ئاگادارییەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند، سەبارەت بەو فەرمانبەرانەی تا ئێستا خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار نەکردووە، یاخوود ئەو فەرمانبەرانەی کە خۆیان تۆمار کردووەو ئاگادارکراون کە کارتەکانیان وەربگرنەوە، بەڵام تا ئێستا کارتەکانیان وەرنەگرتۆتەوە.

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نرخەکانیان کەمێک گۆڕانکاریان بەسەرداهاتوە.

ئەمڕۆ دووشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت بەرزبونەوەیەکی کەمی تۆمارکردوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت (Brent) لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 67.80$ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ بەیانی 5 سەنت لە نرخەکەی بەرزبووەوە.

هاوكات، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش (WTI) کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینی کە بە 62.90$ سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ بەیانی 5 سەنت لە نرخەکەی دابەزیوە.

عێراق ساڵی رابردوو بە بەهای زیاتر لە ١٢ ملیار دۆلار کاڵا لە تورکیاوە هاوردە دەکات

دەستەی ئاماری تورکیا، ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە قەبارەی هاوردەکردنی عێراق لە تورکیاوە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٥دا گەیشتووەتە زیاتر لە ١٢ ملیار دۆلار.

دەستەکە لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە عێراق بە بەهای ١٢ ملیار و ٣٨٠ ملیۆن دۆلار کاڵا و شمەکی لە تورکیاوە هاوردە کردووە، بەمەش دەبێتە پێنجەم گەورەترین وڵات لە هاوردەکردنی کاڵای تورکیدا لە دوای وڵاتانی ئەڵمانیا، شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا)، ئەمریکا و ئیتاڵیا.

بەپێی پێدراوەکان، هاوردەکردنی ساڵی ٢٠٢٥ بە ڕێژەی %٥.٠٢ کەمی کردووە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٤ کە ئەو کات ١٣.٠٣٤ ملیار دۆلار بووە، هەروەها بە ڕێژەی %٩.٩٦ کەمی کردووە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ کە قەبارەکەی ١٣.٧٥٠ ملیار دۆلار بووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، گرنگترین ئەو کاڵایانەی عێراق هاوردەی کردوون بریتین لە: زێڕ و خشڵی گرانبەها، ئامێری کارەبایی و ئەلیکترۆنی، ئامێر و کەرەستەی پیشەسازی، کەلوپەلی ناوماڵ (مۆبیلیات)، پلاستیک، دانەوێڵە، میوە و چەندین جۆرە کاڵای دیکە.

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نرخەکانیان کەمێک گۆڕانکاریان بەسەرداهاتوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت بەرزبونەوەیەکی کەمی تۆمارکردوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت (Brent) لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 67.60$ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ بەیانی 30 سەنت لە نرخەکەی بەرزبووەوە.

هاوكات، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش (WTI) بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی کە بە 62.50$ سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ بەیانی 30 سەنت لە نرخەکەی بەرزبووەوە.

دادگای عێراق سزای 10 ساڵی بەسەر دوو بەڕێوەبەری تێوەگلاو لە دزی سەدەدا سەپاند

ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ـ2-2026، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق بڵاوی کردەوە، دادگای تاوانی نەهێشتنی گەندەڵی سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ بەڕێوەبەرانی پێشووی کۆمپانیاکانی (ئەنسار و میزان عێراق) دەرکرد، ئەم کەسانە بە تۆمەتی دزینی پارەی سپاردەی باج و گواستنەوەی بۆ دەرەوەی وڵات سزا دراون، کە تێیدا پارەکەیان بۆ کڕینی خانوو و ئۆتۆمبێل بەکار هێناوە.

ئەم بڕیارە بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و تیرۆر دەرکراوە، دۆسیەی “دزی سەدە” یەکێکە لە گەورەترین کارە نایاساییەکان کە تێیدا بڕی 3.7 تریلیۆن دینار کە دەکاتە (2.5 ملیار دۆلار) لە سپاردەی باج بە فێڵ بردراوە.

سەبارەت بە تۆمەتبارانی دیکە، سەرچاوەکان دەڵێن دادگا سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ نوور زوهێر و ٦ ساڵ بۆ جۆحی بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی پێشوو، هەروەها ٣ ساڵ زیندانی بۆ هەیسەم جبووری ئەندامی پێشووی پەرلەمان بڕیوەتەوە.

ئەم بابەتە لە ساڵی 2022 ئاشکرا بوو، کاتێک پێنج کۆمپانیا بە چەکی بێ بنەما پارەیەکی زۆریان بردووە، هەرچەندە نوور زوهێر پێشتر بە کەفالەت ئازاد کرا تا پارەکان بگەڕێنێتەوە، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی لەبەردەم دادگا، چەند جارێک دانیشتنەکان دواخراون و ئێستا سزای توندی بۆ دەرچووە.

بانکێکی بەشدار لە (هەژماری من) قەرزێک بە مووچەخۆرانی کوردستان دەدات

بانکی عيراقى ئيسلامى بەشدار لە پڕۆژەی (هەژماری من) بەردەستبوونی خزمەتگوزاری (لەسەر مووچەکەت) بە کڕیارە بەنرخەکانی لە هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت.

بەپێی راگەیاندراوێکی بانکی عيراقى ئيسلامى ئەم خزمەتگوزاریە وا لە فەرمانبەرانی کەرتی حکومی دەکات کە مووچەکانیان لە بانک دانراوە، مانگانە قەرزێکی بێ سوود وەربگرن کە بڕی 200 هەزار دیناری عێراقییە، بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لە مووچەی داهاتوویانەوە، بەپێی بنەماکانی شەریعەتی ئیسلامی.

ئاماژە بەوەش دراوە: “دەتوانرێت لە هەر شوێنێکەوە بە ئاسانی لە ڕێگەی ئەپی IIB Mobile داوای خزمەتگوزارییەکە بکرێت، و پارەکە لە ماوەی چەند ساتێکدا ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ ئەکاونتەکەت.”

هەنگاوەکانی داوای قەرزی فریاگوزاری بەم شێوەی خوارەوە خراوەتە روو:

– چوونە ژوورەوە بۆ ئەپی بانکەکە

– لە مینیوی More “قەرزێکی فریاگوزاری” هەڵبژێرە

– ڕازی بە بە مەرج و ڕێساکان

– کۆدی مامەڵەکە داخڵ بکە

– داواکارییەکە پشتڕاست بکەرەوە، دەستبەجێ پارەکە دەگوازرێتەوە بۆ ئەکاونتەکەت.

– ئەپەکە دابەزێنە: https://qrco.de/bdQLra

هەروەها بانکەکە راشی گەیاندووە کە بۆ هەر پرسیارێک پەیوەندی بە ژمارە 6566 بکەن.

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق دەكات

ڕۆژی چوارشەممە 18ی شوباتی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز جوشوا هاریس هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق جەختی لەوە كردەوە ئەمەریكا پاڵپشتی هەرێمی كوردستانە لە چوارچێوەی عێراقدا و هەروەها بە چاوی ڕێزەوە سەیری ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق دەكات هەر لە 2003 هەتا ئێستا و لە داهاتووی پڕۆسەی سیاسیی عێراقیشدا. هەروەها ئەوەشی خستەڕوو كە وڵاتەكەی خوازیاری شەراكەتی ستراتیژییە لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستانە و پێویستە عێراق خاوەنی بڕیاری خۆی بێت و بەرژەوەندییەكانی لەسەرووی بەرژەوەندییەكانی تر بێت بۆ ئەوەی ئەمەریكا بتوانێ پەرە بە پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ عێراق بدات.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە هەمیشە خوازیاری ئەوە بوونە لە عێراقدا یاسا و دەستوور باڵادەست بن و هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان بنەمای سەرەكیی پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا بێت. بە گرنگیشی زانی لە حكوومەتی داهاتووی عێراقدا ڕەچاوی ئەو سێ بنەمایە بكرێن و دەستوور جێبەجێ بكرێت و كۆتایی بەو مامەڵە نابەجێیە بهێندرێت كە لەگەڵ گەلی كوردستان لەسەر بابەتی بودجە و بابەتەكانی تر دەكرێت. سەرۆك بارزانی ئەوەشی خستەڕوو كە پێویستە عێراق خاوەنی بڕیاری خۆی بێت و پەیوەندییەكی هاوسەنگی لەگەڵ دراوسێكانیدا هەبێت.

بارودۆخی سووریا و پڕۆسەی سیاسیی هەرێم تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

ڕوونکردنەوە له بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرەوە

ئەم گرتە ڤیدیۆیەی بڵاو کراوەتەوە گوایە ئەمە ئۆتۆمبێلی هاتووچۆیە . بەڵام ئەم ئۆتۆمبێلە ئۆتۆمبێلی هاتووچۆ نیە .

ئۆتۆمبێلەکانی هاتووچۆ تابلۆی تایبەت بەخۆیان هەیە و بە لەزگەی شین لەسەریان نوسراوە ترافیک پۆلیس کامێرای چاودێری لە ناوە وە دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکان جێگیر کراوە . بەڵام ئەم ئۆتۆمبێلە نە تابلۆی ژمارەی هەیە نە لەسەریشی نوسراوە ترافیک پۆلیس . مێژوی گرتە ڤیدیۆکە دەگەڕێتەوە بۆ دووسال بەر لە ئێستا. چەند پەیج و ئەکاونتێک ئەم گرتە ڤیدیۆ یەیان بڵاو کردۆتەوە بەبێ ئەوەی بەداواداچون بۆ ڕاست و دروستی بابەتەکە بکەن.

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر

لە دیاربەکر هەڵمەتێک بۆ بەکارهێنانی زمانی کوردی لە بازاڕەکاندا دەستی پێکرد

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی گەورەشارەوانیی دیاربەکر بۆ ڕۆژی ٢١ی شوبات (ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک)، لە بازاڕی شارەکەدا دەست بە دابەشکردنی تابلۆی نرخی شتومەکەکان بە زمانی کوردی بەسەر دووکاندار و فرۆشیاراندا کرا. بەرپرسانی گەورەشارەوانیی دیاربەکر لە ڕێگەی سەردانکردنی بازاڕی شارەکەوە، سەردانی دووکاندار و فرۆشیارانیان کرد و هانیان دان بە زمانی کوردی مامەڵە لەگەڵ هاووڵاتییاندا بکەن. هەروەها تابلۆی نرخیان بەسەر سەوزە و میوەفرۆشەکاندا دابەش کرد، کە بە هەردوو شێوەزاری کرمانجی و زازاکی نرخ و جۆری کاڵاکانیان لەسەر نووسراوە. هاوکات تابلۆی سەر دەرگایان بەسەر دووکانداراندا دابەش کرد کە بە زمانی کوردی لەسەری نووسراوە “کراوەتەوە / داخراوە” و “بەخێر بێن”. ئاماژە بەوەش کراوە کە چالاکییەکانیان بۆ برەودان بە زمانی کوردی و بەکارهێنانی لە ژیانی ڕۆژانەدا بەردەوام دەبێت.

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2/18، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە جۆشوا هاریس هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە ، دۆخی گشتیی عێراق و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی فیدراڵ و هەرێم تاوتوێ کرا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز لە عێراق لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە دەستوور و سیستەمی فیدراڵی و قەوارە و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان . حکومەتێک بێت کە بێ جیاوازی خزمەتی هەموو هاووڵاتییانی عێراق بکات . هەروەها جەختیان لە گرنگیی پێکهێنانی کابینەیەکی بەهێز و سەرتاسەری حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە. لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق، پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە سەرۆکی حکومەت کرد بۆ چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا.

👤
Live: 6 Today: 0 📊 Click Here