بلومبێرگ: تێچووی گواستنەوەی گازی شل 100% زیادبووە

بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بۆ سێیەم رۆژ لەسەر یەکتر نرخی نەوت بەرزبووەوە، کاریگەرییەکەشی زیاتر بەهۆی داخرانی گەرووی هورمزەوەیە لەلایەن ئێرانەوە، چونکە تا ئێستا نزیکەی 750 کەشتیی گیریان خواردووە و ناتوانن لە گەرووەکە بپەڕێنەوە. نرخی نەوتی خاوی برێنت تا کاتژمێر 01:07 بە کاتی گرێنتش بە 78 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە، بەڵام رۆژی دووشەممە گەیشتە، 82.37 دۆلار، کە بەرزترین ئاست بووە لە مانگی یەکی ساڵی 2025ەوە. هەروەها نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساسی ئەمریکا 74 سەنت بەرزبووەوە کە دەکاتە 1% بۆ 71.97 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک. ئەم بەرزبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان پەرەیان سەندووە، هەروەها بەگوێرەی راپۆرتە هەواڵییەکان ئێران ژێرخانی وزەی لە وڵاتانی کەنداو و کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی گەرووی هورمز کردۆتە ئامانج. ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە کە وەبەرهێنەران چاودێری پەرەسەندنە سەربازییەکان لەسەر وزەی جیهانی دەکەن، ئەمەش نیگەرانیی دروستکردووە لەوەی فشاری سەر بازاڕەکان بەردەوام دەبن. هەروەها ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی بلومبێرگ بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان رایگەیاند، تێچووی بەکرێگرتنی کەشتی گازی سروشتی شل (LNG) لە دەریای ئەتڵەسی بە رێژەی 100% زیادی کردووە و بۆ هەر کەشتییەک رۆژانە 200 هەزار دۆلاری تێپەڕاندووە. بەرپرسێکی وەزارەتی وزەی کۆریای باشوور بە بلومبێرگی راگەیاند، “سیئۆل کاردەکات بۆ دەستەبەرکردنی دابینکردنی گاز، چونکە قەتەر بەرهەمهێنانی راگرتووە.”

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لە بەرزبونەوەدایە

نرخی نەوت بۆ سێیەم رۆژی یەک لە دوای یەک بەرزبووەوە و گەیشتە نزیکەی 79 دۆلار.

نیگەرانی لە پچڕانی گواستنەوەی نەوت لە گەرووی هورمز و تووندبوونی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتن.

نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور ئەمڕۆ سێشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، 1 دۆلار و 13 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 78 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور رۆژی دووشەممە بە 82 دۆلار 37 سەنت کرایەوە، بەڵام پاش چەند کاژێرێک پاشەکشەی کرد.

نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش ئەمڕۆ سێشەممە 74 سەنت بەرزبووەوە و بە 71 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەر دوو نرخەکانی نەوت لە نزیک بەرزترین ئاستەکانی خۆیان لە دوای مانگی یەکی ساڵی 2025 وە مامەڵەیان پێوەدەکرێت.

تاوەکو ئێستا نرخی نەوت لە رۆژی دووشەممەوە نزیکەی 7٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لە بەرزبوونەوەدایە

نرخی نەوت بۆ سێیەم رۆژی یەک لە دوای یەک بەرزبووەوە و گەیشتە نزیکەی 79 دۆلار.

نیگەرانی لە پچڕانی گواستنەوەی نەوت لە گەرووی هورمز و تووندبوونی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتن.

نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور ئەمڕۆ سێشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، 1 دۆلار و 13 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 78 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور رۆژی دووشەممە بە 82 دۆلار 37 سەنت کرایەوە، بەڵام پاش چەند کاژێرێک پاشەکشەی کرد.

نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش ئەمڕۆ سێشەممە 74 سەنت بەرزبووەوە و بە 71 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەر دوو نرخەکانی نەوت لە نزیک بەرزترین ئاستەکانی خۆیان لە دوای مانگی یەکی ساڵی 2025 وە مامەڵەیان پێوەدەکرێت.

تاوەکو ئێستا نرخی نەوت لە رۆژی دووشەممەوە نزیکەی 7٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

ئێران هەناردەكردنی خۆراكی راگرت

حکوومەتی ئێران هەناردەکردنی هەموو جۆرە بەرهەمێکی خۆراکی و کشتوکاڵی بۆ دەرەوەی وڵاته‌كه‌ی قەدەغە کرد.

بەپێی بڕیارێکی نوێی حکوومەتی ئێران: “ئەمڕۆ سێشەممە 2026\3\3، هەناردەکردنی سەرجەم بەرهەمە خۆراکی و کشتوکاڵییەکانی تا کاتێکی نادیار راگرت، ئامانج لەم بڕیارە دابینکردنی پێداویستییە سەرەتایی و سەرەکییەکانی هاووڵاتییانە لە بازاڕەکانی ناوخۆی ئێران دا.”

ئەو هەنگاوە لە کاتێکدایە، لە رۆژی شەممەوە 2026\2\28، جەنگی ئەمه‌ریکا و ئیسرائیل و بۆ سه‌ر ئێران دەستی پێکردووە و بەردەوامە، ئێران رووبەڕووی قەیرانێکی قووڵی ئابووری و رێژەی بەرزی هەڵاوسان و دابەزینی بەهای دراوەکەی بووەتەوە.

سەد و بیست ملیار دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق

داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی شوبات دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق

سبەی چوارشەممە ڕێکەوتی ( ٤ ی ئازاری ٢٠٢٦ ) بڕی ( ١٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) سەدو بیست ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی شوبات بەشێوەی کاش دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری

٣ ی ئازاری ٢٠٢٦

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ زیاتر لە 82 دۆلار بەرزبووەوە

نرخی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێژەی 1٪ بەرزبووەوە و پچڕانی گواستنەوەی نەوت بەهۆی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران لە کەنداو، هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوە بەرچاوەکانی چەند رۆژی رابردووی نرخی نەوتە. نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور، ئەمرۆ 1 دۆلار و 11 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 82 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 79 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 75 دۆلار و 37 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

رۆژی سێشەممە و چوارشەممە ئێسرائیل و ئەمریکا هێڕشەکانیان بۆ سەر ئێران توندکردووەتەوە.

لە وەڵامدا ئێران دەستی بە هێڕش کردووە بۆ سەر دامەزراوەکانی نەوتی ناوچەکە کە زیاتر لە 25٪ـی نەوتی جیهان دابیندەکات.

عێراق دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نێو ئۆپێک ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی دابەزاندووە بۆ 1.5 ملیۆن بەرمیل بەهۆی نەبوونی رێگەی هەناردەکردنەوە، دوای داخرانی گەڕووی هورمز.

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین لە کاتی کەوتنە خوارەوەی، درۆن یان موشەک، خۆیان بە دوور بگرن لە گردبونەوە لە شوێنی ڕووداو و دەسکاری پارچە تەنەکان نەکەن، تاکو نەبێتە هۆکاری مەترسی بۆ سەر ژیانیان.

لەکاتی بونی هەر ڕوودواێک پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان.

هێڵی گەرم : 066106 07502522728

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ٤ی ئازاری ٢٠٢٦

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

بۆ بەڕێز (مامەند ئاغای گربداغ)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوای کوڕی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو(ساڵح مامەند ئاغا) مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین. ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ٤ ئاداری ۲۰۲٦

ڕێنمایی بەرگریی شارستانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشە ئاسمانییەکان

هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان.. بەهۆی ئەو بارودۆخە جەنگییەی هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە داوا دەکەین بۆ پاراستنی خۆتان و کەسوکارتان ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە جێ بەجێ بکەن لەکاتی هێرشە ئاسمانییەکانی وەک (مووشەک و درۆن) یان هەر تەقەمەنیەکی تر.

🚨 ڕێنمایی بەرگریی شارستانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشە ئاسمانییەکان

1. دیاریکردنی شوێنی پارێزراو: لە ماڵەوە یان شوێنی کار، باشترین شوێنی پارێزراو دیاری بکەن (ژێرزەمین بەتایبەت لە باڵەخانەکان، ژووری ناوەوەی بێ پەنجەرە، یان ناوەڕاستی بینا).

2. جانتاى فریاگوزاریت هەبێت لە ماڵەوە یان لە شوێنى کاردا گرنگە و لە شوێنێکی ئاسان و بەردەست دایبنێ.

3. لە ماڵەوە خێزان و منداڵان فێری ئەوە بکەن کە لە کاتی مەترسی، خێرا بچنە شوێنی پارێزراو

* کاتی هاتنی موشەک یان درۆن (کاتێک سیستەمی بەرگری کاردەکات دەبێ چی بکەیت؟

1. ئەگەر گوێبیستى زەنگى ئاگادارکردنەوە بوویت ئەمە بۆ پاراستنى تۆیە بۆیە دەبێت خۆت بپارێزیت و لە شوێنە مەترسیدارەکان دووربکەوە.

2. بەخێرایى یەکسەر بچنە ناو نزیکترین بینای بەهێزەوە. ئەگەر لە ئۆتۆمبێلدا بوون، بە ئاسایی شۆفێری بکەن بۆ گەیشتن به شوێنێکی پارێزراو و دووربکەونەوە لە شوێنە (سەربازییەکان، فڕۆکەخانەکان ، کۆنسوڵخانەکان یان ئەو شوێنانەى مەترسى هەیە بۆردوومان بکرێن).

3. لە دەرگا و پەنجەرە و شوێنە شووشەییەکان دوور بکەونەوە. باشترین شوێن، ناوەڕاستی بینا و شوێنی سەلامەتە.

4. منداڵان لە باوەش بگرن و دڵنیاییان بدەنێ و ئارامیان بکەنەوە

5. ئەگەر لە دەرەوە و شوێنی کراوەدا بوون پەنا ببەن بۆ شوێنی نزم باشترین بژاردەیە وەک خەندەق بەتایبەت برا پێشمەرگەکان و ئەوانەی لە ئەرکە سەربازیەکانن لە ناوچەکانی دەرەوەی شار.

6. دووربکەونەوە لە شوێنی بەرز: لەژێر داری بەرز یان ستوونی کارەبا مەوەستن.

* دوای کۆتایی هاتنی هێرش و تەقینەوەکان چی بکەین؟

1. مەترسی تەواو نەبووە. لانیکەم ١٠-١٥ خولەک چاوەڕوان بکەن و گوێ لە لایەنە فەرمییەکان بگرن بەتایبەتی بەرگری شارستانی ، پۆلیس، ئاسایش یان تەلەڤیزیۆن بۆ دڵنیابوون لە تەواو بوونى هێرشەکان.

2. پارچە موشەکەکان زۆر مەترسیدارن! ئەگەر پارچەیەکی موشەک یان درۆنت بینی، هەرگیز دەستی لێ مەدە . لە دوورەوە چاودێری بکەن و یەکسەر پەیوەندی بکەن بە بەرگری شارستانی یان پۆلیسەوە چونکە زۆر مەترسیدارە.. 3. ئەگەر کەسێک بریندار بوو، یارمەتی بدەن بەڵام باشترین رێگا پەیوەندی کردنە بە تیمەکانی کردە پزیشکیەکان بە ژمارە ١٢٢.

4. لە شەقام و ڕێگاکان دوور بکەونەوە کە ڕەنگە ڕووخان ڕوویاندابێت بەتایبەت ئەو شوێنانەی موشەکی بەرکەوتووە.

📞 ڕێگاکانی پەیوەندی و ئاگاداربوون

1. ژمارەی فریاگوزاری: ژمارەکانی بەرگری شارستانی و پۆلیس لە نزیک خۆتان و لە مۆبایلەکاندا تۆمار بکەن ( بەرگری شارستانی ١١٥ ، پۆلیس ١٠٤ ، ئاسایش ١٠٦ )

هاووڵاتیانی خۆشەویست تەنها پشت بە سەرچاوە فەرمییەکانی حکومەت ( وەزارەتى ناوخۆ و بەرگری شارستانی ببەستن. ئەم پەیج و کەناڵانە فەرمییانە ڕێنمایی نوێ بڵاودەکەنەوە بۆ پاراستنی تۆی بەريز.

داوا لە سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکەین (بینراو، بیستراو و سۆشیاڵ میدیا) پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخە بکەن و لە چواچێوەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ، هەموو هەواڵێک گونجاو نییە بۆ بڵاوکردنەوە چونکە ترس و دڵەڕاوکێ دروست دەکات لە ناو کۆمەڵگە بەتایبەت ئەو هەواڵانەی لە لایەنە فەرمییەوە نەبێت.

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک خوای گەورە کوردستان بپارێزێت

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانی هەرێمی کوردستان

👤
Live: 26 Today: 556 📊 Click Here