیهاندا کە زۆربەیان لە قەتەرەوە هاتووە، بەم گەرووەدا تێدەپەڕن.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، “داخستنی یەک مانگ دەتوانێت ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی گازی ئەوروپا و نرخی LNG لە ئاسیا بە رێژەی 130%، کە دەگاتە نزیکەی 25 دۆلار بۆ هەر ملیۆن یەکە گەرمییەکانی بەریتانیا.”

شرۆڤەکاران ئاماژەیان بەوەشکردووە، ” ئەگەر زیاتر لە دوو مانگ گواستنەوەی گاز لە رێگەی گەرووی هورمزەوە رابگیرێت، پێدەچێت نرخی گازی ئەوروپا بۆ زیاتر لە 100 یۆرۆ بۆ هەر مێگاوات کاتژمێرێک، نزیکەی 35 دۆلار بۆ هەر ملیۆن یەکەیەکی گەرمی بەریتانیا بەرزبێتەوە، ئەمەش ئەگەری هەیە خواستی جیهانی لەسەر گاز کەم ببێتەوە.

هەروەها کۆمپانیاکە پێشنیازی کردووە “کاریگەرییەکانی لەسەر گازی سروشتی ئەمریکا سنووردار دەبێت، بەو پێیەی ئەمریکا هەناردەکاری سەرەکیی گازی سروشتی شلە.”

دوێنێ یەکشەممە، 1ـی ئاداری 2026، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، زیاتر لە 150 تانکەری نەوت و گاز لە ئاوەکانی کەنداو لە دەرەوەی گەرووی هورمز گیریان خواردووە و ناتوانن بە گەرووەکە تێپەڕن.

بەرپرسێكی حكوومی: حكوومەتی عێراق ڕێگر بوو لە دانانی دژەمووشەك و دژەدرۆن لە كۆرمۆر

نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا داوایه‌كی له‌ میدیاكان كرد، هه‌روها ئاشكرای دەكات كە پچڕانی كاره‌بای 24 كاتژمێری بەهۆی ئەوەوەیە بەغدا رازی نەبووە سیستەمی دژەمووشەك لە نزیك كێڵگەی كۆرمۆر دابنرێت.

به‌ختیار حاجی حه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌دواداچوون له‌ نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌غدا له‌ بلاوكراوه‌یه‌كدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) نووسیویەتی، “شه‌ڕێكی گه‌وره‌ چوار ده‌وره‌مانی گرتووه‌ بۆیە داوا لە دەزگاكانی راگەیاندن و میدیاكاران دەكەم لە كاتی گه‌یاندنی هه‌واڵ، شوێنی كه‌وتن و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی درۆن و مووشه‌ك و هێرشه‌كان ئاشكرا نه‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی هێرشكاران سوود له‌ زانیارییه‌كان وه‌رنه‌گرن.”

بەختیار حاجی حەمەد گوتیشی: “‌تا ئێستا هیچ هێرشێك زیانی گیانیی نه‌بووه، پێویسته‌ ستاییشی سیاسه‌تی هاوسه‌نگ و عەقڵانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هەوڵەكانی هاوپه‌یمانان بكه‌ین بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێرشه‌كان‌ و بۆ ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌ی كراون‌ بۆ خۆپارێزی.”

جەختیشی كردووەتەوە: ”ڕاسته‌ له‌ كاتی شه‌ڕدا قه‌یرانی ئاو و كاره‌با دروست ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی فیدراڵی رێگر نه‌بوایه‌، ئێستا كۆرمۆریش دژه‌درۆن و رۆكێتی ده‌بوو، بەمەش كاره‌بای 24 كاتژمێری كێشەی بۆ دروست نەدەبوو.”

بلومبێرگ: تێچووی گواستنەوەی گازی شل 100% زیادبووە

بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بۆ سێیەم رۆژ لەسەر یەکتر نرخی نەوت بەرزبووەوە، کاریگەرییەکەشی زیاتر بەهۆی داخرانی گەرووی هورمزەوەیە لەلایەن ئێرانەوە، چونکە تا ئێستا نزیکەی 750 کەشتیی گیریان خواردووە و ناتوانن لە گەرووەکە بپەڕێنەوە. نرخی نەوتی خاوی برێنت تا کاتژمێر 01:07 بە کاتی گرێنتش بە 78 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە، بەڵام رۆژی دووشەممە گەیشتە، 82.37 دۆلار، کە بەرزترین ئاست بووە لە مانگی یەکی ساڵی 2025ەوە. هەروەها نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساسی ئەمریکا 74 سەنت بەرزبووەوە کە دەکاتە 1% بۆ 71.97 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک. ئەم بەرزبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان پەرەیان سەندووە، هەروەها بەگوێرەی راپۆرتە هەواڵییەکان ئێران ژێرخانی وزەی لە وڵاتانی کەنداو و کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی گەرووی هورمز کردۆتە ئامانج. ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە کە وەبەرهێنەران چاودێری پەرەسەندنە سەربازییەکان لەسەر وزەی جیهانی دەکەن، ئەمەش نیگەرانیی دروستکردووە لەوەی فشاری سەر بازاڕەکان بەردەوام دەبن. هەروەها ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی بلومبێرگ بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان رایگەیاند، تێچووی بەکرێگرتنی کەشتی گازی سروشتی شل (LNG) لە دەریای ئەتڵەسی بە رێژەی 100% زیادی کردووە و بۆ هەر کەشتییەک رۆژانە 200 هەزار دۆلاری تێپەڕاندووە. بەرپرسێکی وەزارەتی وزەی کۆریای باشوور بە بلومبێرگی راگەیاند، “سیئۆل کاردەکات بۆ دەستەبەرکردنی دابینکردنی گاز، چونکە قەتەر بەرهەمهێنانی راگرتووە.”

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لە بەرزبونەوەدایە

نرخی نەوت بۆ سێیەم رۆژی یەک لە دوای یەک بەرزبووەوە و گەیشتە نزیکەی 79 دۆلار.

نیگەرانی لە پچڕانی گواستنەوەی نەوت لە گەرووی هورمز و تووندبوونی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتن.

نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور ئەمڕۆ سێشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، 1 دۆلار و 13 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 78 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور رۆژی دووشەممە بە 82 دۆلار 37 سەنت کرایەوە، بەڵام پاش چەند کاژێرێک پاشەکشەی کرد.

نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش ئەمڕۆ سێشەممە 74 سەنت بەرزبووەوە و بە 71 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەر دوو نرخەکانی نەوت لە نزیک بەرزترین ئاستەکانی خۆیان لە دوای مانگی یەکی ساڵی 2025 وە مامەڵەیان پێوەدەکرێت.

تاوەکو ئێستا نرخی نەوت لە رۆژی دووشەممەوە نزیکەی 7٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لە بەرزبوونەوەدایە

نرخی نەوت بۆ سێیەم رۆژی یەک لە دوای یەک بەرزبووەوە و گەیشتە نزیکەی 79 دۆلار.

نیگەرانی لە پچڕانی گواستنەوەی نەوت لە گەرووی هورمز و تووندبوونی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتن.

نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور ئەمڕۆ سێشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، 1 دۆلار و 13 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 78 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور رۆژی دووشەممە بە 82 دۆلار 37 سەنت کرایەوە، بەڵام پاش چەند کاژێرێک پاشەکشەی کرد.

نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش ئەمڕۆ سێشەممە 74 سەنت بەرزبووەوە و بە 71 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەر دوو نرخەکانی نەوت لە نزیک بەرزترین ئاستەکانی خۆیان لە دوای مانگی یەکی ساڵی 2025 وە مامەڵەیان پێوەدەکرێت.

تاوەکو ئێستا نرخی نەوت لە رۆژی دووشەممەوە نزیکەی 7٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

👤
Live: 58 Today: 565 📊 Click Here