وڵاتانی (G7) پەنا بۆ یەدەگی ستراتیژیی نەوت دەبەن

وەزیرانی وزەی وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەدا لە پاریس، ئامادەیی خۆیان بۆ بەکارهێنانی یەدەگی ستراتیژیی نەوت نیشان دا. ئەم بڕیارە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ناسەقامگیریی بازاڕ و بەرزبوونەوەی نرخەکانە کە بەهۆی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دروست بووە. هاوکات ڕۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) بڵاوی کردەوە، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە پێشنیاری گەورەترین پڕۆسەی دەرهێنانی نەوتی لە مێژوودا کردووە، تا ڕێگری لە پەککەوتنی ئابووریی جیهانی بگرێت.

بلومبێرگ: تێچووی گواستنەوەی گازی شل 100% زیادبووە

بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بۆ سێیەم رۆژ لەسەر یەکتر نرخی نەوت بەرزبووەوە، کاریگەرییەکەشی زیاتر بەهۆی داخرانی گەرووی هورمزەوەیە لەلایەن ئێرانەوە، چونکە تا ئێستا نزیکەی 750 کەشتیی گیریان خواردووە و ناتوانن لە گەرووەکە بپەڕێنەوە. نرخی نەوتی خاوی برێنت تا کاتژمێر 01:07 بە کاتی گرێنتش بە 78 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە، بەڵام رۆژی دووشەممە گەیشتە، 82.37 دۆلار، کە بەرزترین ئاست بووە لە مانگی یەکی ساڵی 2025ەوە. هەروەها نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساسی ئەمریکا 74 سەنت بەرزبووەوە کە دەکاتە 1% بۆ 71.97 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک. ئەم بەرزبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان پەرەیان سەندووە، هەروەها بەگوێرەی راپۆرتە هەواڵییەکان ئێران ژێرخانی وزەی لە وڵاتانی کەنداو و کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی گەرووی هورمز کردۆتە ئامانج. ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە کە وەبەرهێنەران چاودێری پەرەسەندنە سەربازییەکان لەسەر وزەی جیهانی دەکەن، ئەمەش نیگەرانیی دروستکردووە لەوەی فشاری سەر بازاڕەکان بەردەوام دەبن. هەروەها ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی بلومبێرگ بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان رایگەیاند، تێچووی بەکرێگرتنی کەشتی گازی سروشتی شل (LNG) لە دەریای ئەتڵەسی بە رێژەی 100% زیادی کردووە و بۆ هەر کەشتییەک رۆژانە 200 هەزار دۆلاری تێپەڕاندووە. بەرپرسێکی وەزارەتی وزەی کۆریای باشوور بە بلومبێرگی راگەیاند، “سیئۆل کاردەکات بۆ دەستەبەرکردنی دابینکردنی گاز، چونکە قەتەر بەرهەمهێنانی راگرتووە.”

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لە بەرزبونەوەدایە

نرخی نەوت بۆ سێیەم رۆژی یەک لە دوای یەک بەرزبووەوە و گەیشتە نزیکەی 79 دۆلار.

نیگەرانی لە پچڕانی گواستنەوەی نەوت لە گەرووی هورمز و تووندبوونی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتن.

نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور ئەمڕۆ سێشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، 1 دۆلار و 13 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 78 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور رۆژی دووشەممە بە 82 دۆلار 37 سەنت کرایەوە، بەڵام پاش چەند کاژێرێک پاشەکشەی کرد.

نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش ئەمڕۆ سێشەممە 74 سەنت بەرزبووەوە و بە 71 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەر دوو نرخەکانی نەوت لە نزیک بەرزترین ئاستەکانی خۆیان لە دوای مانگی یەکی ساڵی 2025 وە مامەڵەیان پێوەدەکرێت.

تاوەکو ئێستا نرخی نەوت لە رۆژی دووشەممەوە نزیکەی 7٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لە بەرزبوونەوەدایە

نرخی نەوت بۆ سێیەم رۆژی یەک لە دوای یەک بەرزبووەوە و گەیشتە نزیکەی 79 دۆلار.

نیگەرانی لە پچڕانی گواستنەوەی نەوت لە گەرووی هورمز و تووندبوونی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتن.

نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور ئەمڕۆ سێشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، 1 دۆلار و 13 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 78 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور رۆژی دووشەممە بە 82 دۆلار 37 سەنت کرایەوە، بەڵام پاش چەند کاژێرێک پاشەکشەی کرد.

نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش ئەمڕۆ سێشەممە 74 سەنت بەرزبووەوە و بە 71 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەر دوو نرخەکانی نەوت لە نزیک بەرزترین ئاستەکانی خۆیان لە دوای مانگی یەکی ساڵی 2025 وە مامەڵەیان پێوەدەکرێت.

تاوەکو ئێستا نرخی نەوت لە رۆژی دووشەممەوە نزیکەی 7٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ زیاتر لە 82 دۆلار بەرزبووەوە

نرخی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێژەی 1٪ بەرزبووەوە و پچڕانی گواستنەوەی نەوت بەهۆی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران لە کەنداو، هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوە بەرچاوەکانی چەند رۆژی رابردووی نرخی نەوتە. نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور، ئەمرۆ 1 دۆلار و 11 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 82 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 79 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 75 دۆلار و 37 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

رۆژی سێشەممە و چوارشەممە ئێسرائیل و ئەمریکا هێڕشەکانیان بۆ سەر ئێران توندکردووەتەوە.

لە وەڵامدا ئێران دەستی بە هێڕش کردووە بۆ سەر دامەزراوەکانی نەوتی ناوچەکە کە زیاتر لە 25٪ـی نەوتی جیهان دابیندەکات.

عێراق دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نێو ئۆپێک ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی دابەزاندووە بۆ 1.5 ملیۆن بەرمیل بەهۆی نەبوونی رێگەی هەناردەکردنەوە، دوای داخرانی گەڕووی هورمز.

هەرێمی کوردستان دەچێتە کۆنفڕانسی وەبەرهێنانی عەرەبی – ئەفریقی

بەمەبەستی فراوانکردنی ئاسۆی بازرگانی و رەخساندنی هەلی نوێ بۆ وەبەرهێنەران، شاندێکی باڵا لە بازرگانان و وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان بەشداریی کۆنفرانسی وەبەرهێنانی عەرەبی – ئەفریقی دەكات.

بەپێی راگەیاندراوێكی ژووری بازرگانی هەولێر، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر دیدارێکی ڤیدیۆیی (ئۆنلاین)ـی لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی ژنانی وەبەرهێنەری عەرەبی ئەنجامداوە و بڕیاردراوە بەشداری كۆنفراسنی وەبەرهێنانی عەرەبی – ئەفریقی بكەن,

ئاماژە بەوەش دراوە، د. هدی یسی، سەرۆکی یەکێتی ژنانی وەبەرهێنەری عەرەبی، گفتوگۆیان کردووە لەسەر رێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوورییەک

سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر تیشکی خستە سەر هەلەکانی وەبەرهێنان لە سێکتەرە جیاوازەکان و ئەو تایبەتمەندی و ئاسانکارییانەی کە هەرێمی کوردستان بۆ وەبەرهێنەرانی دەرەکی دابینی دەکات.

بەپێی راگەیاندراوەكە، داوەتنامەیەکی فەرمی ئاراستەی سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر کرا بۆ بەشدارییکردن لە “کۆنفرانسی وەبەرهێنانی عەرەبی – ئەفریقی نێودەوڵەتی.”

ئەوەش خراوەتە ڕوو، سەرۆكی ژووری بازرگانی بە خۆشحاڵییەوە داوەتنامەکەی قبوڵ کرد و رایگەیاند: “ژووری بازرگانی هەولێر بە شاندێکی باڵا لە بازرگانان و وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان بەشداریی ئەم کۆنفرانسە گرنگە دەکات، بە ئامانجی دروستکردنی پردی پەیوەندی و گۆڕینەوەی ئەزموونەکان لەگەڵ کۆمپانیا عەرەبی و ئەفریقییەکان.

بڕیارە ئەمساڵ کۆنفڕانسی وەبەرهێنانی عەرەبی – ئەفریقی، لە تونس بەرێوەبچێت.

سەرەڕای بڕیاری دادگا، سەپاندنی باجی ئەمریکا لە 24ـی شوباتەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

کۆشکی سپی رایگەیاند، ئەو باجە نوێیەی کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە سەپێنراوە، لە 24ـی شوباتەوە کاری پێدەکرێت و بۆ ماوەی 150 رۆژ بەردەوام دەبێت. ئەمڕۆ شەممە، 21ـی شوباتی 2026، کۆشکی سپی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، ئەو فەرمانەی دۆناڵد ترەمپ، بۆ ماوەی 150 رۆژ، باجی هاوردەکردن بە رێژەی 10% بەسەر ئەو کاڵایانە دەسەپێندرێت کە هاوردە دەکرێن بۆ ئەمریکا، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو باجە کاتییانە لە 24ـی شوبات دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. سەرۆکی ئەمریکا پێشتر رایگەیاندبوو، فەرمانی جێبەجێکردنی واژۆ کردووە کە باجی بازرگانی لەسەدا 10ـی بەسەر هەموو وڵاتەکاندا سەپاندووە. لەوبارەوە دادگای باڵای ئەمریکاش رۆژی هەینی، بەکۆی 6 دەنگ بڕیاریدا دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتی سەپاندنی باجی جیهانی نییە بەپێی یاسای دەسەڵاتە ئابوورییە فریاگوزارییە نێودەوڵەتییەکان. هەروەها دۆناڵد ترەمپ بڕیارەکەی بە نائومێدکەر وەسفکرد و دادگای تۆمەتبارکرد بەوەی ملکەچی بەرژەوەندییە دەرەکییەکانە، جەختیشی کردەوە، “هەموو باجەکانی پەیوەست بە ئاسایشی نیشتمانی لە جێبەجێکردندا دەمێننەوە.”

وەزارەتی بازرگانیی عێراق: خەزێنەی گەنم تا کۆتایی ساڵ بەشی پێویستییە بنەڕەتییەکان دەکات

کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە، ئەمڕۆ شەممە، جەختی کردەوە کە یەدەگی گەنم تا کۆتایی ساڵ بەشی پێویستیی ناوخۆ دەکات، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە بڕی بەرهەمی ئەم وەرزەی بازاڕکردن دەبێتە پاڵپشت بۆ خەزێنەی ستراتیژیی ساڵی ٢٠٢٧. حەیدەر نوری گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە ڕایگەیاند: “خەزێنەیەکی وامان لەبەر دەستە کە نەک تەنها بۆ بازاڕکردن، بەڵکو تا کۆتایی ساڵیش بەشمان دەکات. هەر بڕە گەنمێکیش لەم وەرزەدا وەریبگرین، وەک خەزێنەیەکی ستراتیژی بۆ ساڵی ٢٠٢٧ هەڵدەگیرێت.” هەروەها وتیشی: “ئەو بڕە گەنمەی ئێستا لەبەر دەستدایە نزیکەی ٣ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار تۆنە، ئەمەش تا کۆتایی ئەمساڵ بەشی پێداویستییەکان دەکات.” پێشتریش گەرعاوی جەختی کردبووەوە کە عێراق لە ئێستادا ئەوەندە گەنمی لە سایلۆ و کۆگاکاندا هەیە کە تەنانەت ئەگەر بەرهەمی نوێش نەبێت، تا ساڵی ٢٠٢٧ بەشی دەکات.

عێراق ساڵی رابردوو بە بەهای زیاتر لە ١٢ ملیار دۆلار کاڵا لە تورکیاوە هاوردە دەکات

دەستەی ئاماری تورکیا، ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە قەبارەی هاوردەکردنی عێراق لە تورکیاوە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٥دا گەیشتووەتە زیاتر لە ١٢ ملیار دۆلار.

دەستەکە لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە عێراق بە بەهای ١٢ ملیار و ٣٨٠ ملیۆن دۆلار کاڵا و شمەکی لە تورکیاوە هاوردە کردووە، بەمەش دەبێتە پێنجەم گەورەترین وڵات لە هاوردەکردنی کاڵای تورکیدا لە دوای وڵاتانی ئەڵمانیا، شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا)، ئەمریکا و ئیتاڵیا.

بەپێی پێدراوەکان، هاوردەکردنی ساڵی ٢٠٢٥ بە ڕێژەی %٥.٠٢ کەمی کردووە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٤ کە ئەو کات ١٣.٠٣٤ ملیار دۆلار بووە، هەروەها بە ڕێژەی %٩.٩٦ کەمی کردووە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ کە قەبارەکەی ١٣.٧٥٠ ملیار دۆلار بووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، گرنگترین ئەو کاڵایانەی عێراق هاوردەی کردوون بریتین لە: زێڕ و خشڵی گرانبەها، ئامێری کارەبایی و ئەلیکترۆنی، ئامێر و کەرەستەی پیشەسازی، کەلوپەلی ناوماڵ (مۆبیلیات)، پلاستیک، دانەوێڵە، میوە و چەندین جۆرە کاڵای دیکە.

بانکێکی بەشدار لە (هەژماری من) قەرزێک بە مووچەخۆرانی کوردستان دەدات

بانکی عيراقى ئيسلامى بەشدار لە پڕۆژەی (هەژماری من) بەردەستبوونی خزمەتگوزاری (لەسەر مووچەکەت) بە کڕیارە بەنرخەکانی لە هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت.

بەپێی راگەیاندراوێکی بانکی عيراقى ئيسلامى ئەم خزمەتگوزاریە وا لە فەرمانبەرانی کەرتی حکومی دەکات کە مووچەکانیان لە بانک دانراوە، مانگانە قەرزێکی بێ سوود وەربگرن کە بڕی 200 هەزار دیناری عێراقییە، بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لە مووچەی داهاتوویانەوە، بەپێی بنەماکانی شەریعەتی ئیسلامی.

ئاماژە بەوەش دراوە: “دەتوانرێت لە هەر شوێنێکەوە بە ئاسانی لە ڕێگەی ئەپی IIB Mobile داوای خزمەتگوزارییەکە بکرێت، و پارەکە لە ماوەی چەند ساتێکدا ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ ئەکاونتەکەت.”

هەنگاوەکانی داوای قەرزی فریاگوزاری بەم شێوەی خوارەوە خراوەتە روو:

– چوونە ژوورەوە بۆ ئەپی بانکەکە

– لە مینیوی More “قەرزێکی فریاگوزاری” هەڵبژێرە

– ڕازی بە بە مەرج و ڕێساکان

– کۆدی مامەڵەکە داخڵ بکە

– داواکارییەکە پشتڕاست بکەرەوە، دەستبەجێ پارەکە دەگوازرێتەوە بۆ ئەکاونتەکەت.

– ئەپەکە دابەزێنە: https://qrco.de/bdQLra

هەروەها بانکەکە راشی گەیاندووە کە بۆ هەر پرسیارێک پەیوەندی بە ژمارە 6566 بکەن.

👤
Live: 83 Today: 488 📊 Click Here