کەریم بـنـزیما دووچاری ڕەخنەی زۆر دەبێتەوە

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی عەکاز یانەی هیلال دوای یەکسانبوونی بەرامبەر یانەی ئیتیحاد کە ئەم ئەنجامە بووە هۆی ئەوەی یانەکە پێشەنگی خولی سعودیە بۆ یانەی نەسڕ چۆڵ بکات نێو ماڵی یانەکە کەوتووەتە ژێر شەپۆلێکی توندی رەخنەکان بەتایبەت ئەستێرەی فەڕەنسی کەریم بنزیما.

راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات هاندەرانی هیلال زۆر لە ئاستی بنزیما و سیمۆنی ئینزاگی ڕاهێنەر ناڕازین، بنزیما دوای یارییەکە ئامادە نەبووە سڵاو لە هاندەران بکات و راستەوخۆ لەگەڵ ماڵکۆم و تیۆ چوونەتە ژووری جلگۆڕین، ئەمەش نیگەرانی یاریزانەکانی تری لێ کەوتووەتەوە.

هەروەها لە نێوان دوو تایمی یارییەکەدا بنزیما و ئینزاگی تووشی دەمەقاڵێ بوون؛ بنزیما هەوڵی داوە راهێنەر قایل بکات کە شێوازی یاریکردن بگۆڕێت بۆ سوودوەرگرتن لە کەمبوونەوەی یاریزانانی ئیتیحاد، بەڵام ئەم دەستوەردانە بووەتە هۆی شێواندنی کەشی ژووری جلگۆڕین و دابەزینی ئاستی تیمی هیلال لە تایمی دووەمدا، کە تێیدا حوسام عەوار توانی گۆڵی یەکسانبوون بۆ ئیتیحاد تۆمار بکات.

لە بەرامبەر ئەو رەخنە و گاڵتەجاڕییانەی ئاراستەی کران، بنزیما لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیئێکس پەیامێکی کورتی بڵاوکردەوە و نووسی: لە کۆتاییدا قسە دەکەین، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ وەڵامدانەوەی ڕەخنەگرەکان لە داهاتوودا.

مۆندیال لە مەکسیک دەکەوێتە مەترسیەوە

بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزیەکانی نێو وڵاتی مەکسیک مەترسی دروست دەبێت لەسەر مۆندیالی ئەم ساڵ،کە قەرارە مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵ لە ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەبچێت،بەڵام ئێستە چارەنووسی میوانداری کردنی لەلایەن مەکسیکەوە لە مەترسیە.

کێشەکانی ئەمڕۆی مەکسیک،کە تێیدا سەرۆکی گرووپێکی مافیایی تێدا کوژراوە،هەرایەکی زۆری خستۆتە وڵاتەکە،بەجۆرێکە ئاژاوە و شەڕ سەراپا وڵاتەکەی گرتۆتەوە.

سەبارەت بە فیفا و بڕیاری فیفا تاکو ئێستا هیچ لێدوانێکیان نەداوە،کە ئاخۆ قسەیان چی دەبێت سەبارەت بە میوانداری مۆندیال لەلایەن مەکسیکە،کە پێی زانیاریەکان بێت فیفا لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا کۆبوونەوەیەک ساز دەکات و بڕیاری کۆتایی خۆی دەدات.

“سەرکار ڕێبوار”

سەرۆکی بێنفیکا؛یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید دەبێ سڕ بکرێت

لە لێدوانێکی نوێیدا دوای سزادانی پرێستیانی و ڕاگرتنی لە یاریەک سەرۆکی یانەی بێنفیکای پورتوگالی ڕوی کۆستا بە ڕاگەیاندنەکانی وت؛ پرێستیانی ڕەگەزپەرست نییە،ئێمە یاریزانەکانی خۆمان زۆر باش دەناسین و بڕوای تەواومان پێیان هەیە لەم حاڵەدا.

ڕوی کۆستا دەربارەی سزای پرێستیانی وتی؛ئەمە هیچ دادپەروەریەکی تێدا نییە و ئێمە لەلای خۆمانەوە سکاڵام لە یوفا تۆمار کردوە لەسەر یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید،چونکە ئەوەی شایەنی سزا بوو ڤاڵڤێردی بوون،کە پەلاماری یاریزانی ئێمەی داوە.

شایەنی باسە ئەم ڕووداوانە دوای یاری نێوان بێنفیکا و ڕیاڵ مەدرید دێن،کە لە یاری چووندا لە قۆناغی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ ئاڵۆزیەکی گەورە لە یاریگا دروست بوو سبەی شەویش لەیاری گەڕانەوەدا جارێکی دیکە هەردوو یانە یەکتری دەبیننەوە.

“سەرکار ڕێبوار”

ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید لە پێکان گەڕایەوە

لەنوێترین هەواڵی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەمڕۆ لە ڕاهێنانەکانی یانەکە ڕۆدریگۆ گۆیسی ئەستێرەی لاوی بەڕازیلی بینراوە،کە ماوەی 17 ڕۆژە بەهۆی پێکانەوە لە یاریگاکان دابڕاوە.

بەپێی زانیاریەکان بێت ڕۆدریگۆ بەتەواوی لە پێکانەکەی چاک بۆتەوە و بۆ شەوی چوارشەممە بەرامبەر یانەی بێنفیکای پورتوگالی دەتوانێت یاری بکات.

ڕۆدریگۆ ئەم وەرزە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بەهۆی هەبوونی چابی ئەڵۆنسۆوە کەم دەرکەوت و هەلی زۆری وەرنەگرت،بەڵام لەگەڵ هاتنی ئاربێلوا یاریزانەکە دەرفەتی زیاتری پێدراوە و ڕەنگە بۆ چوارشەممەش سەرەکی بێت.

“سەرکار ڕێبوار”

چەند زانیاریەک دەربارەی دێربی باکووری لەندەن

ئەمشەو لەگەڕی 27ی پرێمەلیگ یانەی ئارسێناڵ دەبێتە میوانی یانەی تۆتنهام،کە ئەم یاریە بەهێزترین یاری ئەم گەڕەی خولەکەیە و بەردەوامیدەری ڕکابەریەکی مێژوویی نێوان ئەو دوو یانەیەیە،کە لەسەر داگیرکاری باکووری شاری لەندەنە.

سەرەتای ئەم ڕکابەریە لەنێوان تۆتنهام و ئارسێناڵ دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ساتەی ئارسێناڵ یاریگای گواستەوە بۆ هایبری،کە تەنها حەوت کیلۆمەتر لە یاریگای وایت هارتلی تۆتنهامەوە دوور بوو دوای کۆمەڵێک ڕکابەری و ململانێ ئاشتەوایی نەکەوتۆتە نێوان ئەو دوو یانەیە بردنی جۆرج گراهام و سۆڵ کامبڵ و بێنتڵی و چەندانی دیکە لەیەکتری ئەم کێشە و مشومڕانەی گەورەتر کردوە.

هاندەرانی ئارسێناڵ لەهەندێ کاتدا گوتاری سەیر سەیر بەسەر هاندەرانی تۆتنهام دەڵێن،جاروا هەیە بە زمانی ئەڵمانی قسەی ئەو سەرۆکەی ئەڵمانیا دەڵێنەوە،کە جەنگی دووەمی جیهانی هەڵگیرساند ئەمەش لەبەر ئەوەی دامەزرێنەرانی یانەی تۆتنهام جولەکە بوونە.

“سەرکار ڕێبوار”

فەرمی یاریزانێکی ریال مەدرید توشی پێکان بووە

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بە فەرمی لە پێگەی خۆیان بڵاویانکردەوە کە دانی سیبایۆسی ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەکەیان تووشی پێکانبووە لە یارییەکەیان بەرامبەر ئۆساسۆنا.

یانەی شاهانە ئاشکرایکردووە کە پێکانەکەی سیبایۆس لە ماسولکەکانی قاچی راستیدایە، ئەوەش دوای پشکنینەکان ئاشکرا بووە و بەردەوامیش چاودێری چاکبونەوەی دەکرێت.

هەرچەندە یانە ئیسپانیەکە باسی لە کاتی دوورکەوتنەوەی یاریزانەکەی نەکردووە بەڵام رۆژنامەی مارکا ئاشكرایکرد کە سیبایۆس نزیکەی حەوت هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەو یاریزانە بەشداری لە نۆ یاریی ریاڵ مەدرید ناکات لەم وەرزەدا و بە ئەگەری زۆریشەوە لە ناوەڕاستی مانگی چواری داهاتوو لەو پێکانە چاکدەبێتەوە.

بارسێلۆنا توانی سەرکەوێت بەسەر یانەی لیڤانتی

لە یارییەکانی هەفتەی 25ی خولی ئیسپانیا بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤانتی کرد و لە تایمی یەکەم، کوڕانی خاوەن یاریگا بە تەواوی دەستیان بەسەر یارییەکەدا گرت و توانیشان دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 4 و 32 لەڕێگای بێرناڵ و دی یۆنگەوە تۆماربکەن.

لە تایمی دووەم، دووبارە بارسێلۆنا باشتر بینرا، پاش چەندین هێرشی یەک لەدوای یەک توانیان لە خولەکی 81ی لە رێگای فێرمین لۆپێزەوە گۆڵی سێیەم بە شێوازێکی نایاب تۆماربکەن، سەرنجامیش یارییەکە بە سێ گۆڵی بێوەڵام بەبردنەوە بارسێلۆنا کۆتایی پێهات.

بەم ئەنجامەش تیپەکەی فلیک خاڵەکانیان بەرزکردەوە بۆ 61 خاڵ و بەجیاوازی خاڵێک لەپێش ریاڵ مەدرید دووەم دەبیندرێن.

ئارسێناڵ دێربی باکووری لەندەنی بردەوە

گەڕی 27ی پرێمەلیگ بووە ناونیشانی یەکێک لە گرنگترین ڕووداوەکانی ساڵ و دێربی باکووری لەندەنی تێدا بەڕێوەچوو،کە ئارسێناڵ و تۆتنهام وەک دوو ڕکابەری هەمیشەیی ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەگێمی یەکەمدا ئارسێناڵی میوان شەرمی شکا و لەڕێگای(ئێبێرێچی ئێزی)ەوە توانی گۆڵی یەکەم تۆمار بکات لە خولەکی 32ی یاریەکە.

زۆری پێنەچوو دوای گۆڵەکە لەخولەکی 34 کۆلۆموانی گۆڵی بەرامبەر بۆ تۆتنهام تۆمار بکات و گێمی یەکەمی یاریەکە بە تاکە گۆڵێک بۆ هەردوو تیپ کۆتایی هات هەر لەگەڵ دەستپێکی گێمی دووەمدا لەخولەکی 47 (ڤیکتۆر گیۆکێرێش) گۆڵی دووەمی ئارسێناڵی تۆمار کرد دوتر و جارێکی دیکە ئێزی خۆی گەیاندەوە گۆڵی تۆتنهام وسێیەم گۆڵی گەنەرزی تۆمار کرد.

پێش کۆتایی هاتنی یاریەکەش لەخولەکی 94 گیۆکێریش چوارەم بزماری لە تابووتی تۆتنهامدا و یاریەکەش بە 4 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لەبەرژەوەندی ئارسێناڵ کۆتایی هات بەو ئەنجامەش ئارسێناڵ خاڵەکانی گەیاندە 61 خاڵ و لەیەکەمی ڕیزبەندی جێگیرە،تۆتنهامیش خراپترین وەرزی خۆی دەگوزەرێنێ و 29 خاڵی هەیە و شانزەیەمی ڕیزبەندیە.

“سەرکار ڕێبوار”

سڵۆت بەتوندی وەڵامی وەین ڕۆنی دەداتەوە

لەدوای ئەوەی وەین ڕۆنی ئەستێرەی ئینگلیزی و یاریزانی پێشووی مان یونایتد لە لێدوانێکیدا بۆ وت بووی؛ئارن سڵۆت ئەو زیرەکیەی نییە تاکو بکرێتە ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ،پێموایە ئەم وەرزە ناتوانێت لیڤەرپوڵ سەر بخاتە چامپیۆنزلیگ،ئەو ناتوانێت شوێنی یۆرگن کڵۆپ بگرێتەوە.

لە وەڵامی ئەم قسانەدا ئارن سڵۆتی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ بەتوندی قسەی خۆی کرد و وتی؛تاکە خاڵی هاوبەشی نێوان من و کڵۆپ ئەوەیە هەردووکمان خاوەنی پرێمەلیگین وە ئەمەش شتێکی سەیر نییە،کە دەتوانی زیرەکیەکی زیاتری پێوەرگری.

لەبەردەوامی قسەکانیدا سڵۆت وتی؛من ڕێزی لێدەگرم ئەمە ڕای خودی خۆیەتی ڕۆنی،هەموو کەسێک مافی خۆیەتی جیاوازی بکات بەڵام ڕاستیمان بوێت دەبێت بە دادپەروەرانە نییە چونکە هەموومان وەک یەکتری نین.

“سەرکار ڕێبوار”

فیفا یاسەیەکی نوێ دەردەکات

دوای ئەوەی لە یارییەکەی نێوان هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بەنفیکا لە پلەی ئۆفی چامپیۆنز لیگ جیانلوکا پرێستیانی بە درێسەکەی بەری دەمی داپۆشی و وشەی رەگەزپەرستی بەرامبەر ڤینیسیۆس جۆنیۆر بەکارهێنا ئەو بابەتە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو یاریزانە دەستیپێکردووە.

لە نوێترین پێشهاتدا، یەکێتی تۆپی پێی جیهان بە نیازە یاسایەکی نوێ دەربکات و بیکاتە بواری جێبەجێکردنەوە کە بە یاسای پرێستیانی ناسراوەو لە نزیکترین کاتدا خاڵەکانی ئاشکرا دەکات.

بە پێی ئەو یاسایە بێت هەر یاریزانێک لە یاریگادا بە درێس یان دەستی هەوڵی داپۆشینی دەمی بدات لە کاتی قسە کردندا ئەوا بە دڵنیاییەوە سزای بۆ دیاری دەکرێت تا سەرجەم یاریزانەکان بەدوور بن لە وشەی ناشرین یان رەگەزپەرستی.

هەر یاریزانێک ئەو هەڵسوکەوتە بکات دواتر لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت و بە دڵنیاییەوە سزا دەدرێت بۆ راگرتنی بە چەند یارییەک لەگەڵ پێبژاردنی دارایی لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی جیهانەوە.

👤
Live: 26 Today: 724 📊 Click Here